وردبونه‌وه له‌سه‌ر ده‌قی له‌سه‌ر ده‌قی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی یه‌كێتی و پارتی....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌به‌رواری (27/7/2007) له‌سه‌ر بڕیاری تاڵه‌بانی و بارزانی، ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان دووبه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له‌هه‌رێمی ئیمزا‌و په‌سه‌ند كرا.گرنگی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وانیشاندرا كه له‌مه‌ركه‌زیی بڕیار‌و لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوولاوه ئه‌نجامدراوه.بۆیه‌ده‌بێت شۆِڕبێته‌وه، تاوه‌كو كه‌مه‌رو خواره‌وه‌ش پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ڕه‌نگه سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵكی كوردستان ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌دیبیبێت و نه‌یخوێندبێته‌وه، ته‌نانه‌ت به ژماره‌یه‌كی زۆرله كه‌وادیرو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، وه به‌نوخبه‌و ڕۆشنبیرانیشه‌وه كه قسه‌له‌سه‌رئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌كه‌ن، تا ئێستا ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان وه‌ك خۆی نه‌دیبێت، ئه‌گه‌رچی كاتی خۆی به‌شێكی له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و كوردستانی نوێ و مه‌داش بڵاوكرایه‌وه.بۆیه ئه‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ستم كرد قۆناغێكی نوێ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌ست پێده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی (2013) ه‌وه.كه‌وتمه سێرچ كردن تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌قی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌م ده‌ست بكه‌وێت، به‌قسه‌ی براده‌رێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێك له‌م دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته به‌رده‌ستی ئێمه و ئه‌وانش ته‌نها به‌شێكی ڕێككه‌وتنامه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی تر هه‌مووی لای دووكه‌سه، یه‌كێكیان له‌نه‌خۆشخانه له‌ئه‌ڵمانیا كه‌وتووه‌و، ئه‌وی تریش سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی یه.
ووشه‌ی "ستراتیژ" له‌فه‌رهه‌نگ و زانستی سیاسی‌دا، بۆ زۆر شت به‌كار ده‌هێنرێت، له‌وانه بۆ هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ده‌وڵه‌ت، یان بۆ سامانی ئابوری له‌بن نه‌هاتوو، وه یاخود بۆ بواری سه‌ربازیی، زۆرجاریش بۆ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگ به‌كارهێنراوه.له‌وكاته‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان مۆركردووه، ڕای گشتی و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و كادیره ناڕازییه‌كانی كه‌ئێستا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، بونه‌ته دووبه‌شه‌وه و یه‌كناگرن.به‌شێكیان: لای وایه چارنییه‌و ئه‌زموون ده‌ری خستووه هه‌ركاتێك به‌ره‌ی كوردی یه‌كڕیز بوبێت ئه‌وا مافه‌كانی به‌ده‌ستهاتووه‌و، ئه‌م دوو هێزه‌ش به‌درێژایی چل په‌نجاساڵ ئێسك و پروسكی یه‌كیان هاڕیوه، باشتر وایه ئاشتی بكه‌نه سه‌نگی مه‌حه‌ك و دانیشن و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت و پێكه‌وه حوكمڕانی وڵات بكه‌ن.(لای خواره‌وه ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌ی مۆركراو ببینه) .
به‌شه‌كه‌ی تریش: ڕێك لای وایه، ئه‌مانه پێكه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی وڵات تاڵان ده‌كه‌ن، درێژه‌یان به‌حوكمی دوو ئیداره‌یی داوه‌و، تائێستاش حزب حكومه‌ت به‌ڕێوه ئه‌بات، وه ئه‌مانه ڕێز له‌خه‌بات و مێژوو خوێنی شه‌هیدان ناگرن و ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حزبه‌كه‌ی خۆیانش ناخوێننه‌وه چ جای ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی!!.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تمه تاكی كوردی به‌به‌راورد به پێنج ساڵی ڕابردوو هۆشیارییه‌كی ته‌واوی په‌یداكردووه‌و، ئه‌توانن یه‌ك یه‌ك خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه ببینن و خۆیان بڕیاربده‌ن چی جێبه‌جێكراوه‌و، له كوێدا خه‌ڵكیان فریوداوه‌و ڕاستگۆ نه‌بوون.
ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی:
روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و راستییه‌یان لا یه‌كلابۆته‌وه كه به‌حوكمی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ردوولایان و هه‌ستیاریی بارودۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی هاوبه‌شی ئه‌م قۆناغه‌و له‌پێناوی یه‌كڕیزی و رێكخستنی نێوماڵی كوردی و سه‌نگی كوردستان له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمایه‌تیدا، به‌رپرسیارێتی زێده‌تر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌مان، بۆیه له (27/7/2007) دا به‌ئیمزای به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژییان راگه‌یاند.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداری راستگۆیی ئه‌و دوو حزبه سیاسییه‌ی كوردستان و عێراق بن به‌رامبه‌ر به‌میلله‌ته‌كه‌یان كه‌ڕێككه‌وتنی نێوانیان ته‌نیا رێككه‌وتنی دوو حزب نییه، به‌ڵكو چووه چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هه‌ردوولایه بۆ یه‌كگرتوویی حكومه‌تی هه‌رێم و تۆكمه‌ی گوتاری سیاسیمان له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و گه‌شه‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و مۆدێرن، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و زامنكردنی مافی نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی كوردستان.
شایانی باسه له‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌هاوكاریی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به‌شێكی زۆری بڕگه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جێكراون و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانێتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆوه‌بینیوه.ئێستا له‌هه‌رێمدا یه‌ك حكومه‌ت هه‌یه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی وه‌كو دارایی و پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ یه‌ك وه‌زاره‌تن و له‌لایه‌ن یه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
لێره‌دا ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ڕاستی رێككه‌وتنێكی ستراتیژییه‌و هه‌موو پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی له‌وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی‌دا خسته‌سه‌ر راسته‌ڕێی خۆی و به به‌رژه‌وه‌ندیی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و ئازادی و یه‌كگرتوویی و تۆكمه‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان شكایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنینه‌وه.
له‌به‌ر هه‌ستیاریی بارودۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی هاوبه‌شی ئه‌م قۆناغه‌و به‌حوكمی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ردوولامان و مێژوو و خه‌بات و قوربانیی چه‌ندین ساڵه له‌پێناو ئامانجه ره‌واكاندا، قورسایی زێده‌تر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ردوولامان، به‌تایبه‌تی به‌هه‌ڵواسراویی مانه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رووشیانه‌وه كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان.له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمایه‌تی، یه‌كڕیزی و رێكخستنی نێوماڵی كوردی سه‌نگی كوردستان له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌سوودی گه‌له‌كه‌مان گرانتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌پێناوی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و هاندانی هزری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی دوور له‌توندوتیژی و دابینكردنی ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و مسۆگه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌و ئایینزاكانی كوردستان و پاراستنی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت و منداڵ و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رهه‌ڵستكاریی تیرۆر‌و چه‌سپاندنی حوكمی یاسا‌و به‌ره‌و به‌مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه كه‌تێیدا هه‌موو داموده‌زگاكانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی موئه‌سه‌ساتی به‌ڕێوه‌بچن و به‌ره‌و پیری قۆناغی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له‌ده‌وڵه‌ت و بازاڕی ئازاد‌و پته‌وكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گشت دۆسته‌كانی راسته‌قینه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕینی باری ئێستای كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی بۆ بارێكی یاسایی باشتر بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سروشتی.
(یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) و (پارتی دیموكراتی كوردستان) ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه راده‌گه‌یه‌نن:-
یه‌كه‌م: لایه‌نی سیاسی و تیۆری:
1.ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانێكی سیاسی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستانییه كه‌تێیدا وتاری سیاسیی كورد له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا ره‌نگ بداته‌وه، به‌دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ییمان و پشتگیری و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
2.پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی قه‌واره‌یی، سیاسی، ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه به‌هه‌موو ناوه‌ندو ئۆرگان و ڕه‌گه‌زه‌كانییه‌وه له‌م قۆناغه‌دا تا گه‌یشتن به‌قۆناغێكی دیكه‌ی سیاسی كه‌خواست و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌م قۆناغه دێته‌دی.
3.هه‌ردوولاو له‌ژێر پاساوی ته‌یاری فكری سیاسی نابێت ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌لاوه بنێن، به‌ڵكوو ده‌بێت پابه‌ند بن، له‌هه‌موو كۆنفرانس و كۆنگره‌كانیشدا ره‌چاوی ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن.
4.پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
دووه‌م: لایه‌نی په‌رله‌مانیی:
1.رێكخستنی فراكسیۆنی هه‌ردوولا بۆ ئاسانكردنی درووستبوونی یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر یاسا‌و پرۆژه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها باشتر چاودێریكردنی حكومه‌ت.
2.هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌یه‌ك لیست ده‌بێ و ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌نجومه‌ن و سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان و ئۆڵۆمپی به‌پێی ته‌وافوق و ته‌وازن.
سێیه‌م: له‌ڕووی حكوومه‌ته‌وه:
1.ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م بكرێته‌وه، به‌پێی پێویست ته‌رشیقی حكومه‌ت بكرێت له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌و چاو بخشێنرێته‌وه به‌بودجه‌ی حكومه‌تدا به‌جۆرێك كه به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێنده‌واریی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریی بێت.
2.حوكمڕانیی حكومه‌ت هه‌موو هه‌رێم بگرێته‌وه نه‌ك ئیجازه له‌پارتی و یه‌كێتی وه‌ربگرێ بۆ به‌دواداچوونی حوكمڕانی خۆی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی و ده‌ستكاری له‌دامه‌زراوه‌كانداو هه‌موو بابه‌ته په‌یوه‌نداره‌كان.
3.یه‌كخستنی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و دارایی و ناوخۆ‌و ده‌زگاكانی ئاسایش پێش كۆتایی ساڵی 2007، بۆئه‌وه‌ی یه‌ك حكومه‌تیی مانای خۆی بدات به‌ته‌واوی.
4.شكاندنی دیواری تاكه لایه‌نی له‌ئیداراتی كوردستاندا هه‌ر له‌خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ به‌ته‌وافوق و ته‌وازن و ئیعتیمادكردن به‌پره‌نسیپی كفائات.
چواره‌م:
1.هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌پێناوی چه‌سپاندنی حوكمی فیدرالی دیموكرات و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و دابینكردنی موشاركه‌ی راسته‌قینه له‌به‌ڕێوه‌بردنی حوكم و هه‌ڵسوڕاندنی كاروباره‌كانی سیاسی و ئابووری و نه‌وت و عه‌سكه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیقلیم و جیهانی.
2.به‌گژاچوونی تیرۆریزم و گێره‌شێوێنی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌حوكمی قانوون بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و سه‌روه‌ریی ده‌ستوورو قانوون.
3.دانانی پاڵێوراوی ژیر‌و كارا‌و به‌تواناو زمان‌زان بۆ په‌رله‌مانی عیراق له‌لیستی هاوبه‌شدا.
4.هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی كوردستان له‌كابینه‌ی به‌غدا به‌ڕه‌چاوكردنی توانا‌و ته‌وازن و لێوه‌شاوه‌یی.
پێنجه‌م: له‌ڕووی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌و دیبلۆماسییه‌وه:
1.یه‌كخستنی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی كه‌وادری لێهاتوو له‌م بواره‌دا.
2.یه‌كهه‌ڵوێستی له‌كاری په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاته ئیقلیمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تیدا.
3.یه‌كهه‌ڵوێستی له‌هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه.
شه‌شه‌م: میكانیزم و چاودێری:
1.دامه‌زراندنی هه‌یئه‌تێكی كارگێڕیی هاوبه‌ش له‌چه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوولا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه.
2.هه‌مان دامه‌زراوه له‌سه‌ر ئاستی لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانیش دابمه‌زرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه‌پێش.
3.سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش و دامه‌زراوه‌ی هاوبه‌ش ئه‌ركیانه رۆحی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه شۆڕبكه‌نه‌وه خوارێ بۆ ناو رێكخستنه‌كانی هه‌ردوولا به به‌ستنی كۆڕ‌و سیمینار له‌هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كاندا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش.
4.هه‌ردوولاو هه‌موو پێكهاته‌كان نابێت خۆیان له‌جیاتی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان دابنێن، به‌ڵكو هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم دابینبكه‌ن.
4.سزادانی هه‌ر كادرێك له‌هه‌رلاوه دژی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بن.
حه‌وته‌م: له‌ڕووی راگه‌یاندنه‌وه:
*له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم
پابه‌ندبوون به‌ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن، به‌سایته‌كانیشه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا‌و رێكخستنه‌وه‌ی یاسای باری راگه‌یاندنی هه‌رێم و په‌له‌كردن له‌ده‌ركردنی پرۆژه‌یاساكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
*له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنی هه‌ردوو حزب:
1.دامه‌زراندنی هه‌یئه‌تێكی راگه‌یاندنی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی وتاری یه‌كگرتووی راگه‌یاندن.
2.ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م وتاره یه‌كخراوه له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، رادیۆكان، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا.
3.رێگه نه‌دان به‌هه‌ر هزر یان زاراوه‌یه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوولا كه‌هانده‌ری دژایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوولای تێدا بێت.
هه‌شته‌م: له‌ڕووی نه‌هێشتنی كێشه‌ی پاشماوه‌كانی قۆناغی رابردوو:
1.چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خانووبه‌ره‌و زه‌وی و زاری خه‌ڵك كه به‌بڕیاری هه‌ردوولا زه‌وتكراون یان دابه‌شكراون.
2.یه‌كخستنه‌وه‌ی یاساكان و ته‌علیماتی هه‌ردوو ئیداره‌ی پێشوو به‌ته‌واوی و نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی قۆناغی له‌تبوون.
له‌كۆتاییدا، ده‌بێت ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی (ئیجابی) هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی باری گرژی و زاڵبوونی گیانی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و چه‌سپاندنی باری ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردن له‌جیاتی ئه‌و ململانێیه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ماننالاند، رێگه‌گرتن له‌هه‌لپه‌رستان و سه‌نگه‌رگۆڕه بێ بنه‌ماكان.هه‌روه‌ها ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌بێته مایه‌ی رێگه‌گرتن له‌پره‌نسیپی په‌نجا به‌په‌نجاو نابێته هۆی به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی ئازادیی سیاسی و دیموكراتی، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌روه‌كو له‌ده‌ستووری كوردستاندا هاتووه.
هیوادارین ئه‌م یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستییه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراو‌و دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان پتر به‌گه‌ڕ بخرێن و پشتیوانی بكرێن و نابێ ئه‌م رێككه‌وتنه ببێته ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونی ئۆپۆزسیۆنی نه‌رێنی (سلبـی) له‌كوردستاندا یان له‌ژێر سایه‌یدا گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداریی حه‌شار بدرێن، به‌ڵكو پێویسته نه‌خشه‌یه‌كی ژیرانه‌ی بۆ دابنرێت بۆ له‌ڕه‌گ و ریشه هه‌ڵكه‌ندنی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداریی.هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئه‌و جینۆسایده‌ی دژ به‌گه‌لی كورد كراوه به‌دنیا.
بۆیه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان و دروستكردنی متمانه‌ی پتری جه‌ماوه‌ر به‌پێویست ده‌زانین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
