مه‌لا ڕه‌مه‌زان....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌لای ماڵیان، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی خزممان، ئه‌یووت" به‌خوا هه‌ر ئیشی یه‌كێتیه، ئه‌مانه فێرن مه‌لا بكوژن، مه‌لاته‌یفوری چه‌مچه‌ماڵ و مه‌لاعه‌بدوڵای قه‌سرێ و چه‌ند كه‌سی تریشیان والێكرد".منیش ووتم" ئێ...مامه گیان تۆ نوێژه‌كه‌ی..چۆن شتی وائه‌ڵێی..ووتی: ده‌بڕۆ مه‌علومه تۆش بۆ خه‌به‌راتی ئه‌وان نه‌هاتیته...!!.
باشترین شت، ئه‌وه‌یه نه‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ستی خه‌ڵك و خزمایه‌تی و...هتد.به‌ڵكو ئیتیك و ڕه‌وشتی كاری نوسین لای خۆمان به‌پارێزراوی بهێڵینه‌وه.به‌كورتی ئه‌مه‌وی خه‌یاڵی كه‌س بۆ ئه‌وه نه‌چێت گوایه حزب و ده‌ستێكی دیاریكراو، وه‌ك تۆمه‌تبارو تاوانبار دیاری بكه‌ین، له‌شه‌هیدكردنی "مه‌لا ڕه‌مه‌زان"دا.
نزیكه‌ی چوار ساڵه، پارتی و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی، هه‌رچی خوا مزگه‌وتی داناوه پڕیان كردووه له‌سه‌له‌فی، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دانوله‌ی سه‌له‌فیه‌كان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكه‌وه ناكوڵێت، ئه‌وه یه‌كگرتوو هه‌ر ناخوێننه‌وه، زۆربه‌ی جار مه‌لاكانی كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌یان به (منافق) و ده‌ججاڵ ناوئه‌به‌ن، نوێژكردن شتێكی خراپ نییه‌و، ئه‌م هه‌ینیه‌له‌كه‌ركوك بووم، وام به‌با شزانی بۆ نوێژێكی ئیستخباراتی (واته بۆ پێش چاو ڕوونی نوسین) ڕووبكه‌مه، مزگه‌وتی شافیعی له‌گه‌ڕه‌كی (حریه) ی جاران و (ڕزگاریی) ئێستا.واته ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه "مه‌لا ڕه‌مه‌زان" وتارخوێن و پێش نوێژی بوو، یه‌كه‌م هه‌ینییه كه مه‌لا ڕه‌مه‌زانی وتارخوێن دیارنییه‌و بێ وه‌عزه.به‌هه‌زاران خه‌ڵك ده‌گریان و هاواریان ده‌كرد، مه‌لاكه‌ش له‌گه‌ڵیان، ئه‌یووت " هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن دووڕوون، به‌ڕۆژ موسڵمانن و ڕیش دائه‌نه‌ن، به‌شه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و پیاوخراپانن"...(ئێ...ئێ..!!) .
ئێستا له‌گشت كوردستان و، كه‌ركوك به‌تایبه‌ت ڕه‌وتی سه‌له‌فیه‌ت به‌ره‌و پێش ده‌چێت، ڕه‌نگه بتوانن حزبه ئیسلامیه‌كانی تر به‌پاره‌و مادده بخڵه‌فێنن و تێكیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مان ئه‌و ڕێبازه‌ی شێخی ئیسلام (ابن تیمیه) ن، كه له‌چوارچێوه‌كه‌یاندا ته‌نها (نێ) هه‌یه، ڕوونتر هه‌ر ئه‌وه‌نده تێده‌گه‌ن و ده‌زانن كه‌بڵێن (قال الله و قال رسول) له‌مه بترازێت شتی تر نییه‌و بیدعه‌یه.خودی مه‌لا ڕه‌مه‌زان له‌گرته‌یه‌كدا كه چه‌ند ڕۆژێكی پێش تیرۆركردنی له‌تۆڕه‌كوَمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆیه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات " وێنه‌گرتن حه‌رامه‌و، وێنه‌گریش مه‌لعونه"...هه‌ر به‌نیازبوین له‌په‌یوه‌ندییه‌ك یان ڕێككه‌وتنێكدا لێی بپرسم" ئه‌ی ئه‌وه‌نییه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، خۆتان به‌به‌رهه‌می غه‌ربی وێنه‌ده‌گیرێن و بڵاوده‌كرێته‌وه".به‌ڵام مه‌رگی ئه‌و مه‌ودای نه‌دا...!!.
پێده‌چێت، ئێستا، یه‌كێتی و پارتی ئه‌مه‌یان پێ كۆنترۆڵ نه‌كرێت.به‌دووریشی نازانم ئێران به ئیختراقێكی سلبی بكات و ئه‌مه قبوڵ نه‌كات له‌م ناوچه‌یه، بیریشمان نه‌چێت كه‌له‌باری ئێستادا یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌نهێنی و به‌په‌له‌ش گه‌شه ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر سه‌له‌فیه‌كان به‌نیازی خۆ ڕێكخستنه‌وه بوون، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی "مه‌لا ڕه‌مه‌زان"دا.
مه‌لا ڕه‌مه‌زان: تیرۆریست نه‌بوو، به‌ڵكو به‌جل و به‌رگی كوردی و به‌زمانی كوردی هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌كرد، به‌ڕه‌نجی شانی خۆی كه دوای كاری وتارخوێندن كرێكاریی و وه‌ستای گه‌چكاربوو، ئیشی ده‌كرد، ئیدانه‌ی كاره تیرۆریسته‌كانی ده‌كردو به‌حه‌رام و سته‌م له‌قه‌ڵه‌می ئه‌دا، هه‌موو جاریش ئه‌یووت "خوایه..گیان ئه‌وه‌ی خێری بۆمییله‌ت هه‌یه..سه‌ری بخه.ئه‌گه‌رنا هیدایه‌تی به.".كه‌سێكی ساده‌و ساكار بوو، بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد په‌روه‌ر، خۆی له‌هه‌ره كه‌سایه‌تیه ئاینی و كاریگه‌ره‌كانی كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ش بوو، به‌وپێیه‌شی كه‌كه‌ركوك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوه، ئاشنانه‌بوون به‌دنیای ده‌ره‌وه، بێ قه‌یدو شه‌رت هۆگری مه‌لا ڕه‌مه‌زان بووبون.ئه‌و باوكی به "سه‌ی شوكری گۆڕ هه‌ڵكه‌ن" ناسراوه.دووژن و پێنج مناڵی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه.له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له خوێندنی په‌یمانگانی زانسته ئیسلامیه‌كان، له‌سلێمانی، پێش (3) خوله‌ك ته‌له‌فۆنێكی بۆهاتووه، پێیان ووتووه" خه‌ومان بینی، تۆ له‌خانوویه‌كی شووشه‌دا بوی، شوێنه‌كه‌ت زۆر خۆش بوو".دوای گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بۆ هاوڕێكانی، سه‌یاره‌یه‌ك ده‌گاته ئاستیان و یه‌كسه‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.هه‌روه‌ك ده‌ستوری ئیسلام و سه‌له‌فیه‌تیش پرسه دانان حه‌رامه‌و جائیز نییه.
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین" كه‌ركوك ئێستا بووه‌ته شوێنێك، بۆشاردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی تاوان، بۆسۆرانی مامه‌حه‌مه‌ش كه خزمی مه‌لا ڕه‌مه‌زانیشه، هه‌روا بوو، ئه‌یانه‌وی كوشتنی خه‌ڵكانێك له‌كه‌ركوك بخه‌نه ئه‌ستۆی تیرۆریستان، كه‌ئه‌سڵه‌ن وانییه.ده‌یان كه‌س و كه‌سایه‌تی كوژروان، له‌كه‌ركوك، كه‌هیچ په‌یوه‌ندی به‌تیرۆریستانه‌وه نه‌بووه.خه‌ڵكی كه‌ركوك ئێستا مه‌لا ڕه‌مه‌زان و تێكچونی باری ئه‌منی و دڵه‌ڕاوكێ بووه‌ته سه‌ر وێردی زمانیان، دوور نییه كۆچ ده‌ست پێ نه‌كات بۆشاره‌كانی تر.ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن، سڵ نه‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ردانی به‌غداو به‌سره‌ش، ئه‌وه‌نه‌بێت ده‌ترسن كه‌سانێكی تر له‌كوردستانه‌وه به‌دوایان بكه‌ون.له‌كاتێكدا تائێستا كه‌ركوك جمه‌ی دێت له‌كۆنه‌به‌عسی و به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و هه‌زاران شتی تر.شوره‌ییه‌كی ته‌واوه بۆ كورد نه‌توانێت ئاسایشی وه‌ها شارێك دابین بكا‌و، چاودێریی جموجوڵه‌كانی دوژمن بكا، له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه، خۆت به‌هێزی شه‌ره‌فپارێز ده‌بنه‌ی و، خه‌ڵك و نوخبه‌ش به‌ترست بزانن له‌سه‌ر كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی ئینسانه‌كان.
بۆیه، له‌كۆتاییدا هه‌قوایه، ڕاگه‌یاندنه‌كان و میدیاكاران، ووریابن، ئه‌م شتانه به‌رچاویان نه‌گرێت و به‌دوای هه‌قی رۆشنبیران و چالاكوانان و كه‌سایه‌تیه‌كان بكه‌ون، به‌رگریكارێكی باش بن لێ یان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
