ناكرێت، له‌شارێكدا حكومه‌تێك سه‌دوپه‌نجاهه‌زار پۆلیس بۆ سه‌دو په‌نجاهه‌زار هاوڵاتی دابین بكات، تاوه‌كو تاوان نه‌كه‌ن، ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌رئه‌وانی تر، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ویژدان و ناخی هه‌ر تاكێكدا پۆلیسێك بچێنیت، تا وای لێبكات كه‌مترین كاری ناشایسته‌و نامرۆیی بكات. ئه‌وه‌ی له زهنیه‌ت و دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كاندا، ئه‌م ئه‌ركه‌ی گێڕاوه بریتی بووه له "دین". . تاوه‌كو خه‌ڵكی چاكه بكه‌ن و خراپه نه‌كه‌ن. دینیش خه‌یاڵه. خه‌یاڵیش ناوكی ژیان و جوانیی و ئیرۆتیكه، بڕین و بینینی گشت دیواره سروشتی و ده‌ستكرده‌كانه. هه‌روه‌ختی جه‌سته خاڵی بوو له‌خه‌یاڵ، خاڵییه له ڕۆح. بارگاوییه به‌مادده، به‌ته‌كنه‌لۆژیا، به‌كه‌ره‌سته‌كانی ژیان. ده‌كرێت ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه زه‌روره‌تی ئاین بێت بۆكۆمه‌ڵگه. نه‌ك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك كه‌تاكه‌كان تیایدا هه‌ست به‌ئارامی و داوه‌ریی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئاین و یاساكان پێوه‌رن بۆئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان دووربن له‌نه‌هی وتاوان، ئه‌وه‌تا دوای ڕۆما كۆنترین یاساكانی ژیان له‌عێراقه‌وه‌سه‌ریانهه‌ڵداوه، وه‌كو ئۆشوَسنای و حامورابی و. . . هتد. باشترین شاعیر‌و ئه‌دیب و كۆنترین شارستانیه‌ته‌كان له (3000) ساڵ (پ. ز) ه‌وه، له‌دۆڵی رافیده‌ین (عێراق) دا بوون، كه‌چی له‌مێژوودا یه‌ك كاتژمێر بی كوشت و بڕ نه‌بووه. ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عێراق (فیراسی جبوریی) له‌ساڵی (2011) ده‌ستوپێی (14) منداڵ به‌بلۆك ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌یانخاته ئاوی دیجله‌وه!.
ئێمه نامانه‌وێ، له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می سیاسیی‌دا قسه له‌سه‌ر جیاكاریی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، نامانه‌وێ دووشار به‌یه‌ك بچوێنین، ده‌زانین ئه‌مریكا به‌ئاو ده‌وردراوه، سلێمانیش به‌عه‌ربه‌ت و چه‌مچه‌ماڵ. به‌ڵكو گه‌ره‌كمانه له‌كاریگه‌رییه سلبیه‌كانی جینات و بونیادی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی بدوێین، سه‌رنج به: ئه‌مریكا ساڵی (1777) سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندووه، سلێمانیش ساڵی (1783) دروست بووه، واته هه‌ردوكیان به‌نزیكی (250) ساڵێك ته‌مه‌نیانه، كه بۆمێژوو هیچ نییه، ئه‌مریكا كه‌دروست بوو، خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپا چوونه ناوییه‌وه‌و، دروستیانكرد. له‌هه‌ر وڵاتێك سه‌دان و هه‌زاران كه‌س بوون به‌هاوڵاتی ئه‌مریكا. ئه‌وانه‌ی كه دروستی یان كرد ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و عه‌قڵ كراوه‌كان بوون، سلێمانیش كه‌دروست بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌رو قه‌ڵاچوالان و قه‌ره‌داغ و پیره‌مه‌گرون و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، هاتنه شاره‌كه‌وه. واته ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و، توانای دروستكردنی خانوویان له‌شاره‌كه‌دا هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌ن عه‌قڵ و داهێنان و ڕچه‌شكێن بوون، مرۆڤ كه‌ی داهێنان ده‌كات؟ ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئیراده‌ی موجازه‌فه‌كردن و سه‌ركێشی یان هه‌یه، ده‌توانن داهێنان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شكاندنی ترس و ئاماده‌گی بۆ موجازه‌فه‌كردن نه‌بوایه، هه‌رگیز مرۆڤ نه‌یانده‌توانی فڕۆكه‌یه‌ك دروست بكا، به‌سه‌دان سه‌رنشینه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌وره‌كان چه‌ندین كاتژمێر ڕی ببڕێت. ئێستا هه‌قه بپرسین بۆچی ئه‌مریكا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی دروست بێت و ببێته سه‌رداری عاله‌م، كه‌چی سلێمانی سالًَ به‌ساڵی خۆزگه‌ی به‌پار!، ڕۆژ به‌ڕۆژ چه‌ندین ده‌ستی ئه‌منی و حزبی به‌به‌رنامه‌وه سیما‌و دیمۆگرافیای شاره‌كه ده‌شێوێنن. بۆچی وایه؟.
سلێمانی كه‌دروست بوو، هه‌موو ئه‌هله‌كه‌ی موسڵمان بوون، كه‌مێكی زۆركه‌م جوله‌كه‌ش هه‌بوو، ئه‌مریكا كه‌دروست بوو، مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت و بێ دینی تیابو، له‌ناو مه‌سیحیه‌تیشدا سێ مه‌زهه‌ب هه‌بوو (كاسۆلیك و پرۆتستانت و ئه‌رسه‌دۆكسیش كه‌ده‌كاته ماسۆنیه‌تی جاران) . واته دین په‌رت په‌رت بوو، زاڵێتی خۆی نه‌نواند. له‌سلێمانی دین وحوجره‌و فه‌قێكان هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی عه‌قڵ و خوێنه‌واری بوون، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تاسه‌ر ئێسك خێڵه‌كی و داخراو له‌كوردستان به‌رجه‌سته بوبو. ئێستاش هه‌مان ڕیتمه به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیا ته‌كانێكی پێی داوه‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌كا. له‌ئه‌مریكا مادام هاونیشتمانییه‌كانی خڵته‌یه‌كن له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو ده‌وروبه‌رو ناوخۆیی، كه‌واته شتێك نه‌بووه‌و نی یه ناوی (نه‌ته‌وه) بێت. به‌ڵكو (نیشتمان) ی ئه‌مریكا هه‌یه. هه‌موو كه‌سێك هه‌موو به‌یانیه‌ك، له‌ته‌نیشت خوێندنگه‌یه‌كه‌وه تێده‌په‌ڕێت، كه‌گوێی له‌سرودی نیشتمانی ده‌بێت، وه‌ك ڕێزێك ده‌بێت بوه‌ستێت. پیرۆزترین شتێك بریتی یه له‌ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا. ئه‌وان یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌هاتن (نیشتمانێك) یان بۆخۆیان دروست كرد. له‌سلێمانی و كوردستانیش، هه‌موو شته‌كان به‌ستراون به (نه‌ته‌وه) ه‌وه. مزگه‌وته‌كانیش پركراون له‌بیری ئوسوڵی و سه‌له‌فی و چه‌ندین بیروبۆچونی ئاینی، بۆبه‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تی. گه‌وره‌ترین شه‌رف و شانازیی لای تاكێكی ئه‌مریكیی ئه‌وه‌یه له‌ده‌زگایه‌كی ئاسایشی نیشتمانیدا كاربكات، لای ئێمه ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستن وه‌كو دێ‌و خه‌ڵكی لێیان ده‌ترسێت.
ئه‌مڕۆكه، به‌ملیۆنان كورد، وه‌ك خه‌ڕات له‌وڵاتانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌بێ نیشتمان ده‌ژین، ته‌نانه‌ت هه‌ركه‌سێك له‌ئێمه كه‌سه‌فه‌رده‌كات، پێی ده‌ڵێن (where are u from) واته (له‌كوێوه هاتووی؟) ده‌بێت بڵێین (له‌عێراقه‌وه) یان ئێمه (عێراقین) . له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا كورده‌كانی سوریا به‌سوری ناویان تۆمارئه‌كرێت، ئه‌وانه‌ی ئێران و توركیا به ئێرانی و به‌توركی ناویان ده‌نوسرێت، له‌هه‌ر وڵاتێك بن و بۆی بچن. كه‌واته نه‌بونی (دین و نه‌ته‌وه) له‌هاوكێشه‌ی ده‌وڵه‌تداریدا، ئه‌مریكای كرد زلهێزترین وڵاتی جیهان، تاك جه‌مسه‌رانه له‌هه‌موو كونجێكی ئه‌م كه‌ونه‌دا بونی هه‌یه، سلێمانیشی كرد به‌و شاره‌ی كه‌هێدی هێدی دابخرێت و، له‌ڕاپۆرتی شه‌ش مانگ جارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، سه‌باره‌ت به‌دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوی به (مدینه غیر امنه) هاتبێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
