ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌كوردستان، سێبه‌ری خێڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا دیاره‌و ئه‌بینرێت.ئه‌مرۆِكه ڕۆشنبیران و نوخبه‌ش زاده‌ی خێڵ و بارووتن، وه‌خته بڵێم خێَڵ هه‌موو بڕوانامه گه‌وره‌و هه‌موو كتێبخانه‌و ته‌نانه‌ت سه‌یرانگاكانیشی داپۆشیوه.هه‌قی خۆمانه شانازی به‌لادێ و ته‌كیه‌و خاناقاو، زێدی باوباپیرانه‌وه بكه‌ین.مێژووی كورد و ڕابه‌ره‌كانی كورد، هه‌موو سه‌رۆكی خێڵه‌كان بوون، سه‌رۆك خێڵ و تیره‌یه‌ك نماینده‌ی كوردی كردووه، له‌سه‌روه‌ختی عوسمانی‌دا، پێیان ووتووه: بچۆ مشورێكی میلله‌ته‌كه‌ت بخۆ..له‌به‌رئه‌وه‌ی خێڵ و هۆزێكی تر له‌كوردستان ڕێگربووه، هیچی نه‌كردووه.میرنشینه‌كان هه‌موو هه‌ر وابوون.له‌ئێستادا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی.له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی به‌رفراونبونی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماَڵه‌چێتی و به‌ره‌و پێشچوونی خێڵه‌كه‌ی خۆی بووه.ئه‌مانه حاشا هه‌ڵنه‌گرن.
له ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ئازادبونی شاری كه‌ركوك، په‌یتا په‌یتا عه‌ره‌به‌كان ڕایان ده‌كرد، ده‌ترسان و ماڵه‌كانیان چۆڵكردبوو، هه‌ر عه‌ره‌بێك ده‌چوویته ماڵه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی تاڵه‌بانی و هه‌ندێكیش هی بارزانیان هه‌ڵواسیبوو.ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان بانگمان نه‌كردنایه‌ته‌وه‌و ڕیگرنه‌بوینایه، به‌ده‌گمه‌ن عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوكدا ده‌مایه‌وه.فه‌رمانه‌كه‌ش هی تاڵه‌بانی بوو.هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پرۆسه‌ی ئازادی‌دا به‌شداریان كردووه، ئه‌م هه‌قیقه‌ته ده‌زانن.هه‌ر به‌رپرسێك و چه‌ند ماڵێكی عه‌ره‌بی له‌خۆی گرتبوو (به‌مه‌به‌ستی جیاواز!!!!) .هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه، فه‌رهوود ئه‌كرا.
تاڵه‌بانیش، له‌سه‌ره‌تایترین كاری دا، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزم و كه‌سه‌كانی كرده ئامانج و ئینجا چۆیه ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی.له‌ساڵی (2004) به‌فه‌رمی و (به‌حیسابی مه‌فتوح) چه‌ندین ملیار دیناری بۆ ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رف كرد، تا نۆژه‌ن و گه‌وره بكرێته‌وه.ئه‌م ته‌كیه‌یه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئیسكان و ناوقه‌برسانی (شێخ محێدین) .به‌ئێستاو مێژووشه‌وه ئه‌م گه‌ره‌كانه هه‌موو كوردنشین بونه.ئه‌گه‌ر هه‌ر دادگایه‌كی نێۆده‌وڵه‌تی یاخود هه‌ر ڕیساو یاسایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی بێت، ته‌نها ئه‌م گۆڕستانه گه‌وره‌یه بكات به شاهید.ئه‌وا زۆربه‌ی مردوه‌كانی ئه‌م گۆڕاستانه كوردن و به‌ناهه‌ق شه‌هیدكراون، یان له‌داخی ڕۆڵه‌كانیان تووشی خه‌م و بوون و مردوون.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای داخه‌و، مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌یه، ئه‌م ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانییه‌یه.له‌ناو زیندووستان و گۆڕستانی كوردا، به‌فه‌رمانی تاڵه‌بانی نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و ئێستاش له‌ژێر چاودێری ئه‌وان و موكه‌ره‌م تاڵه‌بانیدایه.كه‌چی هه‌موو وتاره‌كانی به‌زمانی عه‌ره‌بیه‌و یه‌ك ووشه‌ش به‌كوردی ناێژێت.!!!؟.
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه، له‌م ته‌كیه‌یه وتاره‌كانی هه‌ینی به‌كوردی پێشكه‌ش ده‌كات.هه‌موو خزمه‌تكاره‌كانی له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌ت دامه‌زرێنراون، كوردنین و توركمانن..!!.مه‌لاو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ته‌كیه‌یه "شێخ یوسف" كورد‌و دۆستی ماڵ و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه..!!.ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕانه‌ی له‌ناو ئه‌م ته‌كیه‌یه‌دان زۆربه‌یان پیاوچاكی كوردن.
سڵاو...له‌ئه‌رپه...ئه‌رپه پیاوێكی به‌هێز وچوارشانه‌ی كه‌ڵه‌گه‌تی كورد بوو، زۆرانبازو ده‌نگخۆش بوو.كه‌م كه‌س ده‌یانتوانی ڕابه‌نی بكه‌ن.ئه‌رپه پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوو له‌كه‌ركوك، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، كه‌پارتی ئاگاداری كرده‌وه ئه‌وان له‌كه‌ركوك نامێنن.بۆیه ده‌بێت ئه‌ویش چۆڵی بكات..ئه‌رپه ئه‌م فه‌رمانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد..به‌تاقی ته‌نها له‌كه‌ركوكدا بۆماوه‌یه‌كی درێژ شه‌ڕی هه‌موو به‌عس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ده‌كرد، تاوه‌كو ڕۆژێك له‌ناو بازاڕی شۆریجه برینداری ئه‌كه‌ن، شه‌ش ئه‌فسه‌ری به‌عسیش خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ریدا.هێشتا به‌كوردی هاوار ده‌كات، به‌برینداری ئه‌و جه‌سته قورسه‌ی له‌دارئه‌ده‌ن، هێشتا پێلاوه‌كانی ئه‌رپه له‌سه‌ری هه‌موو عه‌ره‌به به‌عسیه‌كانی ئه‌وشاره به‌رزتره.ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌وشاره له‌وه‌زیفه‌دان كۆنه به‌عسین و به‌پشتگیریی یه‌كێتی و پارتی هێنراونه‌ته‌وه سه‌ركار.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
