ئایا به‌بێ ئه‌مریكا شتیكمان پێ ئه‌كریت......؟.به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
كورد، له‌چاو گه‌لانی ناوچه‌كه‌و جیهان، مێژوو شارستانیه‌تێكی زۆر كۆنی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆی نه‌نوسراوه‌ته‌وه‌و بگره ناحه‌زانی ویستویانه، هه‌موو ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی شارستانیه‌تی كوردی ئه‌سه‌لمێنن، بسڕنه‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر قۆناغ و سه‌ده‌یه‌ك به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌م گه‌له هه‌ر له‌شه‌ڕ و داگیركاری دا بووه.ماوه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ بیركردنه‌وه‌و پلاندانان.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك دراوسێكانی و زلهێزه‌كانی جیهان كاره‌كانیان به‌زیانی كورد شكاوه‌ته‌وه.بۆیه ئێمه ئه‌زمون و مێژوویه‌كی باشمان نه‌له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا.نه‌له‌گه‌ڵ سووننه‌ی عێراق، وه نه‌له‌گه‌ڵ ئینگلیز‌و ئه‌مریكا نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك، گوزارشتی هه‌قیقی له‌ڕاو بۆچونی وڵاته‌كه ده‌كات، به‌به‌راورد به‌داموده‌زگاكانی تری ده‌وڵه‌ت، بۆنمونه: ساڵی (1986) په‌رله‌مانی ئیتاڵیا به‌كۆی ده‌نگ پرۆژه بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ هاوكاری ڕێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی.به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت ڕازی نه‌بوو، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا.له‌په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای كرد وڵاته‌كه‌ی: دان به‌وه‌دا بنێن كه قودس به‌شێكی سه‌ره‌كیه له‌خاكی ئیسرائیل.به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پشتگوێ خست.بۆ.؟.چونكه ئه پرۆژه‌و بڕیارانه هی حكومه‌ت و ڕووكاری ده‌ره‌وه نین، تاوه‌كو وه‌ك بڕیار ته‌ماشای بكه‌ین.ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌دژی كورد قسه‌بكه‌ن، به‌قه‌ده‌ر لێدوانی یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یان قونسڵێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نرخی نییه.
ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی (3 و 4ی 2013) ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا..دووجار له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی پرسی كورد قسه‌ی كردووه.جارێكیان، رای گه‌یاند: كورد بیر له جیابونه‌وه نه‌كه‌نه‌وه.!!.جاری دووه‌م: داوای له‌توركیا كرد كه به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وتی عێراق بكه‌ن، به‌بێ رپرسی به‌غدا نه‌وتی هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كرێت..!!.ئێمه له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیست به‌دواوه جارێكی تر به ده‌ستی ئه‌مریكا شكستمان خوارد‌و خاكه‌كه‌مان كه‌وته به‌ر داگیركاریی.هه‌ر ئه‌وانیش به‌هۆی هاوسه‌نگی هێز سووننه‌كانی عێراقیان باڵاده‌ست كرد.له‌ئێستا كورد ئه‌گه‌ر ووزه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ به‌ئاكام ئه‌نجام گه‌یشتن، پرسی نه‌وته، نه‌وتێك به‌هه‌موو لێكه‌وت ومه‌عمه‌عه ناوخۆییه‌كانیه‌وه.ئه‌گه‌ر پرسێكی سیاسی گرنگیشی هه‌بێت تا توركیا‌و ناوچه‌كه‌ی پێ سه‌رقاڵ بكات تا ئێستا بریتی یه له: په‌كه‌كه‌و ئاشتی له‌باكور.كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكاو ئیسرائیل و توركیا‌و ناوچه‌كه‌ی هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، زۆربه‌ی چاودێران و زانایان ده‌ڵێن: كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و برینه‌كانی سارێژ ئه‌بن، ئه‌گه‌ر ده‌ستی به چمكێكی كه‌واكه‌ی ئه‌مریكاوه بێت.ئه‌گه‌رچی ده‌بێت كورد له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دیراسه‌كردنی ئه‌وه‌بێت، كه به‌بێ ئه‌مریكا ده‌توانێت چی بكات، ، ئێمه نمونه‌مان له‌به‌رده‌سته جار هه‌بووه نوێنه‌ره‌كانی كورد له‌به‌غدا له‌فه‌رمانی ئه‌مریكیه‌كان ده‌رچوون و ئاخر زه‌مانیش نه‌بووه، خۆیان هاتون له‌ده‌رگاكه‌یان داوینه‌ته‌وه.ئه‌مریكا به‌مانای مانادار زلهێزه..مرۆڤ ده‌وروژێنێت..به‌ڵام له‌مه‌ولا ئه‌مریكاش به‌وپله‌یه خۆی تووشی سه‌رئێشه ناكات.چونكه كۆریای باكور ئه‌گه‌ر بۆسوعبه‌تیش بێت، ئه‌گه‌ر مێرووله‌بێت و خۆشی بكات به‌گژ قولله‌ی قافا.گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قاند، به‌وه‌ی بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكای دا.پرسی ئێران ماوه.چین بازاڕه‌كانی قۆرخكردووه له‌جیهاندا.
جگه‌له‌مه، ئه‌گه‌ر كورد ئاماده‌گیه‌كی ناوخۆیی په‌یدابكات..ده‌توانێت چی بوێت بێ ئه‌مریكا بیكات.نه‌شه‌ڕت ده‌كه‌م، ، نه دژت ئه‌بم.تا ئه‌وكاته‌ی شوێن پێی خۆی پته‌وتر ده‌كا و ده‌ستی له‌ژێر به‌رده‌كه ده‌رئه‌چێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
