سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
جوگرافیناسی باش، سیاسه‌توان و نوسه‌ری به‌هره‌مه‌ند، شاعیروهونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كان، مێژووزان و جوڵێنه‌رانی ڕای گشتی، هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌كاتی ئاخاوتن و كرداریاندا وێنه‌یه‌ك لای به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن، خه‌یاڵ و هه‌ست و نه‌ستی جه‌ماوه‌رو ڕای گشتی جیهانی داگیرده‌كه‌ن، جاده‌كرێت خه‌یاڵ و وێنه دروست بكه‌ین، ده‌شێت وێنه‌و خه‌یاڵ بكوژرێن.ئه‌وه‌ی تاكی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشانی جیهانی ئه‌دا، سه‌راپا تۆقاندن و نه‌زانینه، زۆرجار سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان سه‌باره‌ت به‌یه‌كیه‌تی ناوخۆییان ده‌ڵێن" ئێمه، ڕێككه‌وتوین، كه‌ڕێك نه‌كه‌وین".
بۆچی پێی ده‌ڵێن: (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) .یان بۆچی (ڕۆژهه‌ڵات) و بۆچی (ناوه‌ڕاست) ..؟.ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له (22) ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئێران و ئیسرائیل و توركیا پێك دێت، به‌شێكی ئێجگار زوری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه له‌سه‌رده‌ستی وڵاته زلهێزه‌كانی خۆرئاوا دروستكراون.!! واته تائێستاش ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌ناوخۆیاندا نیه، بۆیه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی (خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست – middle east ) له‌به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی داگیركه‌ران و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، وه‌ك یه‌كه‌مین جارێك ئاماژه‌ی پێكراوه، مه‌به‌ستیش له (ڕۆژهه‌ڵات) واته ده‌كه‌وێته"ڕۆژهه‌ڵاتی جیهانی ڕۆژئاوا"وه.ناوه‌ڕاستیش واته ده‌كه‌وێته ناوه‌نده‌وه كه له چین و هنده‌وه درێژده‌بێته‌وه تاده‌گاته كۆتا خاڵ كه مه‌غریبی عه‌ره‌بیه.كه‌وابێت نزیكه‌ی سه‌د ساڵێك ده‌بێت ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ته‌واوی ڕۆژئاوا پلان و نه‌خشه‌ی خۆیان له‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتا كێشاوه، باشتر له‌گه‌لانی ناوچه‌كه‌ئاستی گرنگی و پێگه‌وسامانی سه‌رزه‌وی و ژێره‌وه‌ش ده‌زانن.بۆیه به‌رده‌وام چاوی ته‌ماعكارییان له‌سه‌ر لانه‌داوه، بۆساتێكیش ده‌ستوه‌ردانه‌كان ئارامیان نه‌به‌خشیوه‌ته مرۆڤ له‌م فه‌زا شه‌رقیه‌دا.بۆیه بۆپاراستنی ئاسایشی نیشتمانی‌یان و، بۆ ده‌وڵه‌مه‌نكردنی عه‌مباره‌كانی خۆیان به ڕه‌و به‌ره‌و ناوچه‌كه دێن، كاتێكیش قاعیده‌له (11) ی سێپته‌مبه‌ری (2001) دا، گورزێكی گه‌وره‌ی گه‌یانده تاوه‌ره ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه خوێن له‌ناوگه‌ڵی ئه‌مریكا ده‌چۆڕا، بۆیه پتر سوربون له‌وه‌ی كه‌جه‌نگ بگوێزنه‌وه بۆ دوور، بۆبه‌رگریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا پێویسته له‌ناوجه‌رگه‌ی تیرۆریستان‌دا مۆڵگه هه‌واڵگریی و ئابوریی و سه‌ربازییه‌كانیان بچێنن، لێره‌وه پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره هاته‌كایه‌وه.كه‌ده‌ستپێكی كاره‌كانی لێدانی قاعیده‌و گرتنی ئه‌فغانستان بوو له‌لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، دواتر داگیركردنی عێراق له (2003) بێ ڕه‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به بیانووی هاوكاری تیرۆر.له‌مه به‌دوا قۆناغێكی گرنگ ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش هاتنی ئۆباما‌و بردنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان بوو له‌ئه‌مریكا، چاودێرانی سیاسی وای بۆده‌چوون ئیدی "جیهانی بێ بوش ئارامتره".تا له‌سه‌ره‌تای (2011) دا كۆتا سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراق كشایه‌وه.به‌مه‌ش سه‌ره‌تای كێشه تایفیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا، وه‌ك ڕاوه‌دونانی (هاشمی) جێگری سه‌رۆكومارو، گرفت له‌گه‌ڵ كورده‌كان و، گرژی له‌گه‌ڵ توركیا‌و، ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی سوننه‌كان و...هتد له‌عێراق.
ئه‌مریكا:له‌دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانیه‌وه، تاگه‌یشتۆته تائێستا، له‌هه‌موو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا هه‌یه، پێشكه‌وتوترینه له‌پیشه‌سازی سه‌ربازی و كه‌شتیه‌وانی و دروستكردنی فڕۆكه‌و ئامێره‌كانی جه‌نگ، هیچ سنورێكی ئاوی، هیچ گرێبه‌ستێكی كانزایی و سامانی سروشتی، هیچ هه‌ڵدانی ڕۆكێتێكی ئاسمانی و پشكنین و چاودێریكردن نییه له‌م كه‌ونه‌دا، ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌بێت یان به‌شداری سه‌ره‌كی نه‌بێت، ته‌نها بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی (پنتاگۆن) به‌قه‌د بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهانه.داهێنان له‌ئه‌مریكا گه‌شتۆته ئاستێك كه هه‌ڕه‌مه‌كیه‌تی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵكو به‌پێی پێویستی خۆیان و مه‌واسه‌فاتی پێویست شت دروست ده‌كه‌ن.ئه‌مه بێجگه له‌سیته‌مێكی لیبڕال و دیموكرات و ماف و ئازادییه‌گشتیه‌كان له‌وی، دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بلۆكی ئیشتراكی (ڕوسیا) له جه‌نگی ساردا، له‌ئه‌مریكا (16) مه‌ڵبه‌ندی گه‌وره‌ی توێژینه‌وه به‌رده‌وام ئه‌كۆڵنه‌وه‌و سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان ئه‌كه‌ن، ئیدی فۆكۆیاما به‌یه‌كجاری جاڕی كۆتایی و قوفڵدانی مێژووی دا، ئیدی شتێكی تر به‌بڕوای ئه‌و نییه بكه‌وێته ئه‌ولای لیبراڵیزم و دیموكراتیه‌تی ئه‌وانه‌وه.ئێ وڵاتێك ئه‌مه به‌شێكی كه‌م بێت له‌مێژوو سه‌روه‌ریی و هه‌یمه‌نه‌كانی، به‌دڵنییاییه‌وه كار بۆگه‌شه‌پێدانی ده‌كا.
له‌ده‌ستپێكی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه، ئیدی ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی نوێیه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وئێران به‌تایبه‌تی، چونكه هیچ شتێك ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌قه‌د ئه‌وه ئازارنادات، كه‌هێزێكی تر باڵاده‌ست بێت له‌كه‌نداودا، هه‌موو وڵاتێك پێویستی به‌ده‌ورانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه، مرۆڤ هه‌ناسه‌ئه‌دات و هه‌ناسه‌ش ئه‌داته‌وه، عه‌یامێكه فشاره‌كانی سه‌ر ئێران توند‌و توندتر ده‌كرێته‌وه، تاوه‌كو گۆشه‌گیری بكه‌ن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن هه‌ناسه‌باته‌وه، بۆپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه ئێران له‌سه‌ر په‌تی شیعه‌كانی عێراق و سوریا‌و حزبولڵا یاری ده‌كات، بۆیه ئه‌مریكاوئیسرائیل پێكه‌وه به‌ده‌ستێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ده‌ستێكی تریش كارده‌كه‌ن له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (كه له‌پێنج ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهان پێكهاتووه) فشاری ئابوری و ئاسمانی زیاتر بخه‌نه سه‌رئێران.به‌هاری عه‌ره‌بی به‌تواوی وای له‌ئیداره‌ی ئۆباماوئه‌مریكا كردووه، كه‌پیاچونه‌وه‌یه‌كی ڕیشه‌یی به‌سیاسه‌ته‌كانیاندابكه‌ن به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تاوه‌كو ئه‌وستراتیجه‌ی كه‌هه‌یانه بیگونجێنن (تكیف استراتیجی) ته‌نها له‌پێناو ستراتژی نوێی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا.ئه‌مه‌ش وای كردوه دروستكه‌رانی بڕیار ته‌واو سه‌رقاڵ بن به‌م دۆخه‌وه تاتێی بپه‌ڕێنن، ده‌بینن، كه‌ئیسرائیل دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ته‌واوی به‌رامبه‌ر مورسی و میسری دوای موباره‌ك هه‌یه، بۆیه ئه‌مریكا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و هاوپه‌یمانی ئه‌منی و هه‌واڵگریی هه‌رێمایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، وه‌مه‌سه‌لی لۆبی و به‌هاكنی هه‌ردولا پێكه‌وه گرێدراون، ده‌بێت له‌م ماوه‌كورته‌دا دووكار بۆ ئیسرائیل بكات له‌میسر:
یه‌كه‌م:ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی سه‌فاره‌تیه‌وه، كاربكات بۆنه‌هێشتنی گومان و بۆچونه ته‌قلیدییه‌كان له‌نێوان میسر‌و ئیسرائیل، دووه‌م:كاربكا بۆئه‌وه‌ی میسر، زامنی ئاشتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بێت له‌ناوچه‌كه‌دا، واته‌وابه‌سته‌ی بكات به‌خۆیه‌وه.چونكه له‌وه‌ده‌چێت ئیسرائیل گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی به‌هاری عه‌ره‌بی بێت، كه‌تاساڵی (2010) نمایشی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌خۆرهه‌ڵاتدا تاكه وڵاتی دیموكراتیه.ڕه‌نگه ئه‌م پێگه‌یه‌ی بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌كی ته‌واوه‌وه.
بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، له‌توركیاو له‌قه‌ته‌ر تادێت به‌ره‌و به‌هێزبون ده‌چێت، ڕۆكێتی باتریۆت له‌سنوری سوریا-توركیا جێگیركراوه، قه‌ته‌ریش ده‌یه‌وی ببێته‌هێزێكی ناوچه‌یی گه‌وره.كۆمپانیا و ده‌زگه‌ئیستخبارییه‌كانی ئه‌مریكاو جیهان هه‌موو ڕووله‌عێراق ده‌كه‌ن وه‌ك ناوك و دڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.له‌یه‌مه‌ن و جه‌زائیر گرفتی ناوخۆیی به‌رده‌وامه.ئێستاله‌هه‌مووشوێنێك شه‌ڕه، دواجار سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا هه‌نگاونانه بۆ ئیحتیوا-كردنی ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای تاودانی كارته‌كانی ئێران له‌سیاسه‌ت و ئابوری‌دا.ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی ئه‌رزی واقیع نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
