مرۆڤایه‌تی، تا گه‌یشته سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، وێڕای ده‌یان هه‌وڵ و ڕێبازیی فه‌لسه‌فی و ژیاریی، به‌ده‌ست ناله‌باریی ژیانه‌وه ده‌یناڵاند. پاشتر ئه‌و هێڵه‌ی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده، به هه‌ستانه‌وه و ڕینسانس و ڕیفۆرمی ئاینی ده‌ستی پێكرد، زۆر به باشی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازییدا ته‌ماسی گرت. به‌واتایه‌كی تر گه‌شه‌ی بیری مرۆڤ له ئه‌شكه‌وته كۆنه‌كان و ڕاوشكاره‌وه گه‌یشته مه‌كینه‌و هه‌ڵم و فڕۆكه‌و. . . هتد. به‌هاتنی پیشه‌سازیی و زیادبونی داهێنان و ده‌ستكرده‌كانی خودی مرۆڤ خۆی، كاره‌ساته‌كان زیاد و زیاتری كرد. ڕاسته له لادێوه هاتن بۆ شاره‌كان، له كشتوكاڵ و جه‌نجه‌ڕه‌وه بازیاندا بۆ ئامێر‌و ئاله‌تی سه‌رسوڕهێنه‌ر، دواجار مرۆڤ خۆی كرد به‌ئاله‌تێك به‌ده‌ست ئه‌و شمه‌ك و كاڵایانه‌ی كه خۆی دروستی كردوون.
په‌یوه‌ست به‌پێشكه‌وتنه ته‌كنیكیه‌كانی به‌شه‌ریه‌ت. ئه‌وه‌تا "شپنگڵه‌ر " له باسی ڕووخانی شارستانیه‌تی ئه‌وروپیدا، دێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هۆكاری ڕووخانه‌كه، ئه‌وه‌یه هه‌موو شت به پاره‌و ئامێر‌و هێزی ئه‌سپه‌كان ده‌پێون. له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س هه‌ست ئه‌كات شتێكی لێ وون بوه، ئه‌ویش رۆحه. كاتێك رۆح بزر ده‌بێت ئیدی په‌یوه‌ندییه سه‌ره‌كی و ڕاسته‌وخۆكانی مرۆڤ ده‌بن به په‌یوه‌ندیی لاوه‌كی، له‌بری پرسیار له‌چاره‌نوسی خۆی بكات، ده‌گه‌ڕێت به‌دوای باشترین یانه‌و تپپی تۆپدا، تاهانده‌ری بێت. له‌بری ڕاسته‌وخۆ ده‌نگهه‌ڵبرین و ناره‌زاییه‌ك، له‌ڕێگه‌ی سكایب و فه‌یسبووك و ته‌له‌فزیۆنه‌وه خۆی نمایش ئه‌كات. به‌مشێوه‌یه په‌یوه‌ندییه گشتی و تاكه‌كه‌سی و سیاسیه‌كانیش گۆڕانی سلبیان به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێئه‌وه‌ی هه‌ست بكات به‌نج و ئیختراق كراوه.
ئه‌وه‌ی "كانت " باسی ده‌كات، ره‌خنه‌گرتن ئه‌ركه، وه ئه‌وه‌شی " تیۆدۆر ئادۆرنۆ" له قۆتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌گه‌رایی دوای دووجه‌نگه جیهانیه‌كه وروژاندویه‌تی، ئه‌وه‌یه، ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌مان له‌به‌رده‌مدا ماوه، ئه‌ویش ڕه‌خنه‌گرتنه. نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جڵه‌وی خۆمان بده‌ینه ده‌ست شته‌كانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌ركی رۆشنبیر به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لای "ئیدوار سه‌عید" هیچ نییه جگه له‌ڕه‌خنه‌گرتن. به‌ڵام ڕه‌خنه چییه‌و چۆن؟ ئایا جنیۆه له‌پاكه‌تی ڕه‌خنه‌دا؟ ڕق و كینه‌یه؟. ژه‌نینی ده‌رزیه‌كه به‌لایه‌كداو پێوه نانی بۆمبێكی گه‌وره‌یه به‌وی تر؟. شارچێتی یه. ته‌سلیمبونه به ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو؟. بێگومان. . نه. .
ئه‌مرۆ، له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا، هه‌موو پنته جیاوازه‌كانی ژیان، هه‌موو بوخچه و فۆڵده‌ره‌كان پێویستییه‌كی بێ ئه‌ندازه‌یان به پێناسه‌كردنه‌وه هه‌یه، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی لایانوایه گۆڕانی گه‌وره له‌گۆڕینی سیسته‌مێك بۆ سیسته‌مێكی تر، سیاسیه‌ك بۆ سیاسیه‌كی تره‌وه ده‌ست پێده‌كات، مونتیسكۆ فه‌یله‌سوفی پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی (1689-1755) له رۆحی یاساكاندا، به‌توندی دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه كه چاكسازیی له‌گه‌نده‌ڵیدا بكرێت، چاكسازیی له‌سیسته‌م و فه‌زای گه‌نده‌ڵدا چۆن ده‌كرێت؟ بۆچی كاتی پێوه ده‌كوژن؟. ئه‌وه‌ی له‌كوردستان نوخبه‌و جۆرێك له‌میدیا خۆیان پێوه سه‌رقاڵكردووه، ته‌نها سه‌لماندنی موزه‌یه‌فی خۆیانه ئه‌وسا حاڵه‌ت و ڕووداوه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌زاری خۆی له‌به‌رده‌م ده‌یان مایك و كه‌ناڵی فه‌زایی ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی بووه به كه‌لتور!. تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆمار و سكرتێری پارتێكی گه‌وره له‌كوردستان، ساڵی (2006) له‌بری بڕیار بۆچاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه پرۆژه پێشكه‌ش ئه‌كا، له (2012) له‌دیداری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵی زۆره‌و منیش لێی به‌رپرسم، ئه‌وسا دووپاتی ده‌كاته‌وه بۆخولێكی تریش خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه!.
موزه‌یه‌ف (ته‌زویر) ده‌رچوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خۆیان وه‌ك ڕۆشنبیر ناساند‌و درۆیان له‌گه‌ڵ مێژوو، له‌گه‌ڵ خوا‌و گه‌له‌كه‌شیان كرد. ئه‌گه‌ر وانییه، كوا چیتان گۆڕی؟ هه‌ریه‌كه‌و ئه‌ماره‌تێكی ڕاگه‌یاندنتان به‌ناوی ئه‌هلیه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌وه له‌ژێر چنگا بو، مینبه‌رو مێنتاَڵیتی خه‌ڵك ڕوو له‌ئێوه بون، كوا چیتان گۆڕی؟.
ئه‌زانن، "ماكسیم گۆڕكی" له‌به‌ر نه‌هامه‌تی ته‌نها تا شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێند، كه‌سێكی نه‌خوێنه‌وار بو، بو به‌و كاراكته‌ره‌ی كه ڕۆمانی (دایك) ی نووسی. به‌دانپێدا نانی خودی لینین "ڕۆمانی دایك" توانیویه‌تی (10) ساڵ شۆِرشی ئۆكتۆبه‌ر پێش بخات.
ده‌مێكه، زۆریش ده‌مێكه، هه‌سته‌كه‌م موزه‌یه‌فی سیاسی و ئابوریی و میدیایی هه‌ناسه‌یان له‌به‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد بڕیوه. له‌نوكته ده‌چێت (8936) كه‌س به‌ناونیشانی ماسته‌رو دكتۆرا‌و پڕۆفیسۆر له‌زانكۆكانی كوردستان وانه بڵێنه‌وه، بێ داهێنان و توێژینه‌وه، بێ به‌رهه‌مهێنانی عه‌قڵ و مه‌عریفه. ئێمه لێره‌وه له‌كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌وتوو، خانه‌نشین مان ده‌سته‌به‌ر كردووه، مێگه‌لێك تا شوانه‌كانی باش له‌به‌ریان بده‌ن. ئێمه لێره‌وه كۆی كۆمه‌ڵگه‌مان چاوبه‌ست و فێری قوون بادان و موكیاژ و مونتاجی سه‌یر سه‌یر كرد، ئاخر ئه‌وه سه‌ددام بوو له‌شه‌ڕی عێراق – ئێران، پڕ به‌گه‌رووی خۆی هاواری ئه‌كرد. . . ئێمه ئه‌چین بۆ شه‌ڕ!. ئایا ئێوه‌ی ئاماده‌ن؟ هه‌موو گه‌ل به‌جاری ده‌یان شێڕاند: به‌ڵی!. . به‌ڵی. . !. ئه‌وه ڕۆشنبیره‌كانی سه‌روه‌ختی به‌عس بون، قایل بون به پۆست و پاره‌و بێده‌نگی و كه‌یف و سه‌فا.
كوان!. كوان، ئه‌وانه‌ی دوینی له‌سه‌راكانی ئازادیی ده‌یان وتار‌و سه‌دان چاوپێكه‌وتن و هوتافیان كێشا، ده‌یانوت: پێمان وانییه په‌رله‌مان بتوانی هیچ شت چاره‌سه‌ر بكا‌و كارتۆنییه، ده‌یانوت: ئێره، ، په‌رله‌مانه هه‌قیقیه‌كه‌یه، پێویسته خه‌ڵك بێته سه‌راكانی ئازادیی. ئێستا ئه‌مانه كاندیدن. . . كاند. . دید. . . بۆ. . په‌ر. . له. . مان؟. كه‌سێك نییه بپرسێت:ئه‌رێ ئێوه بۆچی دوێنی ئه‌تانوت كارتۆنییه، ئێستا به فه‌خره‌وه داخاله‌ت له كارتۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
لێره، خه‌ڵك بۆیه ده‌بێت به ڕۆشنبیر، بۆیه ڕه‌خنه ده‌گرێت، بۆیه ڕۆژنامه‌نووسه‌و، ناوی خوازراو، ده‌ستی له‌ژێرو سه‌ری چه‌ندین شت‌دا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌پڕیكدا ببێت به: وه‌زیر. . . په‌رله‌مانتار. . مودیر عام. . . هتد. بۆ ئه‌وه نین كه جڵه‌وی ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه له‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنێكی ساخته‌چی و ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار ده‌ربهێنن، بۆ ئه‌وه‌نییه تا ئیش له‌سه‌ر گۆڕینی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
كاتێك ڕۆشنبیره‌كان، میرابۆن و موزه‌یه‌فن، ده‌بێت یان خێرا به‌دوای به‌دیلێكدا بگه‌ڕێین، یان چاوه‌ڕێی تاعوون و په‌تایه‌كی كوشنده‌و كاولكه‌ر بین، چونكه ئیتر سۆز‌و ئینسانیه‌ت و ڕه‌وشت ده‌چێته ناو زۆنگاوه‌كان و، جه‌نگ و هه‌ڵپه‌كردن په‌ره ده‌سێنێت. "كامۆ " تاعون و مه‌رگه‌سات به‌پاكبونه‌وه له گوناح وه‌سف ئه‌كا، لایوایه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك كاره‌ساتێك ڕوونه‌دات، ئیتر هه‌ست و سۆز و ئه‌خلاق ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه، كورد كه ئه‌نفال و گازباران كرا، ئه‌وسا یه‌كیگرت و باوه‌شیان كرده‌وه بۆ یه‌كدی. كه كه‌وتنه‌وه سه‌رخۆیان ئینجا په‌لاماری یه‌كتریان دا، ئێستاش جارێكی تر له‌به‌رده‌م تاعونداین به سایه‌ی ده‌ست و دیاریی ڕۆشنبیره موزه‌یه‌فه‌كانی كورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
