سێ پێشنیار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه، ئێمه‌ومانان قسه له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌كه‌ین، بۆیه هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌ین ڕه‌نگه دووباره بێت.ئه‌وه نه‌بێت كه‌بڵێین: له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق (2003) ه‌وه.سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بێ قه‌یدو شه‌رت نمونه‌یه‌كی سیاسی و ئیداریی خراپی هه‌م له‌به‌غداو، هه‌میش له‌ناو كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر نیشان دا.
له‌ئێستادا، كه‌ركوك خزمه‌تگوزارییه‌كی پێش چاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌توانم بڵێم له‌مێژوودا نه پارێزگاری وای هه‌بوه‌و نه خزمه‌تگوزاریی واشی بۆ كراوه.خه‌ڵكی كه‌ركوكیش له‌ڕووی باری پێشكه‌وتنی شاره‌كه‌یان و بونی حاكمێكی تاڕاده‌یه‌ك باشی بێلایه‌ن، زۆر خۆشحاڵن.سایكۆلۆژیاو باری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به‌درێژایی حوكمی به‌عس بارێكی ته‌واو خراپ و ناجێگیر بووه، كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ركوك به‌ئێستاشه‌وه ته‌واو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراون، بۆیه هه‌رپێش كه‌وتن و گۆڕانێكی بچوكیش ببینن به‌لایانه‌وه زۆر جێی قسه‌یه‌و، هه‌موو شه‌وێك مه‌جلیسه‌كه‌یانی پێ خۆش ئه‌كه‌ن، مرۆڤی به‌ئینساف باش هه‌ست ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی (د: نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی وه‌رگرتووه، ئیتر به‌ڕێژه‌یه‌كی باش هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه یه‌كێك هه‌یه‌و گڵۆپی سه‌وزی له‌مه‌ركه‌زی بڕیاره‌وه بۆ هه‌ڵكراوه‌و، كه‌سێكه له قوڵایی سه‌رمایه‌داریی و بیری لیبراڵخوزایه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌ن پارێزگارێك هاتووه‌و گوێ بۆ ئه‌ندام ناوچه یان كۆمیته‌یه‌كی گه‌ڕه‌كێك شل ناكا، تا كارێكی لاكوتی پێ ئه‌نجام بدات.له‌كۆنیشه‌وه ئیمامی ئیبن ته‌یمیه فه‌رموویه‌تی " شه‌ست ساڵ شارێك حاكمێكی زاڵم، حوكمی بكا، باشتره له‌وه‌ی شه‌وێك شار بێ حاكم بێت.بۆیه من لای خواره‌وه، ته‌نها سێ پێشنیارم هه‌یه بۆ پارێزگا‌و پارێزگاری شاره‌كه، نه‌ك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێم:
یه‌كه‌م: له‌ڕووی ئاسایش و دڵنیاییه‌وه، ده‌زانین ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئارامی نه‌بوو، پێش كه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی به‌دی نایه‌ت، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه شڵه‌قاوه‌ی كه له‌ڕابردوودا له‌كه‌ركوك ڕوویان داوه، ماوه‌یه‌كه زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاره‌كه، له ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان ده‌نوسن (دارالبیع) یان (ئه‌م خانووه بۆ فرۆشتن) .ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆچی كوردانی كه‌ركوك ده‌ستی پێكردووه، وه‌ك له جه‌له‌ولاو سه‌عدیه بینیمان چۆن چۆڵیان كرد، جگه‌له‌مه‌ش له‌زۆر كاری قێزه‌وندا ده‌رهه‌ق به‌كه‌سایه‌تی و مه‌لاو ڕۆشنبیران ئه‌نجامدراوه، هه‌ر ترسێك په‌یدابووه، به‌تایبه‌ت له‌هه‌ندێ ده‌زگای ئه‌منی كوردی.بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م كه: له‌ڕووی كاری موخابه‌راتی و هه‌واڵگرییه‌وه، ژوورێكی زۆر به‌هێزو هاوبه‌ش دروست بكه‌ن.كه تائێستا به‌به‌ڵگه‌وه نیمانه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاسایشی یه‌كیتی و پارتی جیایه، پاراستن و زانیاریشیان هه‌رجیایه، پۆلیسی كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌و چه‌ند لیوایه‌كیش هێشتا ناتوانن ئاسایشی شاره‌كه بپارێزن..؟.بۆنمونه:له‌م ماوه‌یه هه‌واڵی په‌لاماردانی (سوق عێری) واته: بازاڕی زه‌ره‌نگه‌ره‌كان له هه‌واڵگریی به‌غداوه به‌نهێنی هاتۆته پۆلیسی كه‌ركوك و پێیان وتراوه، ناچار له‌گه‌ڵ بانگی عه‌سردا ده‌ڕابه‌كانیان پێوه ئه‌ده‌ن.
دووه‌م: له‌ڕووی سوته‌مه‌نیه‌وه..هه‌موو كات كه ده‌بینم له‌به‌نزینخانه‌كانی ئیسكان وشۆریجه‌و عه‌ره‌فه‌و ڕه‌حیماوا...سه‌دان و بگره زۆرجار ده‌چێته هه‌زار ئۆتۆمبیل له سه‌ره‌ی به‌نزیندا وه‌ستاون...له‌كوێ...؟ له‌كه‌ركوك، تاوێك باش ناوچه‌وانم عه‌ره‌قی زه‌ردو سوور ئه‌كات، ئه‌و كه‌ركوكه‌ی كه نه‌وته‌كه‌ی له‌ساڵی (1970) دا (70%) ی بودجه‌ی عێراقی دابین ده‌كرد، واته له‌سه‌د به‌رمیل نه‌وتی عێراق حه‌فتای هی كه‌ركوك بووه، له‌م كه‌ركوكه‌ی كه ڕۆژانه زیاتر له (500000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌چێته ده‌ره‌وه، خه‌ڵك هه‌یه دوو شه‌وو دوو رۆژ بۆ (40) لیتر به‌نزین له‌سه‌یاره‌كه‌یدا ئه‌خه‌وێت..!!.
بۆیه دیسان پێشنیار ئه‌كه‌م كه: به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، هه‌وڵی دانانی پاڵێوگه (مه‌سفا) یه‌ك له‌شاره‌كه‌دا بده‌ن، ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان (60) پاڵێوگه‌ی ناقانونی هه‌یه، كه‌هه‌ریه‌كه‌ی هی یه‌كێكه، جگه له‌سێ دانه‌ی یاسایی، وا داهاته‌كه‌شی دیار نییه، ئه‌ی بۆ كه‌ركوك مه‌سفایه‌كی نه‌بێت..؟.كه‌ركوك وه‌ك ئه‌و مریشكه وایه كه هێڵكه‌ی ئاڵتونی ده‌كات، ئه‌م هێڵكه‌یه به‌دینارێك ده‌ده‌ینه ئێران و توركیا‌و جیهان، دوایی بۆمان پاك ده‌كه‌ن و بۆمان ده‌نێرنه‌وه، به (100) دینار پێمانه فرۆشنه‌وه، ئه‌مه‌یه یاسای قۆرخكردن و ئیستعمار..!!.ئه‌ی بۆچی خۆمان پاڵیۆگه‌یه‌ك دروست نه‌كه‌ین و له‌شاره‌كه‌دا هێڵكه‌كه پاك نه‌كه‌ین.له‌كاتێكدا بێجگه له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق كه‌به‌ر كه‌ركوك ئه‌كه‌وێت، ته‌نها له‌پاره‌ی پترۆددۆلار، ڕۆژانه كه‌ركوك بۆ ئیداره‌ی شاره‌كه (750000) حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلاری هه‌یه، ئه‌م پاره خه‌یاڵیانه ئه‌گه‌ر بۆمه‌سفایه‌ك نه‌بێت، ئه‌ی بۆچی باشه.؟.جگه له‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و ئیداره‌ی ئه‌مریكاش به‌ده‌می خۆیان بێت هه‌موو یارمه‌تیه‌كی شاره‌كه‌یان كردووه.
سێهه‌م: له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه:به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پزیشكه‌وه، یه‌قینم هه‌یه ڕۆژانه له‌وشاره نه‌خۆش و مرۆڤ ئه‌مرێت، بۆیه من پێشنیار ئه‌كه‌م: چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر به‌په‌له بكرێنه‌وه، له‌كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه هه‌یه كه كاتی خۆی به‌عس دروستی كردووه‌و، یه‌كێكیان ناوی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دام بوو، كردتان به ئازادی، ئه‌ویتریش ناوی "جمهوری" بوو، كردتان به كۆماری، ئیتر شتی تر نه‌كراوه جگه‌له‌وه‌ی شۆراو، كه دژایه‌تیه‌كی زۆر ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه ده‌ست به‌غداوه تا وه‌ك ئه‌مانی تر وێران بێت.سبه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نۆژه‌ن كرانه‌وه كه‌ئێستا به‌س له‌نه‌خۆشخانه ناچن، ئه‌ی نه‌خۆش و بریندار‌و كوژراو ده‌به‌نه كوی..؟.
دكتۆره‌كانی ئه‌م شاره ڕۆژانه هه‌یانه له عیاده‌كه‌ی (120) نه‌خۆش ئه‌بینێت..!!.جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م بواره له‌كه‌ركوكدا كه‌مترین چاودێریی له‌سه‌ره، له كاتژمێر (12) ی شه‌و به‌دواوه خه‌فه‌ره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی ده‌خه‌ون..!!.ته‌رم ئه‌بینیت له‌ناو هۆڵه‌كاندا.نه‌خۆش ئه‌بینیت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه‌و كه‌س لێی ناپرسێته‌وه..!!.كه‌ی باوی ئه‌وه ماوه له‌دونیادا خه‌ڵك به‌ساغی بچێته هۆڵی مناڵبونه‌وه، به‌مردوویه‌تی بیده‌نه ده‌ست خاوه‌نی.ئینجاش له‌كاغه‌زی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و له‌به‌رامبه‌ر هۆكاری مردنه‌كه‌ی، هه‌رله‌خۆیه‌وه بنوسێت:" تجلگ رئوی".شوێنیشی بۆ نه‌گرن تا دوایی به‌یان وه‌فاته‌كه‌ی بده‌نێ..!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
