جاسوسی كردن: به‌ناوی كه‌ركوك و سه‌ندیكاو ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌سه‌رده‌می په‌یامبه‌ری ئیسلام (د. خ) كه‌ویستویانه هه‌واڵ و ده‌نگوباسی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بزانن، ووشتره‌كه‌یان به‌ره‌ڵاكردووه بۆ ناو هێزی دوژمن، تادوایی یه‌كێك بڕوات بیهێنێته‌وه‌و، له‌ناو هێزه‌كه‌شدا بسوڕێته‌وه‌و گوێ‌بگرێت و، كاری سووسه‌یی بكات. له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی بونی مرۆڤایه‌تی دا جاسوسی كردن هه‌بووه، له‌ڕێگه‌ی له‌به‌رگرتنه‌وه‌و دزین و به‌دواكه‌وتن و شكاندنی كۆده‌كان و زانینی ئاستی گفتوگۆكان و. . . هتد. وه‌لی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ گۆڕانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان، شێوازی جاسوسی كردنیش گۆڕاوه. له‌وانه خۆ حه‌شاردان له‌پاڵ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه. بۆیه ئه‌وانه‌ی ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته ده‌بینن و ئاگاییه‌كیان هه‌یه. یه‌كسه‌ر ده‌زانن بۆ كی نوسراوه. !!.
كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، به‌ده‌ر نییه له‌ڕه‌وشی ناله‌باری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌شیه‌تی. له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێك نه‌ماوه شه‌رعیه‌تی هه‌بێت له‌كوردستان، ئاساییه ڕۆژنامه‌نوسی ناشه‌رعی و به‌رپرسی سه‌ندیكایی ناشه‌رعیش هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌ركردایه‌تی كورد به‌بێ پلان و مه‌رج خۆی خزانده كه‌ركوكه‌وه، ئاساییه خه‌ڵكێلێك كه شالیار به‌كالیارو فه‌له‌ك به‌وه‌له‌ك و قه‌ل به‌فه‌ل ئه‌خوێننه‌وه له‌كه‌ركوكدا بن و، ڕۆژنامه‌و ده‌زگای نه‌خوێندراوه‌یان هه‌بێت و، پاره‌و زانیاریش له‌ژووری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حزبه‌وه بخه‌نه به‌رده‌ستیان. . ڕۆژانه خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵك، هه‌رجاره‌ی به‌پول و عانه‌ی به‌رپرسێك نهۆمێكی بیناكه‌یان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و، هه‌رۆژه‌ی له‌به‌رپرسگه‌ی به‌رپرسی حزبێكا بیخولێننه‌وه‌و، سوكایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رامبه‌ر كورد بشارنه‌وه. ئه‌مانه هه‌موو ئاساییه ئه‌وان بیكه‌ن. ئاساییه سه‌دان ڕۆژنامه‌وانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و پێگه له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری سه‌ندیكایی بن، به‌ڵام كۆیله‌و جاسوسی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، خۆیان بكه‌ن به پارێزه‌ری سه‌دوچل و، باس له‌كایه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی بكه‌ن. . !!. بۆنا. ؟. باس نه‌كردن له‌دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی ئاساییه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتن لێی ته‌شهیره. . !!. چی له‌وه ئاسانتره ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره به پاره‌و قوتی خه‌ڵك دابنه‌ی. . ؟. بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكیش!!. وائه‌زانن ئێمه بیر‌و ئاوه‌زی ئه‌وه‌مان نییه. !!.
هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌دوای كه‌سانێكدا گه‌ڕاوه كه لاوازبن و بێ قه‌یدو شه‌رت به فه‌رمانه‌كانیان ڕازی بن. ژێركه‌وتنیان به‌سه‌ركه‌وتن بۆ باس بكه‌ن، هه‌نگاوی پێچه‌وانه‌یان بۆ به‌ڕاسته‌وانه بناسێنن. به‌ڵام به‌دبه‌ختی ئه‌م كه‌سانه له‌وه‌دایه خۆری كاری پیشه‌یی و سه‌رده‌می گوی بۆگرتنیان به‌ره‌و ئاوابون ئه‌چێت، ئه‌ی چۆن هه‌موو شت سه‌رده‌مێكه و ئه‌ڕوات، ئه‌مانیش هه‌روان. ئه‌فسوس هیچ ئۆرگان و مه‌كته‌بێكی حزبیش نه‌یگرتنه خۆ- تاپشتگیرییه‌كی بۆبكه‌ن به‌پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشین بێت، له‌ناو فه‌زای ڕاگه‌یاندندا. . !!.
له‌وه‌ده‌چێت، بتوانن چه‌ند ساتێكی تر به‌ناوی كه‌یسی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه ڕابوێرن. . . ؟ به‌ڵام جامی لێتێگه‌یشتنیان پڕبووه‌و ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرایه. ڕاپۆرت به‌رزكردنه‌وه بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر ناو‌و كاری ڕۆژنامه‌وانه ئازاده‌كان و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان، هه‌ر سه‌رده‌مێكه‌و ئه‌ڕوات.
ئه‌گێڕنه‌وه، ساڵانی زوو له‌كفری كابرایه‌ك هه‌بووه، به‌ناوی "شینه‌ی شاوڵ". كه‌سێكی به‌دبه‌خت و سه‌دسه‌رو سه‌وداكه‌ر بووه، هه‌ربۆخۆشی خه‌ڵكی كفری ده‌یكه‌نه كوێخای خۆیان. جارێكیان كاروانچی كه شینه‌یان ناسیوه، پرسیویانه، كێ كوێخای كفریه. پێیان ووتون "شینه‌ی شاوڵ ". بۆیه ئه‌و په‌نده سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات، له‌ناوچه‌كه‌دا. ده‌ڵێن:
ئـه‌وسـا زانـیم كــفـری كـاولــه
قه‌شه‌ی دیوه‌خان شینه‌ی شاوڵه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
