له‌كلتوری ڕۆژهه‌ڵاتیدا، دووشتی سه‌یر به‌دیده‌كرێت، كه مایه‌ی گشت نه‌گبه‌تیه‌كانه، یه‌كه‌میان: هه‌ر هێزێكی سیاسی نوی كه دروست ده‌بێت وه‌ك جێگره‌وه‌و چاككه‌ره‌وه‌یه‌ك، ئه‌وی پێش خۆی تێ ناپه‌ڕێنێت، له لێدوان و ئیش و كار و پرۆژه‌و تاكڕه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ڵێی سێوێكن و تازه كراون به‌دووكه‌رته‌وه.دووه‌میشیان: به ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌یانه‌وی په‌یڕه‌وی دیموكراسیه‌ت بكه‌ن، قسه له‌سه‌ر دانانی ده‌ستورێك ده‌كه‌ن، عه‌نتیكه‌یی ئه‌م ده‌ستوره شه‌رقیانه كه‌كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازنه‌ی كوردی به‌خراپ داناوه، ئه‌وه‌یه:هێشتا دانه‌نراوه و په‌سه‌ند نه‌كراوه، ئه‌ڵێن با ته‌عدیلی بكه‌ین...!!.ڕه‌نگه له‌به‌ر ئاوێنه‌یه‌ك بتوانیت خۆتی تیاببینیته‌وه‌و به‌زوویی كه‌موكورتیه‌كانی سه‌رو چاوت چاك بكه‌یت، به‌ڵام ده‌ستوور، وانییه.خۆت و ماف و ئه‌ركه‌كانی تیا ده‌بینیت، به‌س یه‌كسه‌ر بۆت نییه هه‌ركاتێك خه‌وێكی ناخۆشت بینی و نۆبه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو، قسه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی بكه‌یت.وه‌لێ خۆئه‌مه‌ی له‌كوردستان هه‌یه پێشتر (36) حزب و لایه‌ن به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ده‌نگیان بۆده‌رچواندنی له‌په‌رله‌مان داوه.به‌زۆرینه‌ی (96) ئه‌ندام له‌كۆی (111) ئه‌ندام پالیان پێوه ناوه.عه‌جه‌با ئه‌مڕۆ (53) كه‌س داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن لۆ په‌رله‌مان..!!.تۆبڵێی ئه‌و (96) كه‌سه ئه‌وكات نوێنه‌ری گه‌ل نه‌بوبن و، ئێستا هه‌ست به‌رپرسیارێتی بكه‌ن..!!.
به‌سه‌یر، وه‌ری مه‌گرن كه ڕه‌نگه ئه‌م فۆڕمه له‌دانانی ده‌ستووری كوردی، دوامۆدێلی ده‌ستوریش بێت له‌جیهاندا، هه‌رخۆی ده‌ستوور كۆمه‌ڵێك ڕێسا‌و یاسایه بۆ دیاریكردن و پاراستنی ماف وئه‌ركه‌كانی هاوڵاتیان دانراوه، به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات، ده‌كرێت ئه‌م ده‌ستوره (جامد) بێت، واته به‌ئاسانی گۆڕانكاریی تیانه‌كرێت، وه ئه‌شبێت نه‌رم (مرن) بێت، قابیلی گۆڕانكاریی یان هه‌مواركردن بێت، جا هه‌ل و مه‌رج و زیره‌كی دانه‌رانی لێره حوكم ده‌كه‌ن.خودایه تۆبلێی كورد گه‌شتبێته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مانه له‌ئه‌رزی واقیع بكا؟؟.به‌چی ئالیه‌تێك ده‌یكا..؟.به‌بڕوای من، هه‌ركاتێك باسی ته‌وافوق كرا، ئیتر فاتیحایه‌ك بۆ دیموكراسی ومافه‌كانی هاوڵاتیان بخۆین، له‌كوردستان مادام پاكێج وپرۆژه‌كه هی ئۆپۆزسیۆنه، ئیدی بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی قبوڵی نییه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوێكی ناوه، ده‌بێت هه‌موومان گومان بكه‌ین و كاردانه‌وه‌مان بۆی هه‌بێت.ئه‌مه (ده‌ستوری كورده) .حه‌زم لێ‌بوو ده‌ستورێكمان هه‌بوایه‌و دایكی یاساكان بایه، نه‌ك حزب و دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی ماشێنه‌كه لێ‌بخوڕن، پێم‌خۆش بوو له‌مادده به‌راییه‌كانی ده‌ستوردا باسی ده‌وڵه‌تی كوردستان و سیسته‌می سیاسی بكرایایه‌و، ده‌ستوره‌كه‌ش به‌هه‌ردوو له‌هجه‌ی كرمانجی و سۆرانی بنوسرایه‌ته‌وه.به‌ڵام حه‌زو پێخۆش‌بوون و ئیعجازو زانستی سیاسی شتێكن، عه‌مه‌ل و واقیعی سیاسی شتێكی تر.ئێمه پێش ئه‌وه‌ی باس له باگگراوه‌ندو لقه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی ئه‌م پرسه‌بكه‌ین، ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه نه‌شازه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، كه ده‌یه‌وی گوێ نه‌گرێت.بیر له‌مه‌ترسیه‌كانی كلتوری سڕینه‌وه‌و بازاڕی قسه‌و قسه‌ی بازاڕیی بكه‌ینه‌وه، نه پارتی له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی قازانج ده‌كات و، ڕێگه‌یه‌كی لۆژیكی هه‌ڵبژاردووه، نه‌ش لایه‌نه‌كانی دی پرۆژه‌یه‌كی دیراسه‌كراویان له‌بن ده‌سته.له‌پێناو مانه‌وه‌و گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوولادا، گه‌ل و بار‌و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ر زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.من دڵنیام له‌وه‌ی كه‌به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ سه‌ریان له‌خۆیان شێواندووه، چ به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی سكرتێر یان مشتومڕی ته‌كه‌تولات و شه‌خسی، بۆیه ئه‌وه دوا ڕای په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی نییه‌و نابێت كه‌داویانه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای ده‌ستور بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌گه‌رچی پێشتر له‌ده‌باشان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا هاوڕایی و نزیكی خۆیان نیشانداوه، له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام ئه‌مه دواتر به‌داش و كارتی سیاسی ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به‌پارتیه‌وه‌یه یه‌ك زه‌ڕڕه سازشی لێ ناكا، بۆیه ڕێگای دروست چ بۆ دانانی ده‌ستورێكی شیاو به‌نیسبه‌ت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌و، ڕه‌چاوكردنی كه‌ركوك و پارچه‌كانی تر.وه‌چ بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر جۆری سیسته‌مه‌كه (سه‌رۆكایه‌تی و نیمچه‌په‌رله‌مانی و په‌رله‌مانی) ده‌بێت ته‌نها پێوه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان و هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت.داخۆ سیسته‌می په‌رله‌مانی كولفه‌ی زیاتره یان سه‌رۆكایه‌تی، باشتره كورد له‌م كاته‌دا یه‌ك كه‌س قسه بكات و ده‌سه‌ڵاتدار بێت، یان ده‌سته‌ی بڕیاری هاوبه‌ش، ئم هاوبه‌شه چونكه كوردفێری نه‌بووه، ئه‌مه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌یبینین.له‌مه بترازێت له‌سه‌ر ئه‌م ته‌شقه‌ڵه‌بازیه به‌رده‌وام بن، به‌هه‌موتان گورزێكی مێژوویی له‌قه‌زیه‌ی كوردی ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیاره دیموكراسی وه‌ك باشترین فۆڕمی فه‌رمانڕه‌وایی په‌سه‌ندبكه‌ن، ده‌بێت له‌دامه‌زراوه‌ی دیموكراسیه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، كه بونی ده‌ستور و نه‌هێشتنی بێدادیه له‌خانه‌كانی داددا.ئه‌گه‌رنا جه‌ماوه‌ریش وه‌خته قسه‌ی خۆی بكا.بۆیه من بڕیارمداوه، لێره ڕای خۆم چ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه یان نه‌گه‌ڕانه‌وه، چ له‌سه‌ر جۆری سیسته‌مه‌كه ناده‌م.جگه له‌به‌رچاو ڕوونی پێویست.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
