قسه‌كردن له‌سه‌ر (ئاینده)، پشت به (3) فاكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت:
یه‌كه‌م: پاشخانێكی مێژوویی، ڕۆشنبیریی گشتی.دووه‌م: ئامار‌و داتا.سێهه‌م: ڕوئیایه‌كی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌پێی ئه‌و ڕووداو و وێستگه‌یه‌ی پیایدا گوزه‌ر ئه‌كه‌ین.
پارتی دیموكراتی كوردستان (67) ساڵه.خه‌باتی چه‌كداریی ده‌كات، قۆناغه‌كانی مێژوو له‌گه‌ڵ ڕووداوه خێراكانی ناوچه‌كه چرچ و لۆچیان له‌ده‌موچاوی ئه‌م حزبه‌دا ده‌رخستووه، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارتی له‌ماوه‌ی (10) ساڵی ڕابردوودا، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، ده‌ستی گرت به‌كۆمه‌ڵێك په‌ته‌وه، كه‌وا دیاره به‌قازانجی كاتی حزب و زیانی میلله‌ت و كیانه‌كه كۆتایی دێت.ئه‌و ئامرازانه‌ی پارتی به به‌هێزی هێشتۆته‌وه (4) خاڵی سه‌ره‌كین:
یه‌كه‌م: نوخبه‌یه‌كی ڕاوێژكاری ئه‌مریكی و ئه‌وروپی، كه هه‌م سوود له‌داڕشتنی سیناربۆكانیان وه‌رده‌گرێت، هه‌میش پشتگیریی وڵاته‌كانیان به‌ده‌ستده‌هێنی، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م موسته‌شارانه به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی و ماددیی به‌هێزیان هه‌یه له‌كوردستان، كه‌دیاره چییه.
دووه‌م: په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیه‌كان، له‌ڕێگه‌ی كۆنتاكته ئابورییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركیا.
سێهه‌م: پاره‌و نه‌وتی كوردستان و بودجه‌ی حزب و بودجه‌ی پرۆژه گه‌وه‌ره‌كان و گومركه‌كان...هتد.
چواره‌م: مه‌ركه‌زیه‌تی پارتی، به‌دیوێكی ئیجابی شكابۆیه‌وه بۆ پارتی، ئه‌وه‌ش له‌غیابی تاڵه‌بانی و په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر.
*په‌كه‌كه سوعبه‌ت نازانێ.
ناوی ئۆجه‌لان (11) یه‌مین ناوه، له‌ڕیزی (100) كه‌سه كاریگه‌ره‌كانی ساڵی (2012) دا.چه‌په‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، وای ده‌بینن ئیدی له‌سایه‌ی نوسین و بۆچون و هزره تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌وه، جیهان (پێنجه‌مین) قوتابخانه ده‌كاته‌وه، دوای (سۆشیالیزم، كه‌پیتاڵیزم، سۆشیال دیموكرات، ئیسلامی) .قوتابخانه‌ی (ئۆجه‌لانیزم) هاتۆته كایه‌وه.له‌ژێرئه‌م ئایدۆلۆژییه‌ته‌دا، ڕێكخستنێكی نیمچه دیكتاتۆریی شۆڕشگێڕانه به‌باشترین ڕێگه ده‌زانن له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستاندا، تابگه‌نه ئامانجه‌كانی خۆیان.ئه‌گه‌رچی له ساڵانی ڕابردوودا، هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی باشور شه‌ڕی په‌كه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ (ی، ن، ك) باشتربووه، به‌وپێیه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی و په‌كه‌كه هه‌ردوكیان له‌باوه‌شی (حافزئه‌سه‌د) و له‌سوریا له‌دایك بونه و ئینتڵاقیان كردووه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ر ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی ژیرێتی یه‌كانی تاڵه‌بانیدا.ئیدی به پێدراوه‌كانی شه‌ڕ له‌سوریاو نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی و ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاشتی له‌ئیمراڵیه‌وه، ویستی فراوانخوازیی پارتی زیادی كرد، په‌كه‌كه زوو فریاكه‌وت و توانی له‌سوریا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه كوردستانیه‌كان بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه كه په‌یه‌ده‌یه، پارتی گه‌لێك هه‌وڵی دا به‌هاوكاری توركیا پێشمه‌رگه‌كانی خۆی بخزێنێته ناوخاكی سوریاوه، گه‌لێك هه‌وڵی دا بیره‌نه‌وته‌كان نه‌كه‌ونه ده‌ستی په‌یه‌ده، ته‌لبه‌ندیی كرد، چاودێریی كردن، نه‌یتوانی (1) ژماره له‌حیسابه سیاسییه‌كه كه‌م بكاته‌وه.كۆتا خاڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ره‌سی هێناو، ڕێگه‌ی فیشخابوریشی به‌ڕووی (ساڵه‌ح موسلیم) دا، داخست.مه‌گه‌ر پارتی نازانێت نه‌وتی قامیشلۆو كانه‌كانی ڕومێلان هیچی له ئه‌وانه‌ی زاخۆ‌و شاكه‌ل و داناغاز كه‌متر نییه.ئه‌م كاره‌ی پارتی له‌ئاینده‌یه‌كدا، دوور نییه وه‌های لاواز بكات، كه‌تاماوه ده‌ست بۆ كارتی وا نه‌بات.چۆن؟.
-پارتی به‌م هه‌نگاوه، به‌خه‌ڵكی ووت: ده‌بێت گشت ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی، له‌ژێر چه‌تری مندا بن، په‌كه‌كه سوعبه‌ت نازانی!.له‌فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه (104) كه‌س هه‌یه.(101) پارتی و (3) كه‌س یه‌كێتی.په‌كه‌كه یه‌كێتی نییه.سه‌یریشه:كه‌دایكی قاسمی سوله‌یمانی ده‌مرێت، یان ئه‌حمه‌دی كوڕی ئه‌ردۆغان ئولفه‌تێك به‌خه‌مه‌وه ده‌گرێت، یه‌كسه‌ر وه‌فدێك بۆ دڵنه‌وایی ده‌چنه ئێران و توركیا، له‌كاتێكدا كوڕی ساڵه‌ح موسلیم ده‌كوژرێت، وه‌فدێكی كوردی باشور به‌شداری پرسه‌كه‌ی ناكه‌ن!.
- ڕه‌نگه پارتی بتوانی یه‌كێتی یان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، یان سه‌رنوسه‌رێكی میدیای ئه‌هلی بخه‌ڵه‌تێنێت.به‌ڵام یاریزانانی باكورو ڕۆژئاوا‌و قه‌ندیل هه‌و نین.
-ئه‌مڕۆكه، هه‌موو جیهان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییدا ئه‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌تا تادوێنی پژاك شه‌ڕی ئێرانی ده‌كرد، ئێستا به‌فرۆِكه‌ی ئێرانی پژاك ده‌گوازرێته‌وه بۆشه‌ڕی به‌ره‌ی نوسره له‌سوریا.كه‌واته (مالكی و ئێران و پژاك و په‌یه‌ده‌و ئه‌سه‌دو...هتد) چه‌ندین تۆڕن، به‌پێی واقیعی خوازراوی سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه.
-ئه‌مریكا، له‌ماوه‌ی (2) مانگدا، (4) موجامه‌له‌ی گه‌وره‌ی ئێرانی كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان كۆبۆنه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داوای ئێران، ئه‌مریكا پشكنه‌رانی چه‌كی كیماویی له‌سوریا كشانده‌وه.جه‌ژنه پیرۆزه له‌یه‌كه ده‌كه‌ن، به‌شداری به ئێران ده‌كه‌ن له كۆنگره‌ی جنێف دا.ڕه‌نگه ئیداره‌ی ئۆباما له‌ماوه‌ی (3) ساڵی ڕابردوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ك شه‌ڕ به‌ڵكو بیر له ئاڵۆزیی سیاسیش نه‌كاته‌وه له‌م ناوچه‌یه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی نێۆ ماڵی خۆیه‌تی، حاڵی قه‌رزه ئابورییه‌كانی جوانه گه‌یشتۆته (16) تریلیۆن و (700) ملیۆن دۆلار.له‌هه‌ركه‌سێك بپرسی له (50) ویلایه‌تی ئه‌مریكیدا، ده‌ڵێت: شه‌ڕی عێرا هه‌ڵه‌بو، ئه‌مریكا سه‌دامی ڕووخاند، ئێران به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆخۆی برد.
كه‌واته، حكومه‌تی عێراقی له‌ڕێگه‌ی وشیار زێبارییه‌وه، سه‌ردانی توركیای كرد، مالكی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات، (ئه‌وپیاوه‌ی كه ئه‌مریكاو ئێران له‌خواپه‌رستنیشدا جیاوازن، كه‌چی له‌مالكیدا هاوبه‌شن) .له‌وه‌ده‌چێت ئێران بیه‌وی دووكاری گه‌وره به‌مالكی بكات:
یه‌كه‌م: توركیا له‌خه‌تی خۆرئاوا ده‌ربكات.هه‌رنه‌بێت یارمه‌تی بات له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ربچێته‌وه.چونكه ئه‌مجاره شیعه‌كات په‌رت بوون،
دووه‌م: وه‌ساته‌ت بكات، له‌نێوان تاران – واشنتۆن.
ئه‌م هاوكێشه‌و په‌یوه‌ندییه نوێیانه، هه‌میشه بارێكی جوڵاوی میكانیكی ناو كایه‌ی سیاسه‌تبونه له‌م ناوچه‌یه‌دا.ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی هه‌بێت ئه‌وه‌یه:زیاد له‌پرۆژه‌یه‌ك و له ده‌پرۆژه هه‌م له‌ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له‌كوردستاندا هه‌یه.ئه‌گه‌رچی ئاڵۆزن، به‌ڵام له‌ئاینده‌دا پارتی به‌ره‌و شوینێكی نادیار ده‌بات.ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی (نوجێفی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌موولیسته‌كاندا، به‌ره‌و هه‌ولێر دێت، له‌ناو فڕۆكه‌خانه مالیكی ته‌له‌فۆن بۆ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی (خالد عه‌تیه) ده‌كات و، ده‌لێت: نه‌چی بۆ هه‌ولێر!.هه‌رێمی كوردستان، گۆڕه‌پانێكه پۆ پشودانی زلهێزه‌كان و پیاوانی موخابه‌رات و كائینه سه‌یره‌كانی سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیاو كرانه‌وه.ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت (70%) ی په‌یوه‌ندیی به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌وه هه‌یه، له‌وه‌ده‌چێت به‌شێكی زۆركه‌میشی په‌یوه‌ندیی به مه‌عمه‌عه‌ی نێۆخۆیی و فشاره‌كانی نێومیدیاوه هه‌بێت.هیچ كاتێك پارتی به‌ق ئێستا له‌ژێر (گوشاری ده‌ره‌وه) و (ناڕازیبونی ناوه‌وه) دا نه‌بووه.ئه‌وه‌تا بۆیه‌كه‌مجاره له‌هه‌ڵبژاردنی نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌راندا، پارتی به‌ته‌نها (1) كانیدی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر كاندیده‌كه‌ی پارتیش، یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ پێكه‌وه (1) كه‌سیان داناوه.ئه‌مرۆِكه به‌یه‌كجاریی پارتی به‌رپرسه له‌خروقاته یاساییه‌كان، له‌نه‌بونی ژیان و عه‌داله‌ت، له هه‌ر خڵته‌یه‌ك له‌ناو كایه‌ی قه‌ومیدا، له‌داخستنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یان به‌ڕووی ئه‌وانه‌ی قسه‌یه‌كی ڕاست ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
