ڕه‌نگه ئه‌و یاسایانه‌ی مرۆڤ دایئه‌نات، ده‌ستكاری و هه‌موارو ئه‌ملاو لایه‌كی تیا بكرێت، به‌ڵام یاساكانی سروشت ته‌واو جێگیرن، چونكه شكور مرۆڤ ده‌ستی له بونیدا نه‌بووه.
مه‌سه‌له‌ن: شووتی و شه‌كره سیۆ و هه‌ڵوژه‌و قه‌یسی و هه‌نجیرو. . . هتد. سه‌رده‌مێكه‌و هه‌ر له‌وه‌رزی خۆیدا خۆشه‌و خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن.
سه‌رده‌مێك، له‌شه‌سته‌كانا عه‌یب بوو، پیاو پارتی نه‌بێت، چونكی پارتی بوون یه‌كسان بوو به‌كوردایه‌تی، بڕنه‌و و ماوزه‌ڕ و كڵاشینكۆف و قه‌دو یاتاقی ڕاسته‌و چه‌پ ڕه‌مزی شۆڕشگێڕیی و شه‌هامه‌ت بوو، ئێستا پارتی بون شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه هێماكه گۆڕاوه بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات و، لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ش كراوه‌ته میلله‌ت.
سه‌رده‌مێك، یه‌كێتی بون دڕ بردن بوو به‌شه‌وه زه‌نگ، یه‌كێتی نوێنه‌رو نماینده‌ی ئازادیخوازان و گڕی مه‌شخه‌ڵێكی گه‌وره‌و، بڕوای فه‌قیران بوو. ئێستا یه‌كێتی بون یه‌كسانه به‌فریودان وسه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و فه‌زاحه‌ت و تارو توردانی تێكۆشه‌ره‌كانی خۆی.
سه‌رده‌مێك، سه‌رده‌می ڕه‌هه‌ندییه‌كان بوو له‌كوردستان، زۆر بابه‌تێكی گه‌رم و گوڕ بوون ئه‌و ژماره ڕۆشنبیره‌ی كورد، له‌ساته‌وه‌ختێكدا كه‌تازه كورد له‌ژێرچنگی مولازم موحسین و قاله‌فه‌ره‌ج قوتاری بوبو. خه‌ڵكی كورد عه‌ودالی مشتی ئاردو قزناخێ گه‌نم بو، شه‌ڕی ناوخۆ و هێزه ئیسلامیه‌كانش له‌ولاوه بوه‌ستێت. ئینجا ئه‌مان سه‌ریان ده‌رهێنا. سه‌رده‌می ئه‌مانش ئاوا بوو، هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بێده‌نگ بون، هه‌ر كه‌سه‌شیان كه‌وتنه لایه‌كی دونیاوه.
سه‌روه‌ختێك، ئه‌یانوت مه‌لا مسته‌فا كورد به‌عاله‌م ئه‌ناسێنی، ئینجا ووتیان وه‌ڵا ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ڕه‌مزی كوردن و كوردیان به‌جیهان ناساند. له‌پڕ زیره‌ك میره‌ی هونه‌رمه‌ند په‌یكه‌رێكی بۆ (كه‌رێ) دروست كردوو، ئه‌یوت: به‌م كه‌ره كورد به‌عاله‌م ئه‌ناسێنم. ئێستا ئه‌ڵێن: په‌رواز به عاله‌می خوامان ئه‌ناسێنی، پییپف له‌و ناسیۆنالیزمه له‌رزۆكه‌ی هه‌مانه.
بیرمه، دایكم ئه‌یوت: چۆنه بێت نوێژ نه‌كه‌ی تۆ باوباپیرت نوێژده‌كه‌ن، خزمی فڵانه‌كه‌سی مه‌سئولی ئیسلامیه‌كانه، منیش هه‌ركاتێك ئه‌وانم بدیایه: یه‌كسه‌ر ئه‌رۆِشتم سوجده‌یه‌كم ئه‌بردو ده‌ستم ئه‌كرده ته‌حیات خوێندن، ئێ وابو به‌زۆر به‌مناڵی ئه‌یانناردی بۆلای مه‌لایه‌ك تا جزمی عه‌ممه بخوێنی.
ئه‌هۆ. . . سه‌رده‌م سه‌رده‌می گۆڕان بوو، خه‌ڵك له‌ترسا ئه‌بوو به جه‌ماوه‌ری گۆڕان، كێ ئه‌یوێرا گۆڕان نه‌بێت، شه‌وی هین و هین یان ئه‌كرد له فه‌یسبوك و ئه‌ملاوی تریش. هیچ مه‌جال نه‌بوو، ده‌بو جمهوری به‌رشه‌و گۆڕان بیت. چونكه ئه‌یانوت: ئه‌مه شاڕی گۆڕانه، شاری كاك نه‌وشیروانه. . !!. ئه‌گه‌ر تۆجاش و تۆمه‌تباری عه‌یاره بیست و چوار گه‌نده‌ڵیش بای، هه‌ربۆخۆشی و بۆئه‌وه‌ی بخزێیته باوه‌شی شه‌قامه‌وه، دوو لێدوانی زبر دژی پارتی به، ئیتر سه‌رده‌می خۆته.
میدیای ئه‌هلیش سه‌رده‌می خۆی بو، به‌خوا چاك خه‌ڵكیان فریودا، سه‌رده‌م سه‌رده‌می خۆیان بو، به‌س داخێكم هه‌موو شت سه‌رده‌مێكه‌و ئیتر شتی تر دێت. با په‌یج و ناوه خوازراوه‌كانت زۆر بن، به‌ره‌و ئاوابون ده‌چیت، چونكه ئه‌وه‌له‌ن ده‌سته‌كه‌ت كه‌شفه، وه سانیه‌ن هه‌موو شت سه‌رده‌می خۆی.
تێبینی: ئه‌م قسانه‌م له مه‌جلیسێكدا كرد، گه‌ره‌كم بوو یه‌كێ له‌سه‌رنوسه‌ره ئه‌هلیه‌كان جووققه‌یه‌ك بكا تا قسه‌ی خۆم بكه‌م، براده‌رێكم ووتی: كوره ئه‌وه بۆیه ئه‌م شتانه باس ئه‌كا، ئه‌یه‌وی بڵێ سه‌رده‌می منه‌و ئێوه به‌سه‌ر چون، ووتم: ئه‌ك به قوڕا چی. !.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
