شێرپه‌نجه‌ی فکروئایدۆلۆژیا...! مامۆستا - هێرش
مرۆڤ وکۆمه‌ڵگا وڕۆشنگه‌رایه‌تی بۆ ستافی سیاسه‌ت وان، له به‌رهه‌م هێنانی ئایدۆلۆژیا کامیان پێشه‌نگن، له‌تێکه‌ڵه‌ی بیروباوه‌ڕێك له دوواجاریشدا ناسنامه‌ی پارتێك....ئه‌گه‌ر مێژووی هه‌رپارتێك به‌چاوی فیلۆسۆفی وتێڕامنه‌وه، به‌ده‌ر له‌خووه نه‌خۆشیه سایکۆلۆجیاکان وسیفاته بۆماوییه میراتگه‌ریه‌کانی باب وباپیران، له‌هه‌موو چین وتوێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ك خێڵ و ناسنامه‌ی خسته‌نه‌وه‌ی وه‌چه‌کان هه‌ریه‌ك به‌ناوێك و باڵاپۆشکردنیان به‌پیرۆزکردن...به‌ڵێ تایبه‌ت له‌کۆمه‌ڵگایی نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ترادیسۆن وئاین و مه‌زهه‌ب، هه‌موو ئه‌مانه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌جیۆپۆله‌تیکی ده‌ست وفکری نه‌خشه‌سازی له مه‌رام و حه‌زی ستراتیژی هێزه‌ئیمپریالیزمه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له ڕابردوودا...به‌ڵێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ستیاری دۆگمایی بۆ بکه‌ین، تێده‌گه‌ین سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی بیروفکری ئه‌م پارتانه له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی کێشاوه...!یان خودی سیڤی که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌کان...تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی سه‌ره‌تایترین ده‌ست پێك وه‌ك تاکی سه‌رکرده‌کان له‌چ ڕوانگه‌یه‌که‌وه هزروبیرو هه‌ڵچونی ده‌روونییان به‌چ وێنه‌یه‌ك له‌یه‌که‌م باوه‌ش و کۆشی خێزانه‌کانیان له‌هۆزو خێڵ وهه‌ڵگری چ ناسنامه‌یکی ئاینی ومه‌زهه‌ب و سروشتی که‌لتوریی وناوچه‌ییدا ئاکاریان ده‌رده‌که‌وێت، هیچ گومانی تیانیه هه‌روه‌ك گیانداره‌خشۆکه‌کان له‌یه‌که‌م وانه‌ی سیاسه‌تدا ده‌بێت ڕه‌نگی خۆیان به‌پێی ناوه‌چه‌کان بگۆڕن...تاته‌بیعه‌تی حاڵی یان بڵین سروشتی ناوچه‌که به‌رگی خۆیان بپۆشن....به‌ڵێ ماسك وده‌موچاوی درۆزنانه به‌کاربهێنن بۆ فریودان ورازیکردنی تاکی به‌رامبه‌ره‌کان، هه‌روه‌ك زمانی قۆڕی لولپێچیان که‌ن و قوتیان به‌ن...!به‌ڵێ بیرمه‌ند ئه‌لبێر کامۆ ده‌ڵێت(سیاسه‌ت وانه‌کان هه‌رکاتێك بیانه‌وێت به‌ره‌وده‌سه‌ڵات وحوکمڕانی هه‌نگاوبنێن هه‌روه‌ك بۆق ده‌که‌ونه قیڕه‌قیڕته‌نها درۆکردن نه‌بێت هیچی که‌ناڵێن، چونکه ئه‌وه‌ی ڕیکللام وڕاگه‌یاندنی بۆ ده‌که‌ن ناتوانن هه‌مووی جێ به‌جێ بکه‌ن)به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت به‌دفڕوبێزار که‌رن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ده‌بێت بێ هیچ پاساوێك جێ به‌جێی که‌ن یان بابڵێین ئه‌وه‌ی بۆشیان ناکرێت ده‌بێت هۆکاره‌که‌ی ڕوونبکه‌نه‌وه...بۆیه کاتێك پارتێك له‌دایك ده‌بێت، سه‌ره‌تا وه‌ك مه‌تۆلکه‌ومناڵی ساوا به‌رده‌وام برسییه‌تی وبه‌گریان ونوزه‌نوزه‌وه بۆ شیر ده‌گری..!دووای ئه‌وه‌ش هێواش هێواش گه‌شه‌ده‌کات وده‌چێته قۆناغی گاڵگاڵۆکێوئینجا گغه‌وبڤه فیرده‌بێت، جار جار ده‌قریوێنه‌و ده‌خنێته‌وه واته زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆده‌کات، تانازی بکێشرێت، هه‌رکه بووه‌هه‌رزه‌کارو هێزوتوانای هه‌بوو، ئیترباکی به‌که‌س نیه بۆ خۆی به‌دووای حه‌زه‌کانیا ده‌ڕوات تاتروپی هێزو توانا له‌ململانێدا ده‌بێت، ڕاسته ئه‌مه سروشتی گه‌شه‌کردنه، ئێمه‌ش وه‌ك نموونه باسی ده‌که‌ین....پێتان وانیه تاکی سه‌رکرده‌کان چۆن له‌دایك ده‌بن وه‌ك هه‌مووتاکێکی مرۆڤێك که‌به‌قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردندا هه‌نگاوده‌نێن...به‌ڵێ خوێن به‌ده‌ماره‌کانیانه هاتوچۆده‌کات وحه‌زیان ده‌بێت ئایا هه‌موو ئه‌مانه له‌خودی که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌کانه ره‌نگانه‌وه‌ی خۆی نابێت، بۆیه بۆ پۆڵین کردنی ئه‌م که‌سایه‌تیانه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌یاندا، کاتێك خووه سیاکۆلۆجیاکانیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وئایدۆلۆجیایه‌ی یاخۆیان ده‌یهێنه‌به‌رهه‌م یان له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سانێکی دی‌دا پێکه‌وه ئه‌م هه‌وێنه دروست ده‌که‌ن تادوواجار ببێته ئاوێته بوونی ئایدۆلۆجیایه‌کی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وکۆمه‌ڵگایه یان نێونه‌ته‌وه‌یی...!بۆیه من لێره‌دا پرسیارێکم بۆ دروست ده‌بێت ناکرێت بۆ ئاوێته بوونی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه به‌پێی هه‌وێنه‌که‌ی ته‌مه‌نی ئێکسپایه‌ری بۆ دانه‌نریت...!؟چونکه سیسته‌می گۆڕان وگه‌شه‌کردن له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، سیسته‌مێکی ناتورییه واته سروشتیه به‌پێی کات وزه‌مه‌ن وناوچه‌و چۆنیه‌تی کۆمه‌ڵگاو داب نه‌ریت له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی ترجیاوازه، ناکرێت ئه‌مانه هه‌مووی له‌به‌رچاونه‌گیریت...ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌کراوهه‌موو شتێك کرایه ئه‌به‌دی واته هه‌تایی وسنوری پیرۆزکردن واته به‌موفه‌رکردن هه‌روه‌ك شێخ و مشایه‌خ...ئایا ئه‌م هه‌وێنی ئاوێته بوونی ئه‌م بیروڕای ئه‌م پارته نابێته به‌کتریایه‌کی کوشنده‌ی سه‌ره‌تانی واته شێرپه‌نجه...!ئه‌گه‌ر ویستی هه‌تایی وپیرۆزکردن بدات به‌ناسنامه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆی...هه‌موو ئه‌وه‌مان زانی به‌پێی مێژوو هه‌ریه‌ك له‌بیروڕای مارکسیه‌ت وناسیسزم وفاشیه‌ت، به‌دووایا سۆشیال دیموکراتیش خه‌ریکه ته‌مه‌نی ئێکسپایه‌ری نزیک ده‌بێته‌وه، که‌چۆن له‌ئه‌ڵمانیا شکستی هێنا و له‌هه‌ندیك شوێنی تردا....به‌ڵێ ئه‌بێت ئێمه‌ی مرۆڤ له‌وه زۆر چاك تێبگه‌ین هه‌موو بیروباوه‌ڕێك که‌له‌لایه‌ن مرۆڤێکه‌وه یان چه‌ند مرۆڤێکه‌وه چۆن ده‌خوڵقێت ودێته به‌رهه‌م ده‌بێت به‌ر له‌هه‌موو شتێك ته‌مه‌نی ئێکسپایه‌ره‌که‌ی بزانین...ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ژه‌هراوی ده‌بێت مرۆڤ ونه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی وبه‌دووای خۆیدا شێرپه‌نجه‌ی فکروئایدۆلۆژیا دروست ده‌کات که‌دوواجار له‌دیکتاتۆری زیاتر هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت...!
مامۆستا /هێرش
سوید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
