گۆڕان:مانای گواستنه‌وه‌یه له‌حاڵه‌تی ئێستاوه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر. بۆنمونه: كه‌سێك كێشی خۆی له (140 كگم) داده‌گرێته (75كگم) . لێره گۆڕانێكی هه‌ستپێكراوی به‌رچاو ڕووی داوه، له ڕێگه‌ی چه‌ند ئالیه‌تێكی ته‌ندروست، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، كه‌سه‌كه (65كگم) ی له‌كێشی خۆی دابه‌زاندووه. ئه‌وه‌ی كه‌بووه‌ته هۆی ئه‌م گۆڕانه پێش چاوه له‌كه‌سه‌كه‌دا، یه‌كه‌مجار بیركردنه‌وه‌و ئیراده‌ی كه‌سه‌كه‌بووه، ئه‌وسا به‌رنامه‌و میكانیزمێكی گونجاو. واته گۆڕان بابه‌تێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نییه، ئه‌مه بۆ گروپێك و بۆ حزبێكی شۆڕشگێر و. . . هه‌تادوایی. به‌م شێوازه ده‌ق ئه‌گرێت.
كورد، به‌شێكه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لانی ناوچه‌كه، ڕاسته‌وخۆ ئاڵووده‌یه به‌كلتورو زمان و سیاسه‌ت و جۆری بیریی سیاسیان. هه‌قمانه پرسیار‌و ڕه‌خنه له‌ئۆپۆزسیۆنێكی بێ پلان و بێ به‌رنامه‌و بیكردنه‌وه بكه‌ین، چونكه هه‌موو ئه‌و هێزه چاكسازیخوازانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بوون، دواجار ئه‌وه‌ی پێش خۆیان تێنه‌په‌ڕاندووه. ؟. ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه پرسیاری نوی سه‌رهه‌ڵئه‌دا، له‌هه‌رێمێك حزبێك تیایدا یه‌كێتی و نیشتمانیی نییه، یه‌كێكی ترپره‌نسیپه‌كانی پارتی دیموكراتیی نییه، له‌بری یه‌ك هێزی ئیسلامی چه‌ندین مه‌ددی ئیسلامی هێدی هێدی چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌یشیه‌وه كایه‌ی نوسین و چینایه‌تی و باس و خواسی هاتنه‌وه‌ی كۆموَنیزم بازاڕی كۆمه‌نیسته‌كانی گه‌رمكردووه، ئه‌ری پێم ناڵێن گوتاری ئه‌قڵانیه‌ت و ناسیۆنالیزمی كوردی ده‌كه‌وێته كوێی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی كوردییه‌وه؟. ئه‌ری ده‌كه‌وێته كوێی سه‌له‌فی و ئوسوڵیه‌كانی كوردستان، ئه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بون لای كۆمه‌نیسته‌كان چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ گه‌لێكی ژێر ده‌سته. . ؟. له‌وه‌ها حاڵێكدا كه به‌قه‌د هاتنه‌وه‌ی مه‌سیحێك پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌م وڵاته له‌ده‌ستی جه‌هاله‌ت و خود داگیركاریی قوتاربكه‌ین، هێزێكی گۆڕانخواز له‌ولاوه وێنای ئاینده‌مان بۆده‌كات له‌سه‌ر هه‌مان نه‌مه‌تی ڕابردوو!!!.
وه‌زیفه‌ی هه‌ره مه‌زنی تاكی كورد ئه‌وه‌یه، ئه‌و كۆدانه بشكێنێت كه ڕه‌مزو هێما دروست ده‌كه‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، كه‌چی لایه‌نگرو پیاوه ڕۆشنبیرو موجامل و ماستاوچیه‌كانی گۆڕان خه‌ریكی دروستكردنه‌وه‌ی ڕه‌مزێكی ترن به‌ناوی " نه‌وشیروان مسته‌فا". دووری نابینم هه‌ر جه‌ماوه‌رو ده‌وروبه‌ر له‌ئاینده‌دا ڕێگه‌بگرن له ئۆجه‌لان تا " ماندیلا" بێت. !.
پێم ناڵێن، گوتار‌و پرۆژه‌ی فكریی و ستراتیژیی گۆڕان بۆ ئاینده چی یه؟؟. ئه‌ری لای ئێوه سنوری كوردستان تاكوێیه. . ؟. گۆڕانێك بۆ ڕه‌خنه گرتن دروست بوبێت، عه‌جه‌با ڕه‌خنه له‌كه‌س قبوڵ ناكا. ؟. هه‌موو پرۆژه‌ی چاكسازیی ئابوریی سیاسی گۆڕان خۆی له‌وه‌دا ئه‌بینێته‌وه، كه‌شه‌وانه‌و ڕۆژانه پێمان ده‌ڵێن: بودجه‌كه سه‌دا حه‌فتاو پێنجی به‌كاربردن و ته‌شغیلیه‌و سه‌دا بیست و پێنجی وه‌به‌رهێنان وئاوه‌دانكردنه‌وه!!. ئه‌ری بۆچی خۆتان له‌قه‌ره‌ی دانا غاز‌و دیارنه‌مانی پاره‌ی ووشكه‌ساڵی و مۆڵ و میترۆكانی شار‌و. . . هتد. ناده‌ن. كه باسی گه‌نده‌ڵی كرا، گۆڕانخوازه‌كان ووتیان: جا ئه‌وه وه‌ك ته‌پ و تۆز وایه هه‌موومان هه‌ڵمان مژیووه، به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن: نابێت حزب ڕاگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆنی هه‌بێت خۆیان هه‌یانه. باسی میكانیزم و به‌رنامه‌ی چاكسازیی له‌كوردستان ده‌كه‌یت، نییانه!. هه‌موو كاری هێزێكی گۆڕانخواز له‌وه‌ها ساتێك‌دا ئه‌وه‌یه بڵێت: یه‌كێتی و پارتی گه‌نده‌ڵن. ئه‌گه‌ر دوو ڕۆژ یه‌كێتی و پارتی گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌ن، ئیدی ئه‌مان قسه‌یه‌كی تریان بۆ ووتن نییه!!.
گۆڕانكردن له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌م شێوازه جگه له‌درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نییه، كۆی ڕۆشنبیرانش ئه‌م هه‌قیقه‌ته باش ده‌زانن، جورئه‌تیان نییه‌و موجامه‌له ده‌كه‌ن، تاوه‌كو مینبه‌رو میدیاكانی گۆڕان به‌سه‌ریاندا دانه‌خرێت، یان له‌وه‌ده‌چێت ئالوده‌ی قسه‌كانی مه‌لا كرێكار بوبن كه‌ده‌یوت" گۆڕانه‌كه به‌نه‌وشیروان ده‌كرێت، چونكه شه‌قوه‌شێنی له‌گه‌ڵه". بێئه‌وه‌ی بزانن كاری شۆڕشگێڕیی و بیریی ئیسلاحخوازیی له‌سه‌ده‌رمی مۆدێرنه‌و داهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی مرۆڤدا، زۆر جیاوازه له‌ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكان. له‌ئێستادا خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی كڵاو ڕۆژنه‌یه‌كی ترن تا كامی ئاره‌زووه‌كانی خۆیانی تیا بخه‌ن، چونكه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گۆڕانخوازیی له‌ناو هێزێكی وه‌ك گۆِراندا بونی نه‌ماوه، ئه‌وه‌نه‌بێت:له‌فه‌یسب بوك و سایته‌كاندا ورته وورت بكه‌یت دژی حوكمی بنه‌ماڵه له‌كوردستان. دواجار گۆڕانیش له‌وه به‌ده‌رنین كه‌بیانه‌وی ڕۆشنبیران و چینی نوخبه ده‌سته‌مۆ بكه‌ن، له‌نوكته ئه‌چێت (8765) مامۆستا له‌زانكۆكانی كوردستان وانه ده‌ڵێنه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك كلكه له‌قێی مووچه‌و ده‌رماڵه بكات و له‌ولاشه‌وه تابخرێته سه‌رشاشه. ؟.
له‌هه‌موو دونیا ڕۆشنبیران ته‌له‌فزیۆن ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ر دێننه قسه‌و ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام لای گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌تاقی ته‌نها هه‌مووی ئاڕاسته ئه‌كا. . ؟؟. بچن بگه‌ڕێن له‌شۆِرشی (ئه‌مریكا-1773) دژی ئینگلیزه‌كان، له‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا (1789) كه ته‌واو شۆڕشێكی مانابه‌خشه و مێژووی كرد به‌دوو به‌شه‌وه. تاڕادده‌یه‌ك شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری (1917) . بۆچی وا گرنگ بون، چونكه ڕۆشنبیران پلانی ژیرانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته كۆنكرێتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بوو، له‌ڕێگه‌ی شتی پڕ‌و پوچی وه‌ك سیدی و گرته‌و پۆسته‌ره‌وه ده‌ستی پێنه‌كرد وه‌ك شۆڕشی ئێران (1978) . دواجار هه‌ر به‌سیدیه‌ك و پۆسته‌رێكیش ده‌ڕوا. له‌عێراق (1958) سیسته‌مه‌كه‌ش گۆڕاو له‌مه‌له‌كیه‌وه بۆ كۆماری، ئی دواجار هه‌یكه‌لی سیاسی و ئیداری و هه‌موو شت وه‌ك خۆی مایه‌وه، له‌پرۆسه‌ی ئازادی (2003) سه‌دام و به‌عس به‌ڕواڵه‌ت نه‌مان، كه‌چی داموده‌زگاكانی ئێستا پڕن له‌سه‌دام و به‌عس. ئه‌م هوڕینه‌یه‌ی نه‌وشیروان و هه‌ندێ خه‌ڵگ ساڵانێكه گرتویانه‌ته به‌ر له‌ناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی یه‌وه ده‌قی گرتوه، به‌ناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتیش ئاوا ده‌بێت، وه ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌ك تاوانێكی به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتی و له‌گه‌ڵیدا پارتیش، به‌رامبه‌ر شاری سلێمانی ده‌یكه‌ن، بۆ تێكدانی هه‌موو سیما شازه‌كانی، هه‌ر له‌ناوچه‌گه‌رێتی یه‌وه ده‌قی گرتووه.
باشتر نه‌بو، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بری نوسینه‌وه‌ی كتێبی ئه‌ده‌بی و شیعری، ستراتیژی كاركردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاینده بنوسیبایه، ". ئه‌ری باشتر نه‌بوو نه‌وشیروان مسته‌فا "ئینسكلۆپیدیای شه‌ڕی ناوخۆ" ی بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده بنوسیایه‌و بیانكردایه به زنجیره فلمێكی دۆكۆمێنتاریی؟؟. یان هه‌روه‌ك له‌دیدارێكی گۆڤاری لڤینی ساڵی (2009) ڕوونی كردۆته‌وه كه "شه‌ڕی ئه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕی پاره‌و ده‌سه‌ڵاته
ئێمه پێمانوایه، له‌كوردستان به‌ناوی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی تۆتاڵیتارو گه‌نده‌ڵه‌وه، هه‌مان ئه‌زمون به‌هۆی بێ بنه‌مایی و تێنه‌گه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌و چه‌مكی گۆِران دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رسیاسه‌تێك به‌بێ باگگراوه‌ندێكی تیۆریی میزڵدانی پڕه له‌هه‌واو دواجار به‌نوكی ده‌رزییه‌ك ده‌ته‌قێت. ئێستا كوردستان پێویستیه‌كی مێژوویی گه‌وره‌ی به‌گروپێكی گۆڕانخوازی ئه‌قلانی و مه‌نتقی و شاره‌زا هه‌یه، تا ڕێنسانسێك له‌كوردستان به‌رپابكه‌ن له هونه‌رو ئه‌ده‌ب و سیسته‌می سیاسی و ئابوری وكایه‌ی میدیایی و. . . هتد. هه‌موو هه‌ڵته‌كێنێت و نۆژه‌نی بكاته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رچه‌نده وورد ده‌بیته‌وه هه‌سته‌كه‌یت فاشیزم ڕێك له‌هه‌ناوی ئه‌م هێزه گۆڕانخوازانه‌ی كوردستانه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌نها ئه‌وه ده‌بێت نه‌وازد هادی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌گۆڕێن به دانی ئه‌حمه‌د مه‌جیدو عه‌لی باپیر، خه‌سره‌و نه‌زهه‌ت ده‌بن سه‌ركه‌وتی كوببه‌و مام رۆسته‌م، هوشیار عه‌بدولاو عه‌دنان عوسمان ده‌بن به عه‌بدلوه‌هاب و سلیمان عه‌بدوڵا. . . هتد. چه‌قۆ كێشه‌كانی ئاسایش و پاراستن ده‌بن به‌چه‌قۆكێشه‌كانی ده‌وری مه‌نه‌سه‌كه‌ی (17) ی شوبات. به‌هێزه نه‌شازه‌كانی پێشویان ووت: نابێت حزب ته‌له‌فزیۆنی= و ڕاگه‌یاندنی هه‌بێت، هه‌ر له‌ئێستاوه خۆیان هه‌یانه، به‌خه‌ڵكیان ووت شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌مه لێكه‌وته‌كانی بوو، كه‌چی خۆیان ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یان تێكدا، له‌بری ئه‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی سیاسه‌ت و میكانیزمی كار له‌ناوخودی كوردستاندا بێت، دیسانه‌وه ده‌یبه‌نه‌وه بۆ ئێران و توركیا. كه‌واته گۆڕان به‌م هه‌ناسه‌یه درۆیه‌كی شاخداری گه‌وره‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
