ته‌ڕه‌ماش....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌مێژووی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌دا، به‌هه‌مان شێوه له‌هونه‌رو ئه‌ده‌بدا، ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تیه‌كان، گه‌لێك زاره‌وه‌ی جیاجیایان به‌كارهێناوه، بۆ شتێك كه قێزیان لێكردۆته‌وه، گه‌لێك له‌وانه‌بێژه‌كانی دونیا كه گیریان خواردووه به‌ده‌ست خه‌ڵكێكی نه‌زانه‌وه و نێوانیان زۆربووه، له‌تاوا كێشاویانه به‌سه‌ری خۆیانا، كورد واته‌نی هه‌ریه‌كه‌یان له‌جیهانێك یان له‌ئاوازێك خوێندویانه.مه‌سه‌له‌ن له‌فكری ئیسلامی‌دا غه‌زالی كه‌سێكی شاره‌زاو به‌توانایه، له‌پێشدا زۆر هۆگرو سه‌ودای ئه‌رستۆ بووه، له‌ڕه‌چه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌وه تیشكی گرتۆته شته‌كانی ده‌وروبه‌ر.به‌ڵام دوایی سه‌دو هه‌شتا پله پشتی تێ ئه‌كاو، جنیۆێكیش به‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌دا به‌وه‌ی كه (تهافت..تهافت) واته (هیچ و پوچی هیچ و پوچ) .یان وه‌رن سه‌یری: هیگڵ و ماركس بكه‌ن، ماركس قوتابی و شوێنكه‌وته‌كه‌ی هیگڵ و هه‌مو سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی له‌هیگڵه‌وه بووه، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی (بوون) دا، جیاده‌بنه‌وه‌و كه‌چی ماركس ده‌ڵێت: به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ره‌و خوار بووه، من ویستومه ڕاستی بكه‌مه‌وه".به‌هه‌رحاڵ سه‌دان نمونه‌ی تر هه‌ن.له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا، ده‌یان كاردانه‌وه هه‌بووه، به ووشه‌ی نیمچه گونجاو، بگره له"ڕشته‌ی مرواری" عه‌لادین سوجادی دا، گه‌لێك چه‌مك و بابه‌تی تر له‌فه‌رهه‌نگی كورداندا به‌دی ئه‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه:" ته‌ڕه‌ماش"ه.
ته‌ڕه‌ماش: دیاره مه‌به‌ست لێی ماشی ته‌ڕ بووه، كه‌جاران له‌لادێكاندا، جۆری خواردن جیاوازبووه له‌ئێستامان.هه‌ر (ترخێنه‌و ماش و نۆك و له‌تكه‌ی ته‌ماته‌و نیسك و ڕۆنی كوردی له‌هیزه كراو‌و، هێڵكه‌و كه‌شك و په‌نیری كوردی و..هه‌تادوایی.داخێك بۆئه‌وه‌ش بخۆن كه ئه‌مانه نه‌ماون.له‌شاره‌وه هێڵكه‌وپه‌نیری توركی ده‌به‌ن بۆ لادی...هه‌رچۆنێك بێت كه‌سێك ئیشه‌كه‌ی خوَی نه‌بردبێته سه‌ر یان گله‌ییه‌كی توند هه‌بوبێت له‌سه‌ری، وه یاخود ئاستی بیركردنه‌وه جیاواز‌و كه‌سی به‌رامبه‌ر زۆری مابێت بۆئه‌وه‌ی تێ‌بگا.یه‌كسه‌ر پێی وتراوه "ته‌ڕه‌ماش".
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیارێك هه‌یه، زۆر پێی قه‌ڵسه‌بم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه " تۆ یه‌كێتیت، یان گۆڕانیت، تۆ ئۆپۆزسیۆنی یان ده‌سه‌ڵاتیت..!!".له‌مڕۆژانه دوای قبوڵكردنی هاوڕێیه‌تی له‌ئه‌كاونتی خۆم، یه‌كسه‌ر پێش سڵاوێكی گه‌رم..هاوفه‌یسبوكه‌كه‌م پێی ووتم" تۆ ده‌سه‌ڵاتی یان ئۆپۆزسیۆن...؟".ئیتر دوای تاوێك خه‌م و بیركردنه‌وه، به توڕه‌ییه‌كه‌وه وتم" من..ته‌ڕه‌ماشم...ته‌ڕه‌ماش..ئه‌زانی ته‌ڕه‌ماش چی یه..؟.".
هه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، ئه‌م هێزو گروپانه‌ی كه‌هه‌ن، خه‌ڵكیان فێركردووه، یان یه‌كێتی بن یان پارتی بن، خه‌ڵكیان ڕاهێناوه كه‌سایه‌تی و نرخه‌كه‌ی بایی مووچه‌كه‌ی بێت، بایی نفوسی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بێت، ده‌بێت تۆ هه‌ر له‌لایه‌ك بیت و له‌وه‌كه‌ی تر بده‌یت.ئیتر گرنگ نییه بیربكه‌یته‌وه، خه‌ڵكی تر هه‌یه له‌بری تۆ بیرده‌كاته‌وه‌و بڕیاریش ده‌دات و نا‌توانیت یه‌ك شتیش بڵێیت، هه‌رچیش بكه‌یت وه‌ها ئه‌تشكێنن جارێكی تر ئابڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ناو كۆڕ وكۆمه‌ڵ نه‌بێت.
له‌وڵاتێكدا، كه ئوتێل هی حزبه، چایخانه‌و چێشتخانه‌و گازینۆ هی حزبه، حكومه‌ت و هێزی چه‌كدارو ده‌ست و دایه‌ره‌ی چپه‌چپ كه‌ر هی حزبن، ده‌ستور هی حزبه، په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كی هه‌ر حزب ده‌یكات، هه‌موو وه‌زیرو پایه ئیدارییه‌كانی خوار وه‌زیر تاده‌گاته فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی هی حزبن، ئیتر گرنگ نییه حزب كێیه، ئیسلامیه یان عیلمانیه، خێڵه یان ڕۆشنبیرییه، په‌رته‌وازه‌و سه‌رلێشێواوه، یان ئۆپۆزسیۆن، گرنگ ئه‌وه‌یه شتێك هه‌یه ناوی حزبه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌یه‌و، هه‌رچییه‌ك خوا پێی خۆش و ناخۆش بێت ده‌یكا، تابگاته ئامانجه‌كه‌ی، هه‌موو شت ده‌خاته ژێرپێی وه‌ك په‌یژه‌یه‌ك، كه‌چووه سه‌ربانه‌كه، ئیدی په‌پژه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆی ڕاده‌كێشێت و ده‌یباته سه‌ربان.
حزب به حزبه‌وه:هه‌ر میدیای ئه‌هلی و حكومی و ڕۆشنبیری ده‌مامكدارو په‌یجی بێ دایك و باوك به‌كارناهێنن، به‌ڵكو حزب: لێره حزبی تریشی هه‌یه، حزبۆكه دروسته‌كات، ده‌ستی سلبی ده‌هاوێژێته پارچه‌كانی تر بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌ی باسی ده‌كه‌ین و گیرمان خواردووه به‌ده‌ستیه‌وه.به‌ڵێ...به‌ڵێ..ده‌مێكه زۆر ده‌مێكه له‌كوردستان متمانه نه‌ك به‌ده‌سه‌ڵات، كه‌جارێكیان، به‌ڕێز "به‌ختیارعه‌لی" وتی: ئه‌و پرسیاره له‌خۆم ناكه‌م یه‌كێتی و پارتی ده‌توانن چاكسازیی بكه‌ن یان نا.".به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ساڵانێكه ناومان ناوه ده‌نگی ئازاد، بووه به ته‌ڕه‌ماش..ته‌ڕه‌ماشن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌مانه به‌شێك نین له‌گه‌مه‌كه.مه‌سه‌له‌ن جاران به‌فه‌رمانی ئۆپۆزسیۆن ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی نوسینه‌كانی دكتۆر فایه‌ق گوڵپی و به‌نده‌یان سانسۆر ده‌كرد، ئێستا به‌فه‌رمانی جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودیوو.!!.به‌لێ ئاگادار كراینه‌وه له‌مه‌ولا (مانگی یه‌كجار بۆت هه‌یه..بنوسیت) .
ئاوێنه‌ش له‌هاولاتی ئه‌ولاتر، لڤینیش نیو به‌نیوه، ته‌نها پشكی پارتی نییه، ئه‌ویش ئۆپۆزسیۆن..؟.ئه‌میش ده‌سه‌ڵات..!!.ئه‌ی نابێت له‌شه‌قام یان با شه‌قامیش هه‌ر ته‌ڕه‌ماش بێت، ئه‌ی نابێت چوار كه‌س هه‌بن له‌ده‌ره‌وه‌ی گشت شتێك قسه‌بكه‌ن.ئه‌ی هه‌ر ده‌بێت له‌كوردستان مه‌لای پارتی و مه‌لای یه‌كێتی و مه‌لای كۆمه‌ڵ و هی یه‌كگرتوو ئه‌وانی تریش هه‌بێت، ئه‌ی نابێت ناوی دوو ڕاگه‌یاندن بزانین كه‌موڵكی خه‌ڵك بن.سه‌رباریی نیگه‌رانیمان له‌هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌وانانی میدیای ئه‌هلی، ئه‌ی بۆچی ده‌یان كه‌سی تر په‌لامار ده‌درێت، شوێن بزر ده‌بێت، كه‌س نوتقی لێوه نایات..!!.
ئه‌مه سه‌رده‌می ته‌ڕه‌ماشه، ته‌ڕڕه‌ماش..!!.سه‌روه‌ختی خۆ زیاتر پڕكردن و تاڵانكردنی سه‌رو ژێریی وڵاته.ده‌مێكه كه بوغرایی و له‌خۆبایی بون و سه‌ركه‌شی و گوێنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات گه‌شتۆته لوتكه.هه‌ر پاره‌و داهات و ئه‌مانه نییه، به‌ڵكو ته‌ڕه‌ماشی ده‌ره‌كی و پاڵپشتی ده‌ره‌وه‌شه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
