كومپانیای (ڕێوی) پرۆژه‌ی ڕێگای (عه‌ربه‌ت- بناری داره ڕه‌ش) له (وه‌به‌رهێنان) وه‌رئه‌گرێت، تا جاده‌یه‌كی (60) شه‌ست مه‌تری دروست بكات، ، ئی ئی. . ده‌ست به‌كاره‌كانی ئه‌كات و (10%) ی ته‌واو ئه‌كات، ئینجا له نوقته‌و بێنچ ماركێكدا كوَمپانیای (مام گورگ) دێت، كاكه ئه‌وه چی ئه‌كه‌ن؟. قوربان شاریع دروسته‌كه‌ین، ئیش وه‌رگرتمان، له‌وه‌به‌رهێنان!. نه‌بابه ئه‌یه دائیره‌ی (ڕێگاوبان) دایه‌تی وه‌ئێمه. بودجه‌ی كاملیشی بۆ سه‌رفكردین. ئه‌مه‌ش ماسته‌ر پلان و ئه‌وه‌ش ده‌رخسته. هه‌تاوه‌كو به (6) شه‌ش مه‌تری دروستی بكه‌ین. .
دوو بودجه، له دوو شوێنی جیاواز، له‌گیرفانی حكومه‌ت بۆ یه‌ك ڕێگا سه‌رف كراوه، داویانه به (2) كوَمپانیا بۆیه‌ك ئیش، یه‌كێكیان (6) مه‌تری دروستی ده‌كاو ئه‌وی تریش (60) مه‌تری. شاربێ حاكمه!.
یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێنان و ڕێگه‌وبان ئاگایان له‌یه‌كتر نییه. .
دووه‌م: كه‌ی ئیشی وه‌به‌رهێنان (ئیستسمار) ئه‌وه‌یه: ڕێگه‌وبان دروست بكا. . ؟. چی وه‌به‌ردێنی. . ؟. فه‌رموو، دۆشاوی ته‌ماته و زه‌یتونی ئاوا‌و سابونی ڕه‌قی و ئاوریشم و خوری و كارگه‌ی ئاسن و. . . هتد. ئیشی وه‌به‌رهێنانه، كه‌س سه‌لامی لێ ناكا. ئیشی وه‌به‌رهێنان دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیش نییه، كه بۆ گه‌نده‌ڵی و حیسابی چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك ئه‌مه‌ی تێكه‌ڵ كراوه، (به‌مزوانه له‌سه‌ركۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئیش پیسی نیشته‌جێبون به‌ئامارو داتای ورده‌وه قسه‌ئه‌كه‌ین) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
