ئه‌گێڕنه‌وه، یه‌كێك له‌ملیۆنێره‌كانی ژاپۆن تووشی نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت، سه‌دان پزیشك و پسپۆڕ ده‌بینێت، چاره‌سه‌ری نابێت. ڕۆژێكیان به‌هه‌ڵه‌داوان خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته لای ڕاهیبێك له‌كه‌نیسه. ئه‌ویش ڕێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ دائه‌نات، كه تاماوه‌ی مانگێك ته‌نها ڕه‌نگی سه‌وز ببینێت، سه‌یری هیچ ڕه‌نگێك نه‌كات، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لای ڕاهیب فه‌رمان ده‌كات كه ماڵ و كه‌ل و په‌ل و ئۆتۆمبیل و هه‌موو شته‌كان بگۆڕن به‌ڕه‌نگی سه‌وز. دوای مانگێگ ڕاهیب سه‌ردانێكی نه‌خۆشه‌كه ده‌كات، ده‌لێت: ئه‌وه چاكبۆته‌وه. . ؟. ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: به‌ڵێ قوربان!. سه‌د له‌سه‌د. نه‌مانهێشتووه هیچ ڕه‌نگێك ببینێت، جگه له‌سه‌وز، هه‌موو شتمان كردووه به‌سه‌وز. !!. ڕاهیبه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئێ قوربان چی پێویستی به‌م هه‌موو مه‌سروفه ده‌كرد، ته‌نها چاویلكه‌یه‌كی سه‌وزی به‌كاربهێنایه. . !!.
ئه‌م به‌سه‌رهاته، ئه‌و خۆتێًكدانه‌ی پارتیمان بیرده‌خاته‌وه، كه‌ده‌یه‌وی هه‌موو شت زه‌ردبكات و هه‌موو كه‌سیش وه‌ك ئه‌وان سه‌رۆك و پارتیان خوَش بوی!!. مه‌نتقی ڕاهیب نیشانی ئه‌دا كه بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و ئابوری ئه‌م ملیۆنێره ژاپۆنیه له‌ئاستێكی دواكه‌وتوودا بووه. بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژی باش هه‌زار میل ڕێگا ده‌كات به یه‌ك كیلۆمه‌تر. ئه‌وه‌ی كه پارتی ده‌یكات زۆر جێگای سه‌رسوڕمانه، له‌لایه‌ك دونیایه‌ك ڕۆژنامه‌و گۆڤاری سێبه‌ر ده‌رده‌كات، كه به‌قه‌د ئه‌كاونتێكی چالاك له‌فه‌یسبوك ڕۆڵی نییه. ئینجا ته‌له‌فزیۆن و ڕاگه‌یاندنی دیكه ده‌كاته‌وه، له‌ملاشه‌وه ده‌بینین له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری سه‌دان كادر‌و ڕاگه‌یاندكاری به‌ر زیان و په‌لامارو ته‌قینه‌وه كه‌وتون، ئاوڕێكیان لێناداته‌وه، له‌هه‌موویشی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه، پارتی ته‌نها له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوكدا به‌نزیكی (100) هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌یه، (37) هه‌زار مووچه خۆری ئه‌یلول و گوڵانی هه‌یه، ئاسایش و پاراستن و لق و ناوچه‌ی هه‌یه. كه‌چی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی نیو هێنده‌ی مووچه‌خۆره‌كانی نییه!!. له‌پارێزگای سلێمانی، پارتی لانی كه‌م مانگانه ملیارێك بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌رف ده‌كا، ئه‌ری كوامه پارتی یه؟.
پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی لایه‌نێك له‌ڕووی زانستی یه‌وه، بریتی یه له‌باری ئابوریی و عه‌قڵیه‌ت و بیر‌و مه‌عریفه‌ی سیاسی، وه په‌یوه‌ندیه جه‌ماوه‌ریی و گشتی و ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ولایه‌نه. پارتی له‌سه‌ر په‌تی نه‌وت و غاز‌و سه‌روه‌تی گشتی یارییه‌كی زۆری كرد، توانیتی یه‌كێتی بخاته خزمه‌تی خۆیه‌وه، له‌مه‌ولا ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وری یه‌كێتین ئه‌م گه‌مه‌یه قبوڵ ناكه‌ن، ئه‌نجامی ئه‌م قبوڵكردنه‌ش ئه‌وه‌یه كه پارتی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگییه. پارتییه‌ك له‌وه‌ته‌ی هه‌یه وه‌ك ئێستا ته‌نها نه‌بووه، ئه‌م ته‌نهاییه‌ی پارتی سزای ئه‌و داخرانه‌ی سه‌ركرده‌كانیه‌تی به‌ڕووی شه‌قام و لایه‌نه‌كاندا. ئێستا به‌نزیكی ئاستی هوشیاری و تاكتیكی لایه‌نه‌كانی تر گه‌یشتۆته ئاستی تێًگه‌یشتنی سیناریسته ئه‌وروپی و ئه‌مریكیه‌كانی پارتی، به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوردا، كه‌هه‌رچی ناوی میدیایه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتییه ناڕازییه، هه‌رچی ناوی ئیسلامی عیلمانییه له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتییه، جاران ده‌یانگوت: توركیا هاوپه‌یمانه، ئێستا توركیا جگه له‌گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆی، په‌كه‌كه‌ی كردووه به موخاته‌ب و قسه‌كه‌ری كورد، یان هه‌ر نه‌بێت به‌ئه‌ندازه‌ی پارتی قه‌ندیلیش به‌شداره. كه‌واته، ئێستا پارتی له‌سه‌ره‌و لێژیدایه، به‌ره‌و خوار ده‌چێت، چونكه ئه‌م گرفتانه‌ی هه‌ن، هی ئێستا نین، چین له‌سه‌ر چین نیشتون، به‌سیاسه‌تی (قه‌یران دروست بكه‌و قه‌یرانێكی دیكه‌ی بۆ بهێنه) . یان ئیداره‌ی قه‌یران به قه‌یران. چاره‌سه‌ر ناكرێت. شته‌كان له‌ده‌ستی پارتی و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌رچووه.
پارتی، خاڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادیی جێبه‌جێ نه‌كرد، بڕیاری ژماره (2) ی په‌رله‌مان كه (17) خاڵی په‌رله‌مانی كوردستانه وه‌لانرا، پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن فت، ته‌نانه‌ت له (6) خاڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ چاكسازیی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ كرد. ئێستا زه‌مه‌ن هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌و كاتی هه‌ڵبژاردنه. هه‌رچه‌نده ئێستا له‌قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆداین به‌پێی ئه‌و ووتانه‌ی گوێمان لێی ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌مه‌پتر پارتی ته‌نگه‌تاو بكرێت دوور نییه نه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ به‌ڵكو (31) ئابێكی تر بخوڵقێننه‌وه. ئه‌وساش شانازی پێوه‌بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
