خه‌مه گه‌وره‌كه، په‌روه‌رده‌نه كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌كورتی ئه‌وه‌یه ڕۆشنبیر به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌ساوه، یان ڕۆڵَه‌كه‌یان لێ دزیووه، سه‌ره‌نجام ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و كۆی پنته‌كانی تر كه‌وتۆته ده‌ست به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن، یان ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو، باز ئه‌ده‌مه سه‌ر چه‌ند دێڕێكی به‌پێزی هاوڕێم " به‌ختیار عه‌لی"كه لایوایه:
ڕۆشنبیر نه نوێنه‌ری خه‌ڵكه، نه ئۆپۆزسیۆنه، نه نوێنه‌ری مێژووه، نوێنه‌ری عه‌قڵ و، ویژدان و كه‌ره‌سته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی، پرسیاره‌كه هیچ كات ئه‌وه نییه شت بكه‌ین یان نایكه‌ین، به‌ڵكو پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن وه‌ك ڕۆشنبیر، نه‌وه‌ك سیاسی، خه‌بات دژ به دیكتاتۆریه‌ت بكه‌ین؟. ئه‌مه ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌یه كه كاراكته‌ری ڕۆشنبیر له‌حیزبییه موزه‌یه‌فه‌كان جیاده‌كاته‌وه، كه خراونه‌ته كایه‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه تا به ئایدۆلۆژی و حزبی بكه‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: چی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی شوناسی فكری و ئینسانیمان له‌و خه‌باته‌دا به تۆز‌و ته‌متومانی ئایدۆلۆژی پیس نه‌بێت؟. چی بكه‌ین، پاكی و ئۆبژێكتیڤییه‌ت و ئازادی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، تا بتوانین ڕێزی ئازادی و مرۆڤ بۆ سه‌رده‌مه‌كانی تریش زامنبكه‌ین و شه‌ڕی به‌ره سیاسییه‌كان له‌خوێن و پیسی خۆیاندا نوقممان نه‌كه‌ن؟. ئه‌مه‌و هه‌ندی له ڕۆشنبیرانی كورد له‌بری سه‌رقاڵی ئه‌و وه‌ڵامانه بن، كه ڕۆشنبیر وه‌ك بیریار، وه‌ك داهێنه‌ر، وه‌ك خوێنه‌ری مێژووی فكر، وه‌ك هه‌ڵگری تێز‌و تێڕوانینی تایبه‌ت، كه‌چی سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسه‌تن، به‌خودی سیاسه‌ت.
ئه‌مه‌ی كه " به‌ختیار عه‌لی" باسی ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و هۆكاره بێت، كه دوو جه‌نگی جیهانی گه‌وره‌و خوێناوی لێكه‌وته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له (200) ساڵ بوو، پاش ڕۆشنگه‌ریی بانگه‌شه‌ی ئه‌قڵانیه‌ت له‌خۆرئاوا، تاكی ئه‌وروپی لاف و گه‌زافی به‌سه‌ر دونیادا لێ ئه‌دا، وه‌ختێك له‌ناكاو جه‌نگ ده‌ستی پێكرد، دونیای كاولكرد، له‌پاش ئه‌مه" شوبنهاوه‌ر" پرسی:چۆن ده‌بێت له‌باوه‌شی عه‌قڵانیه‌ته‌وه، نا ئه‌قڵانیه‌ت سه‌ر ده‌ربهێنێت، چۆن شه‌ڕ له مناڵدانی فكر‌و چاكه‌ی گشتی یه‌وه سه‌ر ده‌ر دێنی؟. بۆیه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕووی فكره‌وه دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ڕه‌خنه‌و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌قڵانیه‌تی خۆرئاوا، به زه‌نگه گه‌وره‌كه (قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت) ده‌ستی پێكرد. له (هۆركهایمه‌رو تیۆدۆر ئادۆرنۆ و واڵته‌ر بنیامین و هربرت ماكۆزه و كارل پرپه‌رو فرۆید‌و هابرماس) دا خۆیان بینییه‌وه. ئه‌م پێڕه به تایبه‌ت (ماركۆزه) قسه‌ی له سه‌ر ئه‌وه كرد كه مرۆڤ مرۆڤێكی فره بوعدو ڕه‌هه‌نده، كراوه به تاك ڕه‌هه‌ند، به‌تێزه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (الانسان ژون البعد الواحد) . ئه‌وكات هۆشیاری دا، كه ته‌كنه‌لۆژیا مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ووڕ كردووه، مرۆڤ ته‌نها كۆیله‌یه‌كه به‌ده‌ست ئامێر‌و داهێنانه‌كانی خۆیه‌وه. ئاخر كه بازاڕ پڕه له‌شمه‌ك ئه‌ی چاره‌نووسی ئینسان له‌كوێدایه؟؟.
ئه‌م خه‌مه گه‌ورانه‌ی، سه‌ره‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ری وه‌ك كوردستان، پێًویستی به مرۆڤی هه‌ڵكه‌وتوو هه‌یه له كایه‌ی ڕۆشنبیریی و داهێناندا. پێویستی مێژوویی گه‌وره‌ی به‌وانه‌یه كه خوازیارن ڕینساینسێك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا به‌رپا بكات. ئه‌مه‌ی ده‌كرێت، سه‌رچۆپی گرتنی كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌و ئاڕاسته‌كراون، هه‌ندێكیش له‌مانه تا ئه‌م چركه ساته هه‌ر باس و قسه له‌سه‌ر " چاكی و خراپی " یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن، یاخود سه‌رقاڵی شانازیكردنن به‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆنن، بۆیه بیرۆكه‌و ته‌رحه‌كانیان له‌م چوارچێوه‌یه اترازێت، له‌كوردستان به‌باشی ئه‌وكاره‌ساته هه‌ست پێ ئه‌كه‌ی، كه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان پێوه‌ری ئه‌خلاقی و پێوه‌ری ته‌حلیلی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یس و دیارده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بگۆڕین پێویستمان به‌مه‌رایی و شكاندنه‌وه به‌لایه‌ك و هه‌ست و سۆز‌و وابه‌سته‌یی نییه، توێژه‌رو شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ناوه‌نده میدیاییه‌كانی جیهان ئه‌وانه‌ن كه خۆیان له ئه‌خلاق داماڵیوه، مه‌به‌ست له‌وه‌نییه بی ئه‌خلاق بن، به‌ڵكو مه‌به‌ست گوێنه‌دانه به‌هه‌ر شتێك، له‌ده‌ره‌وه‌ی (به‌هێزیی و لاوازیی) . كی لاوازه؟ كی به‌هێزه؟. ئاماژه‌و پێوه‌ری به‌هێزبون و لاوازبوون چی یه؟؟. ئیتر تۆ هه‌قێكت به‌سه‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكی تره‌وه نییه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی یان بابایه‌كی عه‌وام یان گروپێك تۆ ئاڕاسته‌بكا، كه‌ئه‌مه كاره‌ساته‌و پێچه‌وانه‌كه‌ی دروسته.
كاتێك، "محه‌مه‌د ماغوت " ده‌ڵێت: نه‌كه‌ی ببی به قسه‌كه‌رو بیرمه‌ند، چونكه زه‌مانی خوێڕی و سه‌ر سه‌رییه‌كانه. ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه جنیوێك بدات، ئه‌گه‌رچی جنێۆ و قسه‌كانی سه‌ر زار، دیوێكی ئیجابی له كلتور‌و مێژوو باری فۆلكلۆری گه‌لێك پێك دێنن. به‌ڵكو گه‌ره‌كێتی پێت بڵێت: شه‌ڕه‌كه قورسه، ئه‌گه‌ر بێ فكر‌و تیۆریت، ئه‌گه‌ر ئه‌زمونیت نه‌كردووه و به‌ته‌نها یت، ئه‌وه ته‌نها كارێك كه ده‌یكه‌یت له‌ده‌ستدانی ته‌مه‌نی خۆته.
ببینه، له‌ماوه‌ی ده بۆ پانزه ساڵی ڕابردودا، كۆی ڕاگه‌یاندنی كوردی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌تاڵ و فشۆڵیان عه‌رزكردووه‌و فه‌رزیشیان كردووه، ئیشی ئه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاق و هاوڕێیه‌تی بووه، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، وێستگه به وێستگه به‌ره‌و خوار ده‌چین؟؟. ئه‌ی عه‌جه‌ب كابرایه‌ك شوانكاره‌یه‌و (20) سه‌ر مه‌ڕو بزن ده‌داته كه‌سێكی تر، خۆ ده‌بێت دوای (4) ساڵ) ئه‌م بیست سه‌ر ئاژه‌ڵه بكاته (60-100) سه‌رێك. . مه‌عقوله ئه‌وه‌شی هه‌یه له‌ناوی به‌یت؟؟.
ئه‌مڕۆ، گروپه له‌رزۆك و سه‌رچۆپیكه‌ره‌كانی ناو كایه‌ی ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندنی كوردیی، به‌باشی ترسیان لێنیشتووه، باره‌گای ڕۆژنامه به‌ڕۆژنامه، تیچی به‌تیڤی ده‌گه‌ڕێن، كه ده‌نگه ئازاده‌كان بشارنه‌وه‌و بیر‌و بۆچونه‌كانیان بڵاومه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
