له‌ژماره (164) ی گۆڤاری سڤیل، له‌ڕۆژی (5/1/2013) بابه‌تێكی دیار وه‌ك گه‌یاندنی زانیاری و په‌یام هاتووه، كه ده‌زگای دژه سیخوڕی له‌هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت.هێشتا نه‌مخوێندبوه‌وه، ڕای خۆم دا له‌سه‌ری، به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر كت و مت بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی به‌كار بهێنرێت، ئه‌وا زۆرچاكه‌و، هه‌قی گله‌یش مان هه‌یه كه‌ده‌بوو زووتر دابنرایه..!!.كه‌خوێندمه‌وه په‌رله‌مانتارێكیش كت و مت هه‌مان بۆچونی له‌سه‌ر داوه.دیاره له‌هه‌رێمی كوردستان، گومان و به‌ڵگه‌و بابه‌تی سه‌یریش هه‌ن، له‌سه‌ربونی كاری سیخوڕی له‌ڕێگه‌ی جیاجیاوه بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی.جاری واهه‌یه مرۆڤ هه‌سته‌كات كوردستان وه‌ك "هۆنگ كۆنگ" ی جاران بوبێته مه‌ركه‌زی موخابه‌راتی وڵاتانی جیهان، كه‌هه‌ر لایه‌كی وڵاتێك ئاڕاسته‌ی ده‌كرد.هه‌رخۆی دانانی وه‌ها ده‌زگایه‌ك ئاماژه‌یه بۆ بونی دیارده‌ی سیخوڕی له‌كوردستان.بڕوانه، له‌ڕووی ڕێزمانه‌وانیه‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌زگای دژه سیخوڕی" له‌چوارچێوه‌ی ڕسته‌یه‌كی ناته‌واو دایه، واته ده‌بێت ته‌وا بكرێت و قسه‌هه‌ڵده‌گرێت، ئێ "ده‌زگای دژه سیخوڕی" چی یه..؟.جا ده‌كرێت به‌ئامرازێك و ووشه‌یه‌كی تر، یان به ئاوه‌ڵناوێك ئه‌مه ته‌واو بكرێت.كاتێكیش ده‌وترێت (ده‌زگا) له‌به‌رامبه‌ر (مۆسسه) ی، زمانی عه‌ره‌بیدا به‌كارهاتووه، واته ئاماژه‌یه‌كی یاسایی و هونه‌ری كاری ڕێكخستن و هه‌ڕه‌می تیادایه.هه‌ركاتێك گروپێك یان ده‌سته‌یه‌ك یان حزبێك شێوازی ده‌زگایی وه‌رگرت، ئه‌وا زه‌حمه‌ته به‌ئاسانی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌ربهێنیت، چونكه به‌بێ هه‌ستكردن دامه‌زراوه‌كه خه‌تی خۆی ده‌كێشێت..قسه‌كه‌ی ئێمه له دوو خاڵی گرنگدا چڕده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌م:یه‌كسه‌ر ڕۆشنبیران و خاوه‌ن ڕه‌ئیه‌كان و ڕۆژنامه‌وانان، وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌مه ڕێك بۆ دژی ئه‌وان دروستكراوه، ئه‌مه له‌وێوه سه‌رچاوه ئه‌گرێت كه‌بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شه‌قام و ده‌نگه دیاره‌كاندا هه‌یه، وه تۆمه‌تدروستكردنێكی زۆریش هه‌یه.متمانه به‌ده‌سه‌ڵات كه‌مبۆته‌وه، له‌بری ڕێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و بیناكردنی متمانه خۆش بكه‌ن، درێژه به‌كاره هه‌ڵه‌كان ده‌ده‌ن!!.هه‌روه‌ك ده‌شبینین هه‌ر حزبێكی سیاسی له‌كوردستان، به‌ئاشكرا له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر، په‌یوه‌ندی ده‌گرێت و دانیشی پیادا ده‌نێن، كه له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی ده‌یان وڵات‌دا په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌و هه‌بووه.واته شته‌كه نه‌چووه‌ته بازنه‌یه‌كی سیسته‌می و ده‌زگاییه‌وه.یان ڕونتر ده‌بێت به‌س حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان كاره نیشتمانیه‌كان ئاڕاسته بكه‌ن.ئه‌م پرسه بۆ منێك كه تائێستا سیاسیه‌ك نه‌ماوه ته‌كه‌تول و پیاوی نه‌بم (به‌تۆمه‌ت درانه پاڵ) .له‌مه‌ش ترازا ده‌مانكه‌ن به‌پیاوی ده‌وڵه‌تان، هه‌رجاره‌و بوخت و هه‌ڵبه‌ستنێك، هه‌رجاره‌و به‌مه‌به‌ستی ڕووخاندن و شێواندنی كه‌سێتی به‌ته‌له‌فۆن له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك كه‌ناكرێت ووته‌كانیان حیسابی بۆ نه‌كرێت..!!ته‌نها ئه‌مانه‌ش كاردانه‌وه‌ی نوسینێك یان چه‌ند دێڕێكه كه هه‌زمی ناكه‌ن.ئه‌گه‌ر وابێت له‌یاسای سزادانی زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا وایه، كه هه‌ركه‌سێك سیخوڕی دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكا، ئه‌وا سزاكه‌ی له‌زیندانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه بۆ له‌سێداره دانه.جیاله‌وه‌ی گوێ به‌مه ناده‌ین، ده‌زانین كێ ئه‌ڵقه له‌گوێی كێ یه‌و ده‌بێت له‌كوێوه ده‌ست پێبكه‌ن.!!.پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا نوسه‌رو چالاكوانان له‌مه‌ولا هه‌قی خۆیان نییه گومان بكه‌ن..؟.تۆبڵێی ئه‌م ده‌زگایه له‌چوارچێوه‌ی هه‌واڵگریی گشتیدا بیه‌وی كه‌سانێك له‌كه‌داربكا، به‌ئاوازه‌كه‌ی ئه‌و مه‌قام ناچڕن..!!.له‌حاڵه‌تی وادا كێ ڕه‌دی ئیعتبار بۆ كێ بگێڕێته‌وه؟؟.ده‌بێ چاوه‌ڕوانی شتی عه‌نتیكه‌و سه‌یر بین له‌مه‌ولا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌بینین.
دووه‌م: له‌هه‌رێمی كوردستان، تادێت ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو ملیۆنێرو ملیاردێره‌كان زیاتر ئه‌بن.له‌شوێنێكی وه‌ك سلێمانی دا (3000) ملێۆن نێر هه‌یه، هه‌ر ڕۆژه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه.بینایه‌ك تابلۆیه‌كی نوێ هه‌ڵده‌واسێت، ژماره‌ی له‌شفرۆشان پتر ده‌بن وكار ئاسانیشیان بۆ ده‌كرێ، مانشێتی سه‌یرو سه‌رچاوه‌ی نادیار‌و خواستراوی سه‌یرتر ده‌بینین، كرێكار‌و خزمه‌تگوزاری بیانی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی داپۆشیووه، هه‌ر له‌ناكاو كه‌سێك ته‌واو ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، خه‌ڵكی واهه‌یه تاهێشتا قه‌رزاری دوكان و سۆپه‌رماركێته‌كانی شاره، كه‌چی شووققه‌و ڤیه‌للای نیشته‌جێبوون دروست ده‌كا، نامه‌وێت بچمه سه‌ر فاكته‌ره‌كانی چاودێریی كردن و ئاست و ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان ئاماژه‌و ئامۆژگاریی هه‌واڵگریی ببه‌خشمه‌وه، به‌ڵام مه‌گه‌ر بۆ نه‌مانبینی لێپێچینه‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌مانه بكرێت..؟.ته‌نها خه‌رجی ساڵی (2013) ده‌زگای پاراستن و زانیاری، بڕی (344) ملیار دیناره، كه ده‌كاته ده ئه‌وه‌نده‌ی پرۆژه پێشنیاركراوه‌كانی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده دانراوه.ئێمه‌باش ئه‌و ئاسایش و ئارامیه ده‌بینین له‌م ناوچه‌یه هه‌یه، باوه‌ڕمه‌كه‌ن كه‌س ئه‌مه نادیده بگرێت، به‌ڵام ده‌یان هه‌نگاوی پێچه‌وانه‌وه‌و به‌ره‌و دواش ده‌بینین.بۆیه دانانی ده‌زگایه‌ك به‌ناوی دژه سیخوڕی له‌گه‌ڵ گرنگی یه جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی، ده‌یان گومان و پرسیاریش دروست ده‌كا، ئه‌ی بۆچی ده‌زگایه‌ك به‌ناوی دژه گه‌نده‌ڵی یان چاودێریی داراییه‌وه هه‌ست پێناكرێت له‌كوردستان..!!.ئه‌ی بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاریی گشتی كاراتر ناكه‌ن ئه‌مه‌تان كرد..!!.له‌كوردستان ده‌زگای دژه‌تیرۆر (!!) و ده‌زگای زانیاری و دوو ده‌زگای ئاسایش و پاراستن و هه‌واڵگریی گشتی مان هه‌یه، كه‌له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی وه‌ك چه‌ترێك هه‌یه.دژه سیخوڕیش له‌چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی یاسای ژماره (4) ی تایبه‌ت به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، كه‌كۆده‌نگی پێویسته.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
