له دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئیمپریالیزم (داگیركه‌ره‌كان) به‌كه‌مترین كات ئامانجه‌كانیان بپێكن، كه‌وتنه پیاده‌كردنی سیاسه‌تی (په‌رتكه‌و زاڵبه) . پاش ئه‌وه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان هه‌ره‌سی هێنا. نه‌یتوانی ئاسایشی جیهانی بپارێزێت، له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كه‌شی ده‌ستوه‌ردان و باڵاده‌ستی زلهێزه‌كان بوو تیایدا، كه دوور نییه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌هه‌مان فاكته‌ر له‌ئاینده‌دا بكه‌وێته به ترازانێكی سه‌خت. سه‌خته چونكه نزیكه‌ی (68) ساڵه مرۆڤایه‌تی له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ ئه‌زموونی نه‌كردووه، به‌تایبه‌تی تریش ئه‌مریكا له‌دوای جه‌نگی سارد‌و ڕووخانی بلۆكی سۆڤیه‌ت تادێت ده‌یه‌وێت هه‌ژموون و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌ردوام بكا، ڕوونتر له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زه‌عیمی جیهان بووه، ده‌یه‌وێت بسه‌ده‌یه‌كی تریش له‌سه‌ر شانۆی جیهانی هه‌مان ڕۆڵ ببینێت. به‌و پێیه‌ی:
یه‌كه‌م: تاكتیكێكی زۆری تێكه‌ڵ به‌ستراتیژی خۆی كردووه له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، تا زووتر بگات به‌مه‌رامه‌كانی. دووه‌میش: بایه‌خێكی ته‌واو به‌ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی و وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ئه‌دات، ته‌نها بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له‌ساڵی 2013) دا (633) ملیار دۆلاره. كه به‌نزیكه‌یی ده‌كاته كۆی میزانیه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهانی. به‌قه‌ده‌ر بودجه‌ی (10) وڵاتی گه‌وره‌یه.
* له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی ده‌گوزه‌رێت.
ئیدوار سه‌عید، گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌گری پۆست مۆدێرنی ئه‌مریكییه، له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ڕژهه‌ڵاتناسی) باش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت، كه (ڕۆژهه‌ڵات كرده‌ی ڕژئاوایه) . به‌واتای ئه‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌موو به‌ده‌ستی زلهێزه‌كانی خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا دروست بوون، كه‌وابێت ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیاندا نییه، چونكه ده‌وڵه‌ت ده‌سكه كه‌ره‌وز و موعه‌له‌بات نییه هاورده‌بكرێت، هه‌روه‌ك ئه‌م وڵاتانه هاورده‌كراون، ئه‌و كاته‌ی جێگیركراون به‌ته‌وای ڕووپێوی ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مینی كراوه، نه‌خشه‌ی ئابوریی و نه‌وتیان كێشاوه بۆ ئاینده‌ی خۆیان. تارمایی ئه‌م باسه له (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) ه‌وه ده‌ركه‌وت، نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره‌یان داڕشته‌وه به‌زه‌عامه‌تی ئه‌مریكا، پێیانوابوو ئه‌وان ئه‌م ڕژهه‌ڵاته‌ی دروستی یان كرد (وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆخۆی خاوه‌ن شارستانیه‌تێكی دێرینه) تیرۆر و سه‌رئێشه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێناون، له‌شه‌ڕی قاعیده‌و ڕووخانی سه‌دامه‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه خۆرئاوای خسته به‌رده‌م پرسی (به‌هاری عه‌ره‌بی)، كه تائێستا نازانرێت كێ ناوی لێناوه، رۆِژنامه‌نووسی ناوداری تورك (محه‌مه‌د عه‌لی بیراند) پێش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (2012) كۆچی دوایی بكات، له‌سه‌فه‌رێكیدا بۆناو وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌شۆڕشیان تیا به‌رپابوو بوو، له‌ناو فڕكه‌خانه‌ی (دوبه‌ی) ه‌وه وتارێكی نوسیبوو، باسی له‌وه كرد ڕۆشنبیره‌كانی عه‌ره‌ب به‌هه‌ڵه له‌م گێژاوه گه‌یشتوون، له‌كۆتاییدا خراپ به‌سه‌ریان ده‌شكێته‌وه، ئێستا دوای ئه‌وه‌ی شۆڕش له‌میسر به‌رده‌وامه‌و مورسی له‌كاردا نه‌ماوه، شۆڕشیش به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینی عه‌ره‌به‌كان له‌سوریا درێژه‌ی كێشا، هێشتا ئاسۆكه‌شیان بۆ ڕوون نییه، چونكه له‌یه‌ك چركه‌ساته‌وه (ئێران-ڕووسیا-چین) پشتگیریی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ڕووسیا كه‌به‌دوای پیاچونه‌وه‌و زیادكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كه‌وتووه له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت به بنكه‌ی ئه‌مریكا له‌توركیاو پاترپپۆته‌كانی زۆر قه‌ڵسه. هێشتا ئه‌مه نه‌گه‌شتۆته لایه‌ك له لوبنانیش به‌زمی (حزبولڵا) به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. قه‌ته‌ریش خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌پاڵپشتی گه‌وره‌ترین كه‌ناڵی ئاسمانی جیهانی (جه‌زیره) و ئابوریی گه‌شه‌سه‌ندوو و پێگه‌و ڕێگه‌ی به‌هێزی ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌ی ببێته زه‌عیمێكی ئیقلیمی. ئینجا له‌سوریاش ئه‌سه‌دو ئۆپۆزسینی چه‌كدار له‌لایه‌ك به‌ره‌ی نه‌سره‌و شه‌ڕی په‌یه‌ده و ده‌ستوه‌ردانی قاعیده‌ش سه‌رباری هاتنه‌وه. ئه‌مانه وای له‌ئه‌مریكا كرد ئیتر ته‌نها ته‌ماشا نه‌كات، سه‌عاتی سفر بۆ ئه‌سه‌د دابنات.
*كورد له‌م گێژه‌نگه‌دا چی ده‌كه‌ن.
له (22/7/2013) به‌ده‌ستپێشخه‌ریی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوریی كوردستان و، به به‌شداری سه‌رۆك و نوێنه‌ری (39) پارتی كوردیی له‌چوار پارچه‌ی كوردستان، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باشور، ئه‌و حزبه‌ی بێئه‌ندازه ئاڕاسته‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی له‌سه‌ره، حزبێكه له‌باسی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و ئاشتیدا بازاڕی كه‌ساس، به‌ڵام به‌رده‌وام له (2) حاڵه‌تدا گه‌شه‌ئه‌كا، یه‌كه‌م: له‌شه‌ڕ، ، دووه‌م: له‌باسی پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، دواجار بته‌وێت و نه‌ته‌وێت له‌م ڕه‌وشه‌دا ئه‌وان نماینده‌ی كورد ده‌كه‌ن. كۆنگره‌كه كه (21) ئه‌ندامی ڕاسپاردووه بۆ دانانی ئالیه‌ت و ڕێوشوێن و په‌یڕه‌ووپرۆگرام، (6 له‌باكور 5 له‌باشور 5 له ڕژهه‌ڵات 4 له‌ڕژهه‌ڵات و كه‌سێكیش له‌كه‌نه‌كه) . دووخاڵی زۆر گرنگی ب كورد تیادایه:
یه‌كه‌م: مه‌سجێك ده‌دا، به‌دونیای ده‌ره‌وه، كه كورد ئه‌وه نییه ئێوه باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هاریكاری ناوخۆییان هه‌یه و خۆخۆر نین.
دووه‌م: مه‌سه‌له قه‌ومیه‌كان ده‌كات به (موئه‌سه‌سی) و ستراتیژ، ئیتر نابێت كه‌سێك هه‌موو كوردبێت و خه‌تی سوور دیاری ئه‌كات كه پرسی قه‌ومییه.
ئه‌وه‌ی جێی تێبینه، حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراقه، كه گرێدراوه به هیلالی شیعی و ئێرانه‌وه، ئێران پارتی ده‌وێت به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ست نه‌خاته قه‌زیه‌ی سوریاوه، وه ده‌ست نه‌خاته خپیشاندانی سووننه‌كانه‌وه دژی مالیكی. هه‌رچی قه‌زیه‌ی سوریایه پارتی دیموكراتی كوردستان تازه ده‌ستی تێبخات یان نه‌خات، هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه بۆ ئێران ناگۆڕێت. ئه‌وه نه‌بێت كورد له‌رۆِژئاوا یانسیبێكی بۆ ده‌رچووه، له‌مێژوودا بۆ كه‌س ده‌رنه‌چووه، به‌جۆرێك چه‌ند كاتژمێرێك پێش هه‌ڵگیرسانی شۆڕش دژی ئه‌سه‌د، یه‌ك كورد چییه ناسنامه‌یه‌كی نه‌بوو، تا كاره فه‌رمییه‌كانی خۆی پێ ڕایی بكا، ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سوریایه‌و، خاكی كوردان بازگه‌و موختار‌و ئیداره‌یه‌كی هه‌یه، له‌ئاینده ئه‌گه‌ر فیدراڵیه‌تیش نه‌بێت، كورد له‌سندوقدا ده‌سه‌ڵاتێكی خۆجێیی هه‌یه. وه‌ك ده‌بینین له‌ئێستاوه قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردن و لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ دانانی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت، پرۆژه‌یه‌كی هه‌واڵگریی ئابوریی عه‌سكه‌ریی سیاسیی هه‌مه‌لایه‌نه‌و قووڵ له‌م ناوچه‌یه هه‌یه، وه ئیش ده‌كا. ده‌بێت كورد و یاریكه‌ره‌كه سیاسییه‌كانی به‌باشیی سه‌ری لێده‌ربكه‌ن، چونكه شه‌ڕی ئه‌م زه‌مه‌نه شه‌ڕێكی به‌رژوه‌ندیخوازیی یه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. ته‌قینه‌وه‌ی گرفته جیهانییه‌كانه له‌مه‌ڕ كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ووزه له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، له‌مه‌ڕ برسێتی و هه‌ژاریی و پیسبونی ژینگه‌و ئیختراقكردنی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌رده‌می جیهانگیرییدا، شه‌ڕه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا. كه‌به‌دیووه سلبیه‌كه‌ی ئه‌فیۆنێكی هاوچه‌رخه بۆ به‌شه‌ریه‌ت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
