باس باسی ده‌وڵه‌تی كوردییه، یه‌كێ لایوایه بێ ئه‌مریكا هیچمان پێناكرێت، ئه‌وی تر بێ توركیا‌و ئێران ناتوانین ده‌ست بكه‌ین به‌ئاویشا، ئابوریناسه‌كان بێ ئه‌وه‌ی پانیه‌كه‌ی لێك به‌نه‌وه، به‌درێژییه‌كه‌ی ئه‌ڵێن: كوردستان ژێرخانی ئابوریی نییه‌و ده‌كه‌وێته قه‌یرانه‌وه له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا، هه‌موو شتێك په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه، تاك نه‌بێت. له‌كاتێكدا دروستكردنی تاك ئامانجێكی گه‌وره‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه. ئێمه چۆن ده‌توانین تاكی كوردی دروست بكه‌ین. . ؟.
كاتێك، ده‌وڵه‌تی كوردی دروسته بێت، كه‌تاكی كوردی دروست بوبێت، بۆئه‌وه‌شی تاك دروست بكه‌ین، ده‌بێت ژینگه‌یه‌ك بڕه‌خسێنین بۆ تاكه‌كان كه‌هه‌ر كاتێك ویستیان قسه‌بكه‌ن، قسه‌بكه‌ن!!. بۆئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م هاوكێشه‌یه ڕوون بێته‌وه، "گێڵنه‌ر " باسی ئه‌وه‌مان بۆده‌كات، كه‌ئێمه هه‌ر كارگه‌ی مافورو ڕستن و چنین و پیشه‌سازیمان پێویست نییه، به‌ڵكو گرنگترین كوره‌و كارگه بریتی له‌و كارگه‌یه‌ی تاكی ته‌ندروست دروسته‌كات.
له‌كوردستان له‌پێش هاتنی مه‌سیحه‌وه، له‌ده‌وڵه‌تی مادده‌وه، تاك خۆی له سێ فلته‌ردا بینیوه، یه‌كه‌م: خێڵ. . دووه‌م: گروپ و حزب، سێهه‌م: ڕاگه‌یاندن و چالاكیه‌كان. زه‌مه‌نێكی زۆری ویست تا تاكێك تونیتی یاخی بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی خێڵه‌كه‌ی تاقه وورته‌یه‌كیشی لێوه بێت، به‌ڵام ئه‌و كۆته‌ی ئه‌مڕۆ خراوه‌ته ده‌ست و پێی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بریتی یه له‌حزب و میدیا. به‌جۆرێك له‌زانستی سیاسی‌دا یه‌كێك له (8) ئه‌ركه‌كه‌ی حزبی سیاسی بریتی یه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی سیاسی، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رانسه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستی یان داوه‌ته گه‌وجاندنی تاكی كورد، به‌جۆرێك ئیشی تاك له‌كوردستان ئیتاعه‌كردنی حزب و لایه‌نه‌كانه، ئیشی هه‌ره‌سه‌ره‌كیتری دروستكردن و پاراستنی ڕه‌مزو هێمایه، له‌ناو حزب و كۆمه‌ڵدا، له‌كاتێكدا له‌دونیای مۆدێرن و گڵۆباڵیزه‌یشندا ده‌بێت ئه‌م كۆدو ڕه‌مزانه بشكێنرین.
به‌نده، له‌ماوه‌ی (11) ساڵی كاری نوسین و ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ڕێكخراوه‌یی دا، به‌شه‌رمی نازانم بڵێم، ڕچه‌شكێێن و مۆدێلێكی نوێیبوم له‌قسه‌كردن و ڕه‌خنه‌گرتن. بۆیه‌ش ئه‌م باسه‌م هه‌ڵبژارد، چونكه نوخبه‌ی كوردی دوای (22) ساڵ حوكمڕانی كوردیی، ده‌ستی یان داوه‌ته ورژاندنی پرسیاری ئه‌وه‌ی، ئایا تاكی كوردی گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان قسه‌بكا. . ؟. ده‌مه‌وێت بڵێم به‌ڵی. . من له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ئه‌كه‌م.
ڕۆژانه‌و شه‌وانه، هه‌موو خه‌ڵك سه‌ری تێكردوم، له‌بازاڕو نه‌خۆشخانه، له‌ماڵ و له‌خزمان، له هاوڕێ و دۆستان و لایه‌نه‌كان، ئه‌یڵێن و ئه‌یڵێنه‌وه، " سه‌ر له‌تۆ ده‌رناكه‌ین، نازانین تۆ چیت. . ؟. تۆ یه‌كێتی نیت، پارتی نیت، ئیسلامی نیت، گۆڕان نیت، تۆ بۆڵه بۆڵته به‌ده‌ست میدیای حزب و میدیای ئه‌هلیه‌وه، شه‌ڕ به‌دارو به‌رده فرۆشی. . . . هتد.
كلتور‌و فه‌رهه‌نگی سه‌دان ساڵی ڕابردوو، به‌رده‌وام ئیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، له‌لایه‌ك بیت و له‌وه‌ی تر به‌یت، تا له‌شاخ بوون كاریان له‌سه‌ر ده‌ركردنی دوژمنانی كورد ئه‌كرد له‌نیشتمان، ئێستا به‌ده‌ستی خۆیان، تورك و فارس و عه‌ره‌ب و ئینگلیز‌و ڕووس یان هێناوته ئه‌م وڵاته‌و كردویانه به‌بازاڕی كاڵاكانی ئه‌وان. جگه له‌تاڵانی و فه‌رهوودو شه‌ڕی ناخوَ و نۆكه‌ریی بێگانه بۆ مانه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌ر حزبێك له‌كوردستان، جگه له كه‌یسی (17) ی شوبات و ڕۆژانی دوایی، جگه له نه‌بونی چاودێری دارایی و داواكاریی گشتی و سه‌ندیكای پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان، به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نوشستی هێناوه له‌كوردستان، قابیل نیه تاكی كوردی بایی ئه‌وه تێنه‌گه‌یشتبێت له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان چ ڕۆلێك ده‌بینێت.
قورسه، ، زۆریش قورسه، له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان قسه بكه‌یت، به‌یه‌كجار هه‌موو ده‌رگاكان به‌ڕووتدا داده‌خرێن، ئیمامی عه‌لی ووتی " به‌هۆی ووتنی ڕاستی یه‌وه، دۆستێكمان به‌خۆمانه‌وه نه‌هێشت". . به‌سه‌ده‌ها وووتارو نوسینی ئێمه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان سانسۆركراون، له‌كاتێكدا تاقه ئیشێك، كۆی میدیا له‌كوردستان ئه‌وه‌بووه، له‌ساڵانی ڕابردوو كۆمه‌ڵێًك ڕۆشنبیری فشه‌كه‌رو فسۆڵی به‌رهه‌مهێناوه‌و گه‌وره‌ی كردوون، تێ ناگه‌م بۆچی له‌كوردستان تا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وسایت و تیڤی و گۆڤاره نه‌خوێنراوه‌كان زیاده‌بێت، مه‌ودای قسه‌كردن ته‌سك ده‌بێته‌وه!!.
ڕۆشنبیری كورد له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووه‌وه بۆ ئێستا، وه‌های به‌خۆی كردووه كه كه‌سێتیه‌كه‌ی نه‌ك به‌ده‌ست سه‌رۆك حزبه‌كانه‌وه بێت، به‌ڵكو هه‌میشه مامه حه‌مه‌یی و ماستاو بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان بكات، تا كه‌مێك زیاتر نیشانی بده‌ن، تاوه‌كو بابه‌ته‌كه‌ی له‌شوێنێكی باشتر بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه، ئێستا ڕۆشنبیران و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان، له‌ناو ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه نین كه ڕه‌خنه بگرن و گومان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروست بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه هه‌ن تا سبه‌ی ببنه په‌رله‌مانتارو وه‌زیر و. . . هتد.
هیچم نه‌ماوه، ئه‌وه نه‌بێت بڵێم: به‌قه‌د یه‌كێتی و پارتی میدیاكان ڕۆڵیان هه‌بووه له‌قسه نه‌كردنی ده‌نگه ئازاده‌كان و كپ كردنیان، جا به‌پلان و ده‌ست بێت، یان ئه‌نجامی نه‌زانینیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
