پارتی، حه‌شر ئه‌كا....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
هه
موو جارێك، جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه له‌سیاسه‌تدا، شتێك نه‌ماوه ناوی باش و خراپ، تاڵ و شیرین بێت، به‌ڵكو توێژه‌رو بینه‌ری سیاسی ده‌بێت، چه‌كی ده‌ستی بۆ شرۆڤه‌كردن بریتی بێت، له به‌هێزو لاواز.كێ به‌هێزه‌و كێ لاوازه..؟.وه‌لێ هه‌ندێ لاوازی گه‌وره‌ییه، نه‌ك شوره‌یی، له‌وێنه‌ی ئه‌وه‌ی قازی نه‌مر، ئه‌یتوانی هه‌ڵبێت، به‌ڵام ئه‌وكاته‌شی له‌داریان دا بینیمان هێشتا پێڵاوه‌كانی له‌سه‌ری جه‌للادو دوژمن به‌رزتربوو.هه‌ندێك كاتیش به‌هێزیی و ئالیه‌تی خۆ-هێشتنه‌وه، شوره‌ییه.یان به‌فلته‌ری له‌عنه‌تێكدا تێده‌په‌ڕێت.ڕه‌نگه ئیلهامه‌كه‌ی "نیكۆڵۆ ماكیاڤیللی" به‌هه‌ڵه وه‌رگێڕڕابێته سه‌رئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات، به‌وه‌ی "هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌گریته به‌ر، بۆ ئامانجه‌كه‌ت.بیگره به‌ر".به‌ڵام ئه‌و له‌خه‌می یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی خاكی ئیتاڵیادا، په‌نای برده به‌ر وه‌ها پرۆسه‌یه‌ك، كه‌چی ئێمه له‌كوردستان له‌پێناو هه‌یمه‌نه‌مان به‌سه‌ر ئه‌وی تر‌و، بۆ شكاندن و بێحورمه‌ت كردن و په‌رتكردنی یه‌كدی و قۆرخكردنی سه‌روماڵی خه‌ڵك، گشت ڕێگایه‌ك به‌دروست ئه‌زانین.
پارتی، له (16 ی ئابی 1946) ه‌وه، وه‌كو كورده‌كه ئه‌ڵێت:" له‌هه‌زار ئاوی داوه".هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌ڵستی مه‌ركه‌زی بڕیاری كردبێت، یان به‌به‌رنامه‌و پلانێكی باش كاری خۆیان پێكردووه‌و، دوایش ئه‌گه‌ر ووشه‌كه دروست بێت، بۆ ووتن "یه‌كێكیان تێهه‌ڵداوه".یان كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی وورته ورتی زۆری كردبێت، ئه‌وا بۆ ڕۆژێكیش بێت تووشی سه‌رشۆڕییه‌كیان كردووه، سه‌د نمونه‌مان له‌به‌رده‌ستایه، له (1964) ه‌وه تا ئه‌گاته هاژو هوژه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌یامێك بوو، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌یهێناو ئه‌یبرد، له‌كۆتاییدا بۆمان ئاشكرابوو، له‌كۆبۆنه‌وه چوارقۆڵیه‌كه‌یدا، ووتویه‌تی" ئه‌م حكومه‌ت و ئه‌م هه‌رێمه له‌ده‌ستێكی ئه‌میندایه.".جا من قسه له‌سه‌ر ئه‌مه ناكه‌م، باشه یان خراپ.تێ ئه‌په‌ڕمه سه‌ر گرتن و زیندانی كردنی "كه‌مالی سه‌ی قادر" و نوسینه تونده‌كانی له‌ملاو لا، دژی ماڵی بارزانی، تۆبڵێی ئه‌وه شتێكی سروشتی بێت كه ببینین، وێنه‌ی "كه‌مالی سه‌ی قادر" له‌سه‌ر گۆڕی مه‌لامسته‌فای بارزانی بڵاوبێته‌وه..ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز به‌كارێكی باشی نازانم تاكی كورد، یان ڕۆشنبیریی كورد خۆی به‌وه وه سه‌رقاڵ بكات، قسه به‌سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بكات، كه بته‌وێت و نه‌ته‌وێت سه‌ركرده‌ی شۆڕشێك بووه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵدا.
په‌رله‌مانتاره‌كانی، ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی به‌رامبه‌ر وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی، له‌په‌رله‌مان یه‌ك دونیا قسه‌ده‌كه‌ن، شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه یان له‌گه‌ڵ "به‌رهه‌م ساڵه‌ح" و "شێخ جه‌عفه‌ر" كرد، به‌ڵام كه "نوری سنجاری" دێته په‌رله‌مان، هه‌ندێكیان هه‌ر به‌شداری جه‌لسه‌كه‌ش ناكه‌ن..!!.به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه (7) ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه یه‌كێكیان هی فراكسیۆنی كوردستانیه، پێش هاتنی بۆ په‌رله‌مان داوای ژماره‌و تابلۆی ئۆتۆمبیلیان لێكردووه.!!.هه‌ندێكیان پێًشتر ده‌میان ده‌نوقێنرێت..!.هه‌ندێكیان ده‌وام ناكه‌ن، یان خانویان به‌كرێ نه‌گرتووه‌و، كرێی خانوو له‌سه‌ر په‌رله‌مان حساب ئه‌كه‌ن، له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی باره‌گا حزبیه‌كان ده‌نوون.هه‌ندێكیان كه‌ده‌چنه ده‌ره‌وه بیه‌كارێكی په‌رله‌مان، (7) ڕۆژ له ئیفاده‌كه‌یان ته‌واو بووه، كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ر په‌رله‌مان حسابی ئه‌كه‌ن، با پێتان بڵێم جگه له‌وه‌ی دوو دوو، سێ سێ پێكه‌وه قسه‌ناكه‌ن، به‌ڵكو لێبونه‌ته‌وه له‌و دروشمه‌ی كه‌هه‌ڵیانگرتبو، ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێرده‌كه‌ن..!!.ئه‌بینن له‌ماوه‌ی ڕابردودا په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌بێته به‌رپرسی ئاژانسی ڕاگه‌یاندنی پارتی.
پارتی، ماوه‌یه‌كیشه.له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای ڕووداوه‌وه، كه‌جگه له‌ته‌له‌فزیۆن، ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌ش له‌خۆ-ده‌گرێت.سه‌دان ڕۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆن و ناڕازیی كڕیوه، ئه‌میش هه‌ر ئه‌بینن.ئێستا ده‌ستتان ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی سه‌ركه‌پكان (جاران قورئانێك هه‌بوو، زۆربه‌ی قیاده‌ی پارتی و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی سوێندیان پێ ئه‌خوارد، چونكه قه‌باره‌كه لاپه‌ڕه‌كانی له‌قورئانی تر گه‌وره‌تربوو...!!!) .ئێوه ده‌كه‌مه دادوه‌ر، ناوی میدیایه‌كی نوسراوی یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامیم پێ بلێن" تا من ووتارێكی تیا بنوسم.".بێجگه له‌ماشێنی بینراو كه ده‌یبینن.
جگه له‌وه‌ی، له‌ڕووی ئه‌منی و سه‌ربازیی، له‌ڕووی داهاتی نه‌وت، ته‌نانه‌ت له سلكی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان، شتێكی نه‌هێشتۆته‌وه پارتی بۆ هیچ لایه‌نه‌كانی تر.من نازانم..هه‌ندێك باسی چی ئه‌كه‌ن، دوای چی كه‌وتوون كه ئاسۆ یه‌ك یان كڵاو ڕۆژنه‌ی گۆڕانكاریی بێت له‌م هه‌رێمه...!!.هه‌ر هه‌موویان فڕكان فڕكانیانه تا چۆن دوو عانه له‌پارتیه‌وه، ده‌ست بخه‌ن...!!.له‌وه ئه‌چێت دیمه‌نه‌كان به‌ته‌واوی پێچه‌وانه ببنه‌وه، به‌سته‌زمانه‌كانی ناو پارتی و، ده‌نگه ڕۆشنبیرو ناڕازییه‌كان له‌داكۆكیكردن له‌مافی گشتیدا، ببنه پێشه‌نگ و پێش میدیای ئه‌هلی و هێزه‌كانی تر بده‌نه‌وه.
كه‌وابێت، هه‌میشه ده‌بێت، ئێمه بپرسن، ئێوه كێن و ده‌تانه‌وێ چی بكه‌ن، ، ؟؟.چونكی ڕێگه‌یه‌كی دروست و لۆژیكیانه ناگرنه به‌ر، له شێوازی ناڕه‌زاییانه‌ی خۆیان، بۆیه گورج شكست دێنن.ئه‌مه بینین و خوێندنه‌وه‌ی بێلایه‌نانه‌ی ئێمه‌یه.ئیتر چۆن ده‌خوێنرێته‌وه لێی به‌رپرسیار نین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
