جۆرجیا: دوا خاڵی ئیحتیواو بریاردان...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
جۆرجیا: یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، سه‌ركه‌وتنی بلۆكی كه‌پیتاڵیزم سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ساڵی (1991) ڕاگه‌یاندووه.ئێستا ده‌وڵه‌تێكی پاك و خاوێن و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه له‌ناوچه‌ی قه‌وقاز له‌ئۆراسیا.ئه‌وده‌مه‌ی جۆرجیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه له بارودۆخێكی ته‌واو دژوار‌دا ئه‌بێت، به‌جۆرێك بارودۆخی ده‌وڵه‌ت له‌لوتكه‌ی ناهه‌مواری دا خۆی نمایش ئه‌كاو، جیهان وا لێی ده‌ڕوانێت كه، بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بابه‌تێكی نه‌خوازراوو هه‌ڵه‌بووه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی بێگانه‌و دانانی ده‌ستورو چاكسازیی ڕیشه‌یی سیاسیه‌وه، ده‌كه‌وێته سه‌رسكه‌ی ده‌وڵه‌تبون و نه‌ش و نماكردن.ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین وتازه‌ترین په‌ندی زه‌مانه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌بێت بۆئه‌وانه‌ی لایانوایه: كورد له‌خراپترین هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆپۆڵه‌تیك و له‌قه‌یرانی ئابوری‌دا ده‌تلێته‌وه، كاتێك باس له‌سه‌ربه‌خۆیی بكات..!!.هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سۆڤیه‌تی پێشوو جیابونه‌وه‌و بون به‌ده‌وڵه‌ت، باری گوزه‌ران و دۆخی سیاسیان له‌كورد زۆر خراپتر بوو.
جۆرجیا، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، خاوه‌نی هێزی ووشكانی و ئاسمانی و ده‌ریایی و پاسه‌وانی نیشتمانیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی ناگاته (5) ملیۆن كه‌س.سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابوری به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بریتی یه له: گه‌شتوگوزار.گه‌شتوگواز ده‌توانین ناوی بنه‌ین به نه‌وتێكی هه‌میشه‌یی، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی سروشتی ڕۆژێك چۆِره‌ی لێ ببڕێت، به‌ڵام گه‌شتوگوزار ته‌واو نابێت.ئینجا كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و...هتد.به‌هه‌رحاڵێك بێت ده‌توانین بڵێین، ئێستا جۆرجیا وڵاتێكه له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه.
ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (2008) ه‌وه.له جۆرجیا‌و ئۆسیتای باشور و ڕوسیا ڕووی دا، جه‌نگێكی سروشتی و ئاسایی نه‌بوو.چونكه جۆرجیا یه‌كێكه له‌دراوسێ و ده‌ره‌چه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕووسیا، ئی ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئێستا جۆرجیا بووته بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی و ئه‌توانین بڵێین، هێرشكردن بۆسه‌ر جۆرجیا هێرشكردنه بۆسه‌ر ئه‌مریكاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.ئه‌مه‌یه سیاسه‌ت:یان خۆت، خۆت به‌هێزبكه، یان له‌گه‌ڵ به‌هێزێك خۆت ڕێكبخه تا بتپارێزێت.ڕووسیا له‌دڕودۆنگیه‌كی ته‌وادا ده‌ژی به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی مانۆڕی لێدوانه زبره‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، چ له‌به‌رامبه‌ر ئێران، چ له‌به‌رامبه‌ر توركیا‌و جۆرجیا‌و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵات.بۆ..؟.
وه‌ك تێبینی كراوه، ئه‌مریكا هه‌میشه له‌سه‌ر دووپه‌تی سیاسه‌تكردن یاری ده‌كات، یاخود به‌دوو شێوه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌بۆته‌ی خۆیدا ئه‌توێنێته‌وه، یه‌كه‌م: سیاسه‌تی په‌رتكه‌و زاڵ به..دووه‌م: سیاسه‌تی ده‌وردان (ئیحتیواكردن) .له‌ئێستادا شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری گه‌مارۆدانی ڕووسیاو بیری ئیشتراكیه‌ت به‌شێوه‌ی سارد‌و ناڕاسته‌وخۆ كاری خۆی ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، چونكه لای وایه به‌بێ زیان له دوو جه‌نگی جیهانی ده‌رچووه‌و، سه‌ده‌یه‌ك پاڵه‌وانی جیهان بووه، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش شێوازی حوكمی جیهانی یه‌ك جه‌مسه‌ر بێت و ئه‌م هه‌یمه‌نه‌یه‌ی هه‌ر بمێنێته‌وه، بۆیه ده‌بینین ته‌نها بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی (پنتاگۆن) له‌ئه‌مریكا به‌قه‌د بوجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهانه.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش، یه‌كه‌م: له‌ڕێگه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌نییه‌كانی له‌عێراق یاری ده‌كات، وه‌ك دڵی ناوچه‌كه.دووه‌م: له‌توركیا وه‌ك به‌هێزترین پێگه‌ی جیۆ-ستراتیژیی و، هاوپه‌یمانێكی ناتۆ، گه‌وره‌ترین قاعیده‌ی ئه‌مریكی ئه‌نجه‌رلیك و هه‌واڵگریی و ته‌یاره‌خانه‌ی ئه‌مریكی ده‌بینین.سێهه‌م: له‌جۆرجیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه له‌بن ده‌ستی ڕووسه‌كاندا سه‌وز بووه، كلتور‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكایی ده‌بینین، به‌م شێوه‌یه ئیحتیوای ده‌كات نه‌ك په‌رت كردن، چونكه له‌ڕووسیا وه‌هه‌تا له ئۆكرانیاش له‌ئه‌زمه‌یه‌كی قووڵی ناوخۆیی دان، وه‌كو مادده‌ی هۆشبه‌ر وبه‌رتیل و تاوان و كاری مافیایی و گه‌نده‌ڵی و...هتد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
