بزتنه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانكارێكان ... مامۆستا محمد
پێشه‌كی
فلسه‌فه‌ی دروست بوونی گۆڕان
گۆڕان له سه‌ره‌تادا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا دروست بوو له به‌رامبه‌ر قۆرخ كردنی بنه ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ده‌ست و پێوه‌ندێكه‌ی بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و پۆسته گرنَگ و هه‌ستیاره‌كانی ناو یه‌كێتی وه‌ك ده‌زگای زانیاری و یه‌كه‌ی دژه تیرۆر و ئاسایش جگه له سامانه شاراوه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی له ماوه‌ی ئه‌م ده‌یه‌ی دواییدا به ڕاده‌یه‌كی كه زۆربه‌ی كوادری ماندووی ناو خه‌بات و تێكۆشانی خودی یه‌كێتی بێزار و مه‌حروم كردبوو له امتیازاتی حیزبی و ده‌ستكه‌وته‌كانی له لایه‌كه‌وه و په‌نا بردنی خودی تاڵه‌بانی بۆ به ده‌م هاتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ولی و ایران و پارتی و هاتانه كایه‌وه‌ی هه‌لی بوون به سه‌رۆك كۆمار له بغدا له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م فاكته‌رانه به یه‌كه‌وه یه‌كێتی له خشت برد و بێ باكانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد له گه‌ڵ خه‌ڵی كوردستان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و كوادر و لایه‌نگرانه‌ی كه تا ئه‌و كاته وه‌كو سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ هه‌وڵیان ده‌دا بۆ ناو سیاسه‌تی یه‌كێتی، هه‌ر لێره‌دا ده‌سته‌یه‌ك له‌و سه‌ركردانه نه‌ك ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و كوردستان یه‌كێتیان جێ هێشت به‌ڵكو زیاتر به خاتری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له ناو نه‌چێ له سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی و بنه ماڵه‌كه‌ی و پارتی به هێز نه‌بێت و هه‌له‌كان نه‌قۆزێته‌وه به قازانجی سیاسه‌تی خۆی،
گۆڕان و سیاسه‌تی گۆڕان كاری
ووشه‌ی گۆڕان له لایه‌ن كه‌مپینه‌كه‌ی باراك ئۆباماوه بۆ یه‌كه‌م جار به كار هێنرا له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نه‌یاره‌كانی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وه‌لایه‌ته یه‌كگرتۆكانی امریكادا، دوا جار سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانكاری له ژێر ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌هاری ئیسلامی له كۆتایدا و نزیك بوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لولی سونامێكه‌ی له كوردستان به تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر چی گۆڕان له گله‌یی و گازنده و كاردانه‌وه‌ی كادراكانیه‌وه تاوه‌كو جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كێتی هێشتا له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی داڕێژرادا نه‌بوون بۆ كاری سیاسی به‌ڵام هه‌ر ده‌ست و برد ده‌ستیان برد بۆ ده‌سه‌ڵات، به مه‌به‌ستی لابردنی یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵات و دانانی گۆڕان له شوێنه‌كه‌یدا هه‌ر نه‌بێ جارێ له سلێمانی و خودێش كریمه لۆ هه‌ولێرێ، به‌ڵام نه بارودۆخه‌كه خه‌مڵابوو و نه سه‌ركردایه‌تی گۆڕانیش ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا له كاتێكدا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ساز بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه بكه‌ن، بێ گومان دڵ ڕه‌قی و ملهوڕی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕه‌وشه‌كه‌ی نا له‌بار كردبوو،
گۆڕان و هیچ گۆڕانكارییه‌ك
گۆڕان له زۆر ده‌مێكه‌وه بووه‌ته‌جێگای گومان و په‌لكه زێڕینه‌كه‌ی كاڵ بوه‌ته‌وه له چاوی خه‌ڵكدا به گشتی، ئه‌گه‌ر چی هێشتا هه‌ر ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و تێوه‌گلانی سیاسه‌ت مه‌داره‌كانیان له گه‌نده‌لێدا ئاشكرا ده‌كه‌ن و شه‌و ڕۆژ باس له نا به‌رابه‌ری و به هه‌ده‌ر دانی سامانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك میدیاكان باس له نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌ر سووڕ هێنه‌رانه‌ی یه‌كێتی و سه‌ردانه گوماناوێكانی تاڵه‌بانی و كۆبونه‌وه نهێنێ ته‌موو مژاوێكانی نێوانیان ده‌كه‌ن گۆڕان بێ ده‌نَگی قه‌برسان هه‌ڵده‌بژێرێت و هیچ لێدوانێك ناده‌ن بۆ به درۆ خستنه‌وه یان ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له دوای مردنی مامه ئه‌گه‌ری باوه‌ش لێدانیان به هێز تر ده‌بێت، گۆڕان هێشتا سه‌رخه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ڕوون و ئاشكرا نین و میدیاكانی جێگای باوه‌ڕی ته‌واو نین و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانیان هێشتا هه‌ر ده‌زگای زانیارییه و له سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵه‌یاتییه كۆنه‌كانی جاریانیان كار ده‌كه‌ن، گۆڕان هێشتا له به‌رنامه كاری‌دا نییه كه پرۆژه‌ی لابردنی ده‌سه‌ڵات بكاته ئیستراتیجییه‌تی خۆی، گۆڕان هێشتا سه‌ركرده دیاره‌كانی كه‌سایه‌تی و سیمای سیاسیان نادیاره له ناو گۆڕاندا و هه‌ر ناوبانَگه‌كه‌ی كۆنی ناو یه‌كێتیان ده‌ناسرێنه‌وه هه‌ر چییه‌ك بێت، گۆڕان ئه‌گه‌ر چی سوونه‌تێكی سیاسی تازه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه په‌یوه‌ند به داواكاری سیاسی و ناڕه‌زایه‌تی و باس كردن له بابه‌تی تازه و نه‌زانراو له ناو خه‌ڵكدا ((دیاره به دووباره‌وه‌كردنه‌ت بۆ ووشه‌ی دیموكراسی نابیت به دیموكراسی خواز)) به‌ڵام هیچ له‌وانه‌ی نه‌كردۆته پراكتیزه‌ی سیاسی به‌ڵكو له هه‌ندێ شوێندا گۆڕاوه به دروشمی سواو و بێ تام له به‌ر زۆری به كارهێنان و مانه‌وه‌ی به بێ ئه‌نجام، واته خه‌ریكه ئه‌و دروشم و بانَگه‌وازه به‌هادارانه له به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ون ئه‌مه‌ش ڕه‌نَگه ده‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌سات بار بێت بۆ ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوومان، واته گۆڕان له پاشه‌كشه‌كردنێكی به‌رده‌وامدایه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌كی تاریخی كرد كاتێ له گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و توند ڕه‌ودا به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی دامه‌زراند له كاتێكدا ئه‌و بزوتنه‌وه پیاو كوژانه له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌س و نه‌ماندا بوون، گۆڕان هێشتا خۆی ساق نه‌كرده‌وه‌ته‌وه كه ئایا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات وه‌رگرێت یا نا، تا ئێستا وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی په‌رش و بڵاو خۆی نواندوه و ده‌ركه‌وتووه، گۆڕان به به‌رده‌وامی له یه‌ك ترازان و جیابووه‌نه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و كادره باڵاكانیدا به بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بۆ خه‌ڵكی ڕوون كه‌نه‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ، فڵانه كادر ئه‌گه‌ر چی ده‌ستی له پۆسته‌ی كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا خۆی هه‌ر به گۆڕان ده‌زانێ و له خزمه‌تی بزتنه‌وه‌كه‌دایه، گۆڕان له دوای سه‌خڵه‌تێكانی مام جلال و بشێوێكانی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاتر شپرزه بووه چونكه كاریگه‌ری مامه له سه‌ر سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و خودی نه‌وشیروانیش دیار‌و ئاشكرایه به هه‌مان ده‌ردی یه‌كێتی، نزیك بووه‌نه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه هه‌موو پرنسیپه سیاسیه‌كانی گۆڕان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام یه‌گرتنه‌وه‌یان پێ ناچی به زوویی و خێرا بێت له به‌ر فاكته‌ری متمانه و تێك چوونی باڵانسی هێزه‌كان له نێوانیاندا له كاتێكدا ئه‌گه‌ره‌كانی دووچاری ڕووداوی نه‌خوازراوی تازه له هه‌ر سات و كاتێكدایه،
نه‌وشیروان و گۆڕان
كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا و به ئاشكرا تێوه نه‌گلاوه له زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نَده‌ڵی سیاسی و ئابووری و قۆرخ كردنی پۆستی به‌رز و هه‌ستیار وه یان به دوور ئه‌و كه‌یسه شه‌رم ئامێزانه‌ی ئالووده بوون به ئه‌ڵقه گوێی بۆ دراوسێ و دوژمنه‌كانی كورد به درێژایی ڕه‌وتی خه‌بات و تێكۆشان، ئه‌گه‌ر چی نه‌وشیروان له به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌و خۆوه دووربووه به‌ڵام پێ ناچێ میژو و خه‌ڵك به‌ریی و بێ تاونی بكه‌ن له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی له به‌رامبه‌ریدا له كاتێكدا هه‌رده‌م كه‌سی دووه‌م و ده‌ست ڕۆیشتوو بووه، نه‌وشیروان كه‌سێكی هه‌رگیز تووند ڕه‌و بووه و خه‌باتی له زه‌برو زه‌نَگ جیا ناكرێته‌وه، سیاسه‌ته‌كانی له سه‌رده‌می گۆڕاندا له هه‌ندێ په‌ره‌گرافدا له گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ئێران به گشتی یه‌كی ده‌گرته‌وه، ئه‌مڕۆ امریكا و ڕۆژ یاری چییه‌كی سه‌ره‌كین له گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌م ناوچه‌دا ناكرێ هاو ته‌ریب نه‌بین له گه‌ڵ سه‌رخه‌ته ئیستراتیجێكانیاندا، نه‌و شیروان هێشتا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناڕۆشن و ته‌موو مژاوی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر باش نه‌یاناسیت ده‌كه‌ویته گومانه‌وه له ڕه‌فتاره‌كانی، نه‌و شیروان كه‌سێكه هه‌رگیز له گه‌ڵ پارتیدا نایه‌ته‌وه و دانووله‌یان له یه‌ك مه‌نجه‌ڵدا ناكوڵێ و به درێژایی سیاسه‌تیان ناكۆك و ناساز بوونه، نه‌وشیروان هێشتا به هزرو هۆشی ناسیۆنایزمێكی نیمچه تووند ڕه‌و مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕووداو و گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و جیهانێكان ده‌كات، وه‌ك قه‌ومه‌چییه‌كی كورد سه‌یری چوارده‌وری خۆی ده‌كات و هه‌نَگاو بۆ ئه‌وه ده‌نێت وه‌كو بسمارك هه‌ر نه‌بێ هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتوو بكات له ژێر ئاڵاكه‌ی خۆی، نه‌و شیروان هه‌رگیز نه‌ناسراوه له ناو سیاسه‌تدا وه‌ك كه‌سێكی دیموكراسی خواز و كراوه له سه‌ر بیر‌و بۆچوونی جیاواز، ئه‌و كه‌سێكه چاوه‌ڕوانی هه‌لی خۆی ده‌كات به‌ڵام تا ئه‌و كاته ده‌كرێ كام ڕێگا كورته، كام سیاسه‌ته نه‌رمه بیگریته به‌ر، نه‌وشیروان به یه‌ك ووشه تێ كه‌ڵێكه له ((مكیاڤیلی وئه‌میر)) له یه‌ك كاتدا،
كۆتایی
گۆڕان ئه‌مڕۆ وه‌ك بزتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كییه له گۆڕه‌پانی كێشمه‌كێشی سیاسی و ده‌سه‌ڵات، پێ ناچێ كۆمه‌ڵگای كوردی و ڕه‌وتی سیاسی و ئاقاری گه‌شه كردنی ئۆپۆزسێۆن له ناوچه‌كه‌دا بتوانێ گۆڕان نه‌ناسێ وه‌ك ژماره‌یه‌كی دژوار له باڵانسی هێزه سیاسییه كاریگه‌ره‌كاندا له ئاستی عیراقدا بگره له ناوچه‌كه‌شدا، گۆڕان وه‌ك هه‌ر بزتنه‌وه‌یه‌كی دیار ناكرێ به دوور بێت له سه‌وداو گرێبه‌ستی ئیقلیمی و نهێنی و هاوكاری مخابراتی و سیاسی و یه‌ك چاره‌نووس له گه‌ڵ هێزو ده‌سه‌ڵاته پۆلیسی وسیاسه‌ته نێگه‌تڤه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان چوونكه ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت به بێ یارمه‌تی و كۆمه‌كی ئه‌و چه‌مكه ناله‌بارانه ناكرێت و بێ هووده‌یه، له كۆتاییدا گۆڕان و یه‌كێتی، وه‌ك ئه‌وه‌یه بلێین: حسن كه‌چه‌ڵ كه‌چه‌ڵ حسن،
شرۆڤه كاری سیاسی
مامۆستا محمد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
