ئه‌م وه‌زعه هه‌ر وا نامینیته‌وه. . ?. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانی ولاتی ئیمه. له‌كه‌ل ئه‌وه‌ی ئاستی خوینه‌وارییان نییه‌و. له‌كایه‌ی رۆشنبیری و ته‌كنه‌لۆزی نازانن. به‌لام زۆرجار قسه‌كانیان كه‌وهه‌ر و یاقوت و مه‌رجانه. جونكه ئه‌زمونیكیان هه‌یه. وه زۆر بییان هه‌لكه‌وتووه‌و زه‌مانه‌یان بینیوه. بۆیه به‌شیوه‌ی عه‌شایه‌ری زور شتی كه‌وره ئه‌لین كه ئامازه‌ی فه‌لسه‌فی و سیاسی قوولی هه‌یه.
هه‌موو جار ده‌جم بۆلادی "مام خورشید" كه ره‌نكه تائیستا جواركه‌ره‌كی شاریكی نه‌بینیبیت. یان به‌ده‌كمه‌نیش سه‌یری ته‌له‌فزیۆنیش ئه‌كات. بیاویكی لاواز‌و باریك و به‌ته‌مه‌ن. جكه‌ره به‌جكه‌ره دائه‌كیرسینیت. ئه‌لیت: ده‌نكوباسی شار جی یه؟.
دوای راكیشانی دوكه‌لیكی قوول هه‌ر خوی ئه‌لیت: ئه‌م وه‌زعه هه‌ر وا نامینیته‌وه؟؟!!!.
جاله‌سه‌ر بنه‌مای تیۆره‌كه‌ی (مام خورشید) . كه‌ده‌ڵێت:" ئه‌م وه‌زعه هه‌روا نامینێته‌وه". ئێمه‌ش خوێنده‌نه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان، بازاڕێكی شڵه‌ژاو. گۆمێكی مه‌نگ. چاكسازی و به‌گژاچوونه‌وه ی گه‌نده‌ڵی، پرۆژه‌یه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كان و هیچی تر. خه‌ڵك توڕه‌یه. ئۆپۆزسیۆن هه‌ریه‌كه‌و تاوی ئه‌سپی خۆی ئه‌دا. ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له‌خۆپڕكردن و خۆپێچانه‌وه‌ی زیاترن. له‌وه ناچێت ئاسۆیه‌كیش بۆ چاكسازی و عه‌داله‌ت و په‌یڕه‌وی یاسا دیاربێت. كڵاو ڕۆژنه‌و تروسكاییه‌ك نه‌ماوه بۆ كاركردنی سه‌ربۆخۆییانه‌ی ئابوری-سیاسی- میدیایی.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ به‌غدا. گرفته‌كان به‌رده‌وامن. وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له‌هه‌رێمن. هه‌ر شتێك په‌یوه‌ست بێت به‌كورد له‌به‌غدا كه‌سێك نییه ڕایی بكات. ئه‌گه‌ر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه، بۆ به‌غدا هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنه، جۆرێك له‌عه‌یبه‌یه وه‌ك خۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌و داننانێك به‌سیاسه‌ته‌كانی مالكی وایه. نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ش باجی زۆره.
سێهه‌م: مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه، وه‌كو ئاڵتان تان وتی: ده‌ترسین و ده‌پرسین. قۆناغێكی هه‌ستیاره‌و، جیهان و ناوچه‌كه به‌گرنگی لێی ئه‌ڕوانن. ئۆجه‌لان بووه به دیفاكتۆ و له‌ڕیزی (100) كه‌سایه‌تی ناودارو پڕبایه‌خدایه. له‌ناو سیاسیه‌كاندا له‌ده‌یه‌مین كه‌سدایه. نازانرێت فێڵێكی توركی- ئه‌مریكی- ئیسرائیلی. له‌كورد ئه‌كرێت. یان لانی كه‌م نیوه‌ی مافه‌كانیش له‌باكور وه‌رئه‌گرین.
چواره‌م: بارودۆخی جیهان ڕوو له‌شڵه‌ژانه. بۆنمونه: قسه‌له‌سه‌ر دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ساردی ڕووسیا-ئه‌مریكا ئه‌كرێت. جۆرجیا پشتی به ڕووسیاوه‌یه بوه‌ته مۆڵگه‌ی هه‌موو شتی ئه‌مریكا. شه‌ڕی قاعیده هه‌یه. له‌یه‌مه‌ن و جه‌زائیرو میسر‌و سوریا‌و تونس شه‌ڕ به‌رده‌وامه. له‌كه‌نداو كێبڕكێی ئێران و ئه‌مریكا هه‌یه. هه‌یمه‌نه‌ی ئابوری چین هه‌یه. شه‌ڕسه‌ركێشی ئه‌تۆمی كۆریای باكورو ئه‌مریكا هه‌یه. پێویستی جیهان به‌ووزه‌و نه‌وت و غاز له‌زیادبونه‌وه‌و ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده پێی. . !!.
كه‌واته:ئه‌م وه‌زعه هه‌روا نامێنێته‌وه. ئه‌بێت كورد چ سیاسه‌ت و پلانێكی پێش وه‌خته‌ی هه‌بێت، بۆ ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ی ته‌نگژه ناوخۆیی و ئیقلیمی و ده‌ره‌كیه‌كان. . . ؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
