ئه‌م بارودۆخه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌كوردستان ئه‌گوزه‌رێت، زۆربه‌ی كات مرۆڤ بێتاقه‌ت ئه‌كاو، ده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌خۆی به‌شتێكی تره‌وه سه‌رقاڵ بكا، به‌وپێیه‌ی تروسكاییه‌ك هیوا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆی پنته‌كانی تر نه‌ماوه بۆ چاكسازیی و به‌خۆداچونه‌وه، هه‌رچه‌نده چاوه‌كان هه‌ڵده‌گڵۆفی وای ئه‌بینی كه: ئاسكه كێویه‌ك به‌دوای نسرم و ته‌ڕاییه‌ك دا ده‌گه‌ڕێت له‌سه‌روه‌ختی بیابان ووشكه‌ساڵی دا، تا كامی تینوێتی خۆی بشكێنێت. له‌ناكاو گوێمان له‌ده‌نگی كه‌و سوێسكه و جریوه‌ی باڵنده بێوه‌یه‌كان ده‌بێت، گورج ڕووی خۆمانی بۆ وه‌رده‌گه‌ڕێنین"ئۆخه‌ی ئه‌مه هه‌وه. . !!. ".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه باجی هه‌ڵه و بێسه‌روبه‌ره‌یی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌دات، ڕونتریش چه‌ند كه‌سێك، بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی نه‌خه‌ینه به‌ر چه‌كوشی توندی دادگای گه‌ل وبازنه‌ی نوسینمانه‌وه، چونكه زۆربه‌یان له فه‌رمانبه‌رێكی به‌ڕێز ده‌چن و هیچی تر، به‌ڵكو چوار تا پێنج كه‌سێك، ته‌حه‌كوم به‌هه‌موو مێژوو سه‌روه‌ریی و ئاینده‌ی حزبێكه‌وه ده‌كه‌ن، كه دواجار نازانین كه‌شتی ماندووی ئه‌م حزبه له‌كوێدا له‌نگه‌ر ده‌گرێت، به‌یه‌كجار چه‌ندین كه‌س شه‌ڕی مان و نه‌مانی خۆیان بۆ شۆفێری ئه‌م كه‌شتیه ده‌ست پێده‌كه‌ن و به‌یه‌كجاریش كپ ده‌بێت، له‌ئێستاو ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین هه‌ندێك گه‌مه و هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان واده‌ست پێكردووه، كه ئه‌گه‌ر سوكانه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌بێت كه‌شتیه‌كه كون ده‌كه‌ن تاوه‌كو ڕكابه‌ره‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه قوڵایی ده‌ریاو، جارێكی تر سه‌رده‌ر نه‌هێننه‌وه. یه‌كێك موجامه‌له‌ی پارتی و یه‌كێكی تر موجامه‌له‌ی ئێران و مالكی و ئه‌ویتر هی گۆڕان و، هه‌ندێك خه‌ریكی خۆ-كۆكردنه‌وه‌و. . . هتد. ئه‌وه‌ی له‌ئارادا نه‌بێت پلانی ستراتیژی و ڕوئیایه‌كی سیاسی ڕۆشنه بۆ بارودۆخی ئێستای كوردستان، نه‌ك ئه‌مه به‌ڵكو وه‌لاو نرخێك چییه له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی كه‌م له‌مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ماوه بۆ بنكه‌و كه‌وادیری ڕۆشنبیرو وه‌سه‌تی حزب، بێگومان به‌ئیزافه‌و پاڵپشتی گه‌مه‌ی ترسناكی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی له‌سێبه‌ردا ئه‌مه ده‌به‌نه سه‌ر.
یه‌كێتی، له‌دوا كۆنگره‌ی خۆیدا، (9) كه‌سی به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرام له‌مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه، تا به‌رپرس بن له‌وێنای سیاسه‌تی گشتی حزب، به‌ڵام به‌قودره‌تی قادرێك ئه‌م ژماره‌یه بووه به (19) كه‌س!!!. كاتێكش ده‌نگێكی دلێری نزیك له‌مه‌ركه‌زی بڕیار‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزب وه‌ك (عادل موراد) ده‌یه‌وێت پرسیار له‌مه بكات، ده‌یه‌وێت هاواربكات و به‌ڕای گشتی بڵێت "فعله‌ن، ئه‌مانه له‌شاڕێی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتی لایانداوه". كه‌ساڵانێكه ئێمه ئه‌م زه‌نگه لێ ئه‌ده‌ین، ئیدی ماشێنی پڕ له تاڵاوی هێرش و ته‌خوین و په‌راوێزخستنی ڕای ئه‌وی تر ده‌ست پێده‌كات، تۆ نه‌یاریت و ئه‌وان یارن!!. تۆ بی مه‌بده‌ئیت و ئه‌وان پڕ مه‌بده‌ئن!. ئاخر ئه‌وان ساڵانێكه پاره‌و نه‌وت و پۆست و سیناریۆی سه‌یر سه‌یر ووڕو كاسی كردوون، ناهه‌قیان نیه گوێیان له‌هیچ ده‌نگێكی ئازا‌و ئازاد‌و بێ‌باك نه‌بێت، ئه‌وان گوێیان له‌وه نییه دایكی شه‌هیدێك یان ڕۆڵه‌یه‌كی حزب و گه‌له‌كه‌یان كرێچی بێت، له‌ولاشه‌وه ده‌یان ئافره‌تی سۆزانی عه‌ره‌ب و ڕووس و تورك له نیعمه‌تی شووققه‌و خانووی خۆیاندا بتلێنه‌وه، هه‌ر كه به‌حاڵێك پێت لار دانا، ئیتر تۆمه‌ته‌كه ئاماده‌یه، سزا‌و چاره‌نوسه‌كه‌شت دیاره. بۆیه له‌وێنه‌ی ئێستای خۆیان واگه‌یشتوون، هه‌موو كه‌س له‌ده‌وری ئه‌وانه، ئه‌من و عه‌سكه‌رو پاره‌و ماشێنی نه‌بینراوو نه‌خوێنراوه‌ی ڕاگه‌یاندنیش هه‌رئه‌وانن. ئه‌ری به‌ڕاست چه‌ندجارمان ووت:حزبی ته‌ندروست، حكومه‌تی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندروست پێشكه‌ش ئه‌كا، ئه‌ی چه‌ندجار هاوارمان نه‌كرد " هۆ مامه گیان، بۆخاتری خوا یان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵگه‌و ناوچه‌كه بكه به‌قوربانی چواركه‌س، یان چوار كه‌س به‌قوربانی هه‌مووی. !!". ئه‌ری باشتر نه‌بوو ئه‌و ملیۆنه دۆلار‌و پاره‌یه‌ی لێره بازرگانی ترسناكی پێوه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، وازتان له‌ده‌سه‌ڵات بهێنیایه‌و هه‌ریه‌كه‌و له‌وڵاتێك یان له‌باخێك پشوتان بدایه، قیروسیا مانگانه هه‌مان پاره‌تان بۆحه‌واڵه بكرایه!!. ئه‌ری ماندوو نه‌بوون، دار‌و به‌رد هاواره‌كات: تایه‌كه‌تان په‌نجه‌ره، بۆكوی لێده‌خورن!!. ئه‌ری هه‌ست و بیر‌و هۆشتان بۆئه‌وه ناچێت كارتان كردووته سه‌ر ژیانی ئاسایی خه‌ڵك و پاره‌ش له‌بانقه‌كانی سلێمانی دا نه‌ماوه. به‌هۆی ڕمبازی ناوخۆتانه‌وه، تاكه‌ی له‌بایه‌خی نوسین و قسه‌و هاوار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌م حاڵه‌شتانه‌وه واده‌زانن عادل عادل نیه‌و ده‌نگی یه‌كێتی نییه؟وه‌لێ هه‌وڵه‌كانیشتان به‌قه‌د خشه‌ی عه‌لاگه‌یه‌گ كاریگه‌ری نیه له‌ناو نوخبه‌و ڕای گشتی دا. چونكه چاویلكه‌ی ئاخر زه‌مانیتان ته‌ڵخ بووه‌و، قه‌ل به فه‌ل و شالیار به‌كالیارو باش به جاش تێده‌گه‌ن.
له‌كۆتاییدا، ئه‌ركی ئێمه‌یه، گورج و خێرا. داكۆكی له‌هه‌رده‌نگێكی هه‌قیقی و شاز بكه‌ین، له‌ده‌ره‌و ناوه‌وه‌ی حزبه‌كان، چونكه ئه‌وانش دواجار داكۆكی له‌بازنه‌كه‌ی ئێمه‌ومانان ده‌كه‌ن، تا هه‌ست به‌ته‌نیایی و نامۆیی خۆیان نه‌كه‌ن. ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی ده‌یانه‌وی ئیراده‌ی تاك و كۆمه‌ڵ ڕاده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بكه‌ن بخرێنه فارغۆنی دواوه. ئه‌گه‌رنا مێژوو ئاینده‌ی گه‌ل ده‌تانخاته ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو شت، ئه‌مه حه‌تمیه‌تی ته‌ئریخه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
