نۆ ڕۆژ، دوای هاتنی ساڵی نوێی (2013) ، سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌فه‌ڕه‌نسا له‌ڕووداوێكی دژوار‌دا كوژران.ته‌ماشابكه‌ن سێ شت لێره‌دا زۆرجێگه‌ی گومان وهه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن، یه‌كه‌م:ژنی كورد، دووه‌م: سیاسه‌توانن، سێهه‌م:له‌فه‌ڕه‌نسا.!!.
كورد له‌پارچه‌كانی تر، باته‌یبه‌ت له‌باشوری كوردستان، هێشتا پیاوه‌كانی جۆرێك له‌كۆڵه‌واریی سیاسی پێوه‌دیاره، كه‌چی ده‌بینین خه‌باتی باكور و به‌رخودانی گه‌ریلاكانی كورد، یه‌كپارچه شۆڕشی ژن و دیموكراتیه‌ته، سه‌راپا گرێدانی تێوریی زانستییه به‌باری واقیع و كاری مه‌یدانی و جه‌رزبه‌زه‌ییه‌وه.ئه‌م ڕووداوه له‌گه‌لێك ڕووی دیكه‌وه قسه‌ی نه‌وتراو هه‌ڵده‌گرێت، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ته‌ڤگه‌رو سیاسه‌توانانی كورد له‌ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه، به‌ر گورز و پیلانی نه‌یارانیان.گه‌لێگ پیاوی چاپووك و سوارچاكی كورد له‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دانوستاندا له‌ناوچون، قاسملۆی كورد هه‌ركه‌سێ پێی ئاشنا بێت و تیشكێك بخاته سه‌ر لایه‌نه گرنگه‌كانی كه‌سایه‌تی و، ڕێبازه سه‌خته‌كه‌ی، مه‌حاڵه بۆی نه‌گری و ئاهێكی پڕ له‌حه‌سره‌تی بۆ هه‌ڵنه‌كێشێت!!.به‌ڵام چ قاسملۆ و دوای ئه‌ویش سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی له‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌ورپادا درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و تیرۆر كران.ساڵی (1979) ش سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی باشوور (مه‌سعود بارزانی) له‌ڤیه‌ننا له‌هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو.ئێمه له‌م نوسینه (تیرۆر) به‌كارناهێنین.چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێی فه‌رهه‌نگی فه‌ڕه‌نسیش بێت تیرۆر بریتی یه "له سه‌پاندنی فكری خۆت به‌سه‌ر ئه‌وی تردا به‌شێوه‌ی زۆرداری".بۆیه نازانین حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌كۆتاییدا چیمان پێده‌ڵێت، ئه‌وه نه‌بێت له‌ڕوونكردنه‌وه كه‌دا ده‌ڵێت"ده‌ستێكی پلان بۆ داڕێژراوی له‌پشته!!!".كه‌واته لێره‌دا ناكرێت باری سۆزداری وامان پێ بكا "شه‌لم كوێرم...كه‌س نابوێرم".بكه‌وینه تیروه‌شاندن و یاریی منداڵانه‌و لێدوان فڕێدان.له‌مێژوو ڕیسای كورده‌واریدا دایكی كورد خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسایه‌و "دانیاڵ میتران" له هه‌ره ڕۆژه سه‌خته‌كاندا داكۆكی له‌مه‌سه‌له‌ی كورد كردووه.په‌یكه‌ری بۆ دروستكراوه، به‌ده‌ر له‌مه ئاڵوگۆڕی كلتوری و مێژوییمان هه‌یه، پیاوێكی وه‌ك "كریس كۆچێرا" مێژووی سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیستی بۆ نووسیویین.
پێگه‌ی ئه‌م ژنه كوردانه‌و ئاستی ووت‌و وێژ له‌نێوان به‌ڕێز "ئۆجه‌لان" و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا، زیاتر ئه‌م كه‌یسه‌یان ئاڵۆزكردووه، بۆیه یه‌كسه‌ر "ئه‌ردۆغان" ووتی:ده‌ستێكی فیتنه‌و ئاژاوه‌گێڕیی له‌پشته‌و ئیدانه‌شی كرد".كه ده‌وترێت پیلانگێڕی و به‌به‌رنامه كراوه، یانی چی..؟.ده‌زانین یه‌ك له‌م ژنانه (سه‌كینه‌جانسز) ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) یه، واته جێی متمانه‌ی زۆری په‌كه‌كه‌و ووزه به‌خشین بووه، چه‌ندین رۆِژنامه له‌ئه‌وروپا تیراژه‌كه‌یان زیاتر له یه‌ك ملیۆن دانه‌یه ده‌رده‌چن و هی په‌كه‌كه‌ن، سه‌دان خۆپیشاندانی هه‌زاریی و سه‌د هه‌زاریی و ملیۆنی له‌ئه‌وروپا كراون تائێستا ده‌رهه‌ق به پرسی كورد‌و به‌ڕبَز "ئۆجه‌لان"، به‌سه‌ده‌ها دووكان و ماركێت و گه‌ێ فرۆش هه‌ن كه‌سابه‌ت بۆ په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مانه ده‌بێ گه‌سانێك ڕێكیان بخات و ئاڕاسته‌یان بكا.دووه‌میان: (فیدان دۆغان) ئه‌ندام و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده له‌فه‌ڕه‌نسا.كه فكره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی فه‌له‌ستینیه‌وه هاتووه‌و كاتی خۆی به‌به‌شداریی و ئاگاداریی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د دروست بووه، له‌ئێستا نزیكه‌ی (250) ئه‌ندامی ده‌بێت.
گریمان ئه‌مه كوشتنه، بێ ئابڕووانه‌یه‌ی دوژمنان.پیلان و به‌رنامه‌بووه، واته ده‌ستێك له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساوه، ده‌بێت لێكدانه‌وه‌یان بۆ: باری كه‌سایه‌تی و خزم و ده‌وروبه‌ر، شێوه‌و ته‌مه‌ن و توانی گفت‌و گۆ، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كێ هه‌یه‌و هه‌بووه؟؟، زیاتر سه‌ردانی كێ و كوێ ده‌كه‌ن؟؟، له‌چ شوینێك ده‌مێننه‌وه؟؟.ئالیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئاستی زیانگه‌یاندن و مه‌ترسیان بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی كه كوشتوویانه.بایی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م كرده‌یه‌یان به‌رامبه‌ر بكه‌ن، ، ؟ كاتی ئه‌وه هاتووه وابكه‌ن....هتد..ئینجا له‌قۆناغی دووه‌مدا:له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوو بڕیاردان، دێنه سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌كه‌یان، به‌چ جۆره چه‌كێك ئه‌مه بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ی كێوه كار ئاسانی زیاتریان بۆ ده‌كرێت تا ته‌كلیفی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شكستیان خوارد چیبكه‌ن..؟.ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون، چۆن مامه‌ڵه‌بكه‌ن له‌دۆخی گه‌رماو گه‌رم و كاردانه‌وه‌كاندا.ئینجا قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندنی كرده‌وه‌كه (تقیم) ده‌ست پێده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌زموونه چی بوو لێی فێربوون، ئه‌و له‌مپه‌رو هه‌ڵانه كامه‌نه‌ن دێته به‌رده‌میان..؟.به‌ڵێ.ئه‌مه‌یه به‌رنامه‌و پیلانگێران.
ئاماژه‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌یه كه، پرۆژه‌یه‌كی گرنگی هه‌واڵگریی و هه‌واڵگریی هاوبه‌ش و گۆڕینه‌وه له جیهاندا كار ده‌كات، به‌تایبه‌ت به‌هۆی سوود بینین له ته‌كنه‌لۆژیاو جیهانی ماددیی ئه‌مڕۆكه‌وه.فه‌ڕه‌نسا له وڵاتانه‌یه كه به‌دایكی ئازادیی و وه‌رچه‌رخانی مێژوو ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی (1789) ه‌وه، جیهانی گۆڕی.بوو به‌ده‌وڵه‌تێكی زلهێزیش له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.ده‌بێ بۆچی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌رهه‌ق به‌ژن بكا..؟.به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤی كورد‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ك بكا له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی، له‌و پاریسه‌ی كه به‌جوانترین شار ناسراوه له‌جیهاندا، به‌هه‌زاران ئاینزاو جۆره‌ها ڕه‌نگ ڕووی تێده‌كه‌ن، ، !!.زۆرجار ده‌وترێت"ئه‌گه‌ر ئاشتیت ویست، خۆت بۆ شه‌ڕ ئاماده بكه".كورد ده‌بێت هه‌ركاتێك باسی ئاشتیان له‌گه‌ڵكرد، خۆی بۆ كاره‌ساتێك ئاماده بكا.جا ئه‌م ڕووداوه‌ش یان ده‌بێت خۆیان كردبێتیان..؟ یان ئیختراقی خاك و كیانی فه‌ڕه‌نسی كراوه له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كورده‌وه، یان ئه‌وه‌یه ده‌كرێت، چه‌ند وڵاتێك به‌ئاگاداریی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌مه‌یان كردبێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانش سبه‌ینێ كارێكی هاوشێوه بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.ده‌كرێت زۆر جاریش دوو ده‌زگای ئاسایشی یه‌كبگرن له‌سه‌ر ته‌ێفیه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ردوولا پێی قه‌ڵس و ناڕه‌حه‌تن.یان كار له‌به‌رامبه‌ر كاردا بۆ یه‌كدی بكه‌ن.
چ گه‌رده‌لولێكی سه‌ركێشه، چما له‌فه‌ڕه‌نساش ده‌بێت چالاكوانی كورد له‌مه‌ولا له‌خۆی بترسێت، چ جای له‌م جه‌نگه‌ڵه و له‌م هه‌ڵكه‌وته جوگرافیه‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
