ئه‌پرسین، ئایا (جنس) كردن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه سوود به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێت؟؟. یاخود ته‌نها تێركردنی غه‌ریزه و دیارده‌یه‌كی سه‌رپێ ییه. زۆربه‌ی زانایانی بواری ده‌روون و ته‌ندروستی، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه جووتبوون (به‌شێوه‌ی شه‌رعی) سودێكی بێ پایانی ده‌رونی و شیفای جۆره‌ها نه‌خۆشی جه‌سته‌ییه. له‌وانه: نه‌هێشتنی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و به‌هێزكردنی ئه‌داتی به‌رگریكردن (مناعه) ی له‌ش و، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌خوێن و سوتانندنی ڕێژه‌یه‌ك گه‌رمۆكه‌ی پێویست كه زیاده‌ن له به‌ده‌نی مرۆڤدا. ئه‌مانه‌ش وا ده‌كه‌ن كه پێست و ڕه‌نگ و ڕووی مرۆڤ گه‌ش و پرشنگدار تر ده‌ربكه‌وێت. زۆرجار كه جووتبون یان حاڵه‌تی سێكس ڕووئه‌دات، ده‌بێته هۆی زیادبونی هۆرمۆنی (ئه‌ندرۆفین) له‌خۆێندا، كه‌دواجار به‌شه‌ر هه‌ست به‌خۆشبه‌ختییه‌كی ته‌واو ئه‌كا. یان له‌ڕه‌گه‌زی (مێ) دا ده‌بێته مایه‌ی زیادبونی هۆرمۆنی (ئیسترۆجین) كه ئه‌نجامه‌كه‌ی جوانتربونی پێست و به‌هێزبونی قژو ته‌ندروستیه‌كی باش ده‌بێت.
ئه‌م پرسه به‌ڕێژه‌یه‌كی باش، باسێكی ده‌وونناسییه، ده‌روونناسیش، بریتی یه له لێكۆڵینه‌وه له‌ڕه‌فتاری مرۆڤ یان تاكه‌كان، سیاسه‌تیش هه‌ر ئه‌مه‌یه. له‌چوار به‌ش سێ به‌شی سایكۆلۆجیا باس له قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌كاری ئه‌كات، بۆ؟ چونكه لایوایه كه‌سایه‌تی (شخێیه) ی مرۆڤ له‌و قۆناغه‌وه ده‌ست پێده‌كا، ئاخۆ كه‌سێتیه‌كی شه‌ڕه‌نگێزو هارو هاجه، یان خۆسه‌پێن و ته‌واو به‌رژه‌وه‌ندیخوازه، فێڵبازو موحه‌نه‌كه، وه‌یاخود هێمن و هاوسه‌نگه. تا هه‌تایه ئه‌م سیفاتانه به په‌روه‌رده‌ی سێكسیشه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌بن، به‌و پێیه‌ی سێكس كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ده‌روون و ڕه‌فتارو شێوه‌ی تاك داناوه، بناغه‌ی كه‌سێتی تاكیش له دایه‌نگه‌و قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كا، به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی خێزانی خراپ و ژینگه‌یه‌كی ئالۆزو نه‌گونجاو بۆتاك ڕه‌خسا، ئه‌وا له‌بواری به‌تاڵكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی سیاسیش‌دا جێگه‌یه‌كی خراپ و تراژیدیی داگیرده‌كات، . هیتله‌ر له‌یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، كه له‌منداڵیدا، ئافره‌تێكی جووله‌كه‌ی جوان له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بووه، ئافره‌ته‌كه له‌بری ڕه‌فتارێكی شیاو كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی هیتله‌ردا، هه‌موو ڕۆژێك چه‌ندین چه‌پازله‌ی كێشاوه به‌هیتله‌ردا، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش وای كردبێت كه هیتله‌ر گه‌وره‌ده‌بێت، جینۆسایدی جووله‌كه‌كان بكات و هۆڵۆكۆست بخوڵقێنێت. بۆیه ئه‌و تاكه‌ی كه له‌منداڵیه‌وه گۆشه‌گیر نه‌كراوه، له‌هه‌رزه‌كارییدا ڕه‌چاوی خواسته‌كانی كراوه، وه دواتر موماره‌سه‌ی حه‌زه سێكسیه‌كانی به‌باشیی كردووه، بڕیاره‌كانی له‌سیاسه‌ت و له‌كارو باری ئیداره‌دا ته‌ندروست تره، له‌كه‌سێكی توڕه‌بوو و ڕاڕاو په‌شۆكاو ناچێت.
سوله‌یمان، ئه‌و په‌یامبه‌ره به‌هێزه بوو، هه‌موو شتی له عه‌قڵ (كه‌لله‌سه‌ر) ی مرۆڤدا ده‌بینی، به‌هاتوو چۆی كات ئاده‌م سمس و ئابوریناسه‌كانی دی ووتیان هه‌موو شت له (سك) و توانای مادیدایه، ئه‌وسا (قوتابخانه‌ی ده‌روونی) و (فرۆید) ووتیان، نه‌خێر، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شته‌كان ده‌كه‌وێته خوار ناوكه‌وه، كه (غه‌ریزه) ی مرۆڤه. هه‌تا زاڵ نه‌بین به‌سه‌ر غه‌ریزه‌و حه‌زه‌كانمان، ناتوانین له‌ڕێگه‌ی عه‌قڵه‌وه بڕیارێكی دروست بده‌ین، به‌و پێیه‌شی ژیان و گوزه‌ری ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی، هی دوێنی نییه، غه‌ریزه‌كانی مرۆڤی ئه‌مرۆش هی دوێنی نین، ئه‌گه‌ر حه‌زێك له‌جارانی كورده‌واریی خۆماندا هه‌بوبێت، ته‌نها حه‌زی سێكس و ژنهێنان و جووتبون بووه. به‌ڵام حه‌زو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاك هاوچه‌رخ تادێت زیاتر ئه‌بێت، حه‌زو خواست له‌گۆڕینی ئۆتۆمبیل، ، له‌ئامێری په‌یوه‌ندیكردن، له‌كه‌ره‌سته‌ی ناوماڵ، له جوانكاریی، حه‌ز له سه‌فه‌ر، حه‌ز له‌ڕابواردن، حه‌ز به‌سووسه‌كردن، به‌ڕشتنی ڕق و كینه مێژووییه‌كان، حه‌ز به ناوی خوزارراو و په‌لاماردانی به‌رامبه‌ر، حه‌ز به خۆده‌رخستن. . . هه‌تادوایی. كه‌وابێت مرۆڤ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌كانی باشتر هه‌ڵپه‌ده‌كات، هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر تا خۆی تێر بكات. داگیركه‌ران (ئیمپریالیزم) له‌كۆندا و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش تا گه‌یشته دوو جه‌نگی جیهانییه‌كه، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی به‌یه‌كداكێشانی ڕاسته‌وخۆ و تانك و ته‌یاره‌وه بوو، واته (الاحتلال) بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌رده‌می كرانه‌وه‌ی سنوره‌كاندا، له‌ئان وساتی تێكه‌ڵبونی كلتوره‌كاندا پێی گه‌یشتووین (الاختلال) ه. به‌مانای تێكچوون و تێكدان. . ڕێگه‌ی سێكس و حۆرییه جوانه‌كانی دونیاش، باشترین هۆكاره بۆ ئیغراكردنی نه‌ك تاكه‌كانی گه‌لێكی برسی له‌غه‌ریزه، به‌ڵكو بۆ تێكدانی سوپا‌و، به‌رپرسه باڵاكانیش. به‌یه‌كجاریی ئه‌م بواره سیاسه‌ت و هونه‌ری ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌و حوكمڕانی له‌بیری تاك ئه‌باته‌وه، چه‌ند جار ڕوویداوه كچێكی جوان ببینیت و بڵێیت "ئه‌ی هه‌موو كورد به‌قوربانت بێت؟؟. ". ببینن له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا، كاتێك په‌تاو تاعوون ڕۆژانه له‌ئه‌سته‌مبوڵ (500) هاوڵاتی ئه‌كوشت، سوڵتان مورادی چواره‌م كه‌شێكی پڕ كه‌یف و سه‌فای له‌گه‌ڵ كچه خۆرئاواییه‌كاندا به‌سه‌ر ئه‌بردو، ڕای ئه‌بوارد.
له‌ئێستادا، سیاسه‌تی دروست، بۆ كورد‌و كۆمه‌ڵگه ڕاگوزه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه بیر له‌پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌نه‌وه، بیرێك له‌ئاست و بوعده‌كانی ئاسایش بكه‌نه‌وه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كاندا، گه‌لێك ڕێگه هه‌یه بۆ ئیختراقكردنی ئاسایش و تێكدان و سه‌رقاڵكردنی گه‌لێكی ژێر ده‌سته‌و دونیا نه‌دیوو، یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین ڕێگه‌كان بابه‌تی سێكس و غه‌ریزه‌ی ئینسانه‌كانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
