مارتین كۆبله‌ر و یونامی له لیبرتی چ ده‌كه‌ن؟!
ئه‌زیه‌ت و ئازاری رۆژانه له لیبرتی به‌رده‌وامه. هه‌م له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌میش له لایه‌ن كارمه‌ندانی سه‌ر به یونامی كه له ژێر كاریگه‌ریی مارتین كۆبله‌ردان. وا چاوه‌ڕوانی ده‌كرا كاتێك دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف گواسترانه‌وه بۆ لیبرتی، حكومه‌ت كراوه‌تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات به‌ڵام بكوژانی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌فیش هاوكات گواسترانه‌وه بۆ لیبرتی و كران به به‌ڕێوه‌به‌رانی كامپی لیبرتی له كاتێكدا له لایه‌ن دادگای ئیسپانی داوای ئه‌و بكوژانه‌ی كردووه به‌ڵام مارتین كۆبله‌ر له ته‌نیشت ئه‌و تاوانكارانه دژایه‌تی په‌نابه‌ران ده‌كات!
له به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی كوردی بۆ داكۆكیكردن له ئه‌شڕه‌ف (10ی ئاپریلی 2013) دا هاتووه: ”تاهیر بومیدرا كه تا ساڵی 2012 به‌رپرسی مافی مرۆڤ بووه له یونامی له عێراق له رۆژی 13ی سێپتامبه‌ری 2012 له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكادا سوێندی خوارد و ئاشكرای كرد كه «بڕیاره‌كانی یونامی تایبه‌ت به ئه‌شڕه‌ف له سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق و باڵیۆزخانه‌ی رژێمی ئێران له به‌غدا ده‌رچووه. كۆبله‌ر ته‌نها له كۆتایی ساڵی 2011 و سه‌ره‌تای ساڵی 2012 پێنج جار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن دانایی‌فه‌ر، كه باڵیۆزی رژێمی ئێرانه و یه‌كێكه له فه‌رمانده‌رانی هێزی تیرۆریستیی قودس سه‌باره‌ت به ئه‌شڕه‌ف كۆبووه‌ته‌وه”.
له‌م پێوه‌ندییه‌یشدا ئالیخۆ ڤیدال كوادراس، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و سه‌رۆكی (كۆمیته‌ی گه‌ڕان به‌دوای داد) له‌م دواییانه‌دا و له به‌یاننامه‌كدا ئاشكرای كرد: ”له (لیبرتی) فه‌رمانبه‌رانی كۆبله‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی چاودێری بكه‌ن به‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقه‌وه دانیشتووان كۆنتڕۆل ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌خه‌نه ناو كاروباری شه‌خسیی دانیشتووانه‌وه و هانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له سازمانی موجاهیدینی خه‌لق بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران. . . فه‌رمانبه‌رانی كۆبله‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی چاودێری بكه‌ن به‌سه‌ر (سادق محه‌مه‌د كازم)، بكوژی دانیشتووان له قه‌تڵوعامكردنه‌كانی 2009 و 2011 له ئه‌شڕه‌ف كه ئێستا به‌ڕێۆه‌به‌ری كامپی لیبرتییه، دانیشتووان ده‌خه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه و كردارییانه كۆنتڕۆڵكردنێكی دووچه‌ندانه‌یان خستووه‌ته سه‌ر دانیشتووان و ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی دانیشتووانی لیبرتی دێت. . . ”.
مارتین كۆبله‌ر چه‌ند جارێك له كۆبوونه‌وه و لێدوانه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ”كاتێ دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف بگوازێنه‌وه بۆ لیبرتی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له موجاهیدین جیا ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران!!”. ئایا كه‌س گومانی له‌وه‌دا هه‌یه كه ئه‌م وته‌یه‌ی مارتین كۆبله‌ر ته‌واوكه‌ری وته‌كه‌ی پێشووی راوێژكاری ئاسایشی عێراق، (مووه‌فه‌ق روبه‌یعی) یه له سه‌ره‌تای 2009 كه وتبووی «كارێكی وا ده‌كه‌ین كه دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف به‌رگه‌ی مانه‌وه نه‌گرن له عێراق!!». ئایا گومان له‌وه‌دا هه‌یه كه هه‌ر دوو وته‌كه، له تاران و باڵیۆزخانه‌ی رژێمی ئێران له به‌غداوه خراوه‌ته سه‌ر زاری ئه‌و دووانه.
ئه‌وانه و خه‌ڵكانی وه‌ك ئه‌وانه له راستیدا، به‌شێكن له پاسدارانی سیاسیی رژێمی ئێران كه به جل و به‌رگی جیاجیاوه خزمه‌ت ده‌كه‌ن به رژێمی ئێران و سكی خۆیان به خوێن و ره‌نجی گه‌لانی سته‌ملێكراو و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران تێر ده‌كه‌ن. .
كه‌سایه‌تییه‌كان چۆن ده‌ڕواننه لیبرتی؟
جیا له تاوانه‌كانی هه‌ر دوو حكومه‌تی ئێران و عێراق، ئه‌و غه‌در و سته‌م و فێله‌ی ده‌رهه‌ق به په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق كراوه، چ له لایه‌ن ئه‌مریكا و چ له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، به‌شێكی زۆری گه‌لانی جیهانی هێناوه‌ته ده‌نگ و تا ئێستا به هه‌زاران په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه جیهانیه‌كانیش هاتوونه‌ته مه‌یدانی پشتگیریكردن له ماف و داواكارییه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه.
رودی جولیانی، كه له كاتی په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی 11ی سێپتامبه‌ری 2001 شاره‌وانی نیۆیۆرك بووه دوای په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی 9ی ئاپریلی 2013 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له واشینتۆن رایگه‌یاند: ”نه‌نگ بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. نه‌نگ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. لبیرتی ته‌نها ئۆردوگایه‌كی كاری به‌زۆره‌ملی نییه. كوشتارگایه ” و روو له مارتین كۆبله‌ریش وتی: ”تۆ رێگه داوه بكرێت به كوشتارگا”. جولیانی داوای له (بان كی مۆن) یش كرد كه مارتین كۆبله‌ر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربكات (رۆژنامه‌ی واشینتۆن تایمز)
ژه‌نه‌راڵ جه‌یمز جۆنز، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك ئۆباما بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی (CNN) وتی: دانیشتووانی لیبرتی له ره‌وشێكی خراپتردان له به‌راورد له‌گه‌ڵ گوانتانامۆ. ئه‌وانه‌ی له گوانتانامۆ خزمه‌تگوزاری پزیشكی هه‌بوو. پرۆسه یاسایی له ئاڕادا بوو. هاتوچۆكردن هه‌بوو به ناو گوانتانامۆ. به‌ڵام هیچكام له‌وانه له لیبرتی نییه (11ی مارسی 2013) .
گروپی «كاری ده‌ستگیركردنی خودسه‌رانه»ی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی 17ی ته‌موزی 2012 خۆیدا كامپی لیبرتی وه‌ك زیندان وه‌سف كرد و نووسی: ”كامپی لیبرتی وه‌ك گرتووخانه‌یه. چون هاتوچۆكردنی ئازاد بۆ ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كه نییه و هیچ چالاكییه‌كی ئازادانه له ناو كامپه‌كه‌دا نییه و ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه دێت كه دانیشتووان زیندانین”.
ئالیخۆ ڤیدال كوادراس، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌م پێوه‌ندییه‌دا نووسی: ”له هه‌موو روویه‌كه‌وه لیبرتی زیندانه و دانیشتووان بۆیان نییه هاتوچۆی ده‌ره‌وه بكه‌ن و پارێزه‌ر بۆ خۆیان بگرن” (نۆڤامبه‌ری 2012)
تاهیر بومیدرا، راوێژكاری مارتین كۆبله‌ر تایبه‌ت به ئه‌شره‌ف كه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك به‌رانبه‌ر به هه‌ڵوێست و چالاكییه‌كانی مارتین كۆبله‌ر له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا، له 13ی سێپتامبه‌ری 2012 له كۆنگره‌ی ئه‌مریكا وتی: ”لیبرتی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئۆردوگایه‌كی مه‌رگ بوو بۆ من كه له سه‌رده‌می مناڵیمدا له ره‌وتی شه‌ڕی ئازادیبه‌خشی جه‌زایر تیایدا ژیابووم”.
ماویه‌تی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
