پرسی نه‌بونی ده‌ستور له‌هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌یه‌كی درێژه بوه‌ته به‌رباس و خواس. ئه‌مه‌ی كه‌ئێستا چه‌ند ساڵێكه ئێمه به زه‌روره‌تی ده‌زانین و لامانوایه ده‌ستور دایكی یاساكانه‌و زامنی ماف و ئازادییه‌كانمانه‌و، كورد پێویستی به‌ده‌ستورێكه تاوه‌كو له‌گه‌ڕه لاوژێی لایه‌نه‌كان و شه‌ڕی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیپارێزیت و. . . هه‌روه‌ها زۆر شتی تر. ئه‌مه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان خه‌ڵكی وه‌ك (دكتۆر كه‌مال فواد و جه‌وهه‌ر نامیق و نوری تاڵه‌بانی. . . هتد) باسیان كردووه. تازه به‌تازه ئێمه ڕه‌شنوسی ده‌ستورمان گه‌یاندۆته ئه‌و قۆناغه‌ی كه، ئایا ببرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان تاوه‌كو شتێك ده‌ستكاری بكرێت؟؟. یان ڕاپرسی له‌سه‌ر بكرێت. . ؟. یان بڕوات و كۆتایی پێ بێت. ؟.
ده‌ستور، به‌هه‌موو مانا یاسایی و سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به پارتیه‌وه هه‌یه، پارتیش هیچ كاتێك به‌قه‌د ئێستا له‌ته‌نهاییدا نه‌یاوه، بۆیه ئێستا پرسه‌كه بۆ پارتی وه‌ك ئیحتیواو هه‌ڵویستێكی نامۆ (نامۆییه‌ك كه‌شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه) دێته پێش چاو. چونكه ئه‌م كه‌یسه ئێستا له‌كوردستان به‌ته‌واوی بووه‌ته دوو دۆسیه:
یه‌كه‌م: پرسی چاره‌سه‌ری ده‌ستور، لای پارتی به‌ئه‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كێشه‌ی ناوخۆیی زۆری بۆ دروستكردووه، ته‌واوی كامێرای ناوخۆیی به‌یه‌كێتی و میدیا و ئۆپۆزسیۆن و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئیقلیمی و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش چاویان خستۆته سه‌ر پارتی، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی قانونی چاره‌نوسسازه، ئه‌مه ئه‌زمه‌یه‌ك نییه پارتی ئه‌زمه‌یه‌كی تری بۆ دروست بكا تاله‌بیری خه‌ڵكی بباته‌وه، له ساده‌ترین هه‌ڵویسَتدا یه‌كێتی تاقه هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نییه، یه‌كێتی سه‌رقاڵه به‌باشترین سیناریۆوه تا له‌پرسی ده‌ستوردا خۆی له‌پارتی بدزێته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنی ئیختیاری (ڕاپرسی) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، یاری كردنه له‌هێڵی ناوه‌ڕاست و نه‌سه‌دله‌سه‌دی خواستی پارتیه‌و نه‌داواكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشه، دواجار به‌دڵنیاییه‌وه پارتی هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر، تاداواكه‌ی ئۆپۆزسسیۆن و به‌شێك له‌شه‌قام سه‌رنه‌گرن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور تاوه‌كو دووباره له‌په‌رله‌مان تاوتوی بكرێت. ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ش سه‌د له‌سه‌د له بڕوا نه‌بون به ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه دێت، ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه ده‌ستوره‌كه له‌ئاینده‌یه‌كدا خزمه‌ت به‌پارتی خۆی بكا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان!!. هه‌روه‌ك ده‌مانبینی چۆن داكۆكیان له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و وه‌همه‌دا بیربكه‌نه‌وه هه‌تا ڕۆژی دوایی ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ست پارتیه‌وه بێت. ئه‌مه ساده‌ترین واقیعه ده‌بێت پارتی هه‌زمی بكات.
دووه‌مین پرس: خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی یان پێچه‌وانه‌كه‌ی. به‌فه‌رمی تائێستا نه‌پارتی و نه‌خودی بارزانی ڕایاننه‌گه‌یاندووه كه جارێكی تر سه‌رۆكی هه‌رێم خوَی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه، یان نا. . ئه‌مه‌ی هه‌یه ته‌نها هاژو هوژو كارێگه‌ری سایكۆلۆژییه له‌سه‌ر یه‌كتری لایه‌نه‌كان، كه زۆرجار كه‌سه ڕۆشنبیره‌كانیش پێی تێئه‌خشێنن.
به‌بڕوای من، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ك تاڵه‌بانی بارزانی كردبێتیان، ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان خۆیان خسته ناو گه‌مه‌ی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یه‌كه‌میان بوو به (سه‌رۆكی كۆمار) به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك دوای (10) ساڵ كورد به‌بێ ماف ماوه‌ته‌وه. دووه‌میشیان (بووبه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) كه زۆرجار میدیاكانی پارتی به‌سه‌رۆكی كوردستان ناوی ئه‌به‌ن. جیاله‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بێت بزانن كه‌سی یه‌كه‌م و به‌رپرس بوون له‌شه‌ڕی ناوخۆ و ڕاكێشانی ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆئه‌م هه‌رێمه‌و، شه‌هیدبونی (40) هه‌زار ڕۆڵه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان و بیسه‌روشوێن بونی هه‌زاران، هه‌روه‌ها زیانێكی گه‌وره تا ده‌یان ساڵی تریش به‌م هۆیه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری له‌كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌شێك له‌سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنی ئێستاش لێی به‌رپرسن، به‌ڵام به‌كۆی گشتی ده‌بوو تاڵه‌بانی و بارزانی وه‌ك دووكه‌سی به‌ئه‌زمونن له‌دوای ساڵی (2003) ه‌وه ببونایه به مه‌رجه‌ع و خه‌ڵكی تریان ئاڕاسته بكردایه‌و، ته‌كبیرێكی ژیرانه‌و نهێنیان بكردایه بۆكوردستان، هه‌م ئێستا ئه‌گه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك یان رێگه‌وبانێك كاره‌كه‌ی خراپ به‌كار بهێنێت، به‌رپرسیارێتی نه‌ده‌كه‌وته سه‌رشانیان، وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵی بكردایه خه‌ڵكی ئه‌وانی به‌به‌رپرس نه‌ده‌زانی؟؟. دڵنیام ئێستا له‌كاتێكدا هه‌ندێك كادر‌و لایه‌نگری پارتی و یه‌كێتی ئه‌م نوسینه قبوڵ ناكه‌ن، له‌كاتێكدا بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ته‌واوی دان به‌م هه‌قیقه‌ته‌دا ده‌نێن، له‌یه‌ك و كۆتا دیداری تاڵه‌بانی له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی خۆی به‌به‌رپرسیار زانیوه به‌رامبه‌ر كه‌موكورتیه‌كان، وه به‌پێی زانیارییه‌كان له‌بنچینه‌دا خودی بارزانی په‌شیمانه له‌وه‌ی جاری پێشووتر خۆی كاندید كردووه، بگره ئێستاش خۆی كاندید ناكاته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
