دوو گرەو هەیە، ئیمە وئەوانین، ئێمە پێمانوایە: بۆیان ناچێتە سەر، ئەوان لایانوایە: هەزارى لەمە موهیمتریان بۆچۆتە سەرو، دەیان سیناریۆیان دروست کردووەو، سیناریۆى دواى ئەوەش ئامادەبووە، هەم بۆ بیردبردنەوەى قەزیەیەکى ستراتیژیی، هەم بۆ شاردنەوەى سیناریۆى پێشوو.
ئێمە، هیچ متمانەیەکمان نەماوە، پێمانوایە: هەڵبژاردن یانى ئەوەى کوتەکێک دەدەینە دەستى چەند کەسێک تا بەکەیفى خۆى دارکاریمان کا.
جارێ، لیژنە دروستکردن کارێکى نایاساییەو، دروستکردنیشى خۆى بۆخۆى ماناى بێ دەسەڵاتى دادگاو پۆلیس و داواکاریی گشتى یە. لەکۆتاییدا، ئەمرۆِکە بەدەیان هەزار کەس چاوێکیان لەسەر کەیسى کاوە کردووە بە (4) چاو، کلاوات و مناوەرات لەم کەیسە بەڕەهایی نایخوات، ڕووسەکان ئەگەر یەکێک ویستبێتى بیانخەڵەتێنێت، پەندێکیان هەیە ئەڵێت : خۆ شێرو خەت لەگەڵ کوێر ناکەیت !". سەرەنجام بکەر و بکوژە گەورەو سەرەکیەکانى کاوە، وێڕاى ئەم ووریاییەى شەقام و ڕاگەیاندن و خەڵک، دواى ئەوەى دەکەونە ژێر فشارى حزبەکەیان، خۆیان ئەخەنە بەر ئەو تەکبیرەى، کە تەنها (2) کەس لە بکوژەکان، خوا ئەزانێ بۆ چەند سەد هەزارێکى پیس پێیان کردووە. لەگەڵ (2) بێتاوان و نەگبەتى تر، کەچەند ساڵە چى نەماوە بۆیان نەکا، ئەخەنە بەردەم دادگا، واتە دواجار ئەوانەى خوارەوە لەئاسایش و حزب هەردەبنە سوتەمەنى بۆ گەورەکانیان. لەولاشەوە جەلللادەکان بۆ ماوەیەک ئەم ناڕەزایی و شەپۆلە توندەى خەڵک کپ دەکەن . تا سیناریۆیەکى تر بەخوامان ئەسپێرن . من بۆخۆم چەندجارێک کەوتومەتە بەر پلان و فڕاندن و تەقەلێکردن و شتومەک بردن و مەحکەمەى ئەمانە، دەمارەکانیان ئەخوێنمەوە .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
