چه‌قه هێز ...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
هێز، مانا فیزیكیه‌كه‌ی له (نیوتن) ه‌وه پتر ده‌ركه‌وت، كه له‌ژێر داره‌كه‌دا دانیشتبوو، سێوێك به‌ربوویه كۆشی، ئه‌میش هه‌ر به‌پیسی په‌لاماری نه‌داو بیخوات، بیری كرده‌وه ئه‌م سێوه بۆ به‌ره‌و ئاسمان نه‌چوو..!!.گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌زه‌وی هێزی كێش كردن و تاودانی به‌ره‌و خۆی هه‌یه.بۆیه هێزی یه‌كسان كرد به بارستایی و تاودانی زه‌وی.كه‌وابێت له‌سه‌ر زه‌وی هێزێكی بێ‌شومار هه‌یه.جگه له هێزی ماددی، هێزی مه‌عنه‌ویش هه‌یه.گه‌لێك هێمای به‌نرخی له‌ژیاندا نه‌خشاندووه.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه، سوێند ئه‌خۆم (هێز) سێ به‌شی سیاسه‌ته.چه‌مك و مانای هێز (power ) ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ (ده‌سه‌ڵات) دا نزیكه، هه‌ر جیاناكرێته‌وه، بۆیه زانایان ده‌ڵێن (بگه به‌هێز، ، گه‌یشتوی به‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات) .ئه‌كرێت هێزێكی ماددی باش باری ئاسایش و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كی باش بداته ده‌سته‌وه، بۆنمونه ببێته هۆی پێشكه‌وتنی كه‌رتی خوێندن و ئاكادیمیا له‌وڵاتدا، ببێته هۆی بوژانه‌وه‌ی ده‌روونی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و هێزه ئیختراقی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان بكات و ببێته مایه‌ی نه‌گبه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی خراپ." جۆزیف نای" له‌بواری هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه ده‌ره‌كیه‌كاندا، به شاكاره به‌نرخه‌كه‌ی (قوه ناعمه –soft power ) ناسراوه.لایوایه: هێز له ڕه‌وشی گۆڕاوی ئه‌دمۆسفێر ده‌چێت، هه‌موو كه‌س پشتی پێده‌به‌ستێت و باسی ده‌كات، به‌ڵام كه‌من، ئه‌وانه‌ی لێی تێده‌گه‌ن، جوتیارێك یان كه‌شناسێك هه‌ست به‌گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هێز له‌خۆشه‌ویستی ده‌چێت، تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسانتره له‌دیاریكردنی.
ئه‌وه‌ی ئێمه، مه‌به‌ستمانه پتر كلیكی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌یه چ مرۆڤ چ گروپ و حزب یان هه‌رێم و ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت خاڵی به‌هێز (نوقته‌ی قوه‌ت) ی خۆیان بزانن، جوتیارێك له‌كوێره دێیه‌ك تێده‌گا گاسن و زه‌وییه به‌راوه‌كانی باوكی، له‌گه‌ڵ مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی گره‌نتی مانه‌وه‌ی ئه‌من له‌ژیاندا، بۆیه زیاتر داكۆكی لێده‌كات و گه‌شه‌ی پێده‌دات.وه‌تاسه‌ر قوربانی بۆئه‌دات.كه‌سێكی خوا پێًداو ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ناوبانگی باوك و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی نه‌بێت، ئه‌م له‌دوای فاریزه‌ش جێی نابێته‌وه، بۆیه هه‌میشه كه‌خۆی ده‌ناسێنێت هێمای پێش خۆی ده‌كات.به‌هه‌مان شێوه دیكتاتۆره‌كانیش هه‌روا بوون، هه‌میشه به‌رگری له‌خاڵی به‌هێزی خۆیان ده‌كه‌ن، وه‌كو دوا پێگه‌و قه‌ڵای خۆیان ده‌یبینن، وه‌كو "باستیل" له‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا، یان وه‌ك كۆشكی زستانه له‌شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رگری به‌عس له دوا نوقته‌ی خۆی له‌ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی.كه‌واته له‌وه‌ده‌چێت ده‌وڵه‌تێك چه‌ندین خاڵی به‌هێزی وه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی بوون، نوسه‌ر بوون، سه‌ربازیی بوون، زمانزانی، ئابوریی، مێژوویی، ئاینی..یان هه‌ر هه‌یبه‌تێكی هه‌بێت.به‌ڵام دواجار چه‌قی هێزی له‌كوێدایه، ده‌وبێت له‌وێوه په‌خش بكا بۆشوێنه‌كانی تر.ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه دروستكردنه ویستی بڕیاردانه.بونی ئیراده و جێهێشتنی دوودڵیه.دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی هێزه له‌كوردستان، وه‌كو: هێزی سه‌ربازی به‌هه‌موو لق و ته‌كتیك و ستراتیژه‌كانیه‌وه، هێزی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هێزی سه‌رچاوه‌ی سروشتی وه‌ك:نه‌وت و غاز‌و كانزاكان و ئاوی شیرین، هێزی قه‌ناعه‌تپێكردن و دیبلۆماسی، ته‌نانه‌ت له‌هه‌مووی گرنگتر هێزی یه‌كبوون وه‌ك ئه‌و باوكه‌ی كه هیچ كام له‌كوڕه‌كانی به‌ته‌نها داره‌كه‌یان نه‌شكاند، دواتر به‌هه‌رپێنج كوڕه‌كه داره‌كه‌یان شه‌ت و په‌تكرد.ئینجا له‌كۆتاییدا ده‌بێت هه‌موو ئه‌م هێزانه بچنه خزمه‌تی یه‌ك شته‌وه، یان هه‌موو ئه‌م جۆگه‌لانه بچنه‌وه سه‌ریه‌ك ڕووباری گه‌وره، ئه‌ویش ناوی (ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌ییه) كه‌دڵنیام نیمانه.له‌بری ئه‌مه تازووه ده‌بێت (یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) دروست بكه‌ین.ئێستا ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن نوقته‌ی قوه‌تی كورد ده‌كه‌وێته كوێوه، زۆر شت هه‌ن كێبڕكێ ده‌كه‌ن تا له‌یه‌كه‌میندا بن، به‌ڵام (كه‌ركوك) خاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه.كه كورد دركی پێنه‌كردووه.ده‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه به‌هێزی مادی و مه‌عنه‌وی زۆره‌وه بڕۆشتباین، نه‌ك كه‌سانێك كاندید بن و به‌رپرسی حزبی بن له‌كه‌ركوك كه‌هیچ ئه‌زمونێكی پێشوه‌ختیان نه‌بووه‌و نییه.ده‌بێ بزانن كێ له‌كوێ دائه‌نه‌ن، كام داش و پوله ده‌جوڵێنن له‌به‌رامبه‌ر جوڵه‌كانی ناحه‌زاندا.
كوردستانی گه‌وره، به‌پیلانی زلهێزان، كراوه به پێنج به‌شه‌وه، زۆرینه‌ی خاكه‌كه‌ی له توركیایه (43%) دوای ئه‌ویش ئێران (31%) ئه‌وسا عێراق و سوریا‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران (2%) ی به‌ركه‌وتووه.ئێستا ته‌نها (48) هه‌زار كم2 ی حوكمی خۆی ده‌كا.كه‌واته باشوری كوردستان چه‌قی هێزی پارچه‌كانی تره، له‌دوای ئه‌میش هێزی زێڕین په‌كه‌كه هه‌یه.ناكرێت قوربانی به‌هه‌رێمی كوردستانی باشور بده‌ین، بۆ پارچه‌كانی تر.ده‌بێت به‌هێزی بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی پارچه‌كانی تر.ئه‌گه‌ر (194) ده‌وڵه‌ت له جیهاندا هه‌موو كار بۆ پێكه‌وه‌لكانی گشت پارچه‌كانی كوردستان بكه‌ن، چوزانم باڵیشمان وه‌باڵی فریشته‌ی خواوه بێت، تاوه‌كو ئاماده‌گی (استعداد) ی ناوخۆییمان نه‌بێت و پێكه‌وه نه‌بن، ناتوانن سوود له‌هیچ هێزێك وه‌ربگرن به نه‌وتیشه‌وه، كه (43%) ی یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق پێكدێنین.پێكه‌وه‌بوون به‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆشه‌قام نه‌ك له‌سه‌رحیسابی شه‌قام و نوخبه ڕێكبكه‌ون.له‌كۆتاییدا ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌ولا جێ پێی خۆمان نه‌زانین، هه‌ڵه‌و گورزی گه‌وره ده‌خۆین، كه ڕووپێو (مساح) ێك، ده‌چێته كێڵگه‌یه‌كی زه‌وییه‌وه بۆ كاره‌كه‌ی، دوای دانانی ئامێری لیڤڵه‌كه‌ی، یه‌كه‌م كار ده‌یكا دۆزینه‌وه‌ی شوێن پێی خۆیه‌تی، ئه‌و خاڵه دیاری ده‌كا كه‌خۆی تیایدا وه‌ستاوه.ئینجا تیشك ئه‌گرێته گۆشه‌كانی تر...به‌سه به‌س ده‌مێكه ئێمه هاوارئه‌كه‌ین.ئیتر كاتیه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
