
لە گوندێکی هیندستان * برامینێکی هەژاری دینداری خواناس دەژیا و بڕوای بە ئەفسانە و خیو جنۆکە هەبوو، ڕۆژێکیان سەردانی گوندێک دەکات بۆ کۆکردنەوەی خێرو سەدقەی ئەو خێرومەندانەی ساڵانە خێریان پێی دەکرد !
لە سەردانەکەیدا خیرومەندێک بە بۆنەی ( خانوی تازەیەوە ) جیسکێکی قەلەوی پێبەخشی و ئەویش دای بەکۆلیاو بەدلێکی خۆشەوە بەرەو ماڵ گەڕاوە .
لەرێگەدا سێ دزی فێلباز ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی فێلێکی لێبکەن و گێسکەکەی لە دەست دەربێنین، پلانێکیان داڕشت .
بۆ ئەوەی هەر یەکەی لەشوێنێکی جیاوازدا رێگەی پێبگرن لێک دوور کەوتنەوە . فێلبازی یەکەم ڕۆیشتە بەردەمی و بەسەرسوڕمانەوە هاواریکرد ئەوە خوا لێی گوڕیویت تۆ چ خواناسێکی چۆن سەگ بە شان هەل دەگریت ! تۆ نازانی سەگ گلاوە نابی دەستی لێدەیت ! برامین چاوی چوە پشتی سەری و هاواری کرد بێمێشک خۆ تۆ کوێر نیت نابینی گیسکە . . . سەگ نیە!
فێلبازەکە گۆتی خۆت توڕە مەکە ئەگەر پێتوایە سەگ نیە بەئارەزوی خوت بکە، بەلام بۆ تۆ کارێکی کرێتە سەگێکت بەشان هەلگرتووە ؟
برامین گوێی نەدایە و هەندێکی تر ڕۆیشت توشی پیاوێکی تر هات و ڕایگرت بەسەرسوڕمانەوە سەیرێکی کرد و گۆتی حەیف خواناسێکی موحتەرەمی وەک جەنابتان گۆلکی مردار بەشان هەلدەگریت !
برامین هاواریکرد دیارە تۆش کوێریت ؟ بەم گیسکە ساغو سەلیمە دەلێی گۆلکی مرداەوەبوو هەی گەلحۆی نەزان، فێلبازەکە گۆتی زۆر باشە بەڕێز خۆت چۆنت پێباشە وابکە بەلام وابزانم ئەمکارە لە شانو شەوکەتی تۆ ناوەشێتەوە .
برامین کەوتە دڵەڕاوکی و کەوتە گۆمانەوە: وابزانم بەخۆڕایی نیە ! هەرچی دەمانبینی قسەیەکی بێسەروبەر دەکات، یان ئەوەتە ئەم خەلکە شێت بووە یان ئەمە ئاژەلێکی سروشتی نیە، باشتروایە خێرا بڕۆمەوە ماڵ. زۆری نەبرد نۆرەی فێلبازی سێیەمیان هات، ئەویش لە سەر رێگەی وەستابوو پێی گۆت ماندو نەبی ئەوە خێرە لاکی کەرێکی تۆپیوت بەشان هەل گرتووە ! نازانی بەمکارە ناوبانگی خۆت دەشێوێنیت !
لێرەودا برامینی خواناس بەتەواوەتی چەواشە بوو سەری لێشێوا، گۆتی بێ هۆکار نیە لە سێ شوێنی جیاوازەوە سێ کەس پێم بلێن ئەمە گیسک نیە شتێکی ترە دەترسم خێوێکیان دابیتە من هەرجارەی خۆی بەشێوەیەک بگۆڕێ، جارێک بە سەگ و جارێک بە گۆلکی مردار جارێکیش بەکەری تۆپیو .
خواناسی داماو حەپەسا و گۆتی چاکوایە تا زووە خۆم لەم گیاندارە ڕزگار بکەم بەرلەوەی خۆی بکات بەشتێکی تر، قیڕو سیا بەرەلای دەکەم ! هەرچەند زۆرییشی پێناخۆش بوو بەلام بەستە زمانەکەی فڕێدایە سەرزەوی و بەجێیهێشت و بە دەستبەتاڵی بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت .
هەرسێ فێلبازەکەش لەو شوێنەی خۆیان تێدا شاردبۆوە سەریان دەرهێناو دەستیان بەسەر گیسکەکە داگرت و تێریش بە گەمژەیی برامین پێکەنین.
* برامن ( کاهن) پیاوی ئاینی هیندۆسیە .
ئەم چیڕۆکە کە لە کلیلەو دومنە وەرگیراوە :
پەند و مۆراڵ:
هەمیشە بیربکەوە بەر لەوەی بڕوا بە قسەی خەلکی بەدکار بکەیت.
The Priest and the Goat he got as a gift - Panchatantra Story
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
