دوو بۆنه وای لێكردم، قسه‌له‌سه‌ر پشكۆیه‌كی ناو خۆڵه‌مێش بكه‌م:
یه‌كه‌م: چاوپێكه‌وتنێكی هۆمه‌ر شێخموس، كه لایوایه: شه‌ڕی په‌یه‌ده‌و به‌ره‌ی نوسره، له‌سه‌ر نه‌وته.
دووه‌م: هه‌رزه‌یی سیاسیی و ڕۆشنبیریی، تا دێت له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، په‌ره ده‌سێنێت. بۆخۆی ئه‌مه چه‌ند فاكته‌رێكی هه‌یه، له‌وانه نه‌بونی كه‌سگه‌لی یاخی و گومانكه‌ر، دروست نه‌كردنی كادری پێشكه‌وتوو پڕ ئه‌زمون، چ له‌ناو حزب و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چ له سێكته‌ره‌كانی تر. زه‌حمه‌ته جارێكی تر له ناو كۆمه‌ڵه و دیموكراتی ئێران‌دا، قاسملۆ یان سادقێكی شه‌ره‌فكه‌ندی تر، دروست ببنه‌وه. زه‌حمه‌ته تاڵه‌بانییه‌كی تر. كه‌مال فواد‌و هۆمه‌ر شێخ موسێكی تر. دروست ببنه‌وه. مه‌به‌ست له‌م دروست بونه له‌كه‌سایه‌تی، كه‌رته ئیجابیی و سلبیه‌كه‌شیانه. ته‌نها باسكردن نییه له‌سه‌ر ئه‌زمون و خوێندن و مناوه‌راتی سیاسسیان. به‌شه خراپیه‌كه‌شی ده‌گرێته‌وه. به‌كورتی گه‌ره‌كمه تا ئه‌و حه‌نه بچم له‌بری ئه‌وه‌ی تاكی ته‌ندروست دروست بكرێت له‌ناو ئه‌م حزبانه، له‌بری "خۆم" "خۆم" بم. كه‌چی هۆمه‌ره‌كان و تاكه باشه‌كان فڕێ ده‌درێنه ده‌ره‌وه‌ی حزب، یان بێزار ده‌كرێن، تاواز له‌حزبایه‌تی بهێنن. بۆئه‌وه‌ی مه‌رامه ئه‌منی و حه‌زه پیسه‌كانی خۆیان سه‌ربخه‌ن. له‌هه‌ر شوێنی هه‌ستیان كرد، كه‌سێك ده‌توانی ئاینده بێت، په‌لاماری ئه‌ده‌ن. ئه‌مه ئاماژه نییه بۆ ناوبراو، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه، سیاسه‌ت كردن، چه‌نده ئیداره‌دانی ئه‌مڕۆكه‌یه، دوو قات دروستكردنی سبه‌ینێیه. كی سبه‌ی دروست ده‌كات!.
مێژووی ناسینی من، له‌گه‌ڵ هۆمه‌ر شێخموس، چوار ساڵێكه. كه سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌ی یه‌كێتی بو، كتێبه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردم، به‌ناوی "پشكۆیه‌ك له‌خۆڵه‌مێشدا".
هۆمه‌ر، كوڕی جوتیارێكی بێ زه‌وی نییه، به‌ڵكو زاده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی بۆرژوایه له‌ڕۆژئاوای كوردستان، له‌عاموداوه په‌خشی سیاسی خۆی گه‌یاندۆته شاخه‌كانی باشوری كوردستان و سوید‌و ده‌نگی ئه‌مریكا و زۆر شوێنی تر. ئه‌و له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، دكتۆراكه‌ی له بواری په‌یوه‌ندی سۆڤیه‌ت و چیندا، له ڕۆژئاوا به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌زمون یه‌ك به‌یه‌كی سیاسییه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستانی كردووه. بێجگه‌له‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی یه.
ئه‌وكاتانه‌ی، خوێنكاری زانسته سیاسییه‌كان بووم، هه‌ر له‌خۆمه‌وه، ڕقم له‌ئه‌فلاتۆن هه‌ڵگرتبوو، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌فلاتۆن لایوایه: سیاسه‌ت ئیشی نه‌جیبزاده‌و ئه‌رستۆقراته‌كانه، كاری ئه‌و نه‌زان و كاڵفامانه نییه كه له‌كوێره دێیه‌كه‌وه گوێچكه‌ی توتكه سه‌گیان بڕیوه، ئینجا ده‌په‌ڕێنه ناو كایه‌ی سیاسه‌تكردنه‌وه. . !. زه‌مه‌ن به‌هاتوچونی خۆی، تێی گه‌یاندم كه ئه‌فلاتۆن باشی پێكاوه‌و، ئێمه له گێژاوی گه‌مژه‌یی و نه‌زانی دا، ده‌تلێینه‌وه. ڕه‌نگه نه‌ك له‌ناو كورد، به‌ڵكو له ڕۆژهه‌ڵاتدا، كه‌م بن ئه‌و منداڵانه‌ی، له‌سه‌ره‌تای ژیانیانه‌وه له‌بارودۆخێكی دژوار‌دا، له‌گه‌ڵ باوكیان بیره‌و مه‌شروبات بخۆنه‌وه، هۆمه‌ر نه‌ك به‌م قۆناغه‌دا، به‌ڵكو له‌كارگه‌ی بیره‌وه ده‌ستی پێكرد، هه‌ر به‌مناڵی باپیره‌ی خه‌ڵه‌تاندووه كه به‌ڕۆژوو ئه‌بێت بۆئه‌وه‌ی پاره‌ی پێبدات!. هۆمه‌ر به‌شێك له‌ژیانی ڕابواردن و مێبازیی وفێربونی زمان و خوێندنه‌وه و پێشمه‌رگایه‌تی و فێڵ و پێچاو پێچكردن بووه. ئه‌و له‌ژیژك ده‌چێت، كه خۆی بزركرد، ئیدی نازانیت له‌كوێوه دیده‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، له‌ڕێوییه‌كی پیر ده‌چێت كه ڕێگه به‌بێچووه‌كان نیشان بدات بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌ڵه‌كان.
سیاسه‌تكردن، لای هۆمه‌ر دڵداری نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پێویستبونی حه‌تمییه به ماكیاڤیلییه‌ك، ئه‌وانه‌ی كه له‌دوا پێی ماكیاڤیلیان گرت، نه‌یازانی ئه‌و له‌پێشیانه‌وه‌یه. ئه‌وانه‌ی باسیان له شیتاناوی كردنی سیاسه‌ت كرد، نه‌یانزانی سیاسه‌ت پێویستی به‌شه‌یتانێكه، نه‌ك خێڵگه‌ریی و هێزی فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ و ئه‌زمون بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌ی خۆت.
كاتێك، هۆمه‌ر ده‌ڵێت: شه‌ڕی په‌یه‌ده‌و به‌ره‌ی نوسره، له‌سه‌ر نه‌وته. . له‌خۆیه‌وه قسه‌ناكات. بێجگه له‌وه‌ی موهته‌مه به ڕۆژئاوا‌و زێدی خۆی، پێمان ده‌ڵێت: خێره ساڵه‌ح موسلیم، له‌سلێمانی و هه‌ولێر به‌ته‌نها پیاسه ده‌كات، سه‌ردانی ئێران و توركیا ده‌كات، نازناوی جه‌نگاوه‌ریشی هه‌ڵگرتووه، گوایه ئه‌مه دژی ئه‌سه‌د شۆِرش ده‌كات. !. له‌ڕاستیدا، نه خه‌باتی په‌یه‌ده دژی ئه‌سه‌ده‌و، نه‌كوردیششتێك قازانج ده‌كات دوای ڕۆشتنی ئه‌سه‌د. !. ئه‌وه‌ی دیققه‌ت بدات و هه‌ر له‌خۆیه‌وه باوه‌ش به‌نوسیندا نه‌كات، تێده‌گات، یه‌كێتی و په‌كه‌كه هه‌ردوكیان له ڕه‌حمی حافز ئه‌سه‌ده‌وه هاتون و ئه‌وانیش به‌خێویان كردون. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش دژایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و دیموكراتی ئێران كراوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش شه‌ڕ له‌سه‌ر نه‌وت و شوێنه ستراتیژییه‌كان ئه‌كه‌ن. نه‌وت له‌ئاینده‌یه‌كدا ته‌حه‌كوم ده‌كات به‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه، چونكه:
یه‌كه‌م: تا ئه‌م چركه ساته، (80%) ی ووزه له جیهاندا، به‌نه‌وت ده‌چێت به‌ڕێوه، وه‌كو پاپۆڕه گه‌وره‌كان، ئۆتۆمبیل و فڕۆكه‌و كارخانه‌و. . . هتد.
دووه‌م: نه‌وت و غازی خۆرئاوا له‌كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی ته‌واودایه، به‌پێی ئاژانسی ووزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، تا (2020) جگه‌له ڕۆژهه‌ڵات، زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه چۆڕه‌ی تیانامێنیت. له‌كاتێكدا نه‌وتی ئه‌م ناوچانه سیفاتی باشی وه‌ك: سوكی و ئاسانی ده‌رهێنان و ئاسانی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه.
به‌لێ. . شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر نه‌وته. . ڕه‌نگه له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا، قسه‌كه دوژمنی زۆر بێت. به‌ڵام سیاسی و نوسه‌ری باش ئاینده‌یان گه‌ره‌كه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
