ده‌روێش، له بۆنه‌یه‌كدا حاڵی له‌خۆی هێناو، شێخ وخه‌لیفه‌ش له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانشتبوون، ته‌نها قاچه‌كانیان به‌ده‌ره‌وه بوو، هاوریان ئه‌كرد " پێی ماچ كه....پێی ماچ كه.".چمكێكی كه‌وای یه‌ك له عاشق و عه‌واڵه‌كانی شێخم گرت..ئه‌ی چۆن ده‌بوو كنه‌یه بكه‌م و چاوه‌كان ژیرتر بكه‌مه‌وه..!!.لێره به‌ڕه‌هایی ئیتاعه‌ی خه‌لیفه ده‌كه‌ن، بۆچی..؟.ئه‌ی مافتان هه‌یه بپرسن له مرۆڤبونی خۆتان..؟ ئه‌ی قه‌د ڕه‌خنه‌یه‌ك یان پێشنیارێكتان نییه..؟.ئه‌توانن پرسیار له‌وجودی ئه‌م كه‌ونه بكه‌ن..؟ بپرسن ئێوه بۆچی خه‌لق كراون..؟.ئێوه ئه‌تانه‌وی ژیانێكی پڕله‌مه‌ینه‌ت به‌ڵام نه‌مری بۆ خۆتان تۆماربكه‌ن..؟ یان ژێرده‌ست و كسۆڵ و فسۆڵ ده‌ژین..؟.زۆری نه‌مابوو پێما هه‌ڵشاخی.په‌نجه‌كانی درێژ، توكن.ڕه‌نگێگی سوور هه‌ڵگه‌راو، ئه‌توت: ئێستا وازی له‌ڕاكه ڕاكی ده‌وری شێخ هێناوه.به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگ بوو قسه‌بكات و، ته‌نها كوێرانه به‌رگریی له شێخ بكا..!!.
هه‌میشه "ده‌روێش" له‌سه‌ر شته لاوه‌كی و ناكاریگه‌ره‌كان، هه‌ڵوه‌سته‌ی ده‌كرد، له‌مه‌ڕ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان.له‌وه‌ته‌ری هه‌ستیارو گرنگه‌وه ته‌ورو چه‌كوشه‌كانی خۆی نه‌ئه‌وه‌شاند..!!.ئه‌مه به‌ڵگه بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌و ئه‌زمونی "ده‌روێش".ته‌نها مل كه‌چی و ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر بووه.
ئه‌مه، به‌سه‌رهاتی ئێمه‌بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری كورد سه‌ردانی یه‌ك له‌شێخ وته‌كیه ناوداره‌كانی عێراق و كوردستان و ده‌روبه‌رمان كرد.ڕه‌نگبوو ئه‌م كه‌سایه‌تیانه چووبێتن بۆلای سه‌ركرده‌كانی كورد بێ چركه‌یه‌ك دانشتن به‌گه‌رمی پێشواز كرابن، به‌ڵام لێره شێخ سه‌رقاڵی قه‌زاوه‌ت و پاشانش نیشاندانی خۆی بوو به ده‌روێشه تازه گه‌یشتووه‌كان.بۆیه سه‌ركێشیه‌كه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد كه شوێنی دانشتنم گۆڕی بۆ كۆڕی زیكر‌و، دواتریش بۆ ته‌نز له ده‌ورێشان.لێره واز له‌سه‌ره‌نجامی كه‌شه شڵه‌قاوه‌كه دێنم.
حزبێ، ئه‌ناسم له‌م كوردستانه.به‌ئێستاشه‌وه خه‌ڵكی وام تێده‌گه‌ن بۆره مه‌یلێكم بۆی هه‌یه.وه‌لێ حزبی بوون چ عه‌یبه‌یه‌ك نییه.حزب گۆڕینش كارێكی زانستی و ئاساییه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای وه‌هادا به بێ مه‌بده‌ئی و بێ كه‌سێتی ناوت بڵاو ده‌كاته‌وه.ئه‌و حزبه‌ی من ده‌یناسم، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌ده‌ست یه‌ك شته‌وه، ئه‌ناڵێنێ ئه‌ویش ناوی (قه‌یرانی ئیداره‌كردنه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه) .ئاخ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه نه‌ده‌بوو ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێ دادی و ساخته‌كاری و ته‌نازولكردن و گوێنه‌گرتنه نه‌ده‌بوو، ڕه‌نگه به‌م هه‌رزه‌كارییه ئه‌و چه‌ند ته‌ڵه سپیه نه‌كه‌وتایه سه‌رم.
ئه‌م حزبه‌ی كه‌من ئه‌یناسم و پێیان وتووم تۆزێ له‌م كاته‌دا (موراعاتمان) بكه‌ن.دۆستی لێ بووه به‌دوژمن و دوژمنیشی له‌خۆی كردووه به‌دۆست، ببورن، من مه‌به‌ستم له‌م حزبه هه‌موو ئۆرگان و دامه‌زراوه‌كانی نییه (كه‌نه‌ی ماوه) .به‌ڵكو له‌ڕابردوودا هیچ پارتێك نه‌بو به‌قه‌د ئه‌مان كادر‌و كه‌سی رۆشنبیر‌و به‌ئه‌زموون و زمانزانی هه‌بێت.به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵاوسان ڕوویدابوو له كادری جۆریدا.جا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه زویركران، لێدران، فڕێان دانه باوه‌شی خه‌ڵك، هه‌ندێكش له‌ده‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیی قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.هه‌ندێكش له‌وه‌ده‌چێت له‌فرسه‌تێك بگه‌ڕێن بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خۆیان..!!.ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌روێشه‌كانن.
خوێنه‌ر، وا تێ نه‌گات كه به‌نده هیچ حساب و كتابێكی له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌بوبێت، ئه‌و ڕۆژه‌شی بڕیارمدا ده‌روێش نه‌بم و ڕای خۆم هه‌بێت، له‌بری بڵێن "نزیك له‌فڵانه حزب".بلێن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موویان قسه‌ده‌كا.به هه‌ره گه‌وره‌كانم ووت" ئێوه به‌قه‌ده‌ر له‌شفرۆشێك نرختان بۆ ئێمه‌و بۆ زۆر كه‌سی تریش دانه‌ناوه"له‌م شاره له‌شفرۆش گومرك و كه‌فیلشی نییه‌و، مه‌زره‌عه‌و كرێی خانووشیان بۆ واێڵ ده‌كه‌ن.ئه‌مانه به نوسراو‌و به ووتن به جه‌نابی "مام جه‌لال" شم ووتووه...!!.
ئه‌مجاره، زۆر جار هه‌سته‌كه‌م ده‌روێشه‌كانی كه ماون، وه‌ك بیانه‌وی كوردایه‌تی بفرۆشن، یان فه‌زڵی خۆیان بنوێنن.به‌وه‌ی كه ناوبۆشی خۆیان بسه‌لمێنن، یان به‌وه‌ی پێیه‌ك زیاتر هه‌یبه‌تی حزبه‌كه‌یان دابگرن.
ده‌روێشه‌كان، نۆبه‌یان هاتووه، یه‌كه‌م بۆ تێگه‌یشتن، دووه‌م به باوه‌ڕه‌وه ئه‌مجاره نۆبه‌ی ئێوه‌یه یاخی بن و خۆپیشاندان بكه‌ن.دژی فه‌رمانڕه‌وایی وڵات.دژی سته‌م و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و ژیانی رۆشنبیران.ئه‌بێت وابیربكه‌نه‌وه كه ئه‌وان كۆمپانیایان ناوێت، حزبیان ئه‌وێت، ئه‌مان به‌رهه‌مهێنی حووت نین و دوایی خۆشیان بخوا.ئه‌مان ده‌بێت له‌مه‌ولا یان هه‌ماهه‌نگیه‌كی ئه‌قڵانی و مه‌نتقی و ئاشتیگه‌رانه دروست بكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌قامی كوردی، یان سنورێك بۆ چه‌ندین شۆفێر دابنه‌ن كه ده‌یانه‌وی ئۆتۆمبیله‌كه لێبخورن و، كه‌سیشیان لێناخوڕن.رروی زارم له‌ئێوه‌یه: ئه‌توانن ده‌روێش بن و سروشت و واقیعش واده‌خوازێ كۆمه‌ڵێك مل كه‌چ بن و هه‌ندێكی كه‌میش فه‌رمانره‌وا، به‌ڵام ئه‌مه‌یان وانییه‌و له‌كۆتاییدا یه‌ك ووشه ده‌ڵێم " ده‌روێشن.ده‌روێش.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
