نزیكه‌ی سه‌دو سی ساڵ پێش ئێستا، له گۆڕستانی (هایتی) له‌له‌نده‌ن ته‌رمی پیاوێك نێژرا، ناوی (ماركس) بوو، ئه‌و جانه‌وه‌ره‌ی له‌باوكی ڕه‌نجابو، له‌ئاواره‌یی و كوله‌مه‌رگیدا ژیانی به‌سه‌ر برد، هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مرۆڤ و مێژووی مرۆڤایه‌تی، كه‌چی له‌گۆڕستان ته‌نها (11) كه‌س به دیار گۆڕه‌كه‌یه‌وه بوون، هه‌تا مرد قسه‌ی له‌سه‌ر ئابوریی و سه‌رمایه كرد، كه‌مردیش خاوه‌نی ته‌نها (250) پاوه‌ند بوو.هه‌واڵی مردنی ئه‌م فه‌یله‌سوفه ناوداره‌ی مرۆڤایه‌تی له سوچی ڕۆژنامه‌یه‌كدا نه‌بێت، له‌هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا بلاونه‌كرایه‌وه.یه‌كێك له‌هاوڕێكانی له‌گۆڕستان ووتی: به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م پیاوه له‌ئاینده‌دا، ته‌شه‌نه ئه‌سێنێت، كه‌چی هه‌موو گاڵته‌یان به‌و ووته‌یه هات و سه‌ركۆنه‌یان كرد.
دوای په‌نجا ساڵ، له‌ململانێی جه‌نگی سارد، كاتێك سۆڤیه‌ت ڕووخا، لای خۆیه‌وه (فۆكۆ یاما) جاڕی كۆتایی مێژووی دا، پێی وابو، ئه‌مه ته‌نها ڕووخانی ده‌وڵه‌تێك نه‌بو، به‌ڵكو هه‌ره‌سی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزمیشه..!!.
ئێستاله‌و ئه‌ڵمانیایه‌ی كه "ماركس" ی به‌زیندوویی پێ قبوڵ نه‌بو، كتێبه‌كانی پڕ فرۆشترینن.ساڵانه دوو هێنده‌و چوار هێنده "سه‌رمایه" ی ماركس فرۆشی زیاد ئه‌كات.ده‌زگای بی بی سی له‌پرسیارێكدا كه بۆ زۆربه‌ی ڕۆشنبیرانی دونیای ناردووه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی " كێ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی جیهانه..؟" له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، وه‌ڵامه‌كه‌ی ماركس ده‌رچوو.به‌گشتی له‌دوای (11ی سێپته‌مبه‌ر) ه‌وه، هه‌موو بینیی یان كه‌چۆن كه‌پیتاڵیزم خوێن له‌ناو گه‌ڵی ئه‌چۆڕێت، داوا له بلۆكی ئیشتراكیه‌ت ده‌كات له‌م قوڕاوه ده‌ری بهێنێت، به‌ناچاریی په‌نا بۆ كتێبه‌كانی ماركس (سه‌رمایه) ده‌به‌ن.كه تادوێنی به شه‌یتان ناوزه‌ندیان ده‌كرد، ئه‌ی ئه‌وه نییه زۆرله هێزه ئیسلامیه‌كانی جیهان نه‌فره‌ت له ماكیاڤیلی ده‌كه‌ن، كه‌چی خۆیان هه‌ر ڕێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ماكیاڤیلیزمه.ئه‌مه كتێبه‌كه‌ی دێریدام بیرئه‌خاته‌وه، به‌ناونیشانی (سێبه‌ری ماركس به‌سه‌ر خۆرئاواوه) ..ئێستا كاتیه‌تی بپرسین، ئایا سۆڤیه‌ت و ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ڵه ئیشتراكیه‌تیان ته‌رجه‌مه كردبو، ڕووخان، یان ماركسیزم و بیری سۆشیالیزم؟.
لێره‌و له‌وی، قسه له‌سه‌ر ڕووخانی مورسی و ئیخوانه‌كان ده‌كرێت، هه‌ره‌سی ئه‌مجاره‌ی مورسی به‌هه‌ره‌سی ئه‌زمونی هه‌شتا ساڵه‌ی كاری ئیسلامی و حوكمڕانی ده‌چوێنن؟.تائه‌و ئاسته‌ش ده‌چن كه ئایه‌ته قورئانیه‌كان بۆئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ست ناده‌ن؟.بێئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ئایدۆلۆژیا نه‌گۆڕێكی نه‌مره‌و بواری یاریكردن به‌هیچ كه‌س نادات، ئه‌وه‌ی ڕووخا ئیسلام و ئیخوان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ڕوویدا كاولبونی بنه‌وبارگه‌ی قاعیده و حه‌ماس نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌مه‌په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌تی مورسیه‌وه هه‌بوو له میسر، ئیخوانه‌كان له (25) ی یه‌نایه‌ردا به موباره‌كیان ووت: له‌كوێی دونیا (40) ملیۆن كه‌س به‌سه‌رۆكێك ئه‌ڵێت: ئیرحه‌ل..كه‌چی سه‌رۆك ناڕوات و گوێ نادات، ئێستاش كه زیاتر له (32) ملیۆن كه‌س له‌شه‌قامدان دژی مورسی، كه‌چی مورسی حیسابیان بۆناكات و باس له‌مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات.ئه‌مه كوده‌تا بو، به‌هه‌قی ئه‌وه‌ی مورسی به هه‌ڵبژاردن هاتووه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌م ڕووداوانه، ناویان "درێژه‌ی شۆڕش" ه.شۆڕش ئامێرێكی قاندراو نییه له‌كوێدا ویستت، له‌وێ ڕایبگریت، هه‌رگیز له‌خاڵێكدا ناوه‌ستی تا ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكێ، بۆیه ئێستا له‌میسر شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه، میسرییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌نگ ناده‌ن كه بیانخه‌یته به‌هه‌شت، وه‌ك ئه‌وه‌ی مورسی دێت و خیتاب و ئایه‌تی قورئانیان بۆ ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وان نایانه‌وێ له‌قیامه‌ت و پردی سیرات ئیخوانه‌كان شه‌فاعه‌تیان بۆ بكه‌ن، ئه‌وان گه‌لێكن ته‌واو تینوی نان و ئازادیی و یه‌كسانین.
قه‌تیس كردنی هه‌ڵه‌كانی مورسی له‌و دێڕه‌دا "ئه‌وه‌ی حوكمی ئیخوان له‌سه‌رده‌می ساڵێكی مورسیدا كردی، به‌ئاڕاسته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌روه‌ختی خه‌لافه‌ت، ده‌بوو به ده‌ساڵ بكرایه، په‌له‌یان كرد له‌گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌یان بۆیه ڕووخان".ئه‌مه ته‌نها چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكه.بڕوانن جاران شیوعیه‌كانی عێراق ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر له‌مۆسكۆ باران بباری، ئێمه لێره چه‌تر هه‌لئه‌ده‌ین".هه‌ڵكردنی چه‌تر بۆ ئیسلامیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی میسر یه‌كسانه به كوشتنی ئه‌جێنده‌ی سیاسی‌یان.چونكی په‌نده‌كه بۆ ئیسلامیه‌كانی جیهان ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار ده‌عوه له‌سیاسه‌ت جیابكه‌نه‌وه، فۆڕم و هونه‌رو ئه‌زمونی سیاسه‌ت شتێكه و كاری بانگه‌وازیی ئیسلامی شتێكی تر.دووه‌مین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتن و شكستی خۆیان نه‌به‌ستنه‌وه به مورسی و ئیخوانه‌كانی میسره‌وه، چونكه ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی و جوگرافی له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر حوكمی خۆی هه‌یه.ته‌نانه‌ت نابێت خۆیان ببه‌ستن به‌و ئاك پارتیه‌ی (موعجیزه‌ی ئابوریی) خوڵقاند له‌توركیا.بپرسن ئایا ده‌كرێت هه‌موو جیهانی ئیسلامی باجی هه‌ڵه‌كانی مورسی بدات؟.ئه‌ی ئایا ده‌كرێت هه‌موو ماركسیزمه‌كانی جیهان باجی گه‌نده‌ڵی و به‌ڕه ڕزاوه‌كه بده‌ن كه گۆرباجۆف ده‌ستی بۆ برد پاكی بكاته‌وه؟.
ئێمه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م نوسینه‌و، ڕووداوه‌كانی میسردا بۆمان ده‌ركه‌وت، ڕاسته ئیسلامیه‌كانی كوردستان كوردن، به‌ڵام ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له‌كوردستان نییه، بۆیه نه‌ته‌وه‌یی بون و دیموكراسیه‌ت لای ئه‌وان ته‌نها درۆی په‌یژه‌كه‌یه تا ئه‌چنه سه‌ربانه گه‌وره‌كه، دوایی په‌یژه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاده‌كێشن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
