سەبارەت بە بەریەککەوتنی ئیسلامیی و عیلمانییەکانی کوردستان.
بە بیکومان. من نەدەسەلاتم. نەلەکەل ئۆبۆزسیۆنم. نەئیسلامیم نەعیلمانی. نەلبیرالم نە سوشیال. بابایەکم کەرەستەکانی بیرکردنەوەی خۆم بەکادەهینم بۆ نوسین و قسەکردن.
ئەکەرجی، ئیجکار لەروووی سیاسییەوە، رەخنەو قسەمان لەسەر مەلا بەختیار هەبووەو هەیە. ئەویش بەزانینی ئەوەی هەمیشە لەدوای رابەرینەوە لەبەردەم (2) مەلابەختیارداین: مەلا بەختیاریی سیاسی، وەمەلا بەختیاریکی تر، کە باسەوانی دیموکراسیی و مۆدیرنەو ئازادیی بیرو رۆشنکەریی و دزی هیزە ئیسلامکەراکان و کۆنزیرفاتەکانە. کەمن بیموایە ئەم مەلا بەختیارە لەم رووەوە زۆر زیاتر لەبەختیار عەلی و رۆشنبیرەکانی تر خزمەتی کردووە و رۆیشتووە. وەکەیشتووم بەو سەرەنجامەشی هیزە ئیسلامیەکانی کوردستان بازرکانی بە ناوی ئیسلامی بیرۆزەوە ئەکەن (وا بیم بەجەرکی خومدا ناو ئەو مینبەرەشم لەخۆم داخست و ئیتر جوومە لیستی خولەمیشی و رەشیانەوە!!) بۆنمونە: تەنها (15) سال بیش ئیستا دیموکراسیەت لای ئەوان کوفربو؟. ئیستا ئەلین ئەجیندەمان دیموکراسییە. ؟؟. هەربەجدی. ؟. ئاخۆ شتیک هەیە لەشەریعەتی ئیسلامدا دەسال بیش ئیستا حەرام و ئیستا حەلال بیت؟؟. دەبیت خەلکی کوردستان بزانیت کە هیزە ئیسلامییەکان دزایەتی و بەلاماری مەلا بەختیار ئەدەن، لەبەر ئەوە نییە (2750) رابۆرتی جاودیریی دارایی هەتیو کەوتوون، بەلکو جەوهەریی مەسەلەکە ترسە لەفاکت، لەفکرو بۆجونی مەلا بەختیار. خۆئەکەر مەلا بەختیار بە کتیب نوسین و سیمینار و میراتکری سیکۆلاریزم خۆی نمایش نەکردایەو، وەک ئەوەکانی تر خەریکی سولحی عەشایەری بوایە. ئیستا دەست و بەنجەی باش نەرم کردبوو لەکەل کۆمەلکەو لەکەل کۆی لایەنەکان و کەسیش ناوی نەدەهینا. هەقە ببرسین، ئەوە کریمان یەکیتی و بارتی دوو حزبی دونیایین و لەسەر بۆست و بارە ململانیی و ناکۆکی دەکەن، ئەی یەککرتوو کۆمەل و بزوتنەوەو سەلەفیەکان تەنها لەکوردستان بۆ جوار بەشی ئیسلامن. . ؟ ئایا ناکۆکی ئایدۆلۆجی ترسناکە یان ناکۆکی لەسەر داهاتی ئابورریی؟. لەئیستادا رەنکە جیاوازی نیوان سەلەفیەک و کۆمەلیک، یان هەندی کۆمەل و بزوتنەوە، کەشتبیتە ئاستی جیاوازی ئیمامی شافیعی و نیکۆلۆ لی دی ماکیافیللی. .
لیرە، لەکوردستان رۆشنبیر نەبووە، بەو مانایەی یاخی بیت وەک مارتن لۆسەر، وەک مارکس دەربەدەر، وەک ئۆجەلان تالاوی زیان بجیزیت، وەک ئیبن تەیمیەی ئیسلام بەخەلووز لەزیندان بنوسیت، وەک بەیامبەر لەبای بەیامەکەیدا بەرد باران بکریت، بەواتایەکی دی مرۆفی موجامەلەجی نەبیت. لەسەروەختی نویدا لە شەرەجنیو و بەلاماری جوار بەیجی کۆشکراو بەجەقبەستوویی نەترسیت. لەداخستنی میدیا بەسەریدا سل نەکاتەوە. کەوابیت ئیمە جۆن ئیسلامیکی هەقیقی نابینین، کەبەبروای من جیبەجیکردنی ئیسلام وەک خوی ئەوەبو کە "بن لادن" کردی، ئاوهاش عیلمانیەتیکی ناتەواو ئەبینین.
بۆیە من لەکۆدا بیموایە، . لە 20 سالی رابردوودا ئیسلامیەکان نەیانتوانیوە لەسەرئاستی مەرکەزیی فکرو بریاریان دیبەیتی لەکەل بکەن. ؟. ئیستاش کە ئەم هەلبەیە دەکەن و شتی کۆن وەبیری خەلک دیننەوە، تەنها ریکلامی هەلبزاردنە بۆجەند کاندیدیکی بەریزیان لەمانکی رەمەزاندا. نەک بابەتیکی ستراتیزیی. . وەک ووتم: لە رووی سیاسیی و بریک لەبیکردنەوەدا سەدو هەشتا بلەمان لەکەل " مەلا بەختیاردا" فەرقە. وە حزبەکەی ئەو تۆمەتبارو تاوانبارن نەک هەر بە خۆبشاندانەکانی (17) ی شوبات و کەندەلی. بەلکو ستەم بەرامبەر بەخودی خۆم.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
