له‌ساڵی (2012) توركیا داوای له‌په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كرد، كه ڕه‌زامه‌ندی بنوێنێ له‌سه‌ر جێگیركردنی ڕۆكێتی پاتریۆت، له‌وڵاته‌كه‌یدا.ووتیشیان ئه‌م ڕۆكێته بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی توركیایه نه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ وڵاتێكی ده‌رو دراوسێ، به‌تایبه‌ت ئه‌وكات سوریا ته‌واو هه‌ڕه‌شه بوو له‌سه‌ر هاونیشتمانیه توركیه‌كان له‌سه‌ر سنور‌و، به‌چه‌ند مووشه‌كێكیش نزیكه‌ی (7) هاوڵاتی توركی كوشت.ده‌ستبه‌جی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاند، كه دانانی ئه‌م جۆره ڕۆكێته له‌سنوری (توركیا- سوریا) ، وه پێدانی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه، ئامانج لێی پاراستنی سه‌هیۆنیه‌ت وئیسرائیله، له‌مووشه‌كه ئه‌تۆمی و دوورهاوێژه‌كانی ئێران.هاوكات جگه له‌ئێران ئه‌م ڕۆكێته ڕووسیاشی وه‌ك ته‌له دڕكاوییه‌كه، خسته گومانه‌وه‌و تووشی دڕودۆنگی كرد.
رۆكێتی باتریۆت (MM-104 patriot) :ئامرازێكی گه‌وره‌ی به‌رگریكردنی زه‌مینی-ئاسمانیه.وه‌ك سیسته‌مێك دژی مووشه‌كی بالیستی (TBM) .كه‌پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه‌كی له‌م سه‌رده‌مه‌دا.ئه‌م ڕۆكێته پێشكه‌وتووه‌ی كه‌جێگیركردنی له‌توركیا بۆ سه‌ره‌تای ساڵی (2013) بڕیاره بچێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و چوار دانه‌شی لێ گه‌یشتووه‌ته ئه‌م وڵاته، له‌جۆری (PAC3) ه‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌نداوه دروست ده‌كرێت.كه‌له‌كۆندا خاوه‌نی جۆری (PAC2) بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ئاستی سیسته‌می ڕادارو به‌كارهێنانی به‌رزتره.هه‌رچۆنێك بێت مه‌ترسیه‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌و، به‌قه‌در ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌دعێك به‌كارده‌هێنرێت، كاری تریش ده‌كات.ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌دا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بێت، له‌ئێستادا دووشتی ترسناكتری لێده‌كه‌وێته‌وه، یه‌كه‌م: ئیستفزاز كردنی یه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و، وڵاتانی ئیقلیمی له‌ناوچه‌كه، دووه‌م: دروستكردنی گومان و دڵه ڕاوكێ.ئه‌م دوو فاكته‌ره‌ش له‌سروشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌دا، ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تان دیاری ده‌كه‌ن.به‌جۆرێكی تر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌ر به‌رنامه‌و پلان و هونه‌رێكی جێبه‌جێكردنه، كه‌ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی ده‌وڵه‌تێك، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌ره‌كیدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سیاسه‌ت و ئه‌جێنده‌ی ناوخۆیی وڵات و، ڕێگرتنی ئاشتیانه و دیبلۆماتانه له‌مه‌ترسی یه‌كانی ڕووبه‌ڕووی كیانه‌كه‌ت ده‌بێته‌وه، ئاسانتریش هێنانه‌وه‌ی زۆرترین بوخچه‌و كۆڵه‌كه‌ی خۆراكیه بۆ گه‌له‌كه‌ت.
له‌م نوسینه، دوو پرسیاری چرۆیان كردووه‌و، وه‌ڵامی پشكووتویان نه‌دراوه‌ته‌وه، ئایا چۆن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دروست ده‌كرێت، یان له‌كوێدا گۆڕان له‌هه‌ڵس وكه‌وت و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا رووئه‌دا..؟.ئایا توركیا بڕیاری له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆی داوه.؟.كاتێك ده‌وڵه‌تی (A) به‌مه‌به‌ستی كێبركێی خۆپڕچه‌ككردن، ده‌ست ده‌كا به‌كڕینی چه‌ك، یاخود ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی چه‌ككڕین ئیمزا ده‌كات، یه‌كسه‌ر ده‌وڵه‌تی (B) ده‌كه‌وێته گومانه‌وه‌و، نایشارێته‌وه كه ئه‌مه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه.وه به‌مه‌ترسی له‌سه‌رخۆی ئه‌ژماری ده‌كا.ڕه‌نگه نه‌ك ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌ڵكو ده‌وڵه‌تانی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك ڕێره‌وی ئاویی، یان هاوبه‌شی و دژیه‌كیان له ئایدۆلۆژیا، له‌مێژووشدا هه‌بووبێت.بۆیه سه‌ره‌نجام سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌موو لایه‌ك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت، هه‌موو لایه‌ك ده‌ست ده‌كه‌نه پیاچوونه‌وه به‌سیاسه‌ته‌كانی خۆیان.ئایا توركیا لێره‌دا چی ده‌كات..؟ به‌تایبه‌ت لێره به‌دواوه ئه‌كرێت، ناوی بنه‌ین توركیای دوای پاتریۆت، توركیایه‌ك كه ساڵی (1949) یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه دانی به سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل‌دا ناوه، له‌و مێژووه‌وه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵكشان و داكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.توركیایه‌ك كه‌نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌ندامێتی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌كاتێكدا به‌ریتانیا خۆی خه‌ریكه ده‌كشێته‌وه.كه‌چی ئه‌م توركیایه نه‌ك وه‌ر نه‌گیرا به‌ڵكو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ئه‌وروپیشی به‌ده‌ست نه‌هاورد، توركیا پێش هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له‌سوریا بانگه‌شه‌ی سفر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موودا ده‌كرد، ئێستا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك هه‌یه، به‌گرفتی ناوخۆیشه‌وه.به‌مه‌سه‌له‌ی ئۆج ئالان و په‌كه‌كه‌و، تۆڕی شیعی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا، ئێ باشه ئه‌ڵمانیا له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپاوه بۆ ڕازی ده‌بێت چه‌كی خۆی ببه‌خشێ و له‌ناتۆش ده‌نگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بۆ بدات..!!.ئه‌مه جگه‌له بونی قاعیده‌ی ئه‌نجه‌رلیك و ته‌یاره‌خانه‌ی ئه‌مریكی و هه‌واڵگری و...هتد.
به‌بڕوای ئێمه، ئه‌گه‌ر فه‌تاح فاڵیش نه‌بین، ئه‌مه ئاماده‌كردنی توركیایه‌كی به‌هێزو گونجاوی جیۆ-ستراتیژیه، بۆ لێدانی ئێران.ئه‌وكاته ڕوسیاش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ سوریای ئه‌سه‌ددا هه‌یه، كه ڕه‌نگه له‌كۆتاییدا هه‌رێمۆچكه‌یه‌كی عه‌له‌وی بۆ دروست بكه‌ن و دیسان هاوكێشه‌كان بگۆڕێته‌وه.بۆیه پاتریۆت له (2013) دا هه‌ر نه‌بێت ئاسۆی شه‌ڕو ئاگرێگی گه‌وره‌مان پێ نیشان ئه‌دا، چۆمسكی وته‌نی "ئه‌مریكا له‌دیموكراسی هه‌قیقی له‌م ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته ده‌ترسێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
