شۆڕشه‌كانی هه‌ڵبژاردن...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت، ئازادی و مافه گشتیه‌كانی خه‌ڵك و یه‌كسانی ژن و پیاوو دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش، له‌پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراتی بێت.ئه‌وا هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی گشت‌دا له‌ئه‌وله‌ویاتی ئه‌وانه‌ی تردایه.چونكه هه‌م وه‌سیله‌و هه‌م ئامانجیشه.به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌دیموكراسیه‌ته‌وه بنه‌مایه‌كی یاسایی و ده‌ستوری و ته‌نانه‌ت ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووش ئه‌مه‌ی وه‌به‌رهێناوه.ئه‌توانم بڵێم دیموكراسیه‌ت به‌مانای ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن له‌گه‌له‌وه، تاقه بابه‌تێكه، تائێستاش ده‌وڵه‌تانی دونیا، مرۆڤایه‌تی، به‌سته‌مكارو سته‌ملێكراوه‌وه، به ئۆتۆكرات و بیرۆكراته‌وه، به كرێكار‌و بۆرژواوه له‌سه‌ری كۆكن، ته‌نانه‌ت ئیمام خومه‌ینی ووتویه‌تی "ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌ڵنه‌خڵه‌تێنین، ئه‌وا له‌دیموكراسی باشترمان ده‌ست ناكه‌وێت." به‌واتایه‌كی دی باشترین فۆرمێك كه مرۆڤ له‌سه‌ره‌تاكانی ژیانه‌وه پێی گه‌یشتبێت بریتی یه له دیموكراسیه‌ت بۆ شێوازی حوكمڕانی.وه‌ك دوا خاڵ و دوا ئیختیار له‌جیهاندا، هه‌ندێك وای ده‌بینن پێویست ناكا له‌مه‌ولا جگه له‌دیموكراسی بیر له‌هیچی تر بكرێته‌وه، ئه‌مه كۆتایی مێژووه‌و ته‌واو.ئه‌مه وه‌ك به‌ركوڵێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیه‌ت كه‌وه‌ك پێشه‌كیش له‌شوێنی تردا باسمان لێوه كردووه.به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌یسێكی مه‌به‌ستدارو پیرۆزه، هه‌رده‌بێته‌وه جێگای نوسین و قسه‌له‌سه‌ركردن.
ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕشه‌كانی هه‌ڵبژاردن (الپورات الانتخابیه) .ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك نوێ و هاوچه‌رخه، له‌وێوه چه‌كه‌ره ئه‌كات كه خه‌ڵكی (محكومین) دوای بێدادی و سته‌مێكی زۆر، ئاستی ڕق و خۆخواردنه‌وه‌و توڕه‌ییان ئه‌گوازنه‌وه بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌واتایه‌كی تر تاقه‌شتێك كه‌ڕێگایه‌كی بێوه‌ی و سه‌لامه‌ته‌و، ئه‌توانێت جووڵه بخاته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌ت و دادگاكان، بریتی یه له "هه‌ڵبژاردن".له‌م پرۆسه‌یه‌دا، مه‌ترسیدارترین شتێك ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتی گاڵته‌ی به‌هه‌ڵبژاردن بێت.مرۆڤیش ئه‌و كاته مه‌حكومه به تاوانێكی بإ كۆتا‌و له‌بن نه‌هاتوو كه بوونی خۆی له‌لا گرنگ نه‌بێت.هه‌ڵبژاردن وه‌ك شوناس: به‌شداریكردنی (هاوڵاتی – یاخود خه‌ڵك یاخود جه‌ماوه‌ر) ه له‌ئیختیاركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی گونجاو (به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه) .له‌جیهاندا (211) نمونه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.ئه‌و هه‌موو كێشمه‌كێشمه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرإ یه‌ك جۆره له‌و ڕێژه‌یه.ئه‌و جۆره‌ش پێی ده‌وترێت (نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌یی) .
باوكی یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانی (17) ی شوبات، لۆژیكترین و ئه‌قڵانی ترین په‌یامی ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ر كرد، به‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی كوڕه‌كه‌ی هاواری كرد:" ئازاره‌كانتان كۆبكه‌نه‌وه، بۆڕۆژی هه‌ڵبژاردن".ته‌نها شتێك بمانه‌وی زیادی بكه‌ین بۆ ووته به‌نرخه‌كه‌ی ئه‌و باوكه جه‌رگ سوتاوه، ئه‌وه‌یه هاوڵاتی هوشیار بێت، فریونه‌درێت، چاودێرێكی باشی مافه‌كانی خۆی بێت، مرۆڤێكی گومانكه‌رو پرسیاركه‌ر بێت، تاوه‌كو هه‌ست به‌گه‌وره‌یی خۆی و ده‌نگه‌كه‌ی بكات له‌سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رچی وابڕیاره له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان (مانگی 7-9 ی 2013) هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵێ هه‌ڵبژاردن وه‌ك شه‌ریفترین میتۆد بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌رنا جگه له‌هه‌ڵبژاردن سێ ڕێگه‌ی دیكه هه‌ن، تالێوه‌ی بگه‌یته ده‌سه‌ڵات، یان به‌دانان و دامه‌زراندن، یان به میرات، یاخود به شۆڕش و كوده‌تا.كۆمه‌ڵگه كاتێك ئۆقره ده‌گرێت كه ڕابێت له‌سه‌ر ژیانی كاری شارستانی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاكیزه‌وه.هه‌ندێكیش، وای ده‌بینن ئه‌م بارودۆخه ناسه‌قامگیره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ناگاته هه‌ڵبژاردن و توڕه‌ییه‌كانی خه‌ڵك له‌خاڵێكدا ده‌ته‌قنه‌وه، دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر ئیزافه‌یه‌ك بۆئه‌م بۆچونه هه‌بێت ئه‌وه‌یه، كاته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سته‌م و گه‌نده‌ڵكاران نییه.هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت، زیاتر ترسی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی هه‌یه.
نمونه‌ی شۆڕش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، زۆرن، له‌كرواتیا ساڵی (2000) ئه‌مه‌بووه، له ئۆكرانیای پرته‌قاڵی به‌هه‌مان شێوه، له‌هه‌موی سه‌یرتر له یۆگسلافیا ساڵی (2004) كاتێك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له میلۆسۆفیج یان برده‌وه، میلۆسۆفیج ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرد.!!.دواتر هه‌ر بردیانه‌وه.بۆیه كورته‌ی په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه "هه‌میشه سه‌ركه‌وتن، بۆ ئیراده‌ی به‌ره‌ی گه‌له." تاوه‌كو گه‌ل هوَشیارو قسه‌كه‌ر بێت، تاوه‌كو زۆرترین ڕێژه به‌شداربن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌مترین ته‌زویرو، كه‌مترین ماف ده‌خورێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
