"سیاسه‌ت به‌میسالیات ناكریت". ئه‌مه ئه‌و دێڕه بوو له‌ئه‌مریكا، كه دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، بۆ میسالیه‌كان بووه بنه‌مای دروست بونی قوتابخانه‌ی واقعییه‌ت، دواجاریش هه‌موو جیهانی خسته سه‌ر سكه‌ی واقعی بوون له‌سیاسه‌تدا (Political Realism) . به‌م پێ یه پوخته‌ی هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا، بوو به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌مكه‌كانی وه‌ك: (ده‌وڵه‌ت، به‌رژه‌وه‌ندیی، هێز، ئه‌قڵانیه‌ت، فه‌وزای ده‌ولی، ئاسایش و مانه‌وه) . سه‌ره‌تا له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌ریه‌ككه‌وتنی یه‌كه‌كانه‌وه ئه‌مانه ده‌ركه‌وتن و، مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌یان پێوه سه‌رقاڵكرد، دواتر سه‌ری كێشا بۆ هه‌موو بواره‌كانی سیاسه‌ت. لێره‌وه پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسانگاندن بووبه ئه‌وه‌ی (كی به‌هێزه‌و كێ لاوازه؟؟) . . بۆئه‌وه‌ی به‌هێزبیت ده‌بێت كلیك له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بكه‌یت، بۆئه‌وه‌شی بزانیت كێ به‌هێزه، به‌هه‌مان شێوه و چه‌ند پێوه‌رێك دانراوه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئاستی تێگه‌یشتنی سیاسیی له‌مه‌ركه‌زیی بڕیار، كێ بڕیاڕ دروست ده‌كاو كێ بڕیار ده‌رده‌كا. ؟. (من یێنع قرار، ومن یتخژ قرار) . بێگومان به‌هاوكاریی كه‌سانی ژیر‌و توێژه‌ری لێهاتوو.
دووه‌م: ئابوریی و ئاستی ماددیی.
سێهه‌م: په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان و باری دیبلۆماسیی.
چواره‌م: په‌یوه‌ندییه گشتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان، واته دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌ناڵانه‌ی كه‌قسه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پێده‌كه‌ن و ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م چوار خاڵه‌دا، هێزێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنین كه بۆمانه‌وه‌ی خۆی، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، دوور نییه سبه‌ی تا هاوڵاتیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بگه‌یه‌نێته كوردستان، باسی پارتی ده‌كه‌ین، ئه‌و حزبه‌ی هه‌میشه مه‌ركه‌زیه‌ت تیایدا باڵا ده‌ست بوه‌و، له‌دوای ڕاپه‌ڕینی (1991) ه‌وه، به‌پشت به‌ستن به په‌تی دیبلۆماسیی و ئابوریی كوردستان خۆی هێشتۆته‌وه، منه‌تی به‌خه‌ڵك و زۆرجار كادره‌كانی خۆشی نه‌ماوه. ڕه‌نگه بیركردنه‌وه‌ی سه‌ری قووچه‌كه‌كه وا بێت "كه خه‌ڵكی بۆیه خوایان خوشه‌وێت، یان لێی ئه‌ترسن، چونكه نایبینن!!".
كاتێك له‌ساڵی (1996) هێزه‌كانی یه‌كێتی ته‌نها ته‌پۆڵكه‌یه‌كیان به‌ده‌ست پارتیه‌وه هێشتبووه‌وه، له‌سه‌جاده‌ی هامڵتۆن و مه‌سیف و قاسمه‌ڕه‌ش و كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا، شایی و زه‌ماوه‌ندییان ده‌كرد، له‌ماوه‌ی ته‌نها (4) كاتژمێردا به‌یارمه‌تی سوپای عێراق گسكی له‌نه‌یاره كورده‌كه‌ی كه (یه‌كیتی یه) دا‌و، له‌و كاته‌وه به‌به‌رنامه خۆی به‌هێز ئه‌كاو، سنوری پێدرێژكردنی به‌رامبه‌ره‌كانی ته‌سك ئه‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: چۆن بڕیار لای پارتی ده‌رده‌چێت و كێ ده‌ری ده‌كا؟.
كه ده‌چیت بۆ مه‌سیف، یان سه‌ری ڕه‌ش، كۆمه‌ڵێك ڤیه‌للا ده‌بینیت، ئه‌مانه هه‌موو موسته‌شاری ئه‌وروپی و ئه‌مریكین، بنه‌وبارگه‌ی نوێنه‌رو جه‌نه‌راڵه ماوه ته‌واو بوه‌كانی خۆرئاوان له‌عێراق، پشكی كۆمپانیا یان پاره‌ی خه‌یاڵی و كه‌بابی گه‌رمیان له‌و یه‌كانه‌دا پێ ئه‌درێت، كتێبخانه‌و هێڵی چاودێریی و ئینته‌رنێتی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته، ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی سیناریۆ و وه‌ڵامی كاغه‌زه‌كانی ڕاوێژپێكردن و یارمه‌تی دان له‌دروستكردنی بڕیاردا، دواتر ئه‌م پرسانه به‌فلته‌ری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی دا، ده‌چنه سه‌ری ڕه‌ش، له‌وێش ته‌ته‌ڵه ده‌كرێت، ئنجا ده‌چێته مه‌كته‌بی سیاسی، بێئه‌وه‌ی پێیان بوترێت "ئێمه شتێكی وامان كردووه، ته‌نها پرسێك و هیچی تر". . ئه‌وانه‌ی له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدان، زۆرجار ته‌نها ڕۆڵی نوسه‌ر یان ڕۆبۆتێك ده‌بینن.
دووه‌م: ئابوریی و ئاستی ماددیی پارتی.
پاره‌ی پارتی، لای (3) كه‌سه، سه‌رۆكی پارتی، جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن كه ده‌كاته كوڕی سه‌رۆك. ده‌كرێت، ئێمه پارتی وادابنه‌ین كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین هێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه:
ئه‌لف: به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی سایتی ویكلیكس، به به‌رواری (23) ی حوزه‌یرانی (2003) باس له‌وه ئه‌كات كه بۆڵ بریمه‌ر (یه‌ك ملیار‌و چوار سه‌د ملیۆن دۆلار) ی به (3) كۆپته‌ری باریی له‌به‌غداوه ناردووه بۆ هه‌رێم، (798) حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن دۆلاری ئه‌و پاره‌یه به‌ر پارتی كه‌وتووه، (602) شه‌ش سه‌دو دوو ملیۆن دۆلاریش دراوه به‌یه‌كێتی، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م پارانه یه‌ك دۆلاری چییه بۆ خزمه‌تی گشتی به‌كار بهێنرێت.
با: به‌پێی ئه‌و قسه‌یه‌ی كه به‌رێوه‌به‌ری پێشوی ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل (سه‌ید ئه‌كره‌م) دوو ساڵه له‌سه‌ری به‌ندكراوه، بێ دادگایی، ماوه‌ی (20) ساڵه هه‌موو ڕۆژێك داهاتی ئه‌م گومركه یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌و ناچێته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، پاره‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی یه.
جیم: بودجه‌ی حزب له‌حكومه‌ت، ئه‌گه‌رچی له‌كابینه‌ی شه‌ش وتیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستاش پارتی و یه‌كێتی مانگانه (35) ملیۆن دۆلار ده‌به‌ن.
دال: پاڵێوگه‌كانی نه‌وت، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز، واته به‌نایاسایی (66) پاڵێوگه‌ی نه‌وت هه‌یه له‌كوردستان، ده‌بێت كی له‌ناو پارتی جورئه‌تی ئه‌مه‌ی هه‌بێت، جگه له‌مه‌ركه‌زیی بڕیار.
واو: چوار ملیار دۆلاری شیرینی نه‌وته‌كه (كۆمیسیۆن) .
نون: پاره‌ی مۆڵ و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و تاوه‌رو ئۆتێله به‌ناوبانگه‌كان و بازرگانی جگه‌ره، هه‌روه‌ها خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن له‌سه‌ر حیسابی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، بۆنمونه: بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، پێش ئه‌وه‌ی دیزاین بكرێت، دووساڵ بوو بودجه‌ی بۆسه‌رف ده‌كرا، سه‌ری سێهه‌م جار ده‌ستی یان پێكرد.
یا ْ: یه‌كێكی تر له‌فێڵه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندبونی پارتی، له‌شه‌ڕی ناوخۆوه، ئه‌وه‌یه به (3) مانگ، مووچه‌ی مانگێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌خوات، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ساڵێك ئه‌مه ناكات، به‌ڵام ناو به‌ناو ئه‌م ده‌سته له‌مووچه‌ی خانه‌نشینیش ئه‌وه شێنێت.
سێهه‌م: په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كی و دیبلۆماسیه‌كانی پارتی.
له‌وه ده‌چێت، پارتی وه‌رچه‌رخانێك بكات، له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا، به‌درێژایی ماوه‌ی ڕابردووی جگه‌له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی لێ شۆردبو، پارتی ده‌ستی به خه‌تی نابۆكۆ و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیسرائیله‌وه گرتبوو، وروژاندنی نهێنیه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌لایه‌ن "عادل موراد" ه‌وه، گڕی له‌پارتی و هێزه ئیقلیمیه‌كان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش به‌ردابوو، هه‌میشه پارتی زۆر زیره‌كانه ئیداره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی داوه، قازانجی باشیشی لێكردووه. ئێستا پارتی، له‌م بواره‌دا خه‌ریكی دوو شتی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر بۆی بچێته‌سه‌ر، ئه‌وا به‌یه‌كجاریی ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتیش ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه‌و ته‌واو بێمنه‌ت ئه‌بێت لێیان.
یه‌كه‌م: دروستكردنی په‌یوه‌ندیی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران، به‌و مه‌رجه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌توركیا و ئه‌مریكا بكات، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ مالكی و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی یه‌كده‌گرن و، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن " پێویستی یان به‌یه‌كتره ". دووه‌مین: ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه. . . وه په‌كه‌كه ئیجباره به‌وه‌ی ڕێز له‌پارتی بگرێت، چونكه به‌درێژایی ماوه‌ی ڕابردوو سنوره‌كانی پارتی ده‌رچه (مه‌خره‌جی) ئه‌وان بووه، واته پارتی له‌خواره‌وه (له‌مه‌رزی مونزرییه‌وه) دێته‌وه، له‌سه‌ریشه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا‌و قۆناغی ئاشتی، له‌به‌غداش له‌گه‌ڵ مالكی.
مه‌رجه‌كانی ئێران بۆ پارتی ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: نابێت پارتی توخنی خۆپیشاندانی سووننه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق بكه‌وێت، دژی مالكی.
دووه‌م: نابێت پارتی توخنی شۆڕش له‌سوریا بكه‌وێت.
سێهه‌م: ده‌بێت، پارتی ببێته مه‌خره‌جی (out put) ێَكی سیاسیی و ئابوریی و ئاڵوگۆڕ بۆ ئێران.
چواره‌م: په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی.
له‌م بازنه‌یه‌دا، زۆرجار ئه‌سپی پارتی له‌غاردان ده‌كه‌وێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نهای ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌لاًَم له‌ته‌نگانه‌ترین حاڵه‌تدا، پارتی حزبه بچوكه‌كان بۆخۆی ڕائه‌كێشێ، به كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووشه‌وه، له‌گه‌رمه‌ی ئیرحه‌لدا زۆرێك له‌وانه‌ی وه‌ك میرابۆ هاوارئه‌كه‌ن، پارتی لینكی له‌گه‌ڵ دروست كردوون، (3) كه‌ناڵی فه‌زایی هه‌یه، میدیای نوسراوی قۆرخكردووه، كۆڵێك خه‌ڵكی له‌بودجه‌ی گشتی لێ خانه‌نشین كردوون، وه كه‌ناڵێكی ئاسمانیش له‌ئاینده له‌سلێمانی ئه‌كاته‌وه، دوور نییه ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ش به فه‌رمی نه‌یاته سلێمانی.
- یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن كارته‌كانیان چین. . ؟.
ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی، ته‌نها له‌ئاستی ماڵی تاڵه‌بانی و خودی بارزانیدایه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ڕه‌نگه خودی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نه‌وشیروان مسته‌فاو ته‌نانه‌ت مناڵه‌كانی شێخ جه‌نگیش لێی نیگه‌رانن و بێ ئاگاییه‌كیشیان هه‌یه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه ته‌نها ئابوریی نییه، ئه‌منیشه، به‌رپرسه ئه‌منیه‌كانی هه‌ردولا ڕاسپێردراون، كه حكومه‌تێكی سێبه‌ر بن وسیناریۆ و بارودۆخه‌كه ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسیی ئاڕاسته‌ی بكه‌ن. وه هه‌ر كه‌سێك یان گروپێك كه لێیان عاسی ده‌بێت پێكه‌وه خه‌می بخۆن. !.
یه‌كێتی له‌خۆی وابێت "پشتی گۆڕان بۆ پارتی ئه‌شكێنی، به‌وه‌ی زانییان گۆڕان له‌م سه‌ر زه‌وییه یه‌ك كارت و قسه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌رۆكه بۆپه‌رله‌مان". . له‌ناكاوێكدا وتیان:ده‌ستور گه‌ڕایه‌وه‌و ماوه‌كه‌ش درێده‌كرێته‌وه، بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم. . به‌لاًَم پارتی زیره‌كانه یه‌كێتی به‌كارهێناو، گۆڕانیشی بێ كارت و قسه‌كرد، ئیشه‌كه‌ش جێبه‌جێ ناكا. پارتی ڕاپرسی ئه‌كا، ئینجا ده‌ستور ده‌باته په‌رله‌مان، تا ئه‌مه بكات، یه‌ك ساڵ ده‌خایه‌نێت، ئه‌وسا تۆپه‌كه ئه‌دڕێنێت و ده‌یخاته‌وه ساحه‌ی ئۆپۆزسیۆن. فه‌رموو یاری بكه‌ن. !!.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی، مه‌خره‌جێكی مابێت، ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆڕای گشتی و ده‌نگه ناڕازییه‌كانی خۆی، ئه‌گه‌ر گۆڕانیش شتێكی به‌ده‌سته‌وه مابێت جگه له‌م هاتو هه‌رایه، یان ئیمزا كۆئه‌كاته‌وه، یان خه‌ڵك ئه‌خاته سه‌ر شه‌قام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌و وه‌همه ده‌ربچن ئێستا شه‌قام به‌ته‌نها ئۆپۆزسیۆن ئاڕاسته‌ی ده‌كا، به‌ڵكو شه‌قام خه‌ڵكی تری لێیه.
ئه‌مه پوخته‌یه‌ك بوو، له‌شیكاری سیاسیی به‌هێزبونه‌وه‌ی پارتی، ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه بیخوێننه‌وه، كه‌لایانوایه به‌قسه‌ی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
