گه‌لێك، كتێب و توێژینه‌وه‌مان خوێندۆته‌وه. له‌بواری ده‌روونناسیی و، ئابوریی و به‌هێزكردنی ئاسایشی نیشتمانی و، ووزه‌و. . هتد. وه‌كو:چۆن سه‌ركه‌وتوو ئه‌بیت ؟. چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بیت . ؟. چۆن شه‌قامه‌كان به‌ووزه‌ی خۆر ڕووناك ده‌كرێته‌وه. ؟. چۆن نه‌وت بۆ پاڵپشتی ئاسایشی نیشتمانیی وه‌گه‌ڕبه‌خه‌ین ؟.
كورد، گه‌لێكی بێ نیشتمان و زمانێكی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو، هێزگه‌لێكی سیاسیی ئه‌وتۆی هه‌یه، كه‌دوانیان زه‌حمه‌ته (4) ڕۆژ پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن، تا ته‌كبیرێكی بێده‌نگی بۆ ئاینده لێ بكه‌ن . سه‌ره‌نجام تادێت گشت ڕه‌هه‌نده‌كانی خانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینتیماو ئیراده‌ی پێشكه‌وتن سست ده‌بن. وه‌لێ له‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا، ئه‌مه به‌باشیی هه‌ستی پێده‌كرێت. كار وا بچێت (4) ساڵی تر، به‌یه‌كجاریی كه‌ركوك له‌ده‌ست ئه‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی به (100) سه‌د ساڵ به‌شه‌ڕ و ته‌عریب و ته‌بعیس و ئه‌نفال و، شێواندنی دیمۆگرافیای كوردایه‌تی، پێ یان نه‌كرا، به (4) ساڵ به‌سیاسه‌ت و یاسا به‌رامبه‌رمان ده‌یكه‌ن، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م كۆمینتانه‌ی لای خواره‌وه :
یه‌كه‌م: هه‌ر به‌پێی یاسای كۆمسیۆن له‌به‌غداد، له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه. غه‌درێكی گه‌وره له (3)پارێزگاكه‌ی كوردستان وكه‌ركوك كراوه. بۆنمونه: پاڵێوراوێكی كورد به (8000) هه‌شت هه‌زار ده‌نگ ناتوانێ، بچێته په‌رله‌مانه‌وه. به‌لاَم عه‌ره‌بێكی شیعه به (2250) ده‌نگ چووه‌ته په‌رله‌مان . !. هه‌روه‌ها له‌ڕووی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و زیادكردنی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر بۆ ناوچه سوننی و شیعییه‌كانی عێراق و، وه‌ك خۆی مانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان.
دووه‌م: پرسیارێكی گرنگ. هه‌یه. ئێمه له‌ماوه‌ی (10) ساڵی ڕابردوودا، كه یاریكه‌ره كوردییه‌كانمان له‌به‌غدا پیاوه به‌ئه‌زموون و زیره‌كه‌كانی كورد بون، به‌رامبه‌ره‌كانیشمان لاواز بوون، كه‌چی هیچ مان پێ نه‌كراوه !. ئه‌ی له‌مه‌ولا كه یاریكه‌ره‌كورده‌كان به‌هه‌موو پێوه‌رێك لاواز ئه‌بن، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌ئاینده ده‌چنه به‌غدا، توانای (تاڵه‌بانی و فواد مه‌عسوم و مه‌حمود عوسمان و ڕۆژ نوری شاوه‌یس) یان نییه. وه‌ك ئه‌وانیش له‌مه‌ركه‌زیی بڕیارا نین، به‌رامبه‌ره‌كانیش كه شیعه‌یه تادێت به‌هێز ده‌بن، ئایا ده‌توانن چی بكه‌ن ؟.
سێهه‌م: چوار حزبی كوردیی، له‌شارێكی وه‌ك كه‌ركوكدا، نه‌یانتوانی بێت، یه‌كڕیز بن و پێكه‌وه بن. ئه‌دی چۆن ده‌توانن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی چوار پارچه‌ی كوردستان ببه‌ستن و پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن . . ؟.
چواره‌م: ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی، كورد له‌كه‌ركوك نیشانی دا، كه بۆ (24) كاتژمێر نه‌یانتوانی له‌پێناو كه‌ركوكدا، پێكه‌وه بن و دڵه‌كه‌ی كوردستانیان له‌ت كرد، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌ره‌بی سووننه یه‌ك لیسته، كه‌واته (4) لیست له‌كه‌ركوك هه‌یه. (2) ی كورد (1) ی عه‌ره‌ب. بێجگه له(1) ی توركمان . سه‌ره‌نجام له‌ناو كه‌ركوك هه‌موو لیسته‌كان چاودێریی یه‌ك ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌ویدی زۆرتر بهێنێ به‌هۆی ته‌زویره‌وه، له‌ولاشه‌وه له ناحیه‌و قه‌زاكانی (حه‌ویجه‌و ڕیازو یایچی و ڕه‌شادو مه‌لا عه‌بدولاَو. . . هتد). كاكی عه‌ره‌ب به‌ئاره‌زووی خۆی سندوقی لێ پڕده‌كاو، كۆمسیۆن ده‌مه‌و ئێواره‌ش ناوێرێت به‌لای سندوقه‌كاندا بڕوات . بيجكة لةوةى ريزةى ئامادةكى كورد جاوةراوندةكريت كةمتر بيت لة هةلبزاردنةكةدا.
كه‌واته، ئێمه له‌ڕووی یاساوه، كه مادده‌ی (140) ه. . . زياتر له (5) ساڵه به‌سه‌رچووه، دۆڕاوین. تازه به‌تازه‌ش له‌قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده به‌سه‌رچووه‌ین، (قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه) و، بڕیاره (600)ملیاری بۆ (2014)بۆ سه‌رف بكرێت. له‌ڕووی سیاسیشه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دۆڕاندمان. ئینجا ناڕزیبون و گله‌ییه‌كانی خه‌لكیش له‌شاره‌كه به‌ده‌ست بێدادی و دوو ئاسایشی و بێ ئاسایشیه‌وه، له‌وسه‌ریه‌وه بوه‌ستێت .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
