"من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته من هه‌م".ئه‌مه ئه‌و دێڕه‌ی دیكارت بوو، كه نزیكه‌ی (300) ساڵ
پێش ئێستا، بووه هۆی ده‌ستپێكی سه‌ده‌و سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی له‌خۆرئاوا، ئیتر بیركردنه‌وه بووه مایه‌ی سه‌نته‌ربون و زاڵبونی عه‌قڵ به‌سه‌ر هه‌موو پنته‌كانی ژیاندا، عه‌قڵ و بیركردنه‌وه ده‌ستی خسته ناو هونه‌رو ئه‌ده‌ب و كلتور‌و ئاین و كۆمه‌ڵ و....هتد.یه‌وه.هه‌موو كه‌یسه ژه‌نگاوییه‌كانی، وه‌لا خست و له‌جێگه‌یدا ڕۆشنگه‌ریی و له‌ته‌كیشیدا پیشه‌سازیی سه‌ری هه‌ڵدا.ئه‌وه‌نده‌ی تر ته‌كانی به‌شۆڕشه‌كه دا.
وه‌لێ به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كانی پیشكه‌وتن له‌جیهاندا، له‌ئیستادا زۆربه‌ی خانه‌كانی ناوكۆمه‌لگه له‌كوردستان، هه‌نگاوی پێچه‌وانه ده‌نێن، به‌جۆرێك ئه‌و ده‌قه‌ی دیكارت له‌كوردستان و له‌ژێر سێبه‌ری كه‌پیتاڵیزم و ته‌كنه‌لۆژیادا وای لێهاتووه:
من په‌یجه‌كه‌م لایكی زۆره، كه‌واته من هه‌م.
من سولفه ده‌كه‌م، كه‌واته من هه‌م.
من ڕۆژنامه‌و گۆڤار به‌پاره‌ی حزب ده‌رئه‌كه‌م، چه‌واشه ده‌كه‌م، كه‌وابێ من هه‌م.
من ئۆپۆزسیۆنم و به‌ناوی ڕه‌خنه‌وه، خۆم خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، كه‌واته هه‌م.
من ده‌یان كه‌پڵم به‌یه‌كجار هه‌یه، كه‌واته هه‌م.
من فه‌یسبوكم هه‌یه، كه‌واته هه‌م.
...دوو دوو، سێ سێ پێكه‌وه له‌ناو ژووره‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان خه‌ریكی دروستكردنی په‌یجن و، هه‌ریكه‌و ئه‌دمینی شوینێك.له‌سه‌ر مێزه‌كانی فه‌رمانگه هه‌ریه‌كه‌و خه‌ریكی ئه‌كاونت و په‌یجیكی تازه‌یه.له‌لادێكان ئێواره دێته‌وه مه‌ڕه‌كان ده‌كاته په‌چه‌كه‌وه‌و، یه‌كسه‌ر چێكێكی فه‌یسبووكه‌كه‌ی ئه‌كات.كوڕه‌و خۆی كردووه به‌كچ، كچه‌و خۆی ده‌كا به‌كوڕ، په‌یجه‌كه‌ی ناوی تاڵه‌بانیه‌و تاڵه‌بانی نییه، ناوی بارزانیه‌و شتی نه‌شیاو ده‌رهه‌ق به‌پارتی بڵاوئه‌كاته‌وه.ئه‌مه حاڵی چینه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه.به‌م شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
هه‌موو سه‌رقاڵن، نوسه‌ره‌كان، ڕۆشنبیره‌كان، مامۆستایانی زانكۆ، بازرگانه‌كان و...تادوایی.خێرا ئه‌كاونتێك به‌ناوی له‌یلا علوی یان هه‌یفا وه‌هبی یاخود عه‌دنان كه‌ریم، هه‌رنه‌بێت ده‌نوسێت "فشه‌فش".خۆئه‌گه‌ر ویستی سه‌دان وێنه‌ی نه‌شیاو بڵاوئه‌كاته‌وه.تا ژماره‌ی لایك یان كۆمینته‌كانی زیاده‌كا، هه‌ركاتێكت زانی كاكی ڕۆشنبیر كه (22) ساڵه ده‌ستی له‌گۆڕینی هیچدا نه‌بووه، خاوه‌نی (30000) هه‌زار لایكه، چمه‌ز ناوه‌كه‌ی گۆڕیووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی لایكی زۆره، كه‌واته له‌لوتكه‌ی بیركردنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتدایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
