نوسه‌ری فه‌ره‌نسی مدام سیرینیه به‌ر له شۆری فه‌ره‌نسا وته‌یه‌كی گرنگی دركاند كه ووتی " ئای به‌ناوی تۆوه چه‌ند تاوان ئه‌كریت ئه‌ی ئازادی "وه‌ك ئه‌وه‌ی پیشبینی كردبیت كه دوای ئه‌و تیوریسته‌كانی شۆرش چه‌ند تاوانكاری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆمه‌به‌ستی خویان و به‌ناوی سه‌ربه‌سییه‌وه حه‌قیقه‌ت و ئازادی ئه‌كوژن.
منیش زۆر جار كه هه‌ندی نوسین ئه‌خوینمه‌وه كه پرن له چه‌واشه كاری ئه‌وه‌م دیت به‌خه‌یاڵا كه‌بڵیم " ئای چه‌ند شێواندن به‌ناوی تۆوه ئه‌كریت ئه‌ی رۆشنبیری ئه‌ی ئازادی راده‌ربرین "
دوا جاریش كه‌ئه‌م رسته‌یه‌م هاته‌وه بیر كاتی خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی كاك ریبین هه‌ردی بوو كه سایتی ئین ئار تی له په‌یجه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه وه‌ریگرتبوو به ناونیشانی " ئائه‌مه‌یه وینه‌ی راسته‌قینه‌ی پارتی " كه په‌رچه كرداری وتارێكی رۆژنامه‌ی خه‌باته به ناونیشانی "بۆ له‌ده‌نگی میلله‌ت ئه‌ترسن " كه له‌ویدا باس له‌وه ده‌كات كه‌سه‌رۆكی هه‌ریم به‌ده‌نگی میلله‌ت هه‌لبژیردراوه ئه‌مه‌ش مافیكی میلله‌ته، بۆ هه‌ندی لایه‌ن ئه‌یانه‌وی ئه‌م مافه له خه‌لك بسه‌ندنه‌وه دیاریكردنی سه‌رۆك ببه‌نه په‌رله‌مان؟...
ئه‌وه‌ی راستی بیت من پیش ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی كاك ریبین بخوینمه‌وه دوو جار وتاره‌كه‌ی خه‌بات و وتاریكی تریش كه هه‌ر له‌و بابه‌ته ئه‌دوا له‌وی بلاوكرابوه‌وه خویندبوه‌وه، به‌لام كه وتاره‌كه‌ی ئه‌مم خوینده‌وه وا توند باس له‌سیاسه‌تی خراپی پارتی و بارزانی و قورخكاری و دیكتاتۆرییان ده‌كات گومانم له تیگه‌یشتنی خۆم كرد بۆیه له سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و كه له نوسینه‌كه‌یدا ئه‌لی جاریكی تر خوێندمه‌وه، نه‌وه‌ك له‌نێو دێره‌كاندا بۆنی جورێك له دیكتاتۆری لێ بیت و من هه‌ستم پینه‌كردبێ، به‌لام به پێچه‌وانه‌وه واده‌رنه‌چوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو هانی دام كه ئه‌م وتاره بنوسم تاراستیه‌كان روون بێته‌وه.
ئه‌م نوسینه‌ی من ته‌نها وه‌لام نییه بۆ كاك ریبین به‌لكو بۆ هه‌موو ئه‌و باس و خواسانه‌ی كه له‌م باره‌یه‌وه‌كراون.
له كاتیكدا من ئازادم چۆن بیر ئه‌كه‌مه‌وه به‌لام مه‌به‌ستم نییه دیفاعی كویرانه له پارتی یا سه‌رۆكه كه‌ی بكه‌م په‌رچه كرداریك بنوینم چونكه ئه‌وان ده‌زگای ئیعلامی خۆیان هه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دوورنین له هه‌ڵه، زیاتر مه‌به‌ستم رونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته كه به‌لگه‌و نوسراوه‌كان ده‌یسه‌لمینن نه‌ك قسه فریدانی بێ بنه‌ما، دواتر و خه‌ڵكی بیر ئازاد خۆیان حه‌كه‌م بن.
نووسه‌ر له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا ده‌ڵیت (هیوادارم هه‌موان سه‌روتاری خه‌بات به‌وردی بخوینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی ببینن ئیمه له گه‌ل چ عه‌قلیه‌تیك و چ بیركردنه‌وه‌یكدا ئه‌ژین..) منیش هه‌مان رسته‌ی ئه‌و ده‌ڵیمه‌وه تا بزانین عه‌قلیه‌تی شه‌رح و شیته‌لكردنی رۆشنبیرانی ئێمه گه‌یشتوه‌ته كوی؟
نوسه‌ر ده‌ڵیت (به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌لومه‌رجیكی تایبه‌ت و نه‌رمی و بیمانایی یه‌كیتیه‌وه ئه‌م عه‌قلیه‌ت و بیركردنه‌وه‌یه خۆی لی بۆته هه‌موو كوردستان و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه ته‌نها 30 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه خۆی لی بوه به‌وه‌ی به‌ناوی هه‌مووولات و گه‌له‌وه قسه بكات) .
قسه كردن له ده‌سه‌لاتی 30 كورسی په‌رله‌مان و نه‌رمی یه‌كیتی و ئه‌م بابه‌تانه به‌راستی سه‌یره، ئایا نوسه‌ر بیری چووه كه ئه‌و ریكه‌وتنه‌ی ئیستا له نیوان پارتی ویه‌كیتیدا هه‌یه دوای چه‌ندین ساڵ ناكۆكی و شه‌رو دژایه‌تی گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه پیكه‌وه ژیانی ئه‌م دووهیزه ئه‌مری واقعه‌و ده‌بی ئالیه‌تیك بدۆزنه‌وه بۆ پێكه‌وه ژیان؟ تا ئه‌م باره‌ی لیكه‌وته‌وه، گه‌ر له‌مه باش بگه‌ین ئیدی بێ‌مانا كردنی هه‌لویستی یه‌كیتی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی جگه له خودی بێمانایی چیتره؟
پاشان ئه‌و كه‌ی به‌ناوی هه‌موو ولات و میلله‌ته‌وه قسه‌ی كردووه؟ دواتر ئایا ده‌توانریت ئینكاری ئه‌وه بكریت كه
70% ی میلله‌ت له هه‌ڵبرژاردنیكی ئازاد‌دا ده‌نگی به‌و سه‌رۆكه داوه هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئه‌نجامه‌كان رازی بوون،
ئه‌دی ئه‌مه رای میلله‌ت نییه؟
پاشان كامه‌یه 30 كورسی كه حوكم ده‌كات به‌ناوی هه‌موو ولاته‌وه؟.ئه‌ی هه‌موو یاساكان پاش موناقه‌شه به‌یاسایی و به‌زۆرینه ده‌رناچن له په‌رله‌مانه‌وه؟ به خودی یاسای سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه له 6-7-2005 دورچووه _ هیوادارم خوینه‌ر تیبینی ئه‌و به‌رواره‌بكات _ كه ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌رۆكی دیاری كردووه، ئایا هه‌موو لایه‌نه ئیسلامی و زه‌حمه‌تكیش و سوسیالست و تازه گوران وكۆنه یه‌كیتیه‌كانش له‌وی نه‌بوون؟ بۆ هیشتیان تێپه‌ریت؟ به‌هه‌مان شیوه له تێپه‌راندنی ره‌شنووسی ده‌ستوور كه‌ئیستا باس له گه‌رانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له 4-6-2009 جگه له پارتی و یه‌كیتی لیستی چاكسازی كه "سوسیالیست و زه‌حمه‌تكیشان و كومه‌ل و یه‌كگرتوو"بوو ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نه‌دا؟ ته‌نانه‌ت به‌ده‌سكه‌وتیشیان ئه‌دایه قه‌له‌م.ئیتر قسه كردن له 30 كورسی و دیكتاتوریه‌ت و عه‌قلیه‌تی داخراو چ بیماناییه‌كه و چ شیواندنیكه؟
له وتاره‌كدا له‌كویدا ته‌خوین كردنی هه‌زاران خه‌لكی ئه‌م ولاته‌ی تیدایه وه‌ك نووسه‌ر ده‌لیت.
وتاره‌كه‌ی خه‌بات ده‌لیت (به‌شیك له ئۆپۆزسیون ده‌یه‌ویت میلله‌ت له‌و مافه بیبه‌ش بكات له بریارداندا دووری بخاته‌وه) كه‌چی لای نووسه‌ر ده‌بیته ته‌خوینكردنی هه‌زاران.ئایا كی به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كات؟
له شوینیكی تردا باس له دانانی ده‌ستور ده‌كات و وای ده‌داته قه‌له‌م كه ئه‌وه پارتی به‌قه‌د بالای خۆی نووسیویه‌و سه‌لاحیاتی ره‌های داوه به سه‌رۆك، ده‌لیت (له‌هیچ سیسته‌میكی دیموكراسیدا به‌هیچ ده‌سه‌لاتداریك نادریت) .ئه‌م قسه‌یه وای له‌من كرد جاریكی ده‌ستووری هه‌ریم و عیراق و هه‌ندی ولاتی دیموكراتی وه‌ك ئه‌مریكاو فرنساو اسرائیل هه‌ندیك شیكاری له‌سه‌ر سه‌لاحیاتی ئه‌و سه‌روكانه بخوینمه‌وه تابزانم "دكتاتۆریه‌ت و تاكره‌وی" ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئیمه گه‌یشتوه‌ته
كوی َ؟ چۆن توانیویه هه‌موو یاساكانی دیموكراتی پیشیل كات؟ كه دواتر له به‌راوردیكدا ئه‌مه ده‌خه‌مه روو تا خوینه‌ر شاره‌زا بیت چی بۆ ده‌نوسریت؟
به‌لام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه بارزانی ئه‌م ده‌ستووره‌ی كه‌وه‌ك نوسه‌ر ده‌لی (كه له‌خه‌یالی خۆیاندا دایناوه بۆ هه‌تاهه‌تایی لای بنه‌ماله‌ی بارزانی بیت) ته‌نها ئاماژه به رۆژو ژماره‌ی یاساكان ئه‌ده‌م كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه شه‌رعیه‌ت ئه‌دا به‌ده‌سه‌لاته‌كان و به ده‌ستوور.
1- یاسای ژماره 1 سالی 2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له ریكه‌وتی 7-6-2005 دا كه له ماده‌ی دووه‌مدا ئه‌لیت: هاولاتیانی كوردستان –عیراق به‌ده‌نگدانیكی گشتی و نهینی وراسته‌وخۆ سه‌روكی بۆ هه‌ریم هه‌لده‌بژیرن كه‌له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش نوینه‌رایه‌تیان ده‌كا.ئه‌مه جگه‌له ده‌سه‌لاته‌كانی كه دواتر باسی ده‌كه‌ین.
2- یاسای ژماره 2 سالی 2006 یاسای هه‌مواركدنی یه‌كه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو
له 24-1- 2006 كه به‌وردی ده‌سه‌لاته‌كانی دیاری كردوه.
3- یاسای ژماره 1 سالی 2009 یاسای هه‌مواركدنی دووه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو
له 21-9-2009 دا.
4- یاسای ژماره 16 سالی 2008 یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له 26-11-2008.
5- یاسای ژماره 9 سالی 2009 یاسای هه‌مواركدنی یه‌كه‌می یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو
له 25-7- 2009
من ده‌پرسم پاش زانینی ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه ئایا هه‌لبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌و دیاریكردنی ده‌سه‌لاته‌كانی به تۆپزی بارزانیه؟ یان یاساییه‌و په‌رله‌مان له‌چه‌ندین دانیشتن‌دا په‌سه‌ندی كردوه.
ئایا له‌و به‌روارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كێ بوون؟ بۆ ره‌زامه‌ند بوون؟
ئایا ته‌نها ئه‌وانه نیشتمانی و یاسا زان و كورد دۆستن كه دوای هه‌لبژاردنی 25-7-2009 بوونه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان؟
ئایا هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه له‌ژیر ناوی لایه‌نیكی تردا رۆلیان نه‌بووه له ده‌رچواندنی ئه‌م یایاسانه؟
پاش زانینی ئه‌م راستیانه به‌ژماره‌و به‌روار ئیدی قسه كردن له 30 كورسی پارتی و هه‌لخه‌له‌تاندنی یه‌كیتی و خو به‌كویخا كردن چ میێداقیه‌ت و گرنگیه‌كی ئه‌مێنی جگه له شێواندنی راستیه‌كان.
له شوینیكی تردا نووسه‌ر ده‌لیت: (ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیه له‌به‌رده‌م دروستبوونی سیسته‌میكی دیموكرات و قابیل به‌گوڕان، ئه‌وه‌ی بوه به‌ریگریكی سه‌ره‌كی له دانانی ده‌ستوریك لانی كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی عیراق بیت ته‌نهاو ته‌نها پارتیه به 30 كورسیه‌وه) كه‌وا بی ئافه‌رم بۆ پارتی كه توانی به‌و هه‌موو دواكه‌وتوویه‌وه ئاوا خۆی بسه‌پینی!!!!!!!!!!!
خوینه‌ران با بزانین ئه‌م قسه‌یه وایه..
وه‌ك بینیمان ئه‌م ده‌ستووره پاش 3 یاسای سه‌رۆكایه‌تی و یاسای هه‌مواركدنیكی ده‌ستوورو چه‌ندین یاسای تر كه‌په‌وه‌نده به حكومه‌ته‌وه هاتوه‌ته ئه‌م باره.
له برگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌مواركدنی یه‌كه‌می ده‌ه‌ستووردا ده‌ڵی ((پرۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌خریته به‌ر راپرسی گشتی دوای په‌سه‌ند كردنی له په‌رله‌مان لای كه‌م به ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانیه‌وه))
هاولاتی كورد حه‌قی خۆیه‌تی بپرسیی ئه‌گه‌ر ده‌ستوور پڕیش بی له كه‌م و كوڕی و ده‌سه‌لاتی ره‌های سه‌رۆكی هه‌ریم وه‌ك هه‌ندیك ئه‌ڵین، ئیدی بۆ لیناگه‌رین بخریته راپسیه‌وه‌و میلله‌ت خۆی سه‌ر پشك بیت له رازیبوون یان نا؟ خۆ زۆرن ئه‌وانه‌ی باسی ده‌ستوریان بۆ هاوولاتیان كردووه، یان خودی ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵایه‌یان ناوه‌ته‌وه باوه‌ریان به‌ئیراده‌ی میلله‌ت نییه یان گومانیان له ئاستی رۆشنبیری هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره پارتی ئه‌یه‌ویت به زۆر بیچه‌سپینی و رایی بكات ته‌نها به 30 كورسیه‌وه كه ناشكاته له 30% خه‌لكی كوردستان _ چونكه كورسیه‌كانی په‌رله‌مان 111 كورسیه – ئیتر بۆ نایه‌ڵن ئه‌و له 70% دژه كه زیاتریشن به ئاشكرا رای خۆیان بڵین؟ گه‌ر وابیت بارزانی نه‌ك به مه‌رامه‌كانی خۆی ناگات به‌لكو توشی شكستی گه‌وره‌ش ده‌بیت كه خواستی ئێوه‌یه، كه‌واته بۆ نایه‌ڵن رێكاره یاساییه‌كان تێپه‌ریت، ئه‌گه‌ر باوه‌رتان به خۆتان و بۆچوونه‌كانتان هه‌یه؟
ئیستا حه‌قه هه‌موو هاولاتیه‌ك رۆشنبیری یاسایی هه‌بیت.گوی له هه‌موو رایه‌كان بگریت، حه‌قه هه‌موو كه‌س له‌پشت دیره‌كانه‌وه بۆ راستیه‌كان بگه‌ریت.تا بزانیت كام رایه راسته‌و كام را چه‌واشه‌كاره؟ یاساكان و نوسینه‌كان و به‌لگه‌كان ئاماده‌ن خۆیان ده‌دوین.
دواجار ده‌ڵیم هیوادارم هه‌مووكه‌س نوسینه‌كه‌ی ریبین و ئه‌وه‌ی خه‌باتیش بخوینیته‌وه تا بزانیت راستی چی یه‌و له كوێدا ئه‌م و هاوڕاكانی ته‌خوین كراون كه چه‌ند جاریك دوپاتی ئه‌كاته‌وه، تا بزانیت كێ تۆمه‌تی بی بنه‌ما بلاو ده‌یكاته‌وه.
پاشكۆ
ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌ریم له ده‌ستووردا كه هه‌ندی كه‌س كردوویانه به هه‌لا به به‌راورد له گه ل ده‌سه‌لاتی هه‌ندی سه‌رۆكی وولاتانی دیموكراتی به پیی ده‌ستوری خۆیان كه نوسه‌ر ده‌لیت له هیچ شوینیكی دنیای دیموكراتدا نییه:
تیبینی: حه‌ز ده‌كه‌م خوینه‌ر ته‌ركیز بخاته سه‌ر رسته هیڵ به‌ژیرهاتووه‌كاندا.
یه‌كه‌م - ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكی هه‌ریم له ده‌ستوردا:
ماده‌ی 60
1- سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان سه‌رۆكی بالای ده‌سه‌لاتی جیبه‌جیكردن و فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه
(پاسه‌وانی هه‌ریم) ه و له بۆنه‌و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانا نوینه‌رایه‌تی گه‌لی هه‌ریم ده‌كات.
2- سه‌رۆكی هه‌ریم جیگریك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژیری كه هاوكاری ده‌كا له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیدا و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونیدا جێی ده‌گریته‌وه‌و جێگری فه‌رمانده‌ی گستی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌ریم) ده‌بی..به‌مه‌رجیك ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به‌ده‌ست به‌ینی.
ماده‌ی 61: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕیگای راسته‌وخۆوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژیردری به‌و شیوه‌یه‌ی كه یاسا دیاری ده‌كات.
ماده‌ی 62 سه‌رۆكی هه‌ریم یان جیگره‌كه‌ی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی لا ده‌بریت ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووری به‌تاوانكاری دانا له ئاكامیتۆمه‌تباركدنیه‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان......_له كاتیكدا پارتی ته‌نها 30 كورسی هه‌یه
ماده‌ی 65 باس له ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌رۆك ده‌كات
1-پیشكه‌ش كردنی پرۆژه‌و یاسان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.2- ده‌ركردنی ئه‌و یاسا‌و بریارانه‌ی كه په‌رله‌مان دایده‌نی له ماوه پانزه رۆژ له وه‌رگرتنیه‌یوه بۆشی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی له‌سه‌ر هه‌موو یان به‌شیكیان ده‌رببری و بیان نیریته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ چاو پیا خشاندنه‌وه‌یان دواتر بریاری په‌رله‌مان له باره‌یانه‌وه بنبر ده‌بی َ..
3- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی گشتی په‌رله‌مان...
4- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ بانگهیشت كردنی په‌رله‌مان بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌لبژاردن له‌ماوه 15 رۆژدا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌گه‌ر بانگهیشتنه‌كه‌ی نه‌كرد په‌ه‌رله‌مان رۆژی دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه سه‌ربه‌خۆ كۆده‌بیته‌وه.
5- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌و حاله‌تانه‌ی كه له‌م ده‌ستوره‌دا هاتوون..ئه‌و حاله‌تانه‌ش له ماده‌ی ئاماژه‌ی پیدراوه كه بریتین له
6- ده‌ركردنی مه‌رسومێك بۆ له‌سه‌ر كار لابردنی وه‌زیریك له‌سه‌ر پیشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
7- ده‌ركردنی ئه‌و مه‌رسومانه‌ی كه هیزی یاساییان هه‌یه پاش راویژ كردن له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌گه‌ر هه‌ریمیكوردستان سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی كه‌وته به‌ر مه‌تسیه‌كی له‌ناكاو و په‌رله‌مانیش نه‌یتوانی كۆبیته‌وه به‌مه‌رجیك ئه‌و مه‌رسومانه بخرینه به‌رچاوی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.ئه‌گه‌ر نه‌خران یان خرانه به‌رچاوی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندینه‌كردن ئاكاری یاسیاییان نامینی.
8- جاڕدانی بارینائایسایی، پاش راویژكردن له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له حاله‌تی شه‌ر، داگیركردن، یاخیبوون، كاره‌ساتی سروشتی یان بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تا.
9- لیبوردنی تایبه‌تی زیندانیان به‌ده‌ركردنی مه‌رسومیك به‌پێی یاسا.
10- په‌سه‌ند كردنی حوكمی ئیعدام یان سوك كردنی بۆ زیندانی هه‌تاهتایی.
11- بانگكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیارن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌كاتی پێویستدا.
12-رێگه‌دان به هاتنی به‌شێك له هیزه چه‌كداره فیدرالیه‌كان بۆ كوردستان پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان..
13-ناردنی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه یان هیزی ناوخۆ بۆده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان.
14- راسپاردنی پالیوراوی ئه‌و فراكسیونه‌ی زۆرترین ژماره‌ی هه‌یه بۆ پیكهینانی وه‌زاره‌ت له‌ماوه 45 رۆژدا..
15- ده‌ركردنی مه‌رسومی بۆ پیكهینانی وه‌زاره‌ت پاش ئه‌وه‌ی متمانه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه‌رگرت.
16- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ له‌سه‌ر كار لابردنی وه‌زاره‌ت یان وه‌زیر ئه‌گه‌ر متمانه له‌هه‌ر یه‌كیكیان وه‌رگیرایه‌وه
_ دیاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه _.
17- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان وه‌زیرو.....
18-ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ پیكهینانی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستوری پاش ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر
پالیوراوه‌كان.
19- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ دامه‌زراندنی دادوه‌ره‌كان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی
داواكاریگشتی دوای پالاوتنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ریمی كوردستان.
20- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆ دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌وده‌سته‌و كۆمسیونانه‌ی كه له ماده‌ی 107 ی ئه‌م ده‌ستووره‌دا هاتوون پاش ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پالاوتنیان.
21-ده‌ركردنی بریاریك بۆ دامه‌زراندنی نوسینگه‌ی تایبه‌ت به هه‌ریمی كوردستان له ولاتانی بیانی‌دا له‌سه‌ر پیشنیاری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هه‌ماهه‌گی له‌گه‌ل لایه‌نی تایبه‌ت له حكومه‌تی فیدرال.
22- ده‌ركردنی مه‌رسومیك بۆدامه‌زراندنی خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر پالاوتنی وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیدارو ره‌زامه‌ندی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
23-به‌خشینی پله سه‌ربازیه‌كان به ئه‌فسه‌رانی پیشمه‌رگه و هیزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ركردن و خانه نشین كردنیان به مه‌رسومیك به‌پیی یاسا كارپیكراوه‌كان.
24- به‌خشینی نیشانه‌و میدالیا به مه‌رسومیك به‌پێی یاسا.
خوینه‌ری به‌ریز...من له‌و خالانه‌ی پیشه‌وه‌دا سه‌لاحیه‌ته‌كانی سه‌رۆكم خسته پیش چاو به‌پێی ده‌قی ده‌ستووری هه‌ریم كه‌ئه‌م هه‌ڵا نابه‌جی یه‌ی له‌سه‌ر كراوه.به‌لام حه‌زئه‌كه‌م تیبینی رسته هیل به‌ژیرهاتوه‌كاندا بكه‌ن تابزانن ئه‌و ده‌سه‌لاته چۆن په‌یوه‌ست كراوه به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جیبه‌جیكردنی یاسا.
وه‌ك ده‌بینن ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌رۆك له 24 خادا دیاری كراوه به‌لام بابزانین سرۆشتی ئه‌م ده‌سه‌لاتانه چۆن چۆنیه؟
وه‌ك ده‌بینین له خاله‌كانی 2 و 3 و4 و5 و 6 و 7 و 15 و 16 و 17 و 18 و 19 و 20 و 21 و 22 كه ده‌كاته 14 خال هه‌مووی ده‌سه‌لاتی ته‌شریفاتی و ده‌ركردنی مه‌رسومه ئه‌ویش پاش ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه واته كاری سه‌رۆك جیبه‌جیكردنی فه‌رمانه‌كانی په‌رله‌مانه.
خاله‌كانی دیكه‌ش یان پیشنیارن یان هه‌ر فه‌رمانیكی تیدا بیت جیبه‌جیكردنی په‌یوه‌ست كراوه به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانه‌وه یان له‌سه‌ر بریاری په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه وه.به‌كورتی ئه‌وه‌ی پیی بوتری ده‌سه‌لاتی گرنك به‌شیوه‌یه‌ك له شیوه‌كان په‌یوه‌ست كراوه.ئیدی تاكره‌ویی به‌چه‌نده؟.
خوینه‌ری به‌ریز جاریكی تر به ووردی ئه‌وخالانه بخوینه‌ره‌وه تابزانیت بانگه‌شه‌ی تاكره‌وی له ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكدا له ناو ده‌ستوردا چ درۆیه‌كی شاخداره‌و چۆن هه‌لخه‌له‌تاندنی جه‌ماوه‌رو به‌گیل زانینیانه _ بۆ زیاتر دلنیابوون هه‌موان ده‌توانن ده‌ستوور بخویننه‌وه نه‌ك له زمانی خه‌لكی تره‌وه بیبیستن _.
ئیستا هه‌ندی له ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكی ولاتانی نمونه‌ی دیموكراتی ده‌نوسم تابزانین ئه‌م سه‌رۆكه _ تاكره‌وه‌ی _ ئیمه تا چ ئاستیك په‌یوه‌سته یان لایداوه له بنه‌ماكانی دیموكراتی.
ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكی:
یه‌كه‌م - سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كای ئه‌مریكا
1-سه‌رۆكی دوه‌له‌ته‌و 2- سه‌رۆكی حكومه‌ته‌و 3-رۆلی سه‌ركردایتی كردنی ده‌سه‌لاتی جیبه‌جیكار ده‌بینیت له حكومه‌تی فیدرالی و 4-سه‌ركرده‌ی گشتی هیزه‌چه‌كداره‌كانه.
ماده‌ی 2 ی ده‌ستوور ی ئه‌مریكی
1- ده‌سه‌لاتی ته‌نفیزی ده‌داته‌سه‌رۆك بۆ جیبه‌جیكردنی یاسای فیدرالی
2- به‌رپرسیاریتی دامه‌زراندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هاوكارله‌گه‌ل خۆیدا.
3- دامه‌زراندنی راویژكاره - دیبلوماسی و 4 - فیدرالی و 5 - ته‌نزیمی و 6- لیپرسروانی داد.
7 – په‌یمانبه‌ستن له گه‌ل هیزه‌كانی ده‌ره‌وه به‌راویژكردن له گه‌ل مه‌جلسی شیوخ.
8- سه‌رۆك سه‌رپشك ده‌كات له به‌خشینی گشتی و دواخستنی فه‌رمانی ئیعدام..
9- به‌ستن یان دواخستنی مه‌جلسی نواب و مه‌جلسی شیوخ له كاتی باردۆخی نائِاساییدا.له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رپرسه له داڕشتنی نه‌خشه‌ی كاری ته‌شریعی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ له ناو حیزبه‌كه‌یدا – كه‌دیاره حیزبی ده‌سه‌لاتدارو زۆرینه‌یه له په‌رله‌مان -.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ركرده‌ی هیزه‌چه‌كداره‌كانه و
10- مافی راگرتنی سزا‌و لیبوردنی گشتی هه‌یه،
11 - مافی به‌ستنی په‌یمانی ده‌ره‌كی هه‌یه به‌ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سیی مه‌جلسی شیوخ،
12 - مافی دامه‌راندنی سه‌فیره‌كان و قازیه‌كانی دادگای بالای هه‌یه به‌ره‌زامه‌ندی مه‌جلیس.
13- له خوله‌كاندا كۆنگریس ئاگادار ئه‌كاته‌وه له بارودۆخی ولات و پیشنیاری خۆی پیشكه‌ش ئه‌كات بۆ كاری پیویست.
14-سه‌رۆك مافی فیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر یاساكانی كه كۆنگریس ده‌ری ده‌كات.15-بریاردانی جه‌نگ له ده‌سه‌لاتی كۆنگریسدایه به‌لام هه‌موو حاله‌ته‌كانی ته‌ده‌خولی عه‌سكه‌ری له‌ده‌ره‌وه به حرب حیساب ناكری زۆربه‌ی جار سه‌رۆك سه‌لاحیاتی هه‌یه هیزه‌كان بنیری بۆ جه‌نگ پاشان كۆنگریس سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كات وه‌ك له (عیراق و ئه‌فغانستان) روویدا.
16-بۆی هه‌یه ده‌سه‌لاته‌كانی به‌كار به‌ینی بۆ پاراستنی نیزام له‌كاتی پشێویدا له‌سه‌ر داوای یه‌كیك له ویلایه‌ته‌كان.
17-ٍبۆی هه‌یه بانگهیشتی حه‌ره‌سی نیشتمانی بكات وه‌ك چۆن ئیزنهاوه‌ر و جۆن كینیدی له سالانی په‌نجاو شه‌سته‌كانا ئه‌مه‌یان كرد.هه‌ر له‌م بواره‌شدا جورج بوش حه‌ره‌سی نیشتمانی له‌عیراقدا بلاوه پیكرد.
ده‌سه‌لاته‌كای سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی: (كه‌نیٍزامی نیمچه سه‌رۆكایه‌تییه) ده‌ستوری فه‌ره‌نسی زۆرترین ده‌سه‌لات ئه‌دات به‌سه‌رۆك له بواره‌ی كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریكردن له گرنگترین ده‌سه‌لاته‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی كۆمه‌لیكی فراوان هه‌یه كه ده‌سه‌لاته‌كانی هیچ سه‌رۆكیكی تر وه‌ك ئه‌م نییه 1- سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌لده‌بژیردریت....2- سه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بانگهیشت و لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل ناكریت 3- دامه‌زراندنی وه‌زیره‌كان 4- دامه‌زراندنی لیپرسراوانی كارگیری بالا 6 - هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌جلیسی نواب كه پیی ده‌وتری كۆمه‌له‌ی نیشتمانی.7– بانگهیشتكردنی مه‌جلیس بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائٍاسایی.8 – سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.9- سه‌رۆك مافی به‌ستنی په‌یمانه نیوده‌وله‌تیه‌كان و ئیمزا كردنی هه‌یه.10- سه‌رۆك وه‌زیران دائه‌نیت و مافی قبول كردنی ئیستیقاله‌كه‌ی هه‌یه.11- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌كات و یاداشت و مه‌راسیمه‌كان ئیمزا ده‌كات.12- دامه‌زراندنی سه‌فیرو نوینه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه و به‌ستنی په‌یمانه‌كان.13 -مافی پیشنیار كردنی یاسای هه‌یه پاشان راپرسی گه‌ل له‌سه‌ری و دواتر ده‌رچواندنی.14 - مافی ده‌سپیشخه‌ری هه‌یه بۆ پیاداچوونه‌وه به‌ده‌ستوردا.15- بانگهیشتكردنی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستووری بۆ كۆبوونه‌وه و بۆی هه‌یه سه‌رۆك و سیان له ئه‌ندامانی دابمه‌زرینیت.16 -مافی ده‌ركردنی لیخۆشبوونی هه‌یه.
تیبینی: ته‌نها له‌سالی 2002 ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گۆردرا له 7ساله‌وه كرا به 4 سال.
************************************ سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و داتاكان: 1- یاسای ژماره 1 سالی 2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له ریكه‌وتی 7-6- 2005 2- یاسای ژماره 2 یاسای هه‌مواركدنی یه‌كه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له 24-1- 2006 3-یاسای ژماره 1 یاسای هه‌مواركدنی دووه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له 21-9-2009 دا.4- یاسای ژماره 16 سالی 2008 یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له 26-11-2008.5- یاسای ژماره 9 سالی 2009 یاسای هه‌مواركدنی یه‌كه‌می یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌ریمی كوردستان ده‌رچوو له 25-7- 2009- 6- ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستان.7 - ده‌ستوری ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 8-ده‌ستوری ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسا.9- www.wikipedia.org/wiki/رئیس_الولایات_المتحده 10- http://www.france24.com/ar/20120506-france-president- 11-http://www.alwasatnews.com/1689/news/read/227346/1.html 12-http://www.al-jazirah.com/2008/20081106/du7.htm
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه
