سه‌روه‌ختێك بوو مالیكی گه‌یشتبووه له‌تكه‌ی هه‌ره‌باڵای ده‌سه‌ڵات، چونكه هه‌م ئێران و هه‌میش ئه‌مریكا ئه‌گه‌رچی له‌شێوازی خودا په‌رستندا جیاواز بوون، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی مالیكی دا هاوڕابون، زۆرشتی وه‌ك زیادبونی بودجه‌و، هێزه چه‌كداره‌كان مالیكیان ته‌واو گومڕاكرد، گومڕابوون مه‌به‌ست له‌و ژینگه‌یه كه‌تاكی عێراقی تیایدا خۆلای ده‌بینێته‌وه، تاكێك كه‌هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، تراژیدیا ئه‌خوڵقێنێت و خوێنڕێژ‌و ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌بێت.له‌ئێستادا ئاسان نییه، له‌مالیكی تێبگه‌ین بۆچی واده‌كا..؟ گوی له‌ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی ناگرێت، هاشمی وڵات به‌ده‌ركردو، سوپای دژی كورد پێكه‌وه‌ناو بانگه‌شه‌ی شه‌ڕی كورد‌و عه‌ره‌بیشی كرد، دواتر گرفتی له‌گه‌ڵ سووننه‌كان و عیساویدا گه‌یانده ترۆپك، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشووتر له‌چه‌ندین كۆبونه‌وه‌دا به‌ڕاشكاوی به‌سووننه‌كان وتراوه "ئه‌وباوكه‌تان مرد، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست".له‌مه‌ش بترازێت هه‌رگیز مالیكی له‌لێدوانه هه‌ڕه‌شه‌و توندئامێزه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر توركیا ناكه‌وێت.ئێ تۆبلێی ئه‌م كابرایه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بێت!!.یان خوا سه‌ری لێشێواندبێت، به‌بڕوای ئێمه نه‌خێر.چونكه مالیكی له‌كۆتاییدا له‌به‌رده‌م دوو ڕێگه‌دایه:
یه‌كه‌میان:لاببرێت و كه‌سێكی تر بهێنن، هه‌ندێك وای تێده‌گه‌ن كه لابردنی چاره‌سه‌ر نییه‌و یه‌كێكی تر بێت له‌میان باشتر نابێت، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی باشترین چاره‌سه‌ر زوو دوور خستنه‌وه‌ی مالكیه، چونكه هه‌ركه‌سێكی تر دێت لانی كه‌م وه‌كو مالیكی ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رج له‌باربێت (7-8) ساڵی ده‌وێت تاببێته تاكڕه‌و و دیكتاتۆر.له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌كرێت كوردبه‌تایبه‌تی ئه‌سپی خۆیان باشتر تاوبده‌ن.هه‌م به‌لاچوونی مالیكی ئه‌بێته په‌ندێك بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وی لاسایی بكه‌نه‌وه، له‌وه‌ده‌چێت له‌كۆتاییدا ببێته كلتورێكیش له‌عێراق هه‌ركه‌سێك كورسیه‌كه‌ی خراپ به‌كارهێناو جوان دانه‌نیشت، لای بده‌ن.پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا مالیكی لاده‌چێت...؟ له‌حیكایه‌تی جۆسام دا ڕۆژێكیان گشت دره‌خته‌كانی ناو دارستانه‌كه كۆده‌بنه‌وه، كه‌سێك بكه‌نه سه‌رۆكی خۆیان، ده‌چنه لای هه‌نجیر، پێی وایه ئه‌م چه‌ندین سوودی هه‌یه‌و خۆی تووشی ئه‌م سه‌رئێشه‌یه نه‌كات باشتره، ڕوو له زه‌یتون ده‌نه‌ن تا ڕابه‌رایه‌تی دارستان بكا، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌م جگه له‌مادده‌ی خۆراكی و چه‌وری یه‌كی به‌سوود كه پێشكه‌شی ده‌كا، نایه‌وی خۆی له‌مه‌دا ناشرین بكا‌و كاری سه‌رۆكایه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ...وه‌هه‌روه‌ها ده‌چنه لای دره‌خته‌كانی تریش.له‌كۆتاییدا چاری ناچار ڕوو له (دڕك) ده‌نه‌ن كه‌سه‌رۆكایه‌تی دره‌خته‌كانی دارستان وه‌ربگرێتـ، ئه‌میش دوای دانانی كۆڵێك مه‌رج كه‌تیایدا هاتووه "نابێت من لاببرێم".دوای ماوه‌یه‌ك دڕك زۆر خراپ هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات، ده‌یانه‌وی لایببه‌ن، ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر لامبده‌ن، ئه‌وا گشت دارستانه‌كه ئه‌سوتێنم.
دووه‌میان: مالیكی له‌كۆتایی دا ده‌یه‌وی چی بكا..؟ ئه‌و هه‌موو هۆسه‌یه‌ی ناوه‌ته‌وه، هه‌ندێك وابیرده‌كه‌نه‌وه كه‌مالیكی له‌دوا كاری سلبیانه‌ی خۆیدا، چاڵێكی تری بۆخۆی هه‌ڵكه‌ندو خۆپیشاندانی سووننه‌كان و به‌هاری عه‌ره‌بی هێنایه عێراق، به‌بڕوای من ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه، چونكه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه ئامانج و خواستی مالیكی بوو كه خۆپیشاندان بگاته عێراق، وه به‌مه‌به‌ستیش سه‌رجه‌م گرفته‌كانی تری دروستكرد، ڕوونتر بیڵێم ئه‌م كابرایه عێراقی كرد به‌قوربانی ئێران و هێڵی گشتی شیعه‌كان له‌ناوچه‌ی ئیقلیمیدا.تاوه‌كو سوریاش بڕوخێت به‌هاره‌كه نه‌گاته ئێران و مالیكی له‌عێراق ڕێگه‌ی پێبگرێت، یان هه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ناجوگرافیش بێت به‌ن به‌ده‌م یه‌كه‌وه.ئه‌زانن مالیكی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ته‌واو سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرتبوو له‌بواری مادده‌و هێزو په‌یوه‌ندییه‌كاندا، له‌سیاسه‌تیشدا له‌سه‌رپێی خۆوه‌ستان و سه‌ربه‌خۆیی گرنگه.بۆیه هه‌ر زوو ئه‌مریكا گرێبه‌سته (14) ملیار دۆلارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی بۆ فرۆشتنی چه‌ك په‌كخست، ترسا دواتر ئه‌م چه‌كانه خراپ به‌كار بهێنێت یان بیدات به‌ئێران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
