سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان، ئه‌و ده‌رگایه‌ی كرده‌وه كه قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر "قوباد تاڵه‌بانی" بكه‌ین.به‌وه‌ی كه‌شه‌وی (22/1/2013) دیدارێكی كورت و نیوسه‌عاتیان له‌گه‌ڵ سازكرد، سێ شت له چاوپێكه‌وتنه‌كه بۆ خه‌ڵكی ئاسایی جێی پرسیار بوون.
یه‌كه‌م: ئه‌م دیداره له‌كاتێكدایه، كه‌تاَڵه‌بانی باوك له‌نه‌خۆشخانه‌یه و مقۆمقۆیه‌كیش له‌ناو یه‌كێتی و ڕای گشتیدا هه‌یه.
دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سازكرد، ڕۆژنامه‌وانێكی گه‌نج و دیداری كه‌ناڵی كوردسات بوو، كه سپۆنسه‌ره‌كه‌ی خانمی یه‌كه‌مه.ئه‌گه‌رنا گه‌لی كوردستان خه‌ڵكی خۆیان هه‌یه.
سێ یه‌م: دیداره‌كه له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان بوو، ئێمه‌ومانان ئه‌گه‌ر سه‌یری تیڤیش نه‌كه‌ین ڕای حزبه‌كان ده‌زانین و ده‌بیستین، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م كه‌ناڵه گوزارشتی سه‌ره‌كییه له‌سیاسه‌ت و بۆچونه‌كانی یه‌كێتی، به به‌روارد به‌وانی تر.بته‌وی ڕای یه‌كێتی بزانی ده‌بێت گه‌لی كوردستان ته‌ماشا بكه‌یت.كه ئه‌مه له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیدا فاوڵه.به‌وه‌ی حزب نابێت ڕاگه‌یاندن بۆخۆی قۆرخ بكات.
به‌كورتی ئامانجی دیداره‌كه، ئه‌وه‌بوو، كه زیاتر ناوبراو به‌خه‌ڵك بناسێنن، ته‌وه‌ری باسه‌كه له‌سه‌ر (بودجه) بوو، كه ئاشكرایه قوباد تاڵه‌بانی شاره‌زاو ئاگاداریی ورده‌كارییه‌كانی بودجه نییه، ڕاسته له‌مه‌ركه‌زیی سه‌رمایه‌دارییدا بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی وه‌رگرتووه، به‌ڵام دواجار زانستی سیاسی شتێكه‌و واقیعی ئابوریی و سیاسی شتێكی تر.ئه‌وان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ته‌وه‌ره‌كه‌ش بۆئه‌وه بوو، كه نیشانی بده‌ن قوباد تاڵه‌بانی قسه له‌سه‌ر شتێكی ئه‌كاو، ئاگاداری كه‌یسێكه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه له‌قسه‌كانیشیدا، به‌یه‌ك ووشه‌ش باسی ئه‌من و ئاسایشی نه‌كرد وه‌ك ئه‌وله‌ویت، له‌كاتێكدا دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و ناوخۆیی زه‌به‌لاحترین بڕ له‌بودجه ده‌به‌ن، زیاتر تیشكی ده‌خسته سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌و نیشته‌جی بوون و نه‌خۆشخانه، كه‌گرنگن بۆ خه‌ڵكن، ئاماژه به‌وه‌ی ئه‌م ده‌توانێت كۆمه‌ڵگای خۆشبه‌ختمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.
*كه‌سێتی قوباد تاڵه‌بانی.
قوباد، كه‌سێكی هێمنه، هێمنترو به‌جۆش تره له‌وی تر، له‌خۆشیه‌وه بڕیارنادات و زووش هه‌ڵناچێت، زۆر جار كه‌له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كانی تر یان هاوڕێكانی باوكی ده‌دوێت، هه‌سته‌كه‌یت ئه‌یه‌وێت ڕای خۆی بڵێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانش بیربكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی شتێكش بشكێنێت، له‌بۆنه‌و دیدار‌و ده‌ركه‌وتنه‌كاندا كه‌سێكی ڕێكپۆشه، وه‌كو تریش جوڵانه‌وه‌كانی به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: موماره‌سه‌ی گه‌نجێتی و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی خۆتان بكه‌ن.
قسه‌كه‌ی قوباد "من شانازیی ده‌كه‌م كوڕی تاڵه‌بانیم، به‌ڵام باتواناكی خۆم پێوه‌ر بێت".ڕه‌نگه دادێكی ئه‌وتۆی نه‌دات، چونكه دواجار ئه‌و كوڕی تاڵه‌بانییه‌و ته‌واو.چ نه‌نگیه‌كی تیانییه.ئه‌توانین بڵێین هیچ شتێكی ئه‌وتۆی قوباد له‌باوكی ناچێت، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دوورییه‌ی، به‌به‌راورد به مناڵه‌كانی ماڵی بارزانی.كه هه‌ر به‌منداڵی سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم له‌ڕێی باوكیه‌وه فێری هه‌موو شت كراوه، هێڵه‌كانی پێ نیشاندراوه، به‌خه‌ڵك ناسێنراوه، مه‌له‌فی ئه‌منی پێسپاردوون، هێناونیه‌تیه مه‌كته‌بی سیاسی، بردویانن بۆ كۆشكی سپی و مه‌جلیسی پیاوه زانا‌و سه‌ركرده‌كان.ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌ی خودی تاڵه‌بانی باوك.ئه‌گه‌رنا ئاسان بوو بیكات.
به‌راورده‌كانی تاڵه‌بانی و قوبادی كوڕی زۆرن، ئێمه قسه له‌سه‌ر دوو قۆناغی جیای گوزه‌ری ئه‌م كوڕ‌و باوكه ناكه‌ین، به‌ڵكو تاڵه‌بانی له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به "بێچووه گورگی ڕادیكاڵی حزب" ناسرابوو، به‌منداڵی له‌ساحه‌ی سیباع ده‌ركه‌وت كه‌كه‌سێكه توانای سه‌رنجڕاكێشان و خوێندنه‌وه‌ی وتاری پڕحه‌ماسی هه‌یه، قوباد هه‌ر له‌كه‌سێك ده‌چێت توانای خوێندنه‌وه‌ی وتارێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی نه‌بێت، سیاسی باش یه‌ك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌وه‌یه، به‌چ ئالیه‌تێك و چۆن موخاته‌به‌ی جه‌ماوه‌ر بكات.ته‌نانه‌ت له‌دیداره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و گفتوگۆكانیشدا، وه‌ك باوكی ناتوانێت دوو په‌ند و به‌سه‌رهات بگێڕێته‌وه‌و، به‌زمانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه و سوعبه‌تكردن بچێته ناو كۆڕی قسه‌كردن، ئه‌وه‌ی لێ ده‌رچێت یه‌كسه‌ر كلیك له‌سه‌ر گرفته‌كه ده‌كات.
- قوباد تاڵه‌بانی و ڕێكخستن.
ڕێكخستن، رۆحی سیاسه‌ته.هه‌ركه‌سێك توانی ڕێكخستنێكی باش پێشكه‌ش بكات و، ته‌وزیفی ده‌وروبه‌رو فایله‌كانی به‌رده‌ست بكات، كه‌سانێك له‌خۆی كۆبكاته‌وه كه یاریزان بن، ئه‌وا گومانی تیانییه، ده‌ستنوێژی سیاسه‌تكردنی به‌ستووه‌و له‌ساتی ئیحرام به‌ستندایه.
له‌پێش كوَنگره‌ی (3) ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی یه‌كێك بوو له‌و ده‌نگه ئازا‌و قسه‌كه‌رانه‌ی به‌جدی خه‌می مه‌ڵبه‌ندو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بوو، له په‌رۆشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكخستنی ته‌زبیحی یه‌كێتی بوو، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه ده‌هات چه‌ندجارێك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كردبوو، به‌یاوه‌ریی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی حزبه‌كه‌ی، بۆخۆی چوو بووه ناو قووڵایی باسه‌كان و داتاكانه‌وه.به‌ڵام ئه‌م ده‌نگه‌ی كپ بۆیه‌وه، بۆماوه‌یه‌كی زۆر، ئێستا دوای هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان ئایا ده‌توانێت ڕێكخستن ڕێك بخاته‌وه، یان چاكی مه‌كه باخراپ نه‌بێتی پێده‌ڵێن...!!.به‌تایبه‌ت له‌دوای بونی ئۆپۆزسیۆن و (17) ی شوبات و، كاراتربونی فه‌یسبووك و سایته‌كان.ئایا ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی چۆن پێشوازی له قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، به‌ئاماده‌گی و حزوری كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی هه‌ولێریش تایبه‌تی تر.
ڕه‌نگه، قوباد تاڵه‌بانی پێویستی به سێ شتی سه‌ره‌كی بێت، یه‌كه‌م: تیمێكی ڕاوێژكارو شاره‌زای واقیع بین، دووه‌م: تیمێكی ڕاگه‌یاندن، ئه‌ویش كه‌سێلی فێڵباز له نیشاندان و داڕشتن، ئه‌گه‌رنا ده‌ستی ئه‌مڕۆ زوو كه‌شف ده‌بێت، سێهه‌م: تیمێكی ئه‌منی و پارێزه‌ر، بۆچی..؟.دوورنییه، له‌ئاینده‌دا باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی بكه‌ونه ته‌ێفیه‌كردنی یه‌كترو، سوێنده‌كه بشكێنن، جا شانسیشیان هه‌بوو تاڵه‌بانی له‌ناكاو شتێكی به‌سه‌ر نه‌هات، تا بشڵه‌ژێن و تێبكه‌ون.
- قوباد تاڵه‌بانی و ده‌نگه ناڕازییه‌كان.
ئه‌و قسه‌یه، ته‌واو ڕاسته، كه ده‌ڵێن" چاكبونه‌وه‌و به‌هێزبونه‌وه‌ی یه‌كێتی، ده‌بێت به‌فلته‌ری ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناویه‌كێتی و گه‌نجه‌كاندا بڕوات".ساڵانێكی زۆره ئازاری رۆحی زۆر له‌ڕۆشنبیران و ڕه‌خنه‌گرانی یه‌كێتی ئه‌درێت، مناوه‌ره‌و به‌ڕێخستن، به‌ڵێنی چاكسازیی ناڕاست و شتی گه‌وره، ته‌كه‌تولات، ناوچه‌گه‌رێتی.كوشتنی ئه‌وانه‌ی شتێكیان پێیه‌و ئاگادارن، زۆری تر...ئێستا له‌مه‌ولا ئه‌مانه بێده‌نگ نابن، وا ده‌بینن به‌هێزبونی یه‌كێتی به‌هێزبونی ده‌ستێكی سته‌مكارییه له‌لوتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه، یان هه‌ندێكی تر كه لاكوت كاری عه‌نتیكه ده‌كه‌ن.
هێشتا زووه، هه‌ر به‌هاتنه‌وه‌ی و ده‌ركه‌وتنی قوبادێك، فووی پێدا بكرێت و وای دابنێین، ئیتر ئه‌م قوباده ڕێك بۆ سه‌ركورسی ئاماده‌یه.ئه‌م شتانه زیاتریان له‌وێوه نایه‌ت، به‌ڵكو له‌و پۆسته‌ی كه‌هه‌یه‌تی ئێستا‌و له‌و قسانه‌ی ده‌یكات و له‌م ده‌ركه‌وتنه كورته و، له پێشنیازی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه هه‌مووی وائه‌كا، سه‌رنج به‌ین.چونكه كه‌سه‌كان حزب ئاڕاسته ده‌كه‌ن، حزبیش حكومه‌ت دروسته‌كات، حزبی نه‌خۆش كوَمه‌ڵگه دووچاری ئافات ده‌كاته‌وه.
ئه‌و، هه‌رده‌بێت سیفه‌تێك وه‌ربگرێت، تاله‌مه‌ولا ئه‌و قسانه‌ی ئێستابكات، له‌كاتێكدا شتێك نییه ناوی پلان و سترتیژ بێت، كه‌چی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون كه‌بۆی دامه‌زراوه، ئامانجی خزمه‌تی پتره به‌پلان و ستراتیژی حكومه‌ت.نازانین كێ له‌كوردستان بڕیار دروسته‌كات وده‌ریده‌كات، كه‌چی هه‌سته‌كه‌یت وه‌ك دروستكه‌رێكی سه‌ره‌كی بڕیار مامه‌ڵه‌ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
