سه‌یرنییه، دوومانگ پێش ئێستا‌و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، میدیاكانی پارتی ئه‌یانووت:كاتی دادگاییكردنی نه‌وشیروان مسته‌فا نزیكبۆته‌وه. . ئێمه‌ش ئه‌مانوت: له‌وه ئه‌چێت ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆپارتی هه‌ڵكردبێت، چونكه نه‌وشیروان مسته‌فا دژی په‌یوه‌ندیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارتی و كۆمپانیانه‌وتیه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه. !. ئێستا جێگری سه‌رۆكی پارتی ده‌وتنامه‌ی بارزانی ده‌گه‌یه‌نێته ڕێكخه‌ریی گشتی تاوه‌كو له‌پیرمام كۆببنه‌وه. كۆبۆنه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، دوو ئاماژه‌ی زۆر گرنگی تیادایه، یه‌كه‌م: پارتی ده‌یه‌وێت كه‌ركوك بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه. دووه‌م: پارتی ده‌یه‌وێت فرسه‌خێك له‌ئێران نزیك بێته‌وه. سیاسه‌ت وه‌ك په‌ته‌كه‌ی مه‌عاوییه نابێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه شل ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش توند ده‌بێت تا ئه‌وئاسته‌ی خه‌ریكه ببچڕێته‌وه، دیسان ده‌ست شل ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه‌ركوك شاره‌زا بێت و، توێژه‌رانه دیققه‌تی دابێت، ئه‌زانێت، تائێستا نفوسی پارتی له‌كه‌ركوك شتێكیش كه‌متربووه له نیوه‌ی مووچه‌خۆره‌كانی. قسه‌كه ئه‌وه‌نییه پارتی خۆی ده‌بوژێنێته‌وه له‌كه‌ركوك، یان بارانی ڕه‌حمه‌ت و به‌زاله‌ی تۆوكردنی پێیه. به‌ڵكو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه پارتی كه‌ركوكی بۆچی یه. . ؟. دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده له‌ڕۆژئاوا ئه‌م هێزه براوه‌یه‌ی باشور نه‌یتوانی هیچ جوڵه‌یه‌ك بكات، ویستی ڕووبه‌ری هه‌ناسه‌دان و مه‌دای سیاسه‌تكردنی به‌رفراوان (توسع) بكا، له‌ڕووی سیاسیی و ئابورییه‌وه، هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵًكو تائه‌ندازه‌یه‌كیش خۆی توشی سه‌رزه‌نشتكردن كرده‌وه. ئێستا كاتیه‌تی بچێته كه‌ركوكه‌وه. یه‌كێتیه‌كان و كادره ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی هیچ شه‌رێك بۆیه‌كێتی ناكه‌نه‌وه. یه‌كێتی حزبێكه ئه‌تنێرێت بۆشه‌ڕ، به‌ڵام یان خۆی له‌دواوه ته‌قه‌ت لێئه‌كا، یان گڵۆپی سه‌وزی نییه له‌مه‌ركه‌زیی بڕیاره‌وه. بۆیه پارتی له‌م كاته‌دا، كاردانه‌وه بۆپارتی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كانه‌وه به‌قه‌د خشه‌ی عه‌لاگه‌یه‌كیش نابیستین.
سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی پارتی، كوژانه‌وه‌ی ئه‌و گڵۆپه بوو، كه‌ماڵی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی بۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هه‌ڵیانكردبوو. ئیتر پارتی وایه، به‌شێر ناڵێت په‌لاماری به، ڕێویت بۆ زیندوئه‌كاته‌وه تایه‌خه‌ت بگرێت، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی به‌شی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك "دڵشاد پیرۆت" خاوه‌نی (9) كۆمپانیای تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، زیندوبۆته‌وه، باس له‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی دكتۆر نه‌جمه‌دین ئه‌كا له‌كه‌ركوك.
هه‌نگاوی دووه‌م، پارتی ده‌یزانی ئه‌م تیكه نانه زۆر گه‌وره‌یه، به‌ئاسانی ناتوانی قووتی بات، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی نه‌وشیروان مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت، یاخود شه‌راكه‌تێكی له‌گه‌ڵ دروست نه‌كا، چونكه كه‌ركوك ئێران و توركیا‌و جیهانی لێیه، نوقته‌ی هێزو ده‌رپه‌ڕینی ووزه‌و سیاسه‌ت و ئاسایشه. سه‌یربكه: ماوه‌ی (3) ساڵه. بۆهه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت (2$) دۆلاری بۆپارێزگای كه‌ركوك و خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه، هه‌ر ڕۆژێك (750000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، چووه‌ته ده‌ره‌وه، واته هه‌موو ڕۆژێك كه‌ركوك (3) ملیۆن دۆلاری هه‌بووه، ئێستا بودجه‌ی پترۆدۆلار بووه‌ته (5) دۆلار بۆهه‌ر به‌رمیلێك، واته (5×750000 =3750000) . یانی هه‌موو ڕۆژێك له‌مه‌ودوا كه‌ركوك (3750000) سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجاهه‌زار دۆلاری هه‌یه. بۆ مانگێك ده‌كاته (112500000) سه‌دو دوانزه ملیۆن و نیو دۆلاری هه‌یه. ئه‌مه بێجگه له‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی كه‌ركوك كه‌له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ته‌رخان ئه‌كرێت، بۆساڵی (2013) بڕه‌كه‌ی (843) ملیار دینار بووه، بێجگه‌له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، بێجگه له پاڵاوگه‌و بیره‌نه‌وتی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و پارتی، كه شه‌وانه‌و ڕۆژانه هه‌ریه‌كه‌و فه‌وجێكیان كردۆته پاسه‌وانی و به ته‌نكه‌ر نه‌وت ئاودیو ئه‌كه‌ن.
كۆتا، هه‌نگاو، كه لیره‌وه جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی پارتی ده‌ست پێ ئه‌كا، ناردنی یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كه شێخ ئه‌دهه‌م بارزانییه، وه‌ك كه‌سێك له‌ناوه‌ندی بڕیاره‌وه، بۆئه‌م كاره هه‌ستیاره مه‌شقی پێكراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
