ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی سه‌یر هاتونه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی كوردییه‌وه، وه‌كو: حكومه‌تی ته‌كنۆكراتی بێلایه‌ن!.وه‌كو كۆمپانیای ووشه (نزیك) له‌گۆڕان، نزیك له‌یه‌كێتی..ئینجا كادری پێشكه‌وتووی فڵانه حزب..ئیتر میدیا سه‌خیفه‌كه‌ی خۆمان كێیان بوی ده‌یكه‌ن به‌ته‌یاره، فووی تێ ئه‌كه‌ن، باشه به‌چی ده‌زانن پێشكه‌وتووه؟.سنوری كوردستانی دیاریكردووه به‌موسڵه‌وه!.ئاگاداریی ئاژانسی ووزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و باری جیۆلۆجی نه‌وته له كوردستان، پێی وتون: (4) ساڵی تر چ ده‌قه‌ومی؟.ئه‌م ته‌سك بینیه‌ی هه‌موولایه‌ك هه‌رله‌خۆیه‌وه بێ پێوه‌ر شه‌ن و كه‌و ده‌كا.
به‌هه‌رحاڵ، من له‌وه‌ته‌ی هه‌م ڕه‌خنه‌م له‌یه‌كێتی هه‌یه، ئا (ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م كادره پێشكه‌وتوانه ده‌یكه‌ن) كه دووساڵ پێش ئێستا‌و زوتریش ده‌مووت، هه‌ر ئه‌وان بون: ئه‌یانوت ئه‌وه قسه‌ی نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی یه، یارێتیم ته‌سلیمی ئێوه كرد‌و، نه‌یارێتیم بۆخوَم هه‌ڵبژارد، وه‌لێ هه‌موو كاتێك ده‌ستم له‌م نوخبه نازداره‌ی یه‌كێتی پاراستووه، وه‌ك ره‌فاقه‌ت، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سی زیندووی ناو یه‌كێتین، به‌ڵام ئه‌مانه ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵه‌سێت: سه‌روملی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كوتێ.یه‌كێ ئێژی:باپلینیۆم بكه‌ین، یه‌كێ تر: نا باكۆنگره بكه‌ین، ئه‌وه‌كه‌ی تریان كه هه‌ر خه‌ریكی ماستاوچێتی و گه‌ڕیان و چاوبادان بووه، بووه به لیوشتراوس و ئێژی:با موعاره‌زه بین!.ئه‌مه‌كه‌ی تر تێته وه‌ڵام: هه‌مووی خه‌تای گروپه ده‌ستڕۆیشتووه‌كه‌یه!.
ئاخر، یه‌كێتی زۆر عه‌نتیكه‌یه، پیاو نازانی كی ده‌م سپی یه، تا دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵا به‌بادا!.هه‌ر هیچی نه‌كردایه ئه‌م حزبه وه‌ك سه‌ری كادره وه‌سه‌تیه‌كانی سپی كرد، (10) كه‌سی تری زمان‌زان و خاوه‌ن فكر‌و بڕوانامه‌ی دروستبكردایه، به‌سی بو، نازانم:حزب و كاندید هه‌یه چه‌ندین ملیۆن دۆلاری سه‌رفكردووه له‌هه‌ڵبژارندا، خۆ ئه‌ی توانی نوخبه‌یه‌كی تر، نه‌وه‌یه‌كی تر دروست بكا و، ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بگۆڕی.
تۆ سه‌یری، توركت ئۆزاڵیش ناكه‌ی، خۆی هێنایه ناو خانه‌كانی مێشكمه‌وه، وتی، پێیان بڵێ: من ته‌نها ئیشم ئه‌وه‌بو، جانتاكانی سه‌رۆك (ئه‌میراڵً) م هه‌ڵده‌گرت، ئه‌مهێناو ئه‌مبرد!.له‌ناكاو توانیم ببم به سه‌رۆكوه‌زیران وتوركه‌كانیش قه‌رزاربار بكه‌م، به‌پرۆژه‌كانم.
نه‌وه‌ڵا، سه‌یری "لینین" بكه‌ن، هه‌تا گه‌یشته‌وه ووڵات، حزبه‌كه‌ی دابه‌ش بو بو، به سه‌ر (به‌لشه‌فیك و مه‌لشه‌فیك) كه‌س له‌ناو حزبه‌كه‌ی ئه‌م نه‌مابو، یه‌ك ووتاری چه‌ند دێڕی خوێنده‌وه، توانی:هه‌موو خه‌ڵكه‌كانی خۆی دووباره، ڕابكێشێته‌وه ناو حزبه‌كه‌ی!.
نه‌وه‌ڵا، سه‌یری پۆڵۆنیا بكه‌ن، له‌شه‌ڕی سارد له (حیلفی وارشۆ) دا بوو، كه‌ڕووخا، ته‌نها یه‌ك كه‌سێكی سه‌ندیكایی وه‌ك ئه‌و عوسمان زیندانییه وابو كه‌گشت ڕۆژێ پێمان ئه‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نه كرێكار له‌ئه‌سكه‌له به‌ربونه‌وه‌و كه‌سیش پاره‌ی پرسه‌كه‌ی نادا!، هات وتارێكی چه‌ند دێڕی خوێنده‌وه‌و، سوودی له‌هه‌له‌كه‌و ڕووداوه‌كه وه‌رگرت، دواتر بۆیه سه‌رۆكی (60) ملیۆن كه‌س..ته‌نها ئه‌مانه یه‌ك شتی یان كردووه، ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و ئاڕاسته‌كانیانه له ئاینده‌دا.
ئه‌م كادره پێشكه‌وتوانه‌ی ناو یه‌كێتی، چه‌ند ساڵه ده‌میان نوقانوه‌و، میزڵدان ئه‌ته‌قێنن، كه‌س پرۆژه‌یه‌كی نه‌بو، كه‌س هه‌ڵوێستێكی نه‌بوله‌دژی سیاسه‌تی بازرگانه‌كانی حزب، ئێستا هه‌مووی، هاتۆته قسه‌و، ئه‌نجامیشی نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
