ئه‌گێڕنه‌وه، شێتێك هه‌بووه له شێتخانه، ده‌روونناس و ڕاهێنه‌ره‌كانی زۆر ئومێدیان پێی بوه چاك بێته‌وه، بۆیه (هه‌نگاو. . . هه‌نگاو) یان بۆ داناوه. ده‌یان قۆناغی ڕاهێنانی نزیك و ناوه‌ندو دوور‌و مه‌ودای بۆدائه‌نه‌ن، هه‌ر ته‌ماشا ئه‌كه‌ن، چاك بۆته‌وه‌و چاكیش نه‌بۆته‌وه!!.
له‌كۆتا، قۆناغدا، ته‌واو هه‌سته‌كه‌ن، چاكبۆته‌وه، ئه‌یكه‌ن به‌زه‌ماوه‌ندو خۆشی، كه له‌مه‌ولا وه‌ك مرۆڤی ئاسایی ڕه‌فتار ئه‌كات، پرسیاری لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌شێتخانه بچیته ده‌ر چی ده‌كه‌ی، ئه‌لێت: ژن دێنم. . ؟؟
چۆن ژن دێنی. ؟ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه كه وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ستی مام ماچ ده‌كات و ڕێزی خه‌زور ده‌گرێت و ماڵ دروسته‌كاو، هه‌ندێك چوونه ده‌ره‌و شت واز لێدێنێت، هه‌مووان دڵیان خۆش بوو، سه‌یری یه‌كیان ده‌كرد و ستایشی خوایان كرد، كه ته‌واو چاكبۆته‌وه.
یه‌كێك، پرسی چی له‌ژنه‌كه‌ت، ئه‌كه‌ی. ووتی: یه‌كه‌م شه‌و كه‌مێك پێكه‌وه پێده‌كه‌نین، ، ئێ دوای ئه‌وه، ئینجا ئه‌و ڕائه‌كشی. . ئێ. . ئێ. . شێته‌كه ووتی: ئینجا ئیشم به ده‌رپێكه‌یه‌تی، لاستیقه‌كه‌ی ده‌وردێنم و ده‌یكه‌م به دار لاستیك جامی ماڵی دراوسێكه‌می پێده‌شكێنم. . . !؟.
حیكایه‌تی، ئه‌م كابرایه، یه‌كێتیم بیر ده‌خاته‌وه، سه‌دجار لێی بێئومید ئه‌بیت و هه‌رئه‌وه‌شه له‌پێش چاوت، سه‌د جاریش ئۆخه‌ی ده‌كه‌ی و ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و هه‌وڵێك ده‌بینیت و گومانی چاكبونه‌وه‌ت بۆدروسته‌بێت، له‌ناكاو كه‌ڕه‌تی سفری ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌گرفته‌كانی ئه‌م حزبه، ئه‌وه‌یه ته‌كه‌توله‌كان، هێڵكه له‌سه‌ر یه‌كدی ده‌شكێنن، جا باجه‌كه‌ی كێ ده‌یدات، گرنگ نییه، ئه‌تكوژن و ئه‌ڵێن: بچۆ یه‌خه‌ی فڵان به‌رپرس بگره، هه‌مووی ئه‌وه. لێت ئه‌ده‌ن و هه‌رخۆشیان ته‌ڵاق و سوێند به‌گۆڕی كاك ئارام ئه‌خۆن، ئه‌ڵێن: ده‌ستی ئه‌وه. . . !!. زانای قایمقام گه‌نده‌ڵ بوو یان نه‌بوو، تێوه‌گلابو یان نا، له‌ناوچوو ته‌نها بۆئه‌وه‌ی هێڵكه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌سێكدا بشكی و نه‌ششكا، !!. هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌نامه قانونییه‌كان تێوه‌گلانی ده‌سه‌لمێنن.
چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌ئێستا (21/6/2013) زیندانییه‌ك له‌مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام خۆی خنكاندووه!!!. حاكم چووه بۆ لێكۆڵینه‌وه، له مه‌دای لێكۆڵینه‌وه‌دا، ده‌ستی قه‌ڵه‌می نه‌گرتووه‌و زمانی گۆی نه‌كردووه، ته‌نها هاوارده‌كات: ئه‌ری قایمقامێكی گه‌نده‌ڵ خنكا دار‌و به‌ردی ئه‌م وڵاته‌تان هێنایه جۆش، ئه‌ی بۆچی كه‌س نوتقی لێوه نایا له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌زمانه. . ؟.
ئه‌ری مرۆڤ هه‌ر مرۆڤ نییه، خودا وه‌ك یه‌ك دروستی نه‌كردوین، جه‌رگ سوتان هه‌ر سوتان نییه، ئه‌م موزایه‌دات و گه‌وره‌كردنه له‌پای چی. ؟. ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژرێت، له‌سه‌ر جێگا ده‌مرێت، ده‌یان مه‌حكه‌مه‌ی هه‌یه، كه‌س سه‌لامێكی لێناكا، كه‌چی یه‌كێكیش به‌حاڵ پێی هه‌ڵده‌كه‌وێت، ده‌ی كه‌ن یه‌هه‌ڵلا. . دایكێك كوڕێكی خۆی به‌خشیوه‌ته نیشتمان، ئه‌ویتریش هه‌مان شێوه، كه‌چی ئه‌میان شه‌هیدی سه‌ركرده‌و ئه‌ویان بنكرده‌یه، له‌شه‌هیدبونیشدا ئیمتیاز هه‌یه گه‌لۆ. . ؟.
له‌ئێستادا، ده‌ستێكی ئه‌منی له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار دروست ده‌كه‌ن و بڕیاریشده‌ده‌ن و سیناریۆكان گێژ ئه‌ده‌ن، هه‌ر شتێكیشیان لێ به‌گیر بێت، یان به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی چاره‌ده‌كه‌ن، یان له‌ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی خه‌ته پانه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی، مه‌یسه‌ری ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌شیان له‌مانه پشكێكی له‌شیرینی نه‌وته‌كه بۆخوَی بردووه. كێیان بوی بزنسمانه، كێشیان نه‌وێ به‌سته‌زمانه. ئه‌مه ناچێته‌سه‌ر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
