له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، تا ئه‌م چركه ساته هه‌ر هه‌ڵوێست و قۆناغێك، وه‌ربگرین، ده‌رده‌كه‌وێت هیچ كاتێك مه‌سه‌له‌ی كورد، وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژیی ئیشی له‌سه‌رنه‌كراوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وه‌ك (نه‌ته‌وه) هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و حكومه‌تی و مه‌ركه‌زیی عێراق و جیهانی ده‌ره‌وه نه‌كردووه.
ستراتیژ (stratège) : به‌مانای سه‌ركردایه‌تی كردن و پلاندانان و ته‌كبیركردن، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگ. ئه‌گه‌رچی له‌كۆندا، بابه‌تی ستراتیژیی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها بۆ مه‌به‌ست و ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ربازیی به‌كارهێنراوه. له‌ئێستاو ئاینده‌شدا، مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام له‌جه‌نگ و خۆ ڕێكخستنه‌وه‌دا، ده‌ژی. هه‌تا مرۆڤێك له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه بمێنێت، جه‌نگ به‌رده‌وامه، خودی جه‌نگ به‌رهه‌می مه‌عریفه‌ی ئینسانه‌كانه، زاده‌ی حه‌زكردنه به به‌رفراوانی و گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات و هێز، كه له‌ناخی هه‌ر تاكێكدا سه‌وز بووه.
هه‌ركیان و گه‌لێك، له‌جیهاندا، وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌یه، هاتووه ته‌واوی بكات. بۆ كورد و ڕۆشنبیران، له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر نه‌شزانن "كورد كێییه؟". ده‌بێت بپرسن كورد بۆچی هه‌یه؟. ئایا ئامانجێكی پیرۆز و گه‌وره‌ی هه‌یه تا ته‌واوی بكات، یان ته‌نها بۆ قه‌ڵاچۆكردنی مریشك و ئاژه‌ڵ هاتووه، تا ببێته گه‌لێكی گۆشتخۆر و خه‌واڵوو، وه‌ك ده‌یبینین، خه‌وو خواردن، ته‌نگی به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌ڵچنیووه. له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك پرسی چاره‌نوسسازو گرنگ وا له‌به‌رده‌میدان:
هه‌سته‌كه‌م، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا و شه‌ڕ له‌سوریاو میسر، وه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وسا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكی بیربردوینه‌ته‌وه، هه‌ر نه‌بێت له‌ئه‌وله‌ویاتی خه‌ڵك وده‌سه‌ڵاتی سیاسیی دا، كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه دابڕاوه‌كان، نین وكاڵ بونه‌ته‌وه. هۆیه‌كه‌شی ته‌نها ئه‌وه‌یه نه‌مانتوانیوه وه‌ك: ستراتیژێكی نیشتمانی به‌رنامه‌بۆ داڕێژراو ئیش له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه بكه‌ین، چونكه هه‌موو حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێك له‌هه‌رشوینێك، پلانێكی ستراتیژیی هه‌مه‌لایه‌نی هه‌یه، كه هه‌موویان ده‌كه‌ونه بازنه‌ی هێڵی سوری ئاسایشی نیشتمانی یان ستراتیژیی قه‌ومییه‌وه، وه‌كو، ستراتیژیی ئابوریی (كشتوكاڵ، بازرگانی، پیشه‌سازیی، سه‌رمایه‌و بانق) . ستراتیژیی سیاسیی (گه‌مه‌ی دبلۆماسیی و ئه‌منی) ده‌گرێته‌وه، ستراتیژی سه‌ربازیی، كه هه‌ستیارترین و گرنگترین جۆریانه، تا ئه‌وه‌نده خۆتی پێ به‌هێز بكه‌ی بۆ مانه‌وه (سوپایه‌كی یه‌كگرتووی پۆشته‌و په‌رداخ، لوجستیك، ئامێره‌كانی جه‌نگ، هه‌واڵگرییه‌كی باش، ئامرازه‌كانی سیخوڕی ئه‌لیكترۆنی، ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزی یه‌ده‌ك و ئیحتیاد، مه‌شق و ڕاهێنان به‌پێی ژینگه‌و جوگرافیای سیاسی) . . ئه‌وسا ستراتیژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی. . . ئه‌مانه هه‌موو خزمه‌ت به‌ئامانجه باڵاكان ده‌كه‌ن، له‌ژێر چه‌تری ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، ئه‌بن.
ده‌بێت، چاره‌نوسی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر، چی بێت له‌م ڕووداو و بومه‌له‌رزانه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ورو به‌ر ده‌گوزه‌رێن، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستور و یاسایه، له‌كۆتایی ساڵی (2007) ه‌وه، مادده‌ی (140) ئیكسپایه‌ره‌و واده‌كه‌ی ته‌واو بووه. ئه‌گه‌ر ئێران و توركیایه، ئه‌وان بڕیاره له‌پرسی كه‌ركوكدا بمانبه‌خشن، ئه‌وا نه‌مانده‌نه‌وه باشترێكه. چۆن ژه‌هر له شووشه‌ی هه‌نگویندا قبوڵ ده‌كه‌یت. ؟. باشترین چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كه‌ركوك. ئاماده‌كردنی گه‌ل (استعداد شعب) ه. . تاوه‌كو ئه‌م كارته‌شمان له‌ده‌ست نه‌چووه، چونكه ئه‌وه‌تا جه‌له‌ولاو سه‌عدیه، بوخوێی چێشت كوردی تیا ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌تا دووز نیواو نیو كوردی تیا كه‌مبووه، ڕیاز و حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری (100%) كوردی تیا كه‌مبووه. ناو كه‌ركوك پشتێنه‌ی نیشته‌جێبون و ئه‌منی هاتۆته شۆراو و قه‌ره‌نجیرو بانی مه‌قان، له‌بری به‌ره‌و باشور‌و ڕۆژئاوای كه‌ركوك بچێت!.
چۆن پارێزگاری كه‌ركوك لێدوان ئه‌دات و ئه‌ڵێت: با كه‌ركوك له‌مه‌ولا بخرێته سه‌رهه‌رێم و له‌گه‌ڵ ئه‌وان مامه‌ڵه بكه‌ین؟. له‌كاتێكدا كه‌ركوك ئاماده‌گی نییه، ته‌نانه‌ت چه‌مچه‌ماڵ كه نزیكه‌ی (200000) هه‌زار نفوسی هه‌یه، ئاماده‌یی نییه تا بخرێته سه‌ركه‌ركوك. له‌كاتێكدا فۆڕمی خۆراكیان كه‌ركوكه. ئاخر به‌عس، له‌م ناوچانه، ته‌نها خانوو مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و ڕێگه‌و بانی نه‌ڕووخاندووه، تا دروستی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئینسانی ڕووخاندووه. تۆقاندووه. ترساندووه. زێده‌ڕۆیی نییه بڵێین، كه‌ركوكیه‌كان به‌ڕوخسارو قسه‌كرندا، یه‌كسه‌ر جیاده‌كرێنه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دی. كه‌واته ده‌بێت "ئینسان"دروست بكه‌ینه‌وه. سه‌یره! نه‌له زانستی سیاسی و نه له‌مێژوودا شتی وا نییه، ده‌وڵه‌تێك، یان كیانێك، ئامانجه باڵاكه‌ی دروستكردنی چوار پرد‌و دوو زێراب و شه‌ش خوێندنگه بێت؟. چۆن خه‌ڵك ده‌چێته‌وه بۆ كه‌ركوك، له‌كاتێكدا (19) ده‌زگای ئه‌منی نه‌ته‌وانێت ئاسایشی ئه‌و شاره بپارێزێت، به‌ئیعترافی خۆیان هۆیه‌كه‌ی نه‌بونی هه‌ماهه‌نگییه. چۆن نه‌خۆشێك له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌یت، له‌كاتێكدا هیچ چاودێریی و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌و شاره نییه. (60-70) مناڵ له ژوورێكی پیس و پاتاڵدا، ده‌خوێنن. له‌كاتێكدا خودی مامۆستاكه پێویستی به ته‌ربیه‌ت و خوێندنه!. له‌هه‌ركاتێك پتر كه‌ركوك پێویستی به‌ته‌كانێكی سه‌حافی و سه‌قافی هه‌یه. پێویستی به‌ژیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی پێویستی پێی نه‌بێت، پاره‌و مادده‌یه، زه‌به‌لاحترین بودجه‌ی بۆ ساڵی (2013) دانراوه، بڕه‌كه‌ی (543) ملیار دیناره. تا ئێستا ئیداره‌ی كه‌ركوك ڕۆژانه له‌بودجه‌ی پترۆ-دۆلار (750) هه‌زار دۆلاری هه‌بووه، بۆهه‌ر به‌رمیلێك (1، 5) بووه، له‌مه‌ولا ده‌بێته (5) دۆلار. واته مانگانه بۆ ڕۆشتنی هه‌ر (500000) هه‌زار به‌رمیل/ ڕۆژێكدا، بڕی (2500000) بیست و پێنج ملیۆن دۆلاری ده‌بێت، بێجگه له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، بێجگه له‌وپاره‌و هاوكارییه‌ی، له‌ڕابردوودا ئیداره‌ی ئه‌مریكا داویه‌تی به‌شاره‌كه، بێجگه‌له‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌زمانی خۆیان بێت، قسوریان نه‌كردووه.
Bahroz. jafar@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
