هه‌موومان (هین) ین.ئۆجه‌لان نه‌بێت...به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
هه‌میشه مرۆڤ له‌مه‌دای ووتن و نوسیندا، مه‌حكومه به‌وه‌ی نمونه بهێنێته‌وه، یان شتێك به‌شتێك بچوێنێت، له‌م سۆنگه‌یه‌وه بۆساتێكیش بێت، ده‌چینه لای ئه‌دیب ونوسه‌ر، خاتونی ڕچه‌شكێن و هه‌مه‌لایه‌ن (ئه‌حلام مه‌نصور) .بۆیه‌كێ، له‌كۆڕی ئه‌حلام و، له‌قه‌ڵه‌می ئه‌حلام و له ده‌ست و زمانی ئه‌حلام تێنه‌گا، ئه‌سته‌مه قه‌ناعه‌ت بكا كه‌جوڵه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆری ژنانه له‌كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا هه‌ر هه‌بووه.هه‌ركه‌سێك جارێك ئه‌وی دی بێت، ووشه‌ی (حیز) ی لێ بیستووه.ئیتر وه‌كو (ئه‌وشته حیزه...فلانی حیز..هه‌تیوه حیز...هتد) .لای ئه‌و حیزێتی ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ته‌سكی ئه‌خلاق و داوێندا كورت نه‌كراوه‌ته‌وه.هه‌ركاتێك پێت ئه‌ووت:" گونجاو نییه ئه‌م ووشه‌یه..یان جوان نییه، تۆكه‌سێك بناسیت و نه‌ناسیت ئه‌م شتانه باس ئه‌كه‌ی!!.ئه‌یوت:" ئه‌گه‌ر ڕاستیت بوی، هه‌ریه‌كه‌مان به‌جۆرێك حیزین".جا چله‌كه‌ی ئه‌حلام و، سه‌ركه‌وتنه بێوێنه‌كه‌ی بزافی كوردایه‌تی له‌باكورو، شكسته شه‌رمه‌زارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و میدیا‌و نوخبه‌ی كوردی له‌باشوور.جێی خۆیه‌تی، به‌یه‌كجاریی سنورێكی بۆ بكێشرێت.
ببینن: له‌چاڵدێرانه‌وه بۆشێخی نه‌هرێ، بۆ لۆزان، له شۆڕشی شێخی پیرانه‌وه بۆ سته‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بایار، تاسه‌ری له‌خۆگێل كردنی ئه‌ردۆغان و نكۆڵی بونی كورد، لای مه‌هه‌په‌و جه‌هه‌په‌وه ده‌رده‌كات.هه‌ر ساته‌وه‌ختێك به‌نمونه وه‌رئه‌گریت، كه‌رامه‌ت و ناسنامه‌ی كوردی تیا پێشێل كراوه، له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانه‌وه، به ده‌یان فڕۆكه كورد یان بارئه‌كرد بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك ئامه‌د، به‌پێًش چاوی پیاوه‌كانیانه‌وه، ژنه‌كانیان ئه‌هێناو ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كردنه سه‌ر.له‌سه‌ر داواكردنی یه‌ك په‌رداخ ئاو به‌زمانی كوردی (له‌یلازانا) (3) ساڵ حوكمدرا.دوای نزیكه‌ی (28) جار هێرش كردن بۆسه‌ر په‌كه‌كه له‌ناوخاكی عێراق بۆسه‌ر په‌كه‌كه و گه‌ریلاكانی، بیست و هه‌شت ساڵیش له‌كوشتن و بڕین و بۆمباران و تۆپبارانی كوێرانه‌ی حكومه‌تی توركیا، به‌لێ..توركیا (ئا...ئا..توركیا) .توركیایه‌ك كه موشه‌كی پاتریۆتی له‌ئه‌مریكاو ئه‌وروپاوه پێده‌گات، بۆ ڕه‌دعی مووشه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران تانه‌گاته ئیسرائیل (به‌قسه‌ی ئێران و ڕووسیا) .توركیایه‌ك كه باشترین هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆ-ستراتیژیی.له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.ئاستی ئابوری و گه‌شتوگوزاری تیادا گه‌شه‌كردووه، له‌ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه خه‌ڵك بۆی ده‌چن، له‌قه‌وقازو سوریاوه لێقه‌وماوان ڕووی تێده‌كه‌ن، توركیایه‌ك كه‌زیاتر له نیوه‌ی ڕووبه‌ری بۆڕی (نابۆكۆ) به‌خاكه‌كه‌یدا تێئه‌په‌ڕێت.ئه‌م توركیایه به‌پێش چاوی هه‌موو دونیاوه، به‌ده‌م ئاپۆڕای ده‌یان خۆپیشاندانی چه‌ند ملیۆنی كورده‌وه خوێن له‌ناوگه‌ڵی ئه‌چۆڕێت.په‌نا بۆ ژوورێكی كۆنترۆڵكراوی (3به 4) ئه‌بات له‌ئیمراڵی.كه‌به‌ته‌نهاو (14) ساڵه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان تیایه.(یه‌كێك نه‌زانێت من ووته‌بێژو پارێزه‌رم له‌قه‌ندیل) .نه‌خێر ئه‌مانه خۆیان كردووه به‌ئه‌مری واقیع، ده‌بێت ئێمه‌ش به‌چاوێكی كوردانه لێیان بڕوانین.سه‌ردانی كردنی په‌له‌مانتاره‌كانی كورد بۆلای ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ دوو نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا‌و، ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته، بۆ گفتوگۆ‌و دانوستاندان.گه‌وره‌ترین ڕووداوی مێژوویی بوو.گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت و وانه بوو، هه‌رواش به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی.یه‌كه‌م وانه‌ی ئه‌وه‌یه بۆیه‌كه‌مجاره توركێك دوای ئه‌وه‌ی دان به‌بونی كورددا ئه‌نێت، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی خۆنه‌ویستدا چۆك دائه‌نه‌نه زه‌وی.
یه‌كێتی و پارتیش: له‌ماوه‌ی مێژوویی خۆیاندا، شه‌ڕی كوردی ئێران و حزبی دیموكراتیان كرد (به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئێستاش جاسوسیان به‌سه‌ره‌وه ئه‌كه‌ن) .هه‌ردوكیان شه‌ڕی په‌كه‌كه‌یان كرد، دانوستانیان له‌گه‌ڵ به‌عس و سه‌ددام كرد‌و شكستیشیان خوارد، فایلی یه‌ك به‌یه‌كیان ڕۆژانه ئاشكرا ئه‌بێت، شه‌ڕی ناوخۆیان كرد‌و ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی كوردیان به‌كوشتداو، ئابوریی ئه‌م وڵاته‌یان وێران كرد، له‌كاتێكدا یه‌ك سه‌ربازیی عێراق و عه‌ره‌بی له‌سه‌رخاكی عێراق نه‌ماوه، ئه‌مان ده‌چن (جه‌یشی عێراقی) دروسته‌كه‌ن.سوێنده‌خۆم (ته‌ها محێدین مه‌عروف) ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌موو ئه‌م كوردانه‌ی ئێستای به‌غدا زیاتربوو، به‌هه‌موویان (1) مه‌تری چوارگۆشه‌یان نه‌هێناوه‌ته‌وه سه‌رخاكی كوردستان، ڕیباتی سوور ئه‌به‌ستن و قسه‌ی زل ئه‌كه‌ن.ئه‌مانه له‌هۆڵی قازی محه‌مه‌دا ساڵیادی خومه‌ینی ئه‌كه‌نه‌وه.به‌ملیاره‌ها دۆلار‌و دیناری ئه‌م وڵاته ته‌خشان و په‌خشان ئه‌كه‌ن، له‌چوار به‌ش سێ به‌شی سیاسه‌تیان بوه‌ته ئه‌وه‌ی كه چۆن ڕای گشتی چه‌واشه‌بكه‌ن، خه‌ڵك بكه‌نه گێژاوێكه‌وه بیری هیچی نه‌مێنێت.چی بكه‌ن تا فڵانه ڕۆژنامه‌نووس تیرۆربكه‌ن و كه‌س پێی نه‌زانێت.چی بكه‌ن تاسه‌ر له‌كوردانی پارچه‌كانی تر بشێوێنن، چۆن فرسه‌ت بهێنن له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێكدا تا لایه‌نه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری پێ تاوانبار بكه‌ن.ئۆپۆزسیۆنێكی بێده‌نگ و خه‌وتوو، بێ پرۆژه‌ش له‌ملاوه، ئۆپۆزسیۆنێك خۆی بۆ ڕه‌خنه دروست بووه، ڕه‌خنه‌ش له‌كه‌س قبوڵ ناكات، دنیایه‌ك میدیای سێبه‌رو ده‌ستكردیش بێته‌سه‌ر هه‌مووی، ڕۆژانه مێشكی خه‌ڵكیان بردووه، خانه‌به‌خانه‌ی مێشكیان تێكداوه، كه‌وابێت هه‌ر یه‌كه‌مان به‌شێوه‌ك (هین) ین.شۆڕشه‌كه‌ی باكور نه‌بێت، شه‌پۆلی گه‌لێكی بێده‌وڵه‌ته‌و به‌رهه‌می بوێریی و كۆڵنه‌دان و سیستماتیزه‌كردنی ناوخۆییانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
